مامۆستا گیان
Closed
مامۆستا گیان منی منداڵ
منی خاوه‌ن ئاسمانێكی
فراوانی خه‌ون و خه‌یاڵ
منی ده‌رون به‌فری چیا
منی دڵ پڕ خۆزگه و هیوا
منی تینووی حه‌زی فێربوون
تینووی زانست،تینووی خوێندن
به هه‌ستێكی ناسك و پاك
هاتوومه به‌ر ده‌ست تۆی مه‌زن
چاوه‌ڕوانم به هێمنی و
به سۆزه‌وه تۆ بمدوێنی
به بارانه وشه‌ی ناخت
ئه‌و تینووێتیمه بشكێنی
منی منداڵ باخچه‌ی ناخم
پڕ پڕ له گوڵخونچه‌ی به‌هره‌ن
به‌هۆی تۆوه گه‌شه ده‌كه‌ن
به دڵسۆزی تۆ پێ ده‌گه‌ن