دڵم پێگه‌ی عیشقی تۆیه
Closed
دڵم هه‌رده‌م پێگه‌ی ئازادیخوازان بوو
كه‌چی ئێستا كۆیله‌و بن ده‌ستی تۆیه
تۆكهخۆت ڤینۆسی جوانیت , چۆن دڵی من
ده‌سوتێنی , كه ده‌زانی مه‌ستی تۆیه
* * *
هه‌رچی هه‌مه ده‌یده‌م به‌تۆ, بێگومان به
ئه‌م دڵه‌ی من بۆعیشقی تۆ ده‌سته‌مۆیه
نه‌ك ته‌نیا خه‌نده‌ی سه‌رلێوان, ئهشكهكانیش
سه‌رچاوه‌كه‌ی كانیاوهكهی عیشقی تۆیه
* * *
رقم له‌داگیركاری یه , به‌ڵام خۆزگه
هه‌تا ماوم به‌ده‌ستت داگیركراوبم
كه تۆنه‌بیت, وجودی من شه‌وه‌زه‌نگه
سودی چیه له‌به‌رتیشكی خۆرهتاوبم
20/12/2009
kawa_kiwiny@yahoo.co.uk
كاوه‌ی خه‌سره‌وكاوانی