Skip to Content

Monday, May 23rd, 2022

دڵم پێگه‌ی عیشقی تۆیه‌

Closed
by September 4, 2012 هۆنراوە

 

 

 

دڵم  هه‌رده‌م  پێگه‌ی   ئازادیخوازان  بوو

كه‌چی  ئێستا  كۆیله‌و  بن ده‌ستی  تۆیه‌

تۆكه‌خۆت ڤینۆسی جوانیت , چۆن دڵی من

ده‌سوتێنی ,  كه‌ ده‌زانی  مه‌ستی  تۆیه‌

      *          *          *

هه‌رچی هه‌مه‌ ده‌یده‌م به‌تۆ, بێگومان به‌

ئه‌م دڵه‌ی  من بۆعیشقی تۆ ده‌سته‌مۆیه‌

نه‌ك ته‌نیا خه‌نده‌ی سه‌رلێوان, ئه‌شكه‌كانیش

سه‌رچاوه‌كه‌ی كانیاوه‌كه‌ی عیشقی  تۆیه‌

      *          *          *

رقم له‌داگیركاری یه‌ , به‌ڵام خۆزگه‌

هه‌تا ماوم به‌ده‌ستت  داگیركراوبم

كه‌ تۆنه‌بیت, وجودی من شه‌وه‌زه‌نگه‌

سودی چیه‌ له‌به‌رتیشكی خۆره‌تاوبم

20/12/2009

kawa_kiwiny@yahoo.co.uk

 كاوه‌ی خه‌سره‌وكاوانی

 

Previous
Next