منداڵ بۆچی درۆ ده‌كات؟
بێگومان منداڵ به ڕاستگۆیی بۆ ڕووی زه‌وین نه‌هاتووه، به‌ڵكوو له ژینگه‌ی ژیانی به‌ره به‌ره فێری راستگۆیی و ده‌ستپاكی بووه، وه‌لێ گه‌ر منداڵ له‌ژینگه‌یه‌ك له‌دایك بوو، جگه له فڕوفێڵ و ته‌ڵه‌كه‌بازی و درۆسازی هیچی تری به‌رچاو نه‌كه‌وت و گومان باڵی ڕه‌شی به‌سه‌ردا كێشا بوو، له‌م كاته‌دا منداڵ هه‌مان كاردانه‌وه كاری تێ ده‌كات و هه‌مان شێواز و ڕه‌وشتی گۆمه‌ڵگا بۆ ململانێی ژیان ده‌گرێته به‌ر.
زۆر هه‌ڵه‌یه گه‌ر بڵێیت منداڵی بچووك درۆ و ڕاستی له یه‌كتر ئاوێر ناكات، چونكه منداڵ توانستێكی ته‌واوی هه‌یه بۆ هه‌ڵاوێركردنی ڕاستگۆ و درۆزن، نه‌خوازه‌ڵا له‌و كاروبار‌و خولیایانه‌ی تایبه‌تن به‌و، گه‌ر ڕێنیشانهدهری نه‌بوو، زۆر به ئاسانی ریگای درۆكردن ده‌گرێته به‌ر و هیچ سڵی لێ ناكاته‌وه. له‌م سۆنگه‌وه ده‌ڵێین: درۆكردن زۆربه‌ی جار بۆ نمایشكردنی رواڵه‌ته، ئه‌مه‌ش بۆ چه‌ند هانده‌ر و پهڵنهرێكی ده‌روونی ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له نه‌ستی تاكدا خۆیان حه‌شار داوه، چ وه‌ك منداڵ چ وه‌ك گه‌وره و پێگه‌یشتوو.
شێوازێكی هه‌ڵه
ژماره‌یه‌ك باوك خۆیان منداڵكانیان ناچاری درۆكردن ده‌كه‌ن، له راستییدا ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ بنچینه و بنه‌ماكانی په‌روه‌رده‌ی ساغ و ته‌ندروست یه‌كناگرێته‌وه. بۆ نموونه: باوك به كۆڕه‌كه‌ی ده‌ڵێت: هه‌ركه‌سێك له ده‌رگای ماڵه‌وه‌ی دا بڵێ له ماڵ نییه! یاخود له سه‌فه‌ر نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه. منداڵ له‌م ساته‌دا تامه‌زرۆی درۆدهبێت و به رێگاچاره‌یه‌كی په‌سندی داده‌نێت، بۆیه هه‌ست به‌سته‌م ده‌كات كاتێك له‌سه‌ر درۆ سزا ده‌درێت، چونكه به مافێكی ره‌وای خۆی زانیوه، هاوكات هه‌ست به دڵڕه‌قی و بێ به‌زه‌یی گه‌وره‌كان ده‌كات كه ده‌بینێت دوفاقیانه هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن، ئه‌و ڕفتاره‌ی بۆ خۆیان به ڕه‌وا ده‌بینن له منداڵه‌كانیان قه‌ده‌غه ده‌كه‌ن. هه‌ندێكی تر له باوكان زیده‌ڕه‌وی ده‌كه‌ن له پێگه‌یاندنی منداڵه‌كانیان، بۆ نموونه: بۆ راستگۆ بوونیان هه‌موو رێگاكانیان له سه‌ر ته‌سك ده‌كه‌نه‌وه، له‌سه‌ر هه‌موو وشه‌یه‌كی گه‌وره و بچووك سزایان ده‌ده‌ن، له‌سه‌ر هه‌موو ده‌سته‌واژه‌یه‌ك لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن، ده‌ڵێن: ده‌بێت سه‌دا سه‌د راستگۆبن هه‌روه‌ك ئاشكرایه ئه‌م شێوازه له دڵی منداڵ چه‌كه‌ره ناكات و راستگۆی له‌ده‌رونیدا ناڕوێنێت به پێچه‌وانه‌وه بۆ درۆكردن هانی ده‌دات.
درۆكردن لای منداڵ چه‌ند جۆرێكی هه‌یه، به گوێره‌ی هانده‌ره‌كان گۆڕانی به سه‌ردا دێت به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
(درۆی خه‌یاڵی)
منداڵ به قۆناغێكدا گوزه‌ر ده‌كات جیاوازی له نێوان هه‌قیقه‌ت و خه‌یاڵ ناكات، به‌ڵام له نێوان درۆ راستی زۆرجار ئه‌م حاڵه‌ته ده‌بێته گوزارشت بۆ خه‌ون و خولیاكانی، ئه‌و خه‌ون و ئاواتانه‌ی كه ناتوانێت به‌شێوه‌یه‌كی واقیعی ده‌ریان ببڕیت، به شێوازێكی ئه‌ندێشه‌یی ده‌یان خاته ڕوو. ئه‌ركی دایك و باوك لێره‌دا ئه‌وه‌یه هه‌ل بۆ منداڵه‌كانیان بڕه‌خسێنن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و شتانه‌ی له‌نێو ده‌روونیان كه‌ڵه‌كه بووه، به شێوه‌ی خه‌یاڵ ده‌ری ببڕن، له سه‌ریشیان پێویسته به‌رچاویان ڕۆشه‌ن بكه‌نه‌وه و هاوكارییان بكه‌ن له جیاكردنه‌وه‌ی واقیع و هه‌قیقه‌ت و خه‌یاڵ. ئه‌م ته‌رزه درۆیانه‌ی منداڵ به درۆ هه‌ژمار ناكرێت هیچ زیانیشی به باری ده‌روونی ناگه‌ێنێت، كاتێك دایك و باوك و داپیر و باپیره چیرۆك و سه‌رگوزشته‌ی خه‌یاڵی بۆ منداڵه‌كانیان ده‌گێڕنه‌وه منداڵ هه‌ست به چێژ و و ئارامییه‌كی بێ‌سنوور ده‌كات، ده‌چنه نێو جه‌نگ و ده‌بن به سوارچاك ده‌بنه شوان و به‌ره‌نگاری گورگ و دڕنده‌كان ده‌بنه‌وه، به ئاسماندا ده‌فڕن و له ده‌ریادا مه‌له‌ده‌كه‌ن، به‌م چیرۆكه خه‌یاڵییانه رۆحی وره و گه‌وره‌یی له نێوانیاندا گه‌شه‌ده‌كات.
(درۆی تێكهه‌ڵكێش)
ئه‌م جۆره درۆیه‌ش هیچ شوێنه‌وارێكی خراپ له‌سه‌ر ڕه‌فتاری منداڵ جێ ناهێڵێت هۆیه‌كه‌شی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، منداڵ كاره‌كان ئاوێته‌ی یه‌ك ده‌كات و خۆشی تێكهه‌ڵكیشی واقیع و خهیاڵدهكات ، به ڕه‌نگێك خه‌یاڵ و واقیع تێكه‌ڵ ده‌كات كه زۆرجار گومان لای گه‌وره‌كانیش دروست ده‌كات، بۆ نموونه: منداڵ گوێچكه‌ی خۆی ڕاده‌خات بۆ چیرۆكێكی خه‌یاڵی و چیرۆكێكی واقیعی ئه‌وسا له ژێر كاریگه‌رییاندا ده‌خولێته‌وه، پاش ماوه‌یه‌ك ڕووداوه‌كانی هه‌ردوو چیرۆكه‌كه له خۆی و هاوڕێكانی به‌رجه‌سته ده‌كات، بێ ئه‌وه‌ی هیچ جیاوازیه‌ك له نێوان ئه‌م دوو چیرۆكه بكات، وه‌ك ئاشكرایه زۆربه‌ی درۆ تێكههڵكیشهكان بۆ خه‌ونه‌كانی منداڵی ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
ده‌گێڕنه‌وه منداڵێك پێنج ساڵ ڕقی له خزمه‌تكاره‌كه‌ی ده‌بێته‌وه كه له ماڵیان كار ده‌كات ئه‌م ڕقوكینهیهش بۆ هه‌ڵسوكه‌وت و دڵڕه‌قی خزمه‌تكاره‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئه‌و منداڵه ڕۆژێك له خه‌و هه‌ڵده‌ستێ ده‌گرێ تومه‌ز خه‌ونی بینیوه، كه لێی ده‌پرسن بۆچی ده‌گری؟ ده‌ڵێت: خزمه‌تكاره‌كه لێی داوم … خواردنی له ده‌ست راِپسكاندوم.
تۆپی یاری لێ فڕێداوم له راستیدا ئه‌م منداڵه له شه‌ودا خه‌ونی بینیوه به‌یانیش كه هه‌ستاوه خه‌ون و واقیعی پێ جیانه‌كراوه‌ته‌وه. چاره‌سه‌ری بۆ ئه‌م حاڵه‌ته تێگه‌یاندنی منداڵه‌كه‌یه له جۆری ڕووداوه‌كان له‌م كاتانه منداڵ په‌نا بۆ درۆكردن ده‌بات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌یاڵ و واقیعی تێكهه‌ڵكێش بووه و زاكیره‌ی بێ هێزه له گێڕانه‌وه‌ی ڕووداوه‌كان، بۆیه بڕێك له ڕووداوه‌كه ده‌قرتێنێت و بڕێكی تری ئه‌خاته سه‌ر.
(درۆی پڕ‌و پاگه‌نده‌یی)
به‌داخه‌وه به‌شێك له منداڵه‌كانمان ئازاری هه‌ست به كه‌میه‌تی خۆیان ده‌چێژن، بۆ ڕووپۆشكردنی ئه‌م نه‌قس و كهمایهتیهش په‌نا بۆ پروپاگه‌نده و زیاده‌ڕۆی له وه‌سفی شته‌كان ده‌به‌ن، بۆ نموونه: منداڵێك به هاوڕێكانی ده‌ڵێت: ئه‌و جۆره یاریانه‌ی من هه‌مه تۆ هه‌ر چاویشت پێ نه‌كه‌وتووه، ئه‌مه له كاتێك دا هیچ ئامرازێكی یاركردن له‌ماڵ شك نابات، به‌ڵام بۆ داپۆشینی ئه‌م نه‌قسه ئه‌م درۆیانه له ناو هاوڕێكانی ده‌كات، یاخود باوكی هه‌ژاره و نه‌داره كه‌چی منداڵه‌كه له ناو هاوڕێكانی ده‌ڵێت: من باوكم خاوه‌نی باشترین دوكان و سه‌یاره‌یه كه‌چی ئه‌مه ته‌نیا بۆ كهشوفشكردنه به‌سه‌ر هاوڕێكانی دا.
له‌و نموونانه‌ی له نۆرینگه‌ی ده‌روونی (العیاده النفسیه) رێكه‌وتی هاتووم له منداڵێكی ته‌مه‌ن نۆ ساڵان زیره‌ك و بلیمه‌ت بوو، له یه‌كێك له قوتابخانه تایبه‌تییه‌كانی زمانی ئینگلیزی وه‌رگیرابوو، باری ئابووری باش بوو كوڕی یه‌كێك له كارگێره‌كانی ده‌وڵه‌ت بوو، باوكی هاوڕێكانیشی به‌هه‌مان شێوه فهرمانگێڕی ده‌وڵه‌ت بوون، ڕێسای ئه‌م قوتابخانه‌یه وابوو هه‌موو مانگێك دایك، یاخود باوك ده‌بوایه ڕاپۆرتێك ئاماده‌بكه‌ن له‌سه‌ر كاری ڕۆژانه‌یان، بۆ ئه‌وه‌ی له‌قوتابخانه به‌راوردی هه‌ڵسوكه‌وتی قوتابیه‌كه بكه‌ن، به‌ڵام هه‌موو مانگێك كه داوای ڕاپۆرتیان له قوتابیه‌ك ده‌كرد ئه‌م منداڵه به مامۆستاكه‌ی ده‌گوت: باوكم به‌سه‌فه‌ر چووه، بۆ ده‌ره‌وه كه‌چی راستییه‌كه‌ش به پێچه‌وانه بوو، ئه‌م باوكه به سه‌فه‌ر نه‌ده‌چوو، به‌ڵام ئه‌م منداڵه ئه‌مه‌ی به هه‌ل ده‌زانی و ده‌یقۆسته‌وه و نهێنیه‌كه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕاوه كه ئه‌م منداڵه زۆر كورته باڵابووه وه سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش خوار وخێچیهك له ددانه‌كانی دابوو‌و، قوتابیه‌كانی تر گاڵته‌یان پێده‌كرد، ئه‌میش ئه‌م درۆیه‌ی سازده‌دا، بۆ ئه‌وه‌ی به قوتابیه‌كانی تر بڵێت: بزانن باوكی من به سه‌فه‌ر چووه، بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات پۆشاك و دیاری گران به‌هام بۆ دێنێ وه ئێوه‌ش لێی بێ به‌شن.
درۆكردنی منداڵ لێره‌دا هۆیه‌كه‌ی زۆر ڕوون و ئاشكرایه كه هه‌ست كردنه به كه‌مایه‌تی و رووپۆشكردنیهتی به گه‌وره‌یی و خۆهه‌ڵكێشان به ئومێدی ئه‌وه‌ی له نێوان هاوڕێكانی ئه‌م هه‌سته درووست بكان.
هه‌ندێك جار منداڵ درۆی پڕ‌و پاگهیانده ده‌كات بۆ جوڵاندنی هه‌ست و سۆزی دایك و باوك، به‌نموونه، ده‌ڵێت: دایه، بابه، مامۆستاكه‌م ئازارم ده‌دات و دهمچهوسێنێتهوه. منداڵه‌كه ده‌یه‌وێت پاساوێك بدۆزێته‌وه بۆ ته‌رككردنی قوتابخانه. بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م ته‌رزه درۆیه پێویسته په‌له بكه‌ین ڕێگای واقیعی بگرینه‌به‌ر و عه‌قڵانه هه‌ڵس و كه‌وتی له‌گه‌ڵ بكه‌ین به‌كورتی درۆكردنی منداڵ به‌قۆناغ ده‌گۆڕێ، له‌سه‌ر درۆیه خه‌یاڵیه‌كان نابێت منداڵ سه‌رزه‌نشت بكرێت، چونكه ئه‌مه قۆناغه‌و هه‌موو منداڵێك تێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، به‌ڵام پێویسته له گه‌ڵ گه‌شه‌كردنی ته‌مه‌نیان درۆ و ڕاستییان بۆ ڕوون بكرێته‌وه.
سه‌رچاوه/ گۆڤاری (العربی) ژماره (1001)
نووسینی د.ملاك جرجیس
وه‌رگێرانی: حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا