ده‌روازه‌یه‌ك بۆ ئیستاتیكا
سه‌ره‌تایه‌ك
هه‌موو ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی له سه‌ر زه‌ویدا هه‌ن به زیندوو و نازیندوو، جۆرێك هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵ مرۆڤ هه‌یه، ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وت و گونجانه له‌گه‌ڵ یه‌كتری، وایكردووه مرۆڤ به چه‌شنێك به هۆی هه‌سته‌كانه‌وه، هه‌ست به بوونی هه‌ندێك له‌و كه‌ره‌ستانه بكات.
هه‌ستی جوانی لای مرۆڤ و ئاره‌زوو و خۆشه‌ویستیی جوانی، ئیستاتیكا دێنێته كایه‌وه. ئیستاتیكا وه‌كو قالبێكی داڕێژراو هه‌روا زانستێكی تایبه‌ت، ده‌توانێ جوانی په‌رده پۆش بكات و شی بكاته‌وه‌و لێی بدوێ.
ئه‌م كورته باسه سه‌ره‌ڕای هه‌موو گیر‌و گرفته‌كانی، هه‌وڵێكه بۆ تێگه‌یشتن له فه‌لسه‌فه‌ی جوانی و هونه‌ر، كه ئه‌م ته‌وه‌رانه‌ی تێدا خراوه‌ته ڕوو: پێناسه‌و بنچینه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی چه‌مكی جوانی و چه‌مكی ئیستاتیكا، هه‌روه‌ها مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی جوانیناسی، په‌یوه‌ندی نێوان سۆفیگه‌ری و ئیستاتیكا باسكراوه، وێڕای باسكردنی ئیستاتیكاو په‌یوه‌ندی به ڕووخسار‌و ناوهڕۆك و هه‌روه‌ها ئیستاتیكای ژینگه‌و سرووشت.
له كۆتاییشدا كورته‌ی ئه‌نجام به چه‌ند خاڵێك ڕوونكراوهتهوهو سه‌رچاوه‌كانیش به پێی شێوازی ( داكردن- كۆد) ریزكراون.
ئیستاتیكا چییه:
بۆ ئه‌وه‌ی بزانین ئیستاتیكا چییه؟ ده‌بێ سه‌ره‌تا بۆ ئه‌و پێناسانه بگه‌ڕێینه‌وه كه بۆ چه‌مكی ( جوانی) كراون. تا له‌و ڕوانگه‌یه‌وه په‌ی به نهێنییه‌كانی ئه‌و چه‌مكه‌و چۆنیه‌تی په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ببه‌ین.
لهوسۆنگهیهی كه پێناسگهلی جیاواز بۆ جوانی كراون، چونكه لای فه‌یله‌سوف و پسپۆررانی ئه‌و بواره تێڕوانینی جیاواز ده‌بینرێن، له‌مه‌ڕ جیاوازی میتۆد‌و ڕێبازه‌كانیان و تێڕوانینیان بۆ ژیان و هه‌ڵوێستیان ده‌رباره‌ی میتافیزیكاو بوون و مرۆڤــــ.
یۆنان و گریكه‌كان به لانكه‌ی تێڕوانین و كانگای هزر داده‌نرێن، كه لایه‌نی ( جوانی)ــشیان وه‌ك هه‌ر لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی فه‌لسه‌فه و ژیان، فه‌رامۆش نه‌كردووه‌و تایبه‌تمه‌ندی جوانی و به‌شه‌كانیان ده‌رخستووه.
لێكۆڵینه‌وه‌كانی فه‌یله‌سووفانی یۆنان ده‌رباره‌ی فه‌له‌كناسی و تێڕوانین و ڕامانیان بۆ گه‌ردوون و بوون، كه له ڕاستیدا گه‌ڕان بوو به دوای ڕژێمێكی ڕێك و پێك و یه‌كێتییه‌كی سه‌رانسه‌ری گونجاو، له‌و نێوه‌نده‌شدا جوانی دۆزرایه‌وه، به تایبه‌ت كه ده‌ركیان به هونه‌ره‌كانی شێوه‌و وێنه‌گرتن وهونه‌ری بیناسازی كرد، له‌وێوه‌ش ده‌ركیان به جوانی كرد.(1: 76)
ده‌رككردنی جوانی سه‌ره‌تایه‌ك بوو بۆ پێكهێنانی چوارچێوه‌یه‌ك بۆ جوانی و پێناسكردنی و به‌رجه‌سته بوونی له‌ناو وشه‌ی ئیستاتیكا، چونكه ” مانای فراوانی ئیستاتیكا بریتییه له خۆشه‌ویستی جوانی هه‌روه‌ك به پله‌ی یه‌كه‌م له هونه‌ره‌كانی دیكه ده‌بینرێ” (9 :269) لێره‌وه چه‌مكی جوانی و چه‌مكی ئیستاتیكا كه‌وتنه ناو یه‌كتره‌وه، ئیستاتیكا بوو به په‌رژینێك تا جوانی له نێو خۆیدا بشارێته‌وه. بۆ یه‌كه‌م جاریش ئه‌م وشه‌یه له لایه‌ن فه‌یله‌سوفی ئه‌ڵمانی ( بۆمگارتن) به‌كارهات، ئه‌و ” وشه‌ی ( ئیستاتیكا) ی له كتێبێكدا كه له ساڵی 1735 ی زایینی‌دا نووسیویه‌تی، به‌كارهێناوه. له‌و كتێبه‌دا باسی مه‌سه‌له‌كانی زه‌وقی هونه‌ری و پێك هێنه‌ره‌كانی ده‌كات” (2 :11) له‌وه‌دا بۆمان ده‌ركه‌وت كه له سه‌ره‌تاوه تا سه‌ده‌ی نۆزده جوانی وه‌كو چه‌مك به‌كارده‌هات، به‌ڵام دواتر گۆڕانكاری به‌سه‌ر داهات و فراوانتر خۆی نواند وچه‌ند قوتابخانه‌یه‌كی په‌یوه‌ست به‌م دیارده‌یه درووست بوون، دواجار چه‌مكه‌كه وه‌ك زانستێك به نێوی زانستی جوانی ( جوانیناسی- علم الجمال) خۆی نواند.
ئه‌گه‌ر بێت و ئێمه له جوانی هووردبینهوهو تێیبفكرین، ده‌بینین بیرێك نییه له ده‌ره‌وه‌ی مرۆڤ خۆی بئاخنێته ناو شته‌كان، به‌ڵكو كه‌سی بكه‌ر و هونه‌رمه‌ند و داهێنه‌رانن، ده‌توانێ جوانی له ده‌قێكی ئه‌ده‌بیدا یان له كارێكی هونه‌ریدا به‌رجه‌سته بكات و بتوانێ له ئادگار‌و ناوه‌ڕۆكدا ئه‌و هێزه بدۆزێته‌وه.” كه‌واته مه‌ودای لێكۆڵینه‌وه‌ی جوانی سرووشت و هونه‌ره”(2 : 15) چونكه له نێو ئادگار‌و جه‌سته‌ی ئاده‌میزاد و هه‌روا جه‌سته‌ی زه‌وی و سروشت به هه‌موو پێكهاته‌و دیمهنهكانییهوه، جا ئه‌و دیمه‌نانه چ دیمه‌نی زیندوو بن یان دیمه‌نی مردوو، له چوارچێوه‌ی بیری كه‌سه‌كه‌و له نێو هونه‌رێك له هونه‌ره‌كان داده‌ڕێژرێت، له ئیلهامی جوانیه‌وه جوانی دێته كایه‌وه. وێڕای ئه‌مه‌ش ئه‌و جوانیه‌ی كه له سرووشت و هونه‌ردا هه‌یه، هونه‌رمه‌ند یان نووسه‌ر به شێوه‌یه‌كی نوێتر و داهێنه‌رانه‌تر دایده‌ڕێژێته‌وه.
ئه‌مه به مانای ئه‌وه نییه كه له ئه‌سڵ و بنچینه‌دا جوانی دیمه‌نه‌كه كه‌موكورتی هه‌یه، به‌ڵكو ئه‌وه ڕاو تێڕوانین و چۆنیه‌تی تێگه‌یشتنی هونه‌رمه‌نده كه گیانێكی دیكه به‌به‌ر دیمه‌نه‌كه ده‌كات و جوانتری ده‌كاته‌وه. ده‌كرێ ئێمه له‌و روانگه‌وه سه‌یری جوانی بكه‌ین ، كه مرۆڤ به هۆی ڕێگاو هۆكار گه‌لێكه‌وه ده‌توانێ هه‌ست به جوانی بكات، چونكه هه‌ستكردن به جوانی له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی دیكه جیاوازه، نهێنی بیستن و بینین و خه‌یاڵ كردن، ڕاستترین و باشترین ڕێگان بۆ هه‌ستكردن به جوانی، چون ئه‌م سێیانه زۆرترین تواناكانی هه‌ستیان داگیر كردووه بۆ خۆیان.
كه‌سێكی وه‌ك ئه‌فلاتوون له سه‌ده‌ی چواری پێش میلاده‌وه جوانی بۆ بینین و بیستن گه‌ڕاندۆته‌وه‌و له هه‌موو هه‌سته‌وه‌ره‌كانی نزیكتر و پهیوهندیتر به‌م بابهتهوههداناون.(7 : 26) زۆر له ژانری هونه‌ره جوانه‌كانیش به‌م دوو شته جوانییان دهردهخسترێ، وه‌كو مۆسیقا‌و شیعر كه به هه‌ستی بیستن و وێنه‌و تابلۆی بیناسازیش هه‌ستیان پێده‌كرێ. كه‌واته هه‌مو ئه‌و ژانرانه له واقیعدا بوونیان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێره‌دا پێویسته تیشكی بخرێته سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوانیان و دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییه، چونكه ” گرنگترین و قورسترین مه‌سه‌له‌ی ئیستاتیكا، مه‌سه‌له‌ی لێكدانه‌وه‌ی جۆری په‌یوه‌ندی نێوان هونه‌رو واقیعه، ئایا هونه‌ر كه داهێنانێكی ئینسانیه ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی راستهوخۆو ده‌قاو ده‌قی واقیعه؟”(2 :5)
بۆیه ئه‌وه‌ی لێره‌دا لێی ده‌فامرێته‌وه قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێ، بریتییه له په‌یوه‌ندی نێوان هونه‌ر له‌گه‌ڵ واقیع، كه تێیدا له‌و په‌یوه‌ندییه‌وه جوانی و ئیستاتیكا له دایك ده‌بێت. له‌و ڕوانگه‌یه‌وه جوانی پێیوایه مه‌رج نیه هونه‌ر لهبهرگهرهوهی واقیع بێت، به‌ڵكو هونه‌ر ده‌توانێ به هۆی به‌های جوانییه‌وه، واقیعێكی نوێ بخولقێنێ، كه به‌های ڕه‌وشت، جوانكاری و چه‌شه‌و چێژی تێدا به‌رجه‌سته بێ و له واقیع و ڕووخسار‌و ناوه‌ڕۆكی واقیعیش به‌هاو نرخی جوانی و ته‌واوی ( الكمال) نیشان بدات و ره‌نگه سه‌رنج ڕاكێشتریش بێت، ئه‌مه له لایه‌ك به‌ڵام ” كێشه‌یه‌كی تریش كه بوه‌ته هۆی درووستبوونی بیروڕای جیاواز له باره‌ی جوانیه‌وه ” نسبی” یان ( ره‌ها)بوونی جوانی یه، به لای هه‌ندێكه‌وه جوانی له واقیعدا بوونێكی ڕه‌های هه‌یه و له ڕوانگه‌ی هه‌مووكه‌سێك و له هه‌موو سه‌رده‌م و كاتێكدا هه‌بوه‌و هه‌یه، هه‌ندێكی تریش پێیان وایه جوانی شتێكی نسبیه” (10 :42). ده‌كرێ هه‌ردوو ڕایهكه ڕاست بێت، به پێی گونجانی له‌گه‌ڵ سه‌رده‌مه‌كه‌دا.
مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی جوانیناسی
تیۆرناس و فه‌یله‌سوف و مێژوونووسانی ئه‌م بواره، مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی زانستی جوانی ( ئیستاتیكا)یان ، به پێی لێكۆڵینه‌وه‌كانیان كردۆته چه‌ند قۆناغێك، وه‌ك چاخی كۆن و، سه‌رده‌می ڕاپه‌ڕین، كلاسیكی، چاخی ڕۆشنگه‌ری، ئیستاتیكای كلاسیكی ئه‌ڵمان، ئیستاتیكای شۆڕشگێر، دیموكراتی ڕووسی…..هتد. هه‌روه‌ها زۆربه‌ی سه‌رچاوه‌كانیش وێڕای باسكردنی قۆناغه‌كانی سه‌ره‌وه، باسی بیری جوانیناسییان له وڵاتانی سلاڤی و ڕۆژهه‌ڵات و ئاسیای ناوه‌ڕاست و وڵاتانی عه‌ره‌بی كردووه.
یه‌كه‌مین تیۆره‌كانی جوانیناسی له وڵاتانی ئاسیای بچوك و دواتر وڵاتانی یۆنان و باشووری ئیتاڵیا‌و ئه‌سیناو یۆنان ده‌ستی پێكرد، كه به چاخی نوێ داده‌نرێت، له چاو چاخه‌كانی دیكه زۆر پێشكه‌وتوو تر بووه له ژیار‌و شارستانییه‌تی كۆن. ئه‌م ڕۆشنبیری هزرییه خۆی له چه‌ند بوارێك بینییه‌وه كه هه‌ستی جوانییان تێدا بوو، وه‌ك شانۆگه‌رییه‌كانی هۆمیرۆس و شیعره لیریكییه سۆزدارییه‌كانی ئهرخیلۆفۆس و هۆراس و …هتد. هه‌روه‌ها ئه‌و تراژیانهی كه ئهسكیلۆس سۆفۆكل، ئهرستۆڤان نووسیبوویان و ئه‌و په‌یكه‌رانه‌ی براكستیلۆس فیدی و زانیارییه فه‌لسه‌فییه‌كانی هیراقلیت و دیموكریت و سوكرات و ئه‌فلاتون و ئه‌رستۆتالیس و ئه‌وانی دیكه كه جوانییان تێئاخنرابوو.
بیری جوانیناسی له چاخی كلاسیك له ماوه‌ی نێوان چاخی شه‌ش و سێی پێش زایین سه‌ریهه‌ڵدا، لای گریكییهكانیش چه‌ند چه‌مكێكی په‌یوه‌ندیدار به جوانی خۆیان نواند، هۆمیرۆس یه‌كێك له‌وانه‌یه كه له شیعره‌كانیدا بهكاریهێناو وه‌ك وشه‌كانی ( جوان، نایاب، چاك، گونجاو) كه ئه‌مانه له چوارچێوه‌ی بیرۆكه‌ی جوانی ده‌خولێنه‌وه.(8 :9)
ئێمه لێره‌دا ناتوانین به درێژی تیشك بخه‌ینه سه‌ر ناوه‌ڕۆكی تێكڕای فه‌لسه‌فه‌و قوتابخانه‌كان و ئه‌و ڕێبازانه‌ی كه بیری جوانی و جوانیناسییان تێدا ڕه‌نگ داوه‌ته‌وه. به‌ڵكو وه‌ك سه‌ره‌داوێك ته‌نیا ئاماژه‌مان به ناوی قوتابخانه‌كان داوه، ئه‌گه‌ر بێت‌و به درێژی باسیان لێوه بكه‌ین، ره‌نگه به چه‌ندین باس و كتێب ده‌ره‌قه‌تی نێین.
بۆیه ئێمه به پێی پێویست و له كاتی به‌ڵگه هێنانه‌وه باس له‌و فه‌یله‌سوف و زانایانه‌ی كه تێڕوانین و بیر و به‌رهه‌م و میتۆدهكانیان ده‌رباره‌ی ئیستاتیكان، ده‌كه‌ین.
په‌یوه‌ندی نێوان قه‌باره‌و كێش و دیوی ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه لای ئه‌رستۆ، بۆ ده‌رخستنی جوانی و پێناسه‌یه‌كی ڕێك و پێك بۆ جوانی،به هه‌ند هه‌ڵگیراوه، چونكه ئه‌و پێی وایه” شتی جوان چ بوونه‌وه‌رێكی زیندوو بێ و چ ماددیهك بێ له چه‌ند به‌شێك پێكهاتبێ، پێویسته وه‌ك هه‌ر ڕێكخستنێ به‌شه‌كانی ڕێك و پێك بێ، به‌ڵكو ده‌بێ قه‌باره‌یه‌كی گونجاویشی هه‌بێ، چونكه جوانی په‌یوه‌سته به ڕێكخستن و به قه‌باره‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه، بوونه‌وه‌ری هه‌ره بچوك ناشێ جوان بێ چونكه بینینه‌كه‌ی كاتێكی وای ناوێ و ناتوانین به ڕوونی ده‌ركی پێ بكه‌ین.(1 :34)
كه‌واته لێره ئاڕاسته‌ی بینینی چاو وه‌ك یه‌كێك له هه‌سته‌كان بۆ دیاریكردنی جوانی گرنگی خۆی هه‌یه، به‌م شێوه‌یه ئه‌م پێوانه‌یه بۆ هه‌ستی ( بیستن) یش ڕاست ده‌رده‌چێ، بۆ نموونه له جیاتی بینین، مرۆڤ گوێی له گۆرانییه‌ك یان وتارێك یان گفتوگۆیه‌ك بێت، به‌های جوانی به‌و پێوانه‌یه ده‌دۆزرێته‌وه، كه تا چه‌ند ئه‌و ده‌نگه ڕێكخستن و هاڕمۆنییهت و نرخی گونجانی تێدا به‌رجه‌سته‌یه.
لای ئه‌فلاتونیش جوانی له ( ئایدیال) له جیهانی ناماتریالی دایه، به‌ڵام ئه‌رستۆ به دوای مه‌رجه بابه‌تییه‌كانی زانیندا گه‌ڕا، نه‌ك له جیهانی ئه‌ودیوی ناسینی هه‌ستییه‌وه، به‌ڵكو له‌و واقیعه‌دا كه ده‌وری داوه‌و جوانی به خاسیه‌تێك داده‌نێ كه به واقیعی له شته‌كاندا هه‌یه. جوانترین ده‌ربڕینی جوانی له گیانله‌به‌راندا به تایبه‌تی له ئاده‌میزاددا به‌دیده‌كرێ(2: 39).
ئهفلۆتینیش كه به ئهفلاتوۆنیزمی نوێ داده‌نرێ له سه‌ده‌ی سێ و شه‌شی زایینی ، پێی وایه جوانی له ڕۆحه نه‌ك له مادده، ئه‌مه نزیكیه‌كی ته‌واوی له‌گه‌ڵ سۆفیگه‌ری دا هه‌یه، هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌فلاتۆنیزمی نوێ به فه‌لسه‌فه‌یه‌كی سۆفیگه‌ری ناسراوه‌و پێی وایه جوانی له بكه‌ر زیاتره نه‌ك له به‌ركار، بۆ نموونه هونه‌رمه‌ندێك تابلۆیه‌ك دروست ده‌كات، یان شاعیرێك شیعرێك ده‌نووسێت، ئه‌وا جوانی له كهسهكهدایه زیاتر، نه‌ك له به‌رهه‌مه‌كه، واته به‌رزتره.(2: 43). ئه‌فلۆتین ئیستاتیكاو جوانیناسی له هونه‌ر خۆی ده‌بینێ نه‌ك له هونه‌رمه‌ند، به‌و واتایه‌ی شته‌كان خۆیان جوانن، ئه‌وه مرڤه‌كان نین جوانی ده‌به‌خشن، به‌ڵكو بوونه‌وه‌ر خۆی جوانی تێدا به‌رجه‌سته‌یه، واته هونه‌رمه‌ند یان شاعیر خۆی جوانی تێدا به‌رجه‌سته‌یه. ئه‌فلۆتین وه‌ك ئه‌فلاتون له جوانی، له جیهانی عه‌قڵدا یه‌كانگیره، به‌ڵام زێتر كاریگه‌ره به ڕۆحیه‌تێكی سۆفیگه‌ری و پێی وایه ” له نێو ده‌روونی مرۆڤ جوانی هه‌یه، واته ده‌روونی مرۆڤ خۆی جوانه وه‌ك هه‌ر دیوێكی ناوه‌وه‌ی بوونه‌وه‌ر” (5: 11).
سۆفیگه‌ری و ئیستاتیكا:-
له‌و سۆنگه‌یه‌ی كه سۆفیگه‌ری تێڕوانینێكی ئاینییه بۆ ژیان و له نێویشیدا مرۆڤ، ئه‌گه‌ر سۆفیگه‌ری به رله ئیسلامیش بوونی هه‌بوو بێت و یاخود له سه‌رده‌می ئیسلامدا هاتبێته كایه‌وه، ئه‌وا ئێمه كار له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی سۆفیگه‌ری ده‌كه‌ین، كه یه‌كێك له بنج و بنهوانهكانی ئه‌م ڕێگاو ڕه‌وشته بریتییه له پاكژكردنه‌وه‌ی ده‌روون، واته كاركردن به ڕێگایه‌ك له پێناو جێبه‌جێكردنی پڕۆسێسی پاكژكردنه‌وه‌ی ده‌روون له خڵت و خاری تاوان، كه دواتر شه‌وق و ڕه‌ونه‌قی جوانی تێدا ده‌بینرێ، ئه‌مه له لایه‌ك، له لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ست به جوانی كردن له لایه‌ن سۆفییه‌وه كه تایبه‌ت به ( خالیق) ئافه‌رێنه‌ر كه خودایه‌و هه‌ڵوێستی جوانیناسانه‌ی ده‌بێ، ئه‌مه‌ش به‌و بیر‌و بڕوایه‌ی كه دڵ خۆی جوانه‌و جوانی-ش ده‌بینێ.
بیری سۆفیگه‌ری كه هه‌ندێك له پسپۆڕان بۆ سه‌رده‌می گریك و یۆنانیه‌كانی ده‌گه‌ڕێننه‌وه له مه‌سه‌له‌ی ڕۆح و په‌یوه‌ندی نێوان ئاده‌میزادو خودا، به‌م شێوه‌یه یه‌كێتییه‌ك له نێوان مرۆڤ و خودا دێته كایه‌وه‌و تێكه‌ڵ به یه‌كتری ده‌بن، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاشكرایه له ڕێگای وه‌جد وكهشفهوه ده‌بێت، هه‌ر ئه‌مه‌شه وایكردووه كه به لای سۆفییه‌كانه‌وه جوانی ته‌نها له خواوه ده‌بینرێ. ئه‌مه‌ش بنچینه‌یه‌كی ڕه‌سه‌نی هه‌یه، پێغه‌مبه‌ریش( د.خ) له فه‌رموده‌یه‌كدا خوا به زۆر جوان وه‌سف ده‌كات( إن الله جمیل یحب الجمال).
ئه‌وان پێیان وایه مرۆڤ له ڕێگه‌ی ڕۆحه‌وه ده‌توانێ له جوانی خوا بگات، سۆفیزمی ئیسلامی و هه‌روه‌ها سۆفیزمی به‌ر له ئیسلامیش هه‌مویان جه‌خت له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی ڕۆح ده‌كه‌ن بۆ گه‌یشتن به جوانی خودا، چونكه ” لای ئه‌وان خوا بریتییه له جوانی موتڵه‌ق و هه‌میشه‌یی و هه‌ستییه”(2: 45)
ئه‌گه‌ر جوانی له چاویلكه‌یه‌كی نزمه‌وه بۆ به‌رزی ته‌ماشا بكرێ و له‌وێوه جوانی بدۆزرێته‌وه هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌م به‌رزییه خۆشه‌ویستی تێی ئاڵا بێ، ئه‌وا به‌م پێیه‌بێ ” سۆفیزم بریتییه له به‌رزكردنه‌وه‌ی عاتیفه‌كانی ئینسانی بۆ ئاستێكی سه‌رووی ئینسانی و چه‌ق پێبه‌ستنی له خۆشویستنی ( جوانی خودایی) دا كه له بنه‌ڕه‌تدا هیچ شتێ نییه جگه له خۆشویستنی ئینسان بۆ خۆی”(2: 56).
بۆیه لێره‌دا لای سۆفییه‌كان جوانی باڵاكه‌ی به‌رزنابێت تا به ئاوی خۆشه‌ویستی ئاو نه‌درێت، چونكه خۆشه‌ویستی و جوانی دوو چه‌مكی گشتگرن( شامل) و مه‌به‌ست لێیان خۆشه‌ویستی جوانی یهزدانییهكه له هه‌موو شوێنێك ئاماده‌یی خۆی هه‌یه و ئه‌و جوانییه سنووری كات و شوێنی بۆ دانانرێ.(2: 58).
په‌یوه‌ندی ئیستاتیكا به ڕووخسار‌و ناوهڕۆك:
هه‌ر له زوه‌وه كێشه‌ی ڕووخسار‌و ناوهڕۆك سه‌ریهه‌ڵداوه، كه ئه‌مه‌ش خۆی له بونیادی شێواز بینیته‌وه. جوانیناسی ( ئیستاتیكا) وه‌ك چه‌مكێكی په‌یوه‌ست به ده‌قه بهرجهستهكانهوه له په‌یوه‌ندی له گه‌ڵیاندا خۆی دۆزیوه‌ته‌وه، به جۆرێك زۆر جار له‌گه‌ڵ شێواز یه‌كانگیر ده‌بێته‌وه، به واتایه‌كی دیكه له نێو بۆن و به‌رامه‌ی شێوازدا ئیستاتیكا له دایك بێت. بۆیه له هه‌ر بوونێكی ئه‌ده‌بی یان هونه‌ری شێوه‌و ناوهڕۆك رۆِڵێكی كاریگه‌ر ده‌بینن، كه بێگومان ئه‌مه‌ش له دامێنی داهێنانه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه، جیاكردنه‌وه‌شیان له یه‌كتری كارێكی زه‌حمه‌ته” چونكه كه سه‌یری كارێكی هونه‌ری ده‌كه‌ین جا كاره‌كه مۆسیقی بێت یان درامی یان تابلۆیی یان ئه‌ده‌ب، ئه‌وا گوێگری مۆسیقا‌و بینه‌ری شانۆ‌و خوێنه‌ری چیرۆك یان ڕۆمانه‌كه ناتوانێ چێژهكهی خۆی جوێ بكاته‌وه له ناوهڕۆك یان له ڕووخسار، به مانای ئه‌وه‌ی كه كاره‌كه كۆتایی پێدێت نرخی جوانیه‌كه‌ی له ساته‌كه‌ی خۆیدا ده‌مێنێ(4: 46). له‌به‌ر ئه‌وه جوانی وه‌ك چه‌مكێك خۆی فه‌ڕز ده‌كات له‌سه‌ر كاره ئه‌ده‌بیه‌كانیش ده‌توانێ به شێوه‌ی جیاواز خۆی نیشان بدات، له كوێ جوانی ببه‌خشێت له‌وێدا جوانی وه‌ك چه‌مكێكی ئیستاتیكی به‌رجه‌سته ده‌بێت. بۆ نموونه به‌ردێك ده‌توانێ شوێنێك له دیوارێك پڕ بكاته‌وه ، یا ببێته چه‌كێكی زیانبه‌خش و یان له شوێنێكی پیس و بۆگه‌ن دابنرێت، به گوێره‌ی ئهوگونجانهی كه ماهییه‌ت و نرخی جوانییه‌كه‌ی تێدا دیار ده‌بێت.
بۆیه فۆڕمالیزمهكانی رووسیا بایه‌خیان به ڕووخسار ده‌داو لای ئه‌وان ئیستاتیكا له شێوه‌و ڕووخسار ده‌بینرا. به‌ڵام ڕه‌خنه‌گره ماركسییه‌كان چونكه له‌سه‌ر بنه‌مای ئایدۆلۆژیا كاریان ده‌كرد، ره‌خنه‌یان له‌و بۆچوونه ده‌گرت و پێیان وا بوو جوانی ته‌نیا له ناوهڕۆك خۆی نیشان ده‌دات و پێویسته ناوهڕۆك فه‌رامۆش نه‌كرێ(6: 38) ماركسییه‌كان ناوه‌ڕۆكیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ڕێباز‌و ئایدۆلۆژیای خۆیان به‌كارده‌هێنا، هه‌موو هه‌وڵێكیشیان بۆ ئه‌وه بوو ناوه‌ڕۆكێك هه‌بێت خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان بكات، ئه‌وان هیچ قازانجێكیان له ڕووخسار‌و جوانی و جوانكارییه‌كانی ده‌ق نهدهكردو بگره تام و چێژ‌و هه‌ستی جوانیشیان لا دروست نه‌بوبوو. بۆیه هه‌ندێك له‌وانه ( فۆرمالیزم) به شێوه‌ی پراكتیكی ویستویانه ئیستاتیكا له نێو واقیعه‌كه‌دا هه‌ڵبقوڵێ، بۆیه په‌نایان بردۆته به‌ر شیكردنه‌وه‌ی ههمووئاستهكان و تا بتوانن جوانی وئیستاتیكا به‌رجه‌سته بكه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه” ئیستاتیكییه‌كان پێیان وایه شیكردنه‌وه‌ی ده‌روونی پاڵنه‌رێكه بۆ دۆزینه‌وه‌ی هێماو ڕه‌مزه‌كان و ئه‌زموونه سایكۆلۆژییهكانیش له هه‌ندێك حاڵه‌تدا نرخ و به‌های هونه‌ری ده‌زانن، به‌ڵام به‌و شێوه‌یه‌ش نا، كه هه‌ر به‌رهه‌مێكی ئه‌ده‌بی جوان بێت ئه‌وا ناوه‌ڕۆكه‌كه‌شی جوانه”(3: 47).
ئیستاتیكای ژینگه‌و سرووشت:
له‌ژێر ئه‌و رۆشناییه‌ی كه جوانی و جوانیناسی، په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌ویان به هونه‌ره جۆراو جۆره‌كان هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زانست و هونه‌ره هونه‌ره جۆراوجۆره‌كان له ئه‌سڵدا هه‌ریه‌كه‌یان چه‌شنی بوونه‌وه‌رێكی دروستكراو له شوێنی خۆی هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات، به‌م پێیه جوانی وه‌ك چزوورهیهكی به‌رجه‌سته بوو، له‌ناو هه‌موویان ده‌بینرێت، به‌ڵام قه‌باره‌و جۆری بینینه‌كه جیاوازی هه‌یه. ده‌كرێ ژینگه‌و ده‌ورووبه‌ر یان به واتایه‌كی تر سرووشت و هه‌موو ئه‌وشتانه‌ی كه له به‌ر ده‌ستی مرۆڤدان وبه بینین و بیستن هه‌ستی پێده‌كات و به شێوه‌یه‌كی به‌رجه‌سته بوونی هه‌یه، و له ئه‌نجامی هه‌ڵسوكه‌وتی مرۆڤ له‌گه‌ڵیدا گۆڕانكاری به سه‌ردابێت.
بۆ نموونه هه‌ستكردن به ژینگه و سرووشتی جوان ، یان بینینی دیمه‌نه جوانه‌كانی نێو سرووشت له لایه‌ن مرۆڤه‌و تووشی جۆرێك له پێشكه‌وتن و له هه‌وڵدانه بۆ جوانتر كردنی خودی خۆی و ده‌ورووبه‌ره‌كه‌ی.
هه‌مووشمان ئه‌و راستییه ده‌زانین كه ژینگه‌ی جوان یاخود بڵێین ئه‌و زه‌خره‌فه جوانه‌ی كه ژینگه‌ی داپۆشیوههو ئه‌و زه‌خره‌فه ده‌ستكرده‌ی مرۆڤ تاپۆی ده‌ستی چینی به‌رز بوو، چینی خواره‌وه لێی بێبه‌ش بووه، به‌ڵام له سه‌ده‌ی بیست ئه‌و گۆڕانكارییه له ژینگه گۆڕانی به‌سه‌ردا هات و ” ئیستاتیكا وه‌ك ڕه‌گه‌زێكی گرنگ له ژیانی گه‌لان و چینه‌كانی ناوه‌ڕاست هاته كایه‌وه، جگه له زه‌خره‌فه هه‌وڵدرا جوانی له نێو خودی( ئاو) یش بكرێ، وه‌ك نافووره‌ی ڕه‌نگاوره‌نگ كه هه‌موو چینێك ده‌یبینی، هه‌مووئه‌و كارانه‌ش په‌یوه‌ست بوو به ئاستی هۆشیاری و ڕۆشنبیری و ده‌رك كردن به جوانی لای ئه‌و میلله‌ته كه چێژ ده‌وری كاریگه‌ری ده‌بوو له حوكمدان به‌سه‌ر جوانیدا”(4: 61).
ئه‌نجام
له كۆتایی ئه‌م باسه‌دا گرنگترین ئه‌و خاڵانه‌ی پێیگه‌یشتووین، بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه:
1- ئیستاتیكا جگه له‌وه‌ی له باتی زانستی جوانی( جوانیناسی) به‌كار دێت، به‌ڵام مانای سه‌ره‌كی بریتییه له خۆشه‌ویستی جوانی.
2- ئیستاتیكا ته‌نیا له ناو ده‌قی ئه‌ده‌بیدا خۆی نانوێنێ، به‌ڵكو له‌ناو هه‌موو هونه‌ره‌كان بیرۆكه‌ی خۆی داڕشتووه‌و به پێی جۆر‌و شێوازیانهوه.
3- ئیستاتیكاو سۆفیگه‌ری په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌ویان به‌یه‌كه‌وه هه‌یه، به خاڵی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ یهكترو به یهكچڕژاو و یه‌كانگیرن.
4- جوانی و ئیستاتیكا وه‌ك دوو چه‌مك، له ڕووخسار بن یان له ناوهڕۆك، گرنگ ئه‌وه‌یه له كوێ خۆی فه‌رز كرد، له‌وێوه چه‌مكه‌كه به به‌رجه‌سته‌بوو خۆی ده‌رده‌خات.
5- ئیستاتیكا جاران تاپۆی چینی به‌رز بوو، به‌ڵام له‌م سه‌رده‌مه به‌ری به‌رهه‌ڵدا كراوه‌و هه‌موو كه‌س ئازاده بیبینێ و به‌كاری بێنێ و بیكاته كه‌ره‌سته‌ی خۆی.
هێمن عومه‌ر خۆشناو- شه‌قڵاوه
سه‌رچاوه‌كان:
یه‌كه‌م:به زمانی كوردی:-
1- هونه‌ری شیعر، ئه‌رستۆ، و: عه‌زیز گه‌ردی، ده‌زگای چاپ و په‌خشی ڕێنما، سلێمانی 2004.
2- فه‌لسه‌فه‌ی جوانی و هونه‌ر( ئیستاتیكا)، كه‌مال میراوده‌لی، چاپخانه‌ی زانكۆی سلێمانی1979.
دووه‌م: به زمانی عه‌ره‌بی:-
3- الجمالیه والواقعیه فی نقدنا الادبی الحدیپ، عصام محمد الشنیگی، المۆسسه العربیه للدراسات والنشر، بیروت 1979.
4- جمالیات الفنون ، د.كمال عید، منشورات دار الجاحڤ للنشر ، بغداد 1980.
5- جمالیه النفس عند افلۆگین، د. ناجی التكریتی، مجله الموقف الپقافی، ع 39، بغداد 2002.
6- النچریه الادبیه المعاصره، رامان سلۆن، ت:سعید الغانمی،گ 1،بیروت 1996
7- فلسفه الجمال، د. أمیره حلمی مگر، دار الشۆون الپقافیه العامه ( ألافاق عربیه) بغداد والهیئه المصریه العامه للكتاب، القاهره، بدون سنه الگبع.
8- موجز تأریخ النچریات الجمالیه، م. اوفسیانیكوف و ز. سمیر نوفا، تعریب باسم السقا، دار الفارابی، بیروت 1979.
9- موسوعه المصگلح النقدی، د. عبدالواحد لۆلۆه، ج 1، المۆسسه العربیه للدراسات والنشر، بیروت، لبنان1982.
سێیه‌م- نامه‌ی زانكۆیی:-
10- ئیستاتیكای ده‌قی شیعری كوردی كوردستانی عێراق( 1950- 1970)، جه‌بار ئه‌حمه‌د حوسێن، كۆلیژی په‌روه‌رده، 2000ز.
تێبینی: ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه له ژماره 75ی گۆڤاری ئاینده بڵاوكراوه‌ته‌وه.