Skip to Content

Saturday, April 20th, 2024
کۆمەڵگاو پەروەردەو منداڵ

کۆمەڵگاو پەروەردەو منداڵ

Closed
by September 4, 2012 گشتی

 

سازدانی: مەحمود نەجمەدین

 

تێبینی: ئەم چاوپێکەوتنە لە ژمارە 97 ی پاشکۆی کوردستانی نوێ (کاکێشان)ی ڕۆژی 29 ئۆگەستی 2012 دا بڵاو کراوەتەوە. 

چۆنێتی ڕه‌فتارو مامه‌ڵه‌ی هه‌رکۆمه‌ڵگایه‌ک له‌گه‌ڵ منداڵاندا، گرنگترین پێوه‌ری پێشکه‌وتووی و ئازادیبونی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه بەیان دەکات‌، منداڵان له‌هه‌مووشتێک گرنگترن، وه‌ له‌ پێشترن له‌هه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌کی نه‌ته‌وایه‌تی، ئایدۆلۆژی، ئابوری، سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینی” یه‌که‌م مناڵان” له‌ به‌نده‌کانی پێکهاتنی سه‌نته‌ری منداڵان، ئازاری 1999

ث/1 بةو ثيَيةى جةنابتان سالآنيَكى زؤرلةخزمةتى ثةروةردةدا بوون لةكوردستان و لة سويد وةك مامؤستايةك ثةروةردةى كوردى ضؤن هةلَدةسةنطيَنى و جياوازى سيستةمى ثةروةردةى كوردى و سويدى ضيية؟ ئاستى خويَنكارى سويدى و كوردى ضؤن دةبينى؟

وەڵام: پرسیارەکەت زۆر بەرفراوانەو دەکرێ بیکەین بە دوو بەشی سەرەکییەوە، من هەوڵ ئەدەم بەکورتی لەسەر هەریەکەیان قسەبکەم. دەمەوێت ئەوە بڵێم کە پێویستە سەرەتا پرۆسەی پەروەردەوفێرکردن پێناسە بکەین و لایەنە جیاجیاکانی بخەینە بەرچاو و لامان ڕوونبێت ئەم پرۆسەیە چی لە خۆدەگرێ. پرۆسەی پەروەردەوفێرکردن بریتییە لە پرۆگرامەکانی خوێندن لە هەنگاوە جیاجیاکاندا، قوتابی و مامۆستا و خوێندنگا، کە بە هەموولایان هاوکێشەیەکی سەنگ پێدەهێنن. دروستبوون و ڕوودانی هەرجۆرە لاسەنگییەک لەم هاوکێشەیە پێش بێت دەبێتە هۆی پەککەوتنی بەشێک و لایەک لە لاکانی دەرگیر لە بەڕێوەچونی ئەم پرۆسەیە. 

بەداخەوە پێویستە بڵێم کە بەشێوەیەکی گشتی پرۆسەی پەروەردەوفێرکردن لە کوردستان لایەنی خراپی زۆر زیاترە تا لایەنە باشەکانی، بەشێکی زۆر لە هەلومەرجەکانی پەروەردەیەکی مۆدێرن و گونجاو لە قوتابخانەکانی ئەمڕۆی کوردستان بەدیناکرێن. لە یەکەم ڕۆژی چوونە قوتانخانەوە منداڵ هەست بە ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆر دەکات، هەرلە چاوسورکردنەوەی مامۆستاوە بگرە تا ترس لە دەرچون و دەرنەچون و هەڕەشەی ماڵەوە. کەمترین کات منداڵ هەست بە ئارامی دەکات، تەنانەت لە جوڵەو هەڵسوکەوتیشیدا دەبێت بیر لەوە بکاتەوە کە جلەکانی پیس نەکات و بەپاکی بگەڕێتە ماڵەوە، هەربۆیە زۆرجار منداڵ بەپێی پێویست جوڵەوهەڵسوکەوت ناکات، وەرزش و مۆسیقاو سەماو کاری دەستی کە زۆر گرنگن بۆ فێربوون، لە کوردستان گرنگییەکی ئەوتۆی پێنادرێت. بەشی زۆری کات و لە هەنگاوەجیاجیاکانی خوێندندا هەراسان کردن و مامەڵەی نادروستو دژی پەروەردەیی لەگەڵ منداڵاندا ئەنجامدەدرێت و ئەمەش بەکارێکی ئاسایی چاوی لێدەکرێت، پێڕابواردن و شکاندنی کەسایەتی خوێندکار هەتا بگرە لە لەیەن خودی مامۆستاوە و بەپێش چاوی هاوپۆلەکانیەوە کارێکی ئاسییەو ڕۆژانە ئەنجام دەدرێت. زۆر جار قوتابی بۆیە سەعی ئەکات بەخاتری ئەوەی مامۆستاکەی لێینەدات و دڵی و ئەوو دایک و باوکیش ڕازی بکات. هەرلێرەشەوەیە کە ئەمجۆرە لە پەروەردەوفێرکردنە منداڵ لەسەر توندوتیژی بار دێنێت، لای خوارەوە و لەوەڵامی پرسیارەکانی تردا بڕێ زیاتر لەم بارەوە دەدوێم.  

بەڵام بەبەراورد لەگەڵ پەروەردەی کوردستان،  پەروەردەی سوید زیاتر لەسەر بنەمای بەرهەمهێنانی مرۆڤی لەشساغ و خاوەن متمانە بەخۆو دوور لە فشارو توندوتیژی بنیاتنراوە، منداڵ هەست بە ئازادی و سەربەستییەکی زۆر دەکات، هەست دەکات کە ڕێزی لێدەگیرێت و گوێی لێدەگیرێت، من زۆر بەدەگمەن دەبینم قوتابی لەبەر بکات (ئەزبەرکردن)، بەڵکو زیاتر دەیەوێت تێبگات، هەربۆیەشە مامۆستا دەبێت هەمیشە پرسیاری بێوەڵام لای خوێندکار نە‌هێڵێتەوە، تێشنەگەشت سەرت بۆ نالەقێنێ و ناڵێ تێگەیشتم، بەڵکو چەندجاری تر ئەرکی مامۆستایە بۆی ڕوونبکاتەوە. بەڵام ئەم ڕەفتارە لە لایەن مامۆستاوە لە کوردستان زۆر دەگمەنە یان هەر نیە و زۆر جاریش کە خوێندکار تێنەگات ڕەنگە ڕووبەڕووی قسەی ناخۆشیش ببێەوە. بەهەرحاڵ وەک لای سەرەوە وتم چونکە پرسیارەکان زۆر لەیەکەوە نزیکن لە وەڵامی پرسیارەکانی داهاتودا زیاتر دەچمە سەر ئەم بوارە.    

ث/2 جياوازى نيَوان مامؤستاى سويدى و مامؤستاى كوردستان ضيية؟ ئايا كةموكورِييةكانى سيستةمى ثةروةردةى كوردى ثشكى بةر مامؤستاكانمان ناكةويَت؟ ئةى كةمو كورِييةكانى ثةروةردةى كوردى ضين؟ 

ئەشێ ئەم پرسیارە دوو لایەنی هەبێت، لایەنی یەکەمیان ئەرکی مامۆستا وەک پیشەی مامۆستایەتی جیاوازیان چییە، لایەنی دووەمیشیان کەسایەتی مامۆستاو مامەڵەی لەگەل خوێندکاراندا  لێرەو لەوێ چۆنە. 

بۆ من کە لە کوردستان مامۆستا بووم و لێرەش دوای چەند ساڵ دووبارە خوێندنی زانکۆ ئێستا پیشەم مامۆستایە، جیاوازییەکی زۆر دەبینم، سەبارەت کاری مامۆستایەتی، بۆ نمونە کاتی دەوام کردن، مامۆستا لە 8ی بەیانی هەتا 4ی ئێوارە لە قوتابخانەیە کە دەکاتە نزیکەی دووبەرابەر کاتی کارکردنی مامۆستا لە کوردستان. کاری ڕۆتین و پلاندانان و ئاگاداربوون لە ڕەوشی خوێندکارو خوێندنگا کارێکی هەرڕۆژەی مامۆستایە، یانی ئاستی قوتابییەکانت چۆنە وچەندە سود لە وانەکە وەردەگرن ئەگەر نا دەبێت شێوازی دەرسووتنەوەکەت بگۆڕیت، لە پەیوەدنییەکی بەردەوامدا بیت لەگەڵ باوک و دایکی خوێندکار و بەڕێوەبەری خوێندنگادا و ڕاپۆرتیان پێبدەی سەبارەت بە ئاستی خوێندکارەکە، هەرکاتێکیش ئاستی خوێندکار زۆر لاواز بێت هەرلەقوتابخانەو لەژورێکی جیادا مامۆستای تایبەتیان بۆ دادەنرێت بۆ ئەوەی دەرسی تایبەتیان پێبدرێت و هەوڵیان لەگەڵبدرێت بگەن بەوانی تردا. پلاندانان و شێوازی وانەوتنەوە لەسەرەتای ساڵەوە خوێندکارانی لێئاگادار دەکرێتەوەو زۆر جاریش مامۆستا و خوێندکار بەشداری دەکەن لە پلاندانان و گفتوگۆکردن سەبارەت بە چۆنیەتی بەڕێوەچونی پرۆسەکە، لەکاتی ڕوودانی هەرکێشەیەکشدا زۆرجار بەنجەی تاوان بۆ مامۆستا ڕادەکێشرێت و بەهۆکاری کێشەکە دادەنرێت، هەرتوندوتیژییەکیش لەبەرانبەر قوتانیاندا بکرێت، تەنهاو تەنها مامۆستا بە تاوانبار دەزانرێت، با تاوانی قوتابییەکەش بێت، بەدەگمەن پشتگیری لە مامۆستاکە دەکرێت. خاڵێکی تر کە جیاوازی ئاسمان ڕێسمانە ئەویش مەسەلەی جێبەجێکردنی خاڵ بەخاڵی پلانی پەروەردەو فیرکردنە کە لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە دەرچووە، دەبێت بزانرێت ئامانجەکان بەدیهاتوون یان  نا Curriculum for the compulsory school education system کە ئەمیان لە کوردستان پێم وانییە هیچ مامۆستایەک پێێ ئاشنا بێت، بەڵام لێرە دەبێت لەبەردەستتدابێت و ڕۆژانە تەماشای بکەیت، کۆبوونەوەی بەردەوامی هەفتانە لە کوردستان زۆر کەمە، بەڵام حەتمەن هەفتەی جارێک دەبێت ئەمکۆبونەوەیە بۆ هەڵسەنگاندنی پرۆسەکە بکرێت، ئەمە جگە لە کۆبونەوەی دایکان و باوکان و بەشداری بەردەوامی مامۆستا لە کۆڕوسمینارو کۆنفرانسی جیاجیای نێوکۆمەڵگا کە بەهەرشێوەیەک بێت پەیوەندی بەکۆمەڵگاو خوێندکارو لاوانەوە هەبێت، بەشداری کردنی ئەمجۆرە کۆڕوسیمینارانە بەپارەیەو قوتابجخانە بەرپرسە لە ناردنی مامۆستاو دانی پارەکە، کە زۆر جار دەگاتە 150$ بۆ هەر مامۆستایەک. لێرەدا جێگای خۆیەتی ئاماژە بەوە بدەم کە ئێمە وەک سەنتەری بەرگری لە مافەکانی منداڵان بە هاوکاری ڕێکخراوی نێودەوڵەتی Olof Palme Center هەستاین بە کردنەوەی خولی ڕاهێنان بۆ مامۆستایان لە چەندین قوتابخانەی کەرکوک، کەچی مامۆستاکان بۆ بەشداری کردن داوای پارەیان دەکرد و هەریەکە 12$ رت پێیان نەدابا نەدەهاتن و خودی سودوەرگرتن لە قەوباسەکەیان بۆ گرنگ نەبوو. 

بەڵام لە کوردستان کاری مامۆستایەتی لەمبارەوە کەم دەردیسەرترە و کاتی دەوامیش کەمترەو”دیارە پارەکەشی زۆر کەمترە” بڕیاریش بە گشتی لە دەستی مامۆستادایە، نەزەرو بۆچونی قوتابیان زۆر بەهەند وەرناگیرێ، ئەمەش بەشێکە لە خاڵە لاوازەکانی پەروەردەوفێرکردن.    

سەبارەت بەبەشی دووەمی پرسیارەکەت، ئێوە بڕواننە ئەو شێوازە لەپەروەردەی منداڵان و لاوان کە ئەمرۆ لە قوتانخانەکانی کوردستاندا پەیڕەوی لێدەکرێت: توندوتیژی، توڕەبوون و لێدان، هەراسان کردن، بەهەند وەرنەگرتنی ڕۆڵی قوتابیان و خوێندکاران لە پرۆسەی پەروەردەو فێرکردندا، پەڕاوێز خستنی باوکان و دایکان لە بەشداری کردنی میکانیزمەکانی بەجێهێنان و بە ئەنجام گەیاندنی کرداری پەروەردەو فێرکردن. وەحیساب نەهێنان و ڕێز نەگرتن لە بیرو ڕای خوێندکاران، زۆرجار ڕیگرتن لە دەربڕینی ئازادانەی  هیواو خواستەکانیان … هتد، پرۆسەی پەروەردەیەک کە بەشێکی زۆری پڕ بێت لە کولتوری باوی توندوتیژی خێزانی و کۆمەڵگاو دەسەڵات، ئیتر دەبێت چ دەسکەوتێکی تیدا بەدی بکرێت بۆ قوتابیان و خوێندکاران! من پێم وایە زۆر دەقیق تا ئێستاش ئاماری دروست بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکاری جێهێڵانی پۆلەکانی خوێندن لە لایەن بەشێکی بەرچاو لە خوێندکارانەوە ناکرێت بۆ دەستنیشان کردن و چارەسەری کێشەکان، منداڵان خاوەن پێداویستی تایبەت ئەسڵەن گرنگییەکی ئەۆتۆی پێنادرێت. کەم نین ئەو خوێندکارانەی لە ناوەڕاستی پرۆسەکەدا بێئومێد دەبن و ملی ڕێگەی کار یان بەجێهێڵانی ووڵات و هەڵبژاردنی ڕێگەی هات و نەهات ئەگرنەبەر، ئەگەر پەروەردەی منداڵان ولاوەکانمان دروست بن، ئەگەر حکومەتی هەرێم پێداویستییەکانیان دابین بکات، بۆچی شەپۆلێک لاوی نەخوێندەوار یان کڵۆڵ لە خوێندنمان هەن؟ ئەوەی بە زۆری بەرچاو دەکەوون پەروەردەیەکی نادروست و پڕ لە توند و تیژییە، ئێوە تەماشای سادەترین کێشەی کۆمەڵایەتی بکەن لە نێوان دوو لاو، مامۆستا و خوێندکار، لە نێوان دووخێزان تا دەگاتە دوو ڕێکخراو یان حیزب، چارەسەر یەکسەر دەست بردنە بۆ چەک و کوشتن و بڕین، مەگەر زۆر زۆر مسالم بن مەسەلەکە با شەق و کوتەک و بەسڵامەتی “سەروگوێلاک شکاوی” کۆتایی پێبێت، ئەم کولتور و ئاراستە کردنە، ئەم گیانی شەڕو لەیەک نەبوردنە کولتوری حیزبە زلهێزەکانی کوردستانە کە ئەمڕۆ حوکمی خەڵکی کوردستان دەکەن و  هەر ئەم کولتورەش بەسەر خەڵکدا فەرز دەکەن، لەسەر ڕەخنەیەک و بابەت نوسینێک بە گوللە وەڵامت دەدەنەوە، یان بێسەروشوێنت ئەکەن، دەیان نموونەمان لەبەدەستن لەم بارەوە، کە سۆرانی مامەحەمە و سەردەشت عوسمان دوان لەو دەیان نمونانەن.   

ث/3 تؤناميلكةيةكت هةية لةسةر بةعةلمةنة كردنى ثةروةردة لةكوردستان، زةرورةتى ئةمة ضيية؟

وەڵام: بەڵێ “با پرۆسەی پەروەردەوفێرکردن بە عەلمانی بکەین” ناوی ئەو نامیلەیەیە کە من لە ساڵی 2000 دا بەچاپم گەیاند، زەرورەتی بەچاپ گەیاندنی ئەو نامیلکەیە بریتی بوو لە پێداویستی زۆر بەپەلەی گۆڕینی پرۆگرامەکان و پرۆسەی پەروەردەوفێرکردن بوو بە گشتی لە کوردستاندا و دوای ڕوخانی ڕژێمی بەعس، لەهەمان کاتدا ڕەخنەیەکی قوڵبوو لە دەسەڵاتدارانی کوردستان و هەردوو ئیدارەی ئەوکاتەی هەرێم، هەروەها ڕەخنەو شیکردنەوەی پرۆسەی فێرکردن، وە ڕەخنەیەک بوو لە کولتوری پەروەردە لە کۆمەڵگای کوردیدا، ئەمەجگە لە ڕەخنەگرتن لە تێکەڵ کردنی ئاین زۆر بەزەقی لە پرۆسەکەدا و بەتایبەتیش لە ماددە زانیستییەکاندا لەوانە ماتماتیک، وەک نموونەش ماتماتیکی پۆلی 7 “بەشی حەوتەم”م هێناوەتەوە. ئەمە جگە لە پەراوێز خستنی ڕۆڵی خوێندکار و دەورونەخشی خێزانی خوێندکاران لە پرۆسەی پەروەردەوفێرکردندا فێرکردندا، ئەمەو گوزەرانی مامۆستایان و ناچاربوونیان بە کاری دووەم و سێیەم لە دوای دەوامی قوتابخانە.   

شایانی باسە کە لەساڵی 2004 دا، دوای پێداچونەوەو گۆڕانکاری کردن، بەشە گرنگەکانی نامیلکەکم بە چەند بەش و وەک زنجیرە بابەتێک لە کوردستانی نوێدا بڵاو کردەوە، ئەوەی کە جێگەی نیگەرانی قوڵی من بوو لەم نێوەدا، دەستکاری کردن و گۆڕینی هەر ووشەیەک کە بە دڵی سەرنوسەر نەبوو، وە پێچەوانەکردنەوەی مانای هەرووشەیەک کە بە دڵی نەبوو!!   

ث/4 جةنابتان بةريَوةبةرى  سةنتةري  بةرطري لة مافةكانى مندالآنن ئةطةر بكريَت لةبارةى ريَكخراوةكةتانةوة قسةمان بؤ بكةيت، ئةم ريَكخراوة سالَى ضةند دروستكرا و ثرؤذة و ضالاكييةكانى ضين؟ ئاستةنط و طرفتةكانى ضين؟

وەڵام:ئێمە (من و کۆلەڵێک لەهاوڕێیانم) ساڵی 1999 وە کە سەنتەری بەرگری لە مافەکانی منداڵانمان پێک هێناوە، لە کارو چالاکی بەردەوامدابووین، کارێکی ئاسان نییە کە نزیک 13 ساڵ لەکار و هەڵسوڕان لە وەها چاوپێکەوتنێکدا بخەمە سەر کاغەز، بۆیە باشتر وایە خوێنەری بەڕێز بگەڕێنەوە بۆ وێبسایتی سەنتەری منداڵان بە هەرچوار زمانی کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی و سویدی بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە www.santarimnalan.com، www.childiraq.com . بەڵام من دەتوانم زۆر بەکورتی ئاماژە بۆ چەند کارو هەڵسوڕانێک بکەم. لەوانە کردنەوەی خانەیەک بۆ منداڵانی بێسەرپەرشت لە سلێمانی و لە بەغداد، هاوکاری وبەدواداچوون بۆ چەند چەند منداڵی نابینا لە کەرکوک کە موچەی نابیناییەکەیان بڕاو بوولە لایەن حکومەتی هەرێمی سلێمانییەوە، هاوکاریکردنی چوار منداڵ لە کەلار کە مەترسی کوێر بوونیان هەبوو، پاش هاوکاری کردنی خێزانەکەیان، تونرا دوان لە منداڵەکان ڕەوانەی ئێران بکرێن بۆ نەشتەرگەری، دەرکردنی بەیاننامەو ڕاگەیاندن لەسەر هەرجۆرە توندوتیژی و بێحورمەتییەک کە لە دژی منداڵان ئەنجامدرابێت لە هەر شوێنێکی کوردستان و عێراق بووبێت و ئێمە هەواڵمان زانیبێت. هاوکاریکردنی یەک منداڵی نابینا لە بەسرە بە بڕێک پارە. دەرکردنی بڵاوکراوەی دنیای منداڵان و دواتریش گۆڤاری دنیای منداڵان کە 22 ژمارەی لێدەرچوو، بەشداری کردن لە چەندین فێستیڤالی منداڵان لە یابان. کاری چڕوپڕی بەردەوام لە سەر مافەکانی منداڵان، دیموکراسی و پرۆسەی پەروەردەوفێرکردن لەشارەکانی بەغداد و کەرکوک بەهاوکاری هەردوو ڕێکخراوی Olof Palme و Sida سویدی و Zenko ی یابانی، هەروەها بەشداری نوێنەری سەنتەری منداڵان لە چەندین کۆنفرانسی جیهانی سەبارەت بە مافەکانی منداڵان و پێشێلکارییەکان لە ووڵاتانی وەک ئوردن تورکیا، یابان. دابەشکردنی پێڵاو و جانتا و پێداویستی قوتانخانە بۆ منداڵان هەروەها پێداویستی سەرەتایی خێزان لە شاری بەغداد لە کاتی ڕوخاندنی ڕژێمی صدامدا، هەمان ئەم کارانە لە شاری کەرکوک لە دوو گەڕەک ئەنجامدران.  ئەمە جگە لە سازدانی چەندین ڕێپێوان و ناڕەزایەتی لە دژی توندوتیژی لە دژی منداڵان، یادکردنەوەی 1¬¬-6 ڕۆژی جیهانی منداڵان بەچەندین کارو چالاکی جۆراوجۆر لە دژی کوشتنی ژنان و خەتەنەی کچان. ئەمانە کورتەیەک و سەردێڕی هەندێک لە گرنگترین کارەکانی سەنتەرن، جگە لە کارەکانی سەنتەری منداڵان لە دەرەوەی ووڵات و بە تایبەتیش لە سوید. شایانی ووتنە کە سەنتەری منداڵان لە بەرواری 15-7-2000 دا لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە دەستی بەسەردا گیراو کارو چالاکیمان بۆ ماوەیەک لێقەدەغەکرا.  

ث/5 سالآنيَكى زؤربةهؤى طةمارؤى ئابوورييةوة ذيانى مرؤظ بةطشتى و مندالآن بةتايبةتى لةعيراقدا لةدؤخيَكى خراثدابوو و لةدواى رووخانى بةعسيشةوة هةروةهاية هؤكارى ئةمةضيية؟ ضارةسةر ضيية بؤ رزطاركردنى مندالآن لةكار كردن؟ 

وەڵام: ئەگەر ئێمە باس لە ئێستا بکەین و خراپی هەلومەرجی ژیانی منداڵان هەلسەنگێنین و پەنجە بخەینە سەر هۆکارەکان، ئەوا بە بڕوای من هۆکاری سەرەکی ئەوەیە کە منداڵ لە کۆمەڵگای ئێمەدا وەک مرۆڤێکی لاوازو نەزان و کەمتوانا چاوی لێدەکرێت، دیارە خراپی باری پەروەردەو فێرکردنیش بۆخۆی بەشێکە لە هۆکارەکە، کە هەڵقوڵاوی بیر وکلتورێکی سەقەتە. وە پەروەوردەیەکی سەقتە. سزادانی منداڵ تا فێر بکرێن و ئاقڵ بن و گوێڕایەڵ بن ئێستاش لە قوتابخانەکان و نێوکۆمەڵگا بڕەوی هەیە و ڕۆژانە پەیڕەوی لێدەکرێت، لە جیاتی هاندان و پێهەڵنان، کەسێتی منداڵ ئەشکێنرێت و ڕۆڵی لاواز نیشان دەدرێت و بچوک دەکرێتەوە. جیاوزییەکی ئاشکرا لە نێوان منداڵی کچ و منداڵی کوڕدا دەکرێت، ئەمیان بە لاوازو ئەوی تریان بەهێز ناو دەبرێت، ئەمیان بۆ کاری نێوماڵ”پیشەی دایک”و ئەیشیان بۆ کاری دەرەوەو چاو لە “پێشەی باوک” بار دەهێنرێت، ئەمە ئیتر کولتوری بەشێکی لە کۆمەڵگای کوردییە بە گشتی، بەڵام زۆر کەسیش هەن خۆشبەختانە بە پێی ئەم کولتورە هەڵسوکەوت و مامەڵە لەگەڵ منداڵاندا ناکەن. دەسەڵات لەم نێوەدا دەورونەخشی سەلبی هەبووەو بەگشتی نەبۆتە هۆکاری شکاندنی ئەم بەستەڵەکە، حکومەتی هەرێمی کوردستان تا ئێستا نەیتواونیوە هەنگاوێکی جدی بنێ بە ئاقاری دەربازکردنی منداڵان لەم سەرگەردانییە. سەیر لەوەدایە کە ئیمکاناتی زۆر، خەڵکی کارا وخاوەنبڕوانامەو لێهاتووی زۆر، ئەگەر فیعلەت دەسەڵاتی کوردستان دەیەوێت ئەم کارە بکات و لەخەمی منداڵاندایە، پێمناڵێن لەسەرچی وەستاون و لە 20 ساڵی تەمەنی دەسەڵات و حکومکردنیاندا بۆ ئەمکارە ناکەن؟

دیارە دیاردەی کارکردن بە منداڵان کە ئەمڕۆ لە کوردستان و عێراقدا گەیشتۆتە ئاستێکی باڵاو بە پێی ئامارەکانی یونیسێف زیاتر لە یەک ملیۆن و نیو منداڵی ئیشکەر هەیە کە 11% ڕێژەی هێزیکار پێک دێنێت. کەمکردنەوەی ئەم دیاردەیە یان کۆتایی پێهێنانی بەوەدەکرێت کە، خێزانە کەم دەرامەتەکان هاوکاری بکرێن بۆ ئەوەی کە ناچار نەبن منداڵەکانیان بخەنە بەرکارکردن و لە قوتابخانە دەریان بهێنن. لەهەمان کاتدا پێویستە پرۆژەی تایبەت بە منداڵان لە کاتەکانی پشوو وە بە تایبەتیش لە پشوی هاویندا هەبێت، ئەمە لە لایەک ڕێگر دەبێت لە کاری منداڵان و لەلایەکی ترەوە بۆ ئەوەی کە مندڵان ڕابهێنرێن لە سەر کاری دەستی سوک کە زیانبەخش نەبێت بۆ خەستەیان، بە خاتری ئەوەی لەشساغ و بە توانابن و لەهەمان کاتیشدا لەباری دەرونییەوە نیگەران و ناڕەحەت نەبن و هەست بکەن کە ئەو کارەی کە دەیکەن بۆ کۆمەڵگا کرنگ و سودمەندە.      

ث/6 عيراق يةكيَكة لةو ولآتانةى كة ريَذةيةكى زؤر لة مندالَى دابرِاوى هةية لةخويَندن، هؤكارى دابرِان لةخويَندن ضيية؟ 

وەڵام: پێم باشە پێش ئەوەی بچمە سەر هۆکاری دابڕانی منداڵان لە خوێندن، چەند ئامارێک و لێکدانەوەو لێکۆڵینەوەیەک لەم بارەوە باس بکەم، کە لە بەدواداچونێکی مەیدانی یونیسێفە بەهاوکاری لەگەڵ وەزارەتی پلاندانان و گەشەپێداندا ئەنجامدراوە، لەم بەدوادوچونەدا هاتووە کە ڕێژەی دابڕانی منداڵان لە خوێندن لە ئاستێکی زۆر مەترسیداردایەو گەیشتۆتە ڕێژەی سێیەکی ئەو منداڵانەی کە ئەمڕۆ لە قوتابخانەکاندا بەردەوامن لە خوێندن کە ژمارەیان زیاتر لە 3 ملیۆن و نیو منداڵە، بەپێی ئەو سەرچاوەیە ڕێژەی دابڕان 30% بۆ 40% لە سەدی ئەم ژمارەیە پێک دەهێنێت.

هۆکارەکانی دیاردەی دابڕان لە خوێندن زۆرن لەوانە: کەمدەرامەتی خێزان، شەڕو داگیرکاری و نائارامی و خراپی باری ئەمنی، خراپی و لاوازی پرۆگرامەکانی خوێندن کە لەگەڵ ژینگەو حەزو ئارەزووی منداڵاندا ناگونجێت و دورە لە خەون و ئاواتەکانیان، ڕێزلێنەگرتنی پێویست لە قوتابیان و دورودرێژی مەنهەج بەجۆرێک کە خوێندکار هەراسان دەبێت و بێمتمانەیە بە خوێندن وخوێندنگاو مامۆستاو بەڕێوەبەر. ئاشکرایە کە شەڕو نائەمنی و ئاوارەیی و بێئومێدی لە تەواوکردنی خوێندن و بەڕێوەچونی ژیان لەپاش تەواو کردن …هتد، چەندین هۆکاری ترن کە کاریگەری دائەنێن لەسەر منداڵان ولاوان تا پۆلەکانی خوێندن بە جێبهێڵن.  

ث/7 ئيَوة لة ريَكخراوةكةتاندا هةولَتان داوة خةلَكى هؤشياربكةنةوة لة طرفتى خةتةنة كردن و زيانةكانى، ئايا ئةم دياردةية لةضاو سالآنى ثيَشووتركةم نةبووةتةوة؟ هةست ناكةيت خةلَك هؤشياربووةتةوة؟

وەڵام: سەرەتا دەمەوێت ئەوە بڵێم کە، بەداخەوە ئەمڕۆ لە کوردستان ڕاستیەکانی پشتی پەردەی ئەم نەریت ودیاردە دژی ئنیسانییە زۆر ترسناکن و دەرخەری ئەو تاوانەن کە ئەمڕۆ لە دژی منداڵان و ژنان ئەنجامدەدرێن، هەروەک چۆن بە هەمانشێوە لە ئەفەریقاو بەشێک لە ووڵاتانی تری ئاسیادا ئەم تاوانە دژ بە ملیۆنەها ژن ئەنجام دەدرێن. سەرباری ئەوەی کە ئێمەو هەموو ئەوڕێکخراوانەی تر کەدژی دیاردەی خەتەنەی ژنانین و لەم نێوەدا هەرچی کرابێت لە بواری هۆشیارکردنەوەو هەوڵی بەرگرتن لەم تاوانە کردوومانە، حەتمەن دیارە تواناکانی ئێمەش دیاری کراون ولەبەر زۆر هۆکار نەمانتوانیوە بەشێوەیەکی بەربڵاو لە کوردستاندا کار بکەین، هۆی سەرەکیش نەبوونی ئیمکاناتی ماڵیی و هاوکاری نەکرنمانە لە لەیەن دەسەڵاتەوە، بەڵام سەرباری ئەمە ئامارەکان و ژمارەی قوربانیان هێندە دڵخۆشکەر نین و دەرخەری ئەوە نین کە ئەم دیاردەیە کەمبووبێتەوە، لەبەر چەند هۆکارێک، لەوانە: کەمتەرخەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ڕوبەڕوبونەوەی توندوتیژی بەگشتی لە دژی ژنان، ژمارەی کوشتنی ژنان بە بیاوی جۆراوجۆر لەوانە بە بیانوی ناموسپەرستی دەرخەری ئەم ڕاستییەن کە ئەمڕٶژانە زۆر بەزەقی زیادی کردووە، یان خۆ دورگرتن و تەدەخول نەکردن لە زۆر ڕوداودا کە ژنان تێیدا قوربانین، ئەویش بە بیانوی پاراستنی شەرەفی خێزان وچەند هۆکارێکی تری کۆمەڵایەتی کە تا سەرمۆخ کۆنەپەرستانەن. ئەگەرچی زۆرجار دەسەڵاداران پڕوپاگەندە بۆ بەرگری لەمافەکانی منداڵان وژنان دەکەن، بەڵام لە کرداردا بۆخۆیان قوربانی عەقڵییەتێکی دواکەوتوانەو کۆنەپەرستانەن بۆیە بەجدی کار بۆ ئەمە ناکەن، ئاشکرایە کە لەهەر شوێنێک دەسەڵات دڵسۆزی نواند بۆ خەڵکەکەی وداخوازی و پێداویستییەکانی بۆیان جێبەجێ کرد، ئەگەر یاسا یاسایەکی پێشکەوتنخواز بێت و بۆ هەموان وەک یەک بێت و یاسای عەشیرەت و خێل و بنەماڵە نەبێت، زۆر دەگمەن خەڵکانێک دروست دەبن پشت لە یاسا بکەن و یاسا جێبەجێ نەکەن.

تا ئێستا داتایەکی دروست کە وردبینکاری تێدا کرابێت لەمبارەوە نییە کە دەرخەری ڕاستییەکانی دیاردەی خەتەنە بێت لە هەموو عێراقدا، بەڵام ڕاپۆرتەکانی وادی وەک نمونە دەرخەری زۆر ڕاستین، لەیەکێک لە ڕاپۆرتەکاندا سەبارەت بە توێژینەوەیەک لەم بارەوە کە لەشاری کەرکوک ئەنجامدراوە، به‌ پێی ده‌ره‌نجامه‌کانی ده‌رکه‌وت 38.2%ی ژنانی که‌رکوك له‌گه‌ڵ ده‌ره‌نجامه‌كانی‌ خه‌ته‌نه‌کردنی ژناندا ده‌ژین. كه له نیویاندا ژنانی کورد به‌ رێژه‌ی 65.4% زۆرترین زیان به‌رکه‌وتووی نه‌ته‌وه‌کانه‌، ژنانی عه‌ره‌ب به‌ رێژه‌ی 25.7% ژنانی تورکمان 12.3% بوو. هەروەها لە ساڵی 2010 دا وادی توێژینه‌وه‌یه‌کی هاوشێوه‌ی ئه‌نجامداوه له‌ کوردستانی‌ عێراق‌دا ئه‌وه‌ی ده‌رخست که‌ به‌رزی رێژه‌که‌ ترسناکه‌و ده‌گاته‌ 72%. 

ئەم ئامارانە چەندە خەتەرناکن و مایەی نیگەرانین، هێندەش شەرمهێنەرن بۆ دەسەڵاتێک کە باس ئازادی ژنان و مافی مرۆڤ و چی و چی دەکات! دوو شت من بۆخۆم لەزۆر کۆڕو سیمینار و کۆبوونەوەی گشتیدا کە چەندین نەتەوەی جیاجیا تێیدا بەشداربوون ڕووبەڕووی یەک پرسیاری ئیحراجکەر بوومەتەوە، ئەویش ئەوەیە کە: بۆچی ئێوەی کورد ژنان و کچەکانی خۆتان دەکوژن؟ شاشەی تەلەفیزۆنەکانتان وانیشان دەدەن کە کوردستان ووڵاتێکی ئارام و پێشکەوتووە، کەچی بە ئەندازەی هەموو عێراق ژنی تێدا دەکوژرێت و خەتەنەی کچان دەکرێت. دیارە بۆ من وەڵامی خۆمم هەیەو وەک ئیشارەم پێکرد لام ئاشکرایە کە کێشەکە لە چییەوە سەرچاوە دەگرێت. بەڵام نازانم وەڵامی دەسەڵات بۆ ئەم  پرسیارە چییە کاتێک لە کۆڕو کۆنفرانسێکی نێونەتەوەییدا بەشدار بن و ڕووبەڕووی ئەم پرسیارە ببنەوە!  

ث/8 واريس ديرية نووسةرى رؤمانى طولَى بيابان لة رؤمانةكةيدا باس لةخةتةنةكردنى ذن دةكات بةشيَوةيةكى درِندانة لة ئةفريقا و خؤشى  قوربانى داب و نةريتى كؤمةلَطاى ئةفريقية و توانيويَتى دةنطى خؤى و ذنانى ولآتةكةى بةدونيا رابطةيةنىَ.  ئايا ذنانى كؤمةلَطاى ئيَمة دةتوانن ئةو كارة بكةن؟ ئايا ذنى كوردى لةئاست مافةكانى خؤى سست نيية؟ 

وەڵام: ئەگەرچی ئەوگۆبەن و بەسەرهاتەی بەسەر واریس دیریەدا هاتووە، تا گەیشتنی بە ماڵی خاڵی لە لەندەن بۆخۆی ئاڤەنتیورێکە و بوونی دیریە بەو کەسایەتییە بۆخۆی وەک خەون وایە، بەڵام کاتێک ڕۆمانەکە دەخوێنیتەوە هەست دەکەیت کە دیریە بێپەروا و ڕاستگۆیانە ڕووداوو بەسەرهاتی خۆی باس دەکات، کە ئێستا بووە بە سیمبولی دژی خەتەنەی ژنانە.

 سەبارەت بە کوردستان و کاری ژنان و ڕێکخراوەکانیان، ئێمە دەبێت یەکڕاستییەکی تاڵو حاشا هەڵنەگر بزانین، ئەویش ئەوەیە کە دەسەڵات و حکومەت ئەمڕۆ لە کوردستاندا ڕێگە نادەن چالاکوانی دڵسۆزی ئەم بوارە کە ئازادانەو بێڕێگری کاربکەن، لەهەمان کاتدا هیچ جۆرە هاوکارییەکیش ناکرێن وبگرە هەتا بۆ دەورانێکی زۆر کارو هەڵسوڕانیشیان قەدەغە کراو لە ساحەکە کرانە دەرەوە. ڕێکخراوی سەبەخۆی ئافرەتان و ڕابەرەکانی نموونەی ئەو ژنانەن کە جەسورانە بۆ وەستانەوە لە دژی هەڵاواردن و توندوتیژی دژ بە ژنان”کە خەتەنەش یەکێکە لە دڕندەترین شێوازەکانی توندوتیژی دژ بە ژنان” پێشڕەوی خەباتی مەیدانی ژنان بوون لە کوردستاندا کە ساڵی 1991 تا ساڵی 2000، لە دوای داگیرکردنی بنکەی سەنتەری پارێزگاری لە ژنان لە تەمموزی 2000 داوقەدەغەکردنی کارو هەڵسوڕانیان. ئیتر ئەوە بوو وەک بەدیلێک بۆ ئەو ڕێکخراوە لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە، چەندین ڕێکخراوی گوێ لە مستی دەسەڵات و بەناوی بەرگریکردن لە مافەکانی ژنان دامەزران. بەڵام ئەو ڕێکخراوانەی ئێستا لە گۆڕەپانن و تۆپەکە لە قاچی ئەواندایە، دەستکردی حیزبەکانی دەسەڵاتن و هەڵقوڵاوی نێوکێشەو داخوازییەکان ژنانی کوردستان نین، هەربۆیە کارەکانی ئەم ڕێکخراوانە لە چوارچێوەی سیاسەت و بیرکردنەوە و تێڕوانینی حیزبەکانیان بۆ مەسەلەی ژنان بەدەر نین و کارەکانیان ناچێتە بواری بەرگری سەرسەختانە لە مافەکانی ژنان بەگشتی و خەتەنەوە بە تایبەتی. بگرە هۆکاریشن بۆ کوشتنی ژنان، کوشتنی کیژۆڵەکەی کەلار باشترین ئاماژەیە بۆ ئەمە. 

بۆیە لە ڕاستیدا ژنانی ئەو بوارەمان زۆرن و خەڵکی دڵسۆز و خاوەن ئەزمونن، بەڵام بۆ ئەوەی بتوانن کارو هەڵسوڕانی جدی بکەن، پێویستە ڕای جیاواز لە کوردستان ڕێزی لێبگیرێ و دەسەڵات قبوڵی ئەم واقعەیە بکات، پێویستە دەسەڵاتدارانی کوردستان زمانی ڕەخنەو بیری ئازادانەی جیاواز لە خۆیان بەڕەسمی بناسن و دانی پێدا بنێن. لە دنیای پێشکەوتوودا وە بە تایبەتی لە ئەوروپا ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی نەک هەر ئازادن لە کارکردندا بەڵکو کۆمەکی مادی و مەعنەوی دەکرێن لە لایەن کۆمۆن و شارەوانی و هەروەها لە لایەن خودی حکومەتەوە، کەچی لە کوردستان، بە تەپڵ و ئاوازی دەسەڵات هەڵنەپەڕیت، ئەوا بۆشت نییە بە بیرێکی جیاوازەوە کار بکەیت و ڕەخنە لە دەسەڵات بگریت.   

پرۆفایل:

شێرزاد فاتح لە دایکبوی کەرکوک، ده‌رچوى زانکۆى موسڵ، کۆلێژى په‌روه‌رده‌ ساڵى (1992ـ1993) و هه‌روه‌ها ده‌رچوى زانکۆى (یاڤله‌) له‌ سوید‌ ساڵی 2009 و بڕوانامه‌ى ماسته‌رى هه‌یه‌ له‌ بوارى په‌روه‌رده‌ و فێرکردن “ماتماتیک – فیزیک”، ئێستاش مامۆستای دواناوەندییە لە سوید و هەرەها به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى سه‌نته‌رى بەرگری لە مافەکانی منداڵانە.

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.