
ئه‌جندای نه‌وت یان نه‌ته‌وه؟
“خۆرهه‌ڵات یان ناگۆرێت یان هه‌مووی پێكه‌وه ئه‌گۆرێت” بخت‌یار علی
گه‌لی كورد زۆر شاره‌زا نییه له دانوستاندن به‌ڵام وا خۆی ده‌ر ئه‌خات كه شاره‌زایه، دانوستاندن گوتاری ئاگرین و هه‌ره‌شه نییه، بریتیه له هێزی به‌ده‌ستهێنانی ماف و هونه‌ری ده‌ستخستنی به‌رژه‌وه‌ندی و راگرتنی هاوسه‌نگی هێز، لای كورد دانوستاندن بریتیه له پیشاندانی هه‌یبه‌تی حیزب و سه‌ركرده‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ی وڵاتان و فهخامهتهكاندا، كاتێ ئه‌چێته كۆبونه‌وه‌كان و خه‌نده‌یه‌ك ئه‌یگرێ بۆ چاوی كامێرا‌كان، ئیتر ئه‌و پێشوازیه گه‌رمه ته‌شریفاتیه ئه‌فسونگه‌ره، واده‌كات خه‌مه‌كانی بیر بچێته‌وه‌و ئه‌و ئامانجه‌ش له بیربكات كه دانوستانی له‌سه‌ر ئه‌كات، دانوستانی وا هه‌بووه وه‌فدی كوردی بیری چووه ئهجنداكهی چییه‌و بۆچی هاتووه ئه‌وه‌نده به‌رانبه‌ره‌كه‌ی به هێزو كارامه‌و زمانلوس بووه.
ناسیۆنالیزمی كورد شتێك كه گیرۆده‌ی بوه‌و نه‌یبوه، ئه‌وه بووه كه نه‌یزانیوه چ بڵێت، نه‌یتوانیوه داواكاریه‌كانی خۆی بڵێت و بگه‌یه‌نێت به دوژمن، ئه‌م ناسیۆنالیزمه‌ی ئێمه له رابردودا یان سك پڕ بووه به گرفت و ئینشیقاق و خیانه‌ت یان نه‌زۆك بووه به ده‌ستكه‌وت و حه‌قیقه‌تی وتن و ئازاره‌كان، هه‌میشه داواكاریه‌كانیان پێ ته‌ئجیل كردووه‌و دواجاریش كه هاتۆته ده‌ره‌وه له كۆبونه‌وه‌كه كردوێتی به ده‌ستكه‌وتی به‌نرخ بۆ گه‌لی كورد و له تهلهفزیۆنهكانیشیاندا شه‌رم ناكه‌ن و وه‌ك ” ئه‌مرۆ له مێژوودا ئهیڵێنهوهو ئه‌یده‌نه‌وه به چاوماندا”
ببینن له‌وه‌ته‌ی به‌عس روخاوه ئێمه هه‌ر باسی نه‌وت و غاز‌و ماده‌ی سه‌دو چل ئه‌كه‌ین به‌بێ ئه‌وه‌ی وه‌زیرێك له به‌غدا وازبهێنێت و دروشمێكی نه‌ته‌وه‌یی وه‌ك سه‌ربه‌خۆیی به‌رز بكاته‌وه، ئێستاش حكومه‌تی كوردی وه‌ك ناسیۆنالیزمی كوردی هه‌م سك پڕه به قه‌یران و كێشه، هه‌م نه‌زۆكیشه به داواكاریه راسته‌قینه‌كانی گه‌لی كورد، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌تاین له‌ناو چه‌قی گۆرانكاریه‌كان و جوگرافیای خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا ئه‌بێت چاوه‌روانی ئه‌و باهۆزی گۆرانكاریه بین و باوه‌ر به‌وه بهێنین كه ئه‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌دا خۆمان بگۆرین، چی ئه‌بێت له ئێستاوه له‌سه‌ر ئه‌و نه‌خێره سوور بین كه روبه‌رووی مالیكیمان كردۆته‌وه، با ئێرانیش سنوره‌كان دا بخات، بۆ ئه‌بێت په‌شیمان بینه‌وه له دوژمنایه‌تی دیكتاتۆریه‌تی مكالیكی، ئایا دانوستانی شه‌رمنانه‌و دوباره چونه‌وه ژێر ره‌شماڵه نه‌فره‌تیه‌كه‌ی ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌بی عێراقی، مالیكی ناكات به دیكتاتۆری راسته‌قینه، ئایا ئه‌مه قازانج به دۆزی كورد ئه‌گه‌یه‌نێت له عێراق؟
حكومه‌تی كوردی ئه‌وه‌ی به‌رهه‌می دێنێت كاری پێناكات، ئه‌وه‌ی كاری پێئه‌كات یاسا نییه‌و ئیجتیهادی شه‌خسیه له‌ژێر كاریگه‌ری و فاكته‌ره ده‌ره‌كیه‌كاندا، واته كار به یاساكان ناكات ئه‌وه‌نده‌ی كار به ئایدۆلۆژیا‌و رێنوماكانی حیزب ئه‌كات، وه‌ك ئه‌نجومه‌نی باڵای دانوستاندن كه له 6/8/2012 كردیانه ده‌ستكه‌وتێكی گرنگ به‌بێ ئه‌وه‌ی كار بۆ هه‌نگاوی ئایندهی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه بكه‌ن، هێشتا حیزب ئه‌ندامی باڵای خۆی ده‌نێرێت بۆ ئێران و بۆ توركیا‌و بۆ به‌غداد و تاكرهههندانه خوازیاری چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانه، هێشتا ئه‌ندامی مه‌كته‌ب سیاسی حیزبه‌كان زۆرترین چانسی قسه‌كردن و هێزی گفتوگۆیان هه‌یه، ئه‌مه خهوشێكه له سه‌رۆك هۆزو خێڵه كوردیه‌كانه‌وه بۆ مه‌لیكی كوردستان درێژبۆته‌وه وه‌ك كه‌لتورێك تا ئێستا كه كه‌س متمانه به كه‌س ناكات بۆ وتووێژی نه‌ته‌وه‌یی و چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كان، ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نی دانوستاندنی “هه‌رێم-به‌غداد” دروست كراوه‌و كاری بۆ كراوه ئه‌دی بۆ تا ئێستا جورئه‌تی یه‌ك كۆبونه‌وه‌ی باڵای نه‌بووه له‌گه‌ڵ ده‌سته‌كه‌ی مالیكی؟ ئه‌گه‌ر بیربكه‌ینه‌وه له‌وه‌ی كه خۆمان بگۆرین ده‌بێت جوڵه‌یه‌كی سه‌ختیش بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی خۆمان له‌و چه‌قبه‌سته سیاسیه فیكرییه رزگار بكه‌ین، چونكه گۆرانكاریه‌كانی ناوچه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی كورد نییه، نابێت ئاوا یاری به یاساكان و كاراكته‌ره‌كانی خۆمان و كات و كۆی كێشه‌كان بكه‌ین، ئه‌گه‌ر كورد نه‌زانێت كێشه‌كانی له چ كهلهبهرێكهوه چاره‌سه‌ر ده‌بێت ئه‌بێت خۆی بۆ جه‌نگ ئاماده بكات، ئێستا مالیكی زۆرترین هه‌وڵی بۆ ئه‌وه‌یه كورد بێ‌ئومێد بكات و ئیحراج بكات و بیهێڵێته‌وه له ناو قه‌یرانه‌كاندا، به‌تایبه‌تی كورد ئێستا له هه‌مووكات زیاتر به كێشه ناوخۆییه‌كانه‌وه سه‌رقاڵه و مالیكیش دنه‌ی ئه‌و قه‌یرانانه زیاتر ئه‌دات و ئه‌توانێت لایه‌نه دژ‌و ناكۆكه‌كان بجوڵێنێت به ئاراسته‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆی، هه‌روه‌ك له كاتی لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌ی سه‌ره‌ك وه‌زیراندا به‌باشی ئه‌م گه‌مه‌یه‌ی ئه‌نجامدا،
له وتاری پێشودا ئاماژه‌مان به‌وه كرد به كۆبونه‌وه‌یه‌كی په‌رله‌مان و لایه‌نه سیاسیه‌كان ئه‌نجومه‌نێك بۆ دانوستاندن چێ نابێت كه هێشتا خودی ئه‌و لایه‌نه سیاسیانه‌ی كورد پێویستیان به دانوستانی ناوخۆیی هه‌یه بۆ تێگه‌یشتن له یهكترو بۆ وه‌لانانی كێشه‌كانی نێوانیان ، كورد ئه‌جندای نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی گه‌ره‌كه تا كۆی لایه‌نه سیاسیه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌جندایه رێك بخات بۆ دانوستاندن، ئه‌جندایه‌ك بۆنی نه‌وتی لێ نه‌یه‌ت.
ئاسۆعه‌بدولله‌تیف