ئه‌ی .. تۆ……به‌ندی عه‌لی
Closed
تکایه هه‌ر خۆت به
ئه‌ی .. تۆ
کاره‌ساته ئه‌و جه‌سته بێ و
تۆ ، هه‌ر سێبه‌ر
کاره‌ساته ئه‌و وێنه بێ و
تۆ ، هه‌ر نه‌زه‌ر
به‌ڵای گه‌وره‌ش له‌وه‌دایه
بۆ سه‌فه‌ری وجودی خۆت
هه‌میشه تۆ دواکهته بی و
ئه‌ویش .. ڕێبه‌ر
تکایه هه‌ر خۆت به
ئه‌ی .. تۆ
بۆ بێزاریت لهقهوارهو
له‌کێشی خۆت
ئاخر ئه‌وه‌ی
به‌رگی که‌سێکی تر ببڕێ
به‌باڵای خۆی ، چۆن له‌ڕوی دێ
بڕوانێته ئاوێنه‌یه‌ک
چ خۆشنودیهکه ئه‌ی تۆ
بهبریسکهی ئه‌ستێره‌ی ئه‌و
جیلوهدار بی
چ شانازیه‌که ، ئه‌گه‌ر
به‌چڵی دارێکی که‌وه خۆت هه‌ڵواسی
بۆ نازانی چرۆی له‌رزۆک
به‌هیچ دره‌ختێکی که‌وه به‌رناگرێ
تکایه هه‌ر خۆت به
ئه‌ی .. تۆ