حیزب ده‌سه‌ڵاتخوازه‌و ده‌وڵه‌تیش هه‌یکه‌لی چینایه‌تییه
ئه‌م (تایتڵە) به‌هه‌ردوو لاکهیدا ده‌خوێنرێته‌وه، چونکه له ڕووی ستراکچه‌ره‌وه ، هه‌ره‌مین، بچوك گوێ قوڵاخی گه‌وره‌یه‌و، گه‌وره‌ش هه‌ڵسوڕێنه‌ری ئیدارەو بنه‌ماکانی ئابوری وسیاسییه. حیزب ده‌یه‌وێت ده‌وڵه‌ت بگرێتەدەست تاکو توێژاڵی دەستەبژێر بخاتە سه‌رلوتکه‌ی هه‌ره‌می دهسهڵآتهکهو ببێته خاوه‌نی گه‌وره‌ترین قه‌پاڵی گه‌وره‌ی سەروەت وسامانی نەتەوەو وڵات به هێزی یاساش پارێزراو بێت
ئەو کاتەی که حیزب بووه حیزبێکی دهسهڵآتدار ئیتر یاسا‌و ڕێسای ئابوری وهێزی داپڵۆسین، ده‌گرێته ده‌ست وپاشان ده‌بێته بکوژو ببڕ. هەموو سەروەت و سامانەکان بۆخۆی قۆرخ دەکات واتە ژیان بۆخۆیان ودۆزه‌خ وترس بۆ چین و توێژاڵەکانی تر.
که مینهی ده‌سه‌ڵاتدار هه‌وڵی باڵا ده‌ستی خۆیان له‌ڕێی هیزه‌وه سەپاندووە و ده‌ی سه‌پێنن به‌سه‌ر خه‌ڵکدا، وه هه‌ر له‌ڕێی ئه‌و هێزه‌شه‌وه یاسایەکیش دەسەپێنن که بشێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌رێك دهسهڵآتهکهی پێسهقامگیر بکه‌ن وله‌لایه‌کی تریشه‌وه ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان به‌زۆر به‌خه‌ڵکی په‌سه‌ند بکه‌ن، له‌هه‌مان کاتدا ده‌سه‌ڵات، لەژێرفشاری خەڵکیدا ناچار دەبێت کە دان به‌هه‌ندێك مافی کۆمه‌ڵگە که‌دا بۆ دامرکاندنەوەو که‌مکردنه‌وه‌ی ڕق و غه‌زه‌بی خه‌ڵکی ناره‌زا بۆ سه‌قامگیری ئاسایش، بنێت.
ده‌وڵه‌ت هه‌زارو یه‌ك جۆر‌و شێوازی تۆقاندن‌و هەڵخەڵەتاندنی هه‌یه ، واته ده‌وڵه‌ت چه‌ند زه‌بروزه‌نگی هه‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا کۆمه‌ڵه شێوازێک داده‌هێنێ تا بمانکاتە نشتمان په‌روه‌رو دڵسۆزی ئاڵای ڕه‌نگاو ڕەنگ بڕازێنێتەوە به‌شێوه‌یه‌ك که ببێته مایه‌ی شانازی بۆ زۆرینه‌ی خه‌ڵکه‌که، بەمە کۆڵه‌که‌کانی له‌کرۆکی کۆمه‌ڵگادا داده‌کوتێ، ده‌وڵه‌ت به‌و شێوازانەی کە دەیانگرێتە بەر ده‌توانێت بڕێک له خه‌یاڵ خه‌لق بکات و هێنده ده‌یڵێته‌وه‌و مه‌زنی ده‌کات به‌درێژایی کات ده‌بێته بابه‌تێکی موقه‌ده‌س(دینی)، واته ته‌حریم ده‌کرێت و ده‌بێته هێڵی سور وه‌کی حیزبییه‌کان ده‌ڵێن قابیلی شێکردنهوهو ڕه‌خنه نییه ، له‌وانه‌ش دینی ده‌سه‌ڵات،حیزب، ده‌وڵه‌ت، سه‌رکرده، ئه‌مه‌ش مانای سنوردارکردنی چالاکییه‌کانی عه‌قڵ وئفلیجکردنی به‌شێکی بیرکردنه‌وه، به‌مه‌ش خه‌یاڵ ده‌بێته عه‌قیده واته ئیمان ، ئیمانیش بەو ئاڕاستە اکاردهکات که به‌هه‌شت بۆ موریدەکانی مسۆگه‌ره بکات. ئه‌م باسه بۆ ئه‌وروپاش هه‌ر وایه هه‌ر که‌سێك له خزمه‌ت سسته‌مه‌که‌دا بێت، به‌ڵآم بۆ حیزبه‌کانی ئاسیا وئهفهریقییا که‌بونه ده‌وڵه‌ت، گوایه خه‌ڵکی غه‌رق ده‌که‌ن له عه‌داله‌ت وخۆشه‌ویستی وسه‌ربه‌ستی…تد، کە ئەمانەش درۆیه‌کی شاخداری سستهمهکهیه. .
ئه‌مه‌یه نامۆبون(اغتراب)که ئه‌وه‌ی نه‌توانێ له‌و وههم وخه‌یاڵه دینه ڕزگاری بێت، ناتوانێ ئازادانه بیربکاته‌وه.
ولێم ڕایش له کتێبی دین وشیکردنه‌وه‌ی نهفسیهکهیدا، ده‌ڵێ ترسناکترین شت که مرۆڤ گیرۆده‌ی ده‌بێت نامۆبونه، چونکه هه‌ر بابه‌تێك موقهدهسکرائهوه(کرنوش،په‌رستن،مه‌زنکردن، ترسان)ده‌بێته شتهسهرهکیهکان لای، وه له‌جیاتی ڕزگارت بکات بیرکردنه‌وه‌ت ئیفلیج ده‌کات، که‌سایه‌تیت تێکئه‌شکێنێ به‌ڕاده‌یه‌ك وره‌ت وا داده‌به‌زێنێ که‌به‌ره‌و په‌رستنی سوڵتانه‌کان وبازاڕت ده‌بات له‌سه‌رحسابی که‌رامه‌ت ودڵسۆزی ژیان. وه وه‌زیفه‌ی ده‌وڵه‌ت بێبه‌هاکردنی پرنسیپه‌کان و وکه‌رامه‌تی خه‌ڵکیه.
به‌هاترین پرنسیپ لای ئه‌ندامانی حیزب کڕنوش بردنه بۆ سه‌رکرده ،وه وه‌لای ته‌واویشی هه‌بێت بۆ ئهوپرنسپانهی که سه‌رکرده پێیڕازییهو دڵخۆشی ده‌کات، وهسوکترینیشێآن ڕاپه‌ڕێنه دژ بهوکۆیلایهتیه، بۆیه ئه‌ندامی حیزب ئاساییه له‌سه‌ر قسه‌یه‌ك به‌سه‌رکرده‌و حیزبه‌که‌ی توڕه‌بێت، بتکوژێ یان توشی داوی پۆلیس وئهمنت بکات ، ئه‌خلاق لای حیزب گوێڕایهڵیهو ته‌سلیم بونه به موقه‌ده‌ساته‌کانی دینی ده‌سه‌ڵآت، که‌ئه‌و دینه دینی ئیمپراتۆره نه‌ك دینی خۆشه‌ویستی وئازادکردن.
جا حیزب له‌م سه‌رده‌مه‌شدا ڕژێمی خزمایه‌تی، طائفی وقه‌ومی وه‌یان هه‌رشکڵێکی تری وه‌رگرتبێ یان وه‌ریبگرێ به‌پێی زروفی ناوچه‌که و ئاستی هۆیه‌کانی به‌رهه‌مهێنان ومێژووه‌که‌ی، به‌ڵام حکومه‌ت نوێنه‌رایه‌تییه‌کی ڕاسته‌وخۆی چینی سه‌رمایه‌داری ده‌کات، واته شێوازی به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داری که ده‌کاته دینه‌که‌ی و ئه‌مەش کە پێی دەڵێن دیمکراتییه‌ت، به‌ره‌و ئیستبدادیه‌ت ده‌برێت و هەروەهاش بووە ، لە هەرکاتێکیشدا مەترسی لەسەر دەسەڵات بووبێت یا ببێت ، ئیتر ئەوەش له‌هه‌رکوێیه‌کی دنیادا بێت .
ئه‌وه‌شی که پێی ده‌ڵین ته‌کنۆقرات، که‌سی گه‌نج و که‌سی شیاو بۆشوێنی گونجاو ، ته‌نها بۆخۆڵکردنه چآوی خهڵکییهئهمه گه‌مه‌یه، له‌ئاسیا یا لە ئه‌فه‌ریقادا باوێتی ، ئه‌گینا ئه‌وه‌تا به هه‌زاره‌ها ملیۆن دولار سه‌رف ده‌کرێ له‌ئوتێل و فڕۆکەخانەکاندا ، که‌چی پولێك سه‌رف ناکه‌ن له‌پێناوی گه‌شه‌سه‌ندنی کشتوکاڵ وپیشهسازیدا تابتوانێ فرسه‌تی و شوێنی کار بۆ خه‌ڵکی خه‌ڵق بکات وه‌شوێنی دیار بێت له‌ئابوری وڵآتدا، باشترین نمونه‌شمان ئه‌وه عێراق لهسهرانسهریدا ئه‌و سیاسه‌ته په‌یڕه‌و ده‌کات، ئه‌وه‌تا خه‌ڵکی ناتوانن په‌رداخێک ئاوی پاك بخۆنه‌وه به‌ڵآم سه‌رکرده‌ی حیزب ته‌یاره‌ی تایبه‌تیان هه‌یه یان بهتەیارهی تایبه‌تی هاتوچۆده‌که‌ن ، چونکه حیزب و شؤڕش له‌ئه‌نجامی ئه‌و کاره ده‌ترسن که خه‌ڵک فێری ئه‌وه بێت که کار بکات و ده‌ست له حیزب پاننهکاتهوهئهمه له‌ڵایه‌ك، وهلاکهی تریش بۆیه به‌هه‌ند وه‌رگرتنی گیانی تیرەگەری وقه‌ومی له‌و دوو کیشۆرەدا(ئاسیا‌و ئه‌فه‌ریقا)ا له‌وپه‌ڕی گه‌شه‌یدایه ئه‌وه‌ش بۆ ئاسانی کۆنیڕۆڵکردنییهتی، هه‌ڵبه‌ته ئه‌وروپا ئه‌م ئاسته‌ی به‌جێهێشتووه، چونکە ده‌وڵه‌ت ڕاسه‌وخۆ نوێنه‌رایه‌تی سه‌رمایه‌داری دەکات.
هه‌رحیزبێك که ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست، به‌ڕیفۆرم ده‌ست پێده‌کات وپرۆژه‌ی خه‌یاڵاوی خزمه‌تگوزاری پێشکه‌ش ده‌کات و دوایش گەر خەڵکی ناڕەزایی دژی دەرببڕێت به‌کوشتن وبڕینێکی یەکجار زۆر کۆتای پێدیت، هه‌ر وه‌کو ووڵ دورانت له میژووی شارستانیکهیدا له به‌شی ده‌وڵه‌ت ویاساکهیدا باسی ده‌کات، چاپە کوردیەکەی ده‌ڵێت ده‌وڵه‌ت به‌سته‌م ده‌ست پێده‌کات، به‌ڵام هێنده نابات خوگرتن به‌ملکه‌چی لای ده‌بێته حاڵه‌تێکی ویژدانی وهه‌ر خێراش دوای ئه‌وه هه‌موو هاوڵآتییهك وابه‌سته‌ی بۆ ئاڵا ناخی ده‌هه‌ژه‌نێت. که خه‌ڵکی له‌م سسته‌مه‌دا که شۆرش ده‌کات و دژی ده‌سه‌ڵآت دەوەەستێتەوە، هه‌رده‌سه‌ڵاتێك بێت که ده‌ڕوخێ ده‌سه‌ڵآتێکی تری له‌جێگه‌ی قوت ده‌که‌نه‌وه‌و هه‌رحیزبێك ئینشقاق ده‌کات حیزبێکی تری گه‌نده‌ڵ دروست ده‌کاته‌وه له‌هی سه‌رچاوه‌که لێڵترو ناله‌بارتر لهجهوههرداو که‌مێك زیاتر ئاڵ‌و واڵاکراو لهشکڵیا، حیزب وده‌وڵه‌ت ستراکچه‌رێک وفهلسهفهیهکی چینایه‌تی وههرهمی هه‌یه‌و به‌و ڕێڕهوهشا کارده‌کات، له‌پێشتریشدا زیاتر باسکراوه، که دوباره ی ناکه‌مه‌وه لێره‌دا.
من لێرەدا چەند نموونەیەک دەهێنمەوە له‌سه‌ر حوکمه‌ت له‌و وڵاته‌ی که‌به دایکی یاسا ناسراوه که به‌ریتانیا یه، که له‌م وڵاته‌دا هه‌رچی خزمه‌تگوزاریه له‌که‌مبونه‌وه‌دان به‌هۆی قه‌یرانی ئابوری وزۆری به‌تاڵه‌وه، ئه‌وه‌تا حکومه‌تی به‌ریتانیا له‌سه‌دا 45%ی شوێنی ئاگادارکردنه‌وه‌ی مناڵآنی ده‌ره‌وه‌ی خێزان، واته ئه‌و مناڵآنهی که خێزانیان نییه، له به‌ر نه‌بونی پاره چاره‌نوسی داخستن چاوه‌ڕێیانه یان هه‌ر داخراون، به‌هۆی نه‌بونی پاره، که‌چی ئه‌وه‌تا ئه‌و پاره زۆره سه‌رف ده‌کات بۆ چارلسی کوڕی مهلکه بۆ سه‌فه‌رێکی نۆ ڕۆژی نیو ملێۆن پاوه‌ند سه‌رف ده‌کات له سهفهرەکەیدا بۆ باشوری ئه‌فه‌ریقا، وه دۆقی یورك بۆسهفهرێکی شه‌ش ڕۆژیان 81 هه‌زار پاوه‌ندیان سه‌رفکردووه بۆ پڕوپاگانده‌کردن بۆ ده‌وڵه‌ت وپیرۆزکردنی له‌لای خه‌ڵکی ، وه مه‌سره‌فی ئه‌مساڵی بهکینغ هام پاڵاس زیادی کردووه بۆ 32 ملێۆن پاوه‌ند.که‌چی ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ مه‌سره‌فی خه‌سته‌خانه‌و خانه‌ی پیران ومناڵانی بێ خێزان که‌مده‌کرێته‌وه، به‌ڵآم هه‌موو که‌سێکی بهریتآنی ده‌بێت ڕۆژی 52 پنس بدات به‌پیاو ژن ومناڵه‌وه به‌خێزانی مه‌لیکه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌تا چارلسی کوڕی مه‌لیکه خۆی وژنه‌که‌ی سه‌فه‌رێکی یه‌ك ڕۆژیان له شاری ئهبهردینهوه بۆ له‌نده‌ن به‌ته‌یاره 19،583 پاوه‌ندی تێچووه، یان سه‌فه‌رێکی شه‌مه‌نده‌فه‌ری ئه‌ندرۆ له نۆر‌ث ئۆڵت بۆ بلفاست 10.470 پاوه‌ندی تێچووه. کەچی لەولاشەوە خه‌ڵکی له‌سه‌ر کاردهردهکرێ وموچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نابێت زیاد بکرێت.
ئه‌مه‌ش نمونه‌یه‌کی تری ده‌وڵه‌تێکی دیمکراتی تر، که ئه‌ویش هندستانه ، که له‌وێ نزیکه‌ی دوو ملیۆن که‌س ژیانیان له‌سه‌ر گه‌ڕانه بۆ دوزینه‌وه‌ی شت له شتی فڕێدراودا، له‌سه‌ر پاشماوه‌ی خه‌ڵکی تر ده‌ژین، که هه‌ندێکیان ده‌بێت چه‌ند سه‌د مه‌ترێك بڕۆن ئه‌وسا ده‌گه‌نه شوێنی پاشه‌ڕۆکان زبڵەکان، وه هه‌ندێکێشیان له‌وانه 20 ساڵ وبگره زیاتریش له‌سه‌ر ئه‌و پاشماوانه ده‌ژین، که زۆرینه‌ی مناڵه‌کانیان دەردەدارن به‌نه‌خۆشی سکچون وڕشانهوهو نه‌خۆشییه‌کانی پێسته‌وه( ڕۆژنامەی گاریان 3ی ته‌موزی 2012.
وه باسێکی تری حکومه‌ت ئه‌وه‌یه که هه‌ردوو خێڵی گانا که وڵاتێکی ئه‌فریقییه ئۆبودوس لهگهڵئهنادانیس که‌باسی خۆیان ده‌که‌ن ده‌ڵێن ئێمه یه‌ك کۆمه‌ڵگا بوین، به‌یه‌که‌وه ئه‌ژیان له‌یه‌ك نشتماندا وژنوژنخوازیمان له‌نێواندا هه‌بوو، که‌چی سیاسه‌ت هه‌مومانی له‌یه‌کتر کرده دوژمن وکه‌س هیچی له‌وی تر قبوڵ نه‌ده‌کرد، له‌بری خۆشهویستیزهبروزهنگو کوشتن وبڕینی خستهنێوانمانهوه. وهدهوڵهت خۆی له‌پشت نانه‌وه‌ی ئه‌و ئاژاوانهوهیه تا ڕوحی تایهفهکهری ودوژمنایه‌تی په‌ره‌بسێنێ له نێوانماندا (فکره‌که‌ی گاردیان شه‌شی ته‌موز 2012
جا خۆ له‌و وڵآتانهدا حوکمه‌تیان هه‌یه‌و ده‌وڵه‌تیشیان هه‌یه‌و ته‌مه‌نیشیان له سه‌د ساڵێك تێپه‌ڕاندووه ویاساش سه‌روه‌ره، وهحکومهت ههرچوارساڵێك جارێ ده‌گۆڕێ، وه ته‌شریعی وتهنفیزی وقه‌زایی تییداجیابۆتهوه، وه سوپا‌و پۆلیسیش ئایدۆلوجی نییه‌و،. به‌ڵآم ده‌سه‌ڵآت نوێنه‌ری چینایه‌تییه‌و نوێنه‌ری چێنێکی تایبه‌تیه، ئیتر ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت داڵغه‌ی حوکمه‌تی سه‌ربه‌خۆی هه‌بێت بۆ به‌ئاکام گه‌یاندنی خه‌ونه‌کانی که به‌ئازادییه‌وه ده‌یبینێ، ئه‌وه ده‌وڵه‌ت له‌جیاتی ده‌سته‌به‌رکردنی بۆی لێیزهوت دهکاتو ئه‌وه هه‌تا ماوه ده‌بێت خه‌یاڵ بێت. وه نمونه‌ی ده‌وڵه‌ته‌کانی تری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌وه باشتر نین تا من گره‌و له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی کوردی یان هه‌رده‌وڵه‌تێکی تری ئه‌م دنیایه بکه‌م، ئه‌وه‌تا چرکه‌یه‌ك نیه خه‌ڵکی به داپڵۆسینی هیزی داپڵۆسینه‌ره‌کانی حوکمه‌ته نه‌ته‌وه‌ی وئاشتی خوازه‌کانه‌وه نه‌بێته کۆچی قوربانی.
ئەنوەر فەتاح