
رامان…. ستار ئەحمەد
چركه‌یه‌ك له‌حزوری خوادا راوه‌سته
ئه‌م به‌فری غوربه‌ته له‌به‌رتا راماڵه
بچۆره خه‌ڵوه‌تگای عه‌شقه‌وه
رامێنه له‌جوانی به‌نده‌ی ئه‌وو
له‌شه‌وه تاریكه‌كان
ئه‌ستێره‌كان بكه گواره‌ی ئه‌و گۆرانییه‌ی
له‌شۆربوونه‌وه‌ی حه‌ز
بارینی تریفه‌ی ئه‌وین
داڕمانی دڵ ده‌چێ
چركه‌یه‌ك راوه‌سته‌و
نیگای قه‌سیده‌یه‌ك
له‌جه‌رگی پێنووسێكدا بكێشه
وردبه‌ره‌وه له‌بای ئه‌جه‌ل
ره‌هێڵه‌ی له‌ناوچوون
مردنی گه‌ڵای تاسه
چاوانت پڕكه له باران
گیرفانه‌كانت…
به‌رامه‌ی شیعریان له‌سه‌ر په‌خشكه
چه‌ند جوانه …
بۆنی خاك
تامی جوانی
چێژی ئه‌و وشانه‌ی به‌پاییزی هیواكاندا
چاوشاركێ له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نتا ده‌كه‌ن
ده‌جه‌نگێن دژی گوناه و
له‌سۆزی خواییدا ده‌توێنه‌وه
تاوێك چاوشاركێی ئه‌ستێره‌كان گڕبده
له‌گڕی خۆره‌تاوێكی هاویندا سێبه‌رێك سازبكه
له‌خوێنی نه‌رمه‌بایه‌كدا
گه‌ڵایه‌ك به‌شه‌ونمی لێوه‌كانت پاككه‌ره‌وه
وردبه‌ره‌وه له‌و لاسكانه‌ی عاشقی هێلانه‌ن و
له‌سووتانێكا ره‌گی خۆیان جێده‌هێڵن
رامێنه له‌و هه‌وارگانه‌ی
له‌ترسی چرایه‌كدا
ئه‌ستێره‌یه‌ك ده‌ده‌ن به‌شاندا
چركه‌یه‌ك له‌حزوری خوادا راوه‌سته
له‌رۆحی چۆله‌كه‌یه‌كدا
د‌رك به‌پیرۆزی ئاسمانه‌كان بكه
له‌چێژی ده‌نكه ترێیه‌كا
گلێنه‌ی هه‌ور رامووسه
له‌كردنه‌وه‌ی په‌نجه‌ره‌ی په‌رستگایه‌ك
گه‌رووی رێگاكان به‌زام بناسێنه
به‌رماڵێك راپێچه‌و
به‌په‌ڕه‌یه‌ك ده‌روونت ببه‌سته