به‌ر له ئاوا بوون …. یوسف خه‌لیل
چیرۆك
به‌ر له‌وه‌ی بگه‌مه جێ سه‌رده‌مێك بوو ئاشنای خه‌ونه‌كانی یه‌كدی بووین ..چاوه‌نۆڕم بوو ، نیگامان له نێو یه‌كدیدا ئاوێته‌بوو ..جووڵه و هاتووچۆی سه‌رنشینه‌كان و رۆچوون له نێو ئاوێنه‌كه‌دا وروژاندمی ..
-هه‌ست به‌چی ده‌كه‌یت ؟
گومانم نه‌ما رۆشتم هه‌رچه‌ند بێ باڵیش بووم ..له نێو هه‌وادا شه‌ماڵ بووه هاوه‌ڵم و پۆلێك نه‌وڕه‌س وه ئاگایان هێنامه‌وه.. چاوه‌نۆڕ بووم به‌ڕێوه‌به‌ر شوێنێكم بۆ دیاری كات .. كچێك به نیگایه‌ك بردمی له‌گه‌ڵ خۆی ..سه‌ره‌تاكان لێره‌وه چرا یان داگیرساند ..منێك دابڕاو له ماڵ كه شوێنێكیش جێ دێڵیت خه‌مۆكی به‌رۆكت پێده‌گرێت كاتێك ماڵئاوایی ده‌كه‌یت ، كه له هه‌وارێكی دیكه‌ش نیشته‌جێ ده‌بیت تا ئاشنایی دروست ده‌بێت نامۆیی سه‌رت پێ هه‌ڵده‌گرێ ..ره‌به‌نیش له‌لایه‌كی دیكه بووه‌ستێت ، هه‌ر ده‌تهێنا و ده‌تبرد سهرهنێزهكهی نێو رانت راست ده‌بۆوه و به وێنه‌یه‌كی تیماركراو یا به فیلمێك ژێر به‌ڕه و كوون و كهلهبهرهكانت ئاوه‌دان ده‌كرده‌وه ، زۆرجاریش كچه دراوسێكان خۆیان نمایش ده‌كرد و سینه و به‌رۆكیان شێت و شه‌یدایان ده‌كردیت ..بێ دركاندنی وشه خۆت له ژووره خه‌مۆكییه‌كه‌ی خۆتدا دادهمركاندهوه ..وزه نه‌بوو ئه‌وه‌ی بیری لێده‌كه‌یته‌وه لێی بدوێیت ، تۆ كه له ژینێكی سه‌رتاپا سهركوتكردندا سه‌رت ده‌رهێناوه له‌مه باشتر ناچنیته‌وه !
-ئه‌مه‌ی تۆ ده‌یكه‌ی ده‌مێكه ئێمه به‌و دونیایه‌دا رێمان بڕیووه !
ئه‌و كچه به هۆشی هێنامه‌وه ..كه سه‌رم هه‌ڵبڕی تاساندمی به دیده پڕ ئه‌وینه‌كه‌ی ..
-نا شتی خۆمه ده‌ینوسمه‌وه..
-پێشتر نه‌مدیویت ..ده‌مێكه سه‌رنجت ده‌ده‌م خه‌ریبوو دڵم بته‌قێ..
تاوێك دوورخستیته‌وه له خه‌م و هاوڕێیه‌تی سه‌ری ده‌رهێنا ، په‌ری نیگاركێشێكی به ئه‌زموون بوو له خۆ ئارایشكردن و هه‌ڵبژاردنی جل و به‌رگدا ..پێكه‌نین و زه‌رده‌ی هه‌میشه له‌سه‌ر لێو بوو ..له‌سه‌ر شته‌كانی هه‌رگیز بێده‌نگ نه‌ده‌بوو زۆرجاریش تووشی كێشه ده‌بوو ..خۆمان كرد به پێشانگایه‌كدا باران به خووڕ ده‌باری ..
-ده‌كرێت ئه‌و هیتهرهم بۆ چۆڵ بكه‌یت خۆم گه‌رم بكه‌مه‌وه ؟
منداڵی نه‌بوو مێرده‌كه‌ی خۆش نه‌ده‌ویست ..به دڵی خۆی شووی پێنه‌كردبوو هه‌میشه ده‌یگووت: من چی له پیاوێك بكه‌م به‌ژنی خۆیم نه‌زانێ ! كه پێگه‌یشتین نه‌یتوانی له‌گه‌ڵم كۆبێته‌وه .. له نه‌خۆشخانه كاری پێویستیان بۆ كردم ..هه‌موو دونیا‌م له‌به‌ر چاو كه‌وت كهپزیشكهكه له مێرده‌كه‌می پرسی : ئه‌م ژنه چی به‌ڕێزته؟ بێ هیچ دوودڵییه‌ك وتی : براژنمه! پیاوێك پێی شووره‌یی بێت من هاوسه‌ری بم ..ئه‌بێ چاوه‌ڕێی چی لێبكه‌م ؟ ئه‌مێستا وه‌ك گه‌شتیار شه‌وانه یه‌ك ده‌بینینه‌وه و هیچ خۆشه‌ویستییه‌ك پێكمانه‌وه نابه‌ستێته‌وه ..هه‌ناسه‌یه‌كی هه‌ڵكێشا و به زهردهیهكهوه وتی: ئه‌ویش وه‌ك هه‌موو پیاوانی دیكه وابه‌سته‌ی لاساییكردنه‌وه‌ی رابردوویه‌تی و نایه‌وێت گۆڕانی به سه‌را بهێنێت ..
-با وابێ منیشت خسته نێو مه‌له‌فه ره‌شه‌كه‌وه ..
-وا تێمه‌گه تۆ زۆر جیاوازیت !
هه‌ڵمان نه‌ده‌كرد هه‌میشه بۆ یه‌ك دهخناینهوه ، چووینه ئاهه‌نگێك هۆڵه‌كه هێنده پڕ بوو له‌سه‌ر كورسییه‌ك دانیشتین ..گه‌رمی جه‌سته‌ی به‌ر گیانم كه‌وت و ته‌زاندمی ..هێند خۆشنوود بووین نه‌مان ده‌زانی دوو كه‌سی جوداین ، كچێكی هاوڕێی نامه‌یه‌كی بۆ ناردم شادمانی سه‌رتاپای جه‌سته‌ی داگیر كردم نووسیبووی : هه‌میشه ناوی تۆی له‌سه‌ر زاره ..به‌رده‌وام باست ده‌كات ..تۆی زۆر خۆشده‌وێ ، نه‌مده‌ویست له سنوور ده‌ربچێ و كێشه‌ی بۆ دروست بكه‌م .. ته‌نها هاوڕێ بین و هه‌ندێ له خه‌مه‌كانی یه‌كدی كه‌م بكه‌ینه‌وه ، چیرۆكی هاوڕێیه‌كی بۆ گێڕامه‌وه له‌گه‌ڵیدا ئاوێزانبووه كه گیرۆده‌ی نه‌خۆشی كۆئه‌ندامی زاووزێی بووه .. له‌گه‌ڵ یه‌كێكی دیكه‌شدا هه‌مان شت دووباره بۆته‌وه و ژنه‌كه‌ی دڵی لێ پیس كردووه ، هه‌وڵماندا بیر و ڕامان هاوسهنگكهین و له چوارچێوه‌ی هاوڕێیه‌تی و قوربانیدان ده‌رنه‌چین و ژیانی كه‌س تێكنه‌ده‌ین..
-كچه جوانه‌كه ئه‌ی ئه‌گه‌ر من پێویستم به هاوكاری تۆ بێت ؟
-ئه‌وه‌ی به من بكرێت بۆ تۆی ده‌كه‌م ..
-ئاخر كه‌ی تێر ئاگای له برسی بووه !؟
– چی له مێردێك بكه‌م بێ هه‌ست و سۆز بێ خرۆشاندن به سه‌یری فیلم حه‌زم لێ‌بكا و خۆی خاڵی بكاته‌وه ..منیش له مقه‌بایه‌ك به‌ولاوه هیچی دیكه نه‌بم لای!!
-هه‌ست به روخاندنی دیواری هاوسه‌رێتی ناكه‌یت ؟
-كاتێك پابه‌ند ده‌بم بهبهڵێنهكانمهوه كه‌خواستی خۆم بووبێ وخه‌ونم پێوه دیبێت ! -هه‌وڵت نه‌داوه رێگه چاره‌یه‌ك بدۆزیته‌وه؟
-منداڵم بوو له ناوم برد نه‌مویست ئه‌و تاوانه بكه‌م و كۆرپه‌یه‌ك بخه‌مه زیندانه‌وه !
-به‌ڵام تۆ كوشتت ؟
-نه‌مویست هه‌ستی پێ‌بكا و به‌رده‌وام پێی بتلێته‌وه ..
– به‌رده‌وامی هاوسه‌ریت له چیدا ده‌بینیته‌وه؟
-بڕیاری خۆم داوه و بێباكیشم و له كه‌سیش سڵناكهم ..پشت ئه‌ستوورم به كه‌سێك كه پێم وایه هاوڕێمه !
-بۆ له منت شاردۆته‌وه؟
-باشه ئه‌و كه‌سه له خۆتدا نابینیته‌وه !؟
نه‌مده‌زانی چی پێ‌بڵێم وه‌ڵامم بۆ نه‌درایه‌وه پاش سه‌رسام بونێك به خۆدا هاتمه‌وه..
-به‌ڵام تۆ ده‌زانی په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستیم هه‌یه..
– هاوڕێیه‌تیم له تۆ ده‌وێ ..بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هاوكاری ته‌واوت ده‌كه‌م !
به هۆی كێشه‌یه‌كه‌وه خرامه به‌ندینخانه هه‌موو دونیا‌م لێهاته‌وه یه‌ك ، هه‌ستی كرد گه‌ڕاومه‌ته‌وه هاته ژووره‌كه‌م و تووند ده‌می خسته ناو ده‌مم و نووساندمی به خۆیه‌وه ..
-شێته‌گیان نیازت نییه بڕۆیته‌وه ؟
– هه‌موو شتێكم سازاندووه تۆ ئه‌مڕۆ میوانی منیت !
هه‌ستم به تاوان ده‌كرد به‌ڵێنی دامێ هیچ شتێك روونادات و مێرده‌كه‌ی گه‌شتی كردووه ،ماڵێكی سارد و سڕ و بێ گیان سه‌یرم لێده‌هات له وێزگه‌یه‌كی وه‌ها مردوودا رۆحێكی هێنده گه‌وره و زیندوو ده‌ژی ..خۆی گۆڕی و هه‌ندێ شیرینی هێنا و ده‌ستی كرده ملم ..ئێدی لیباس و ستیان كه‌وتنه خوار نه‌مده‌زانی هه‌ست به‌چی ده‌كه‌م..سه‌رسام بووم به جووانی ژنێك هێنده ئازادانه بڕیار بدات و خه‌مه‌كانی فه‌رامۆش بكات ..تێر نوساندم به خۆمه‌وه و لێوه‌كانیم كرۆشت و سینه‌ی به ده‌ستمه‌وه گه‌مه‌ی ده‌كرد هێند وروژابووین شیرینی چی هه‌موو شتێكمان خسته لاوه ..
-هه‌ست به ژنێتی خۆم ده‌كه‌م كه پێشتر ئه‌مه‌م له‌لا دروست نه‌بووه ..
جگه‌ره‌یه‌كی داگیرساند و دووكه‌ڵه‌كه‌ی كرد به‌سه‌رمدا ..
– هه‌وڵبده ئه‌م جوانیانه وه‌ك خۆیان بمێننه‌وه ئێمه دروستمان كردوون با نه‌بنه خه‌زان چونكه ئه‌و ساتانه‌ی پێكه‌نینیان تێدایه ته‌مه‌نیان كورته و زوو له‌ناو ده‌چن ..
بێ ماچ ماڵئاوایمان له یه‌كدی نه‌ده‌كرد ..بۆ فرسه‌تێك ده‌گه‌ڕاین تا له ئامێزی یه‌كدیدا بتوێینه‌وه ..جیاوازی شوێنهكانمان نه‌بووه هۆكار به‌ڵكو بووه به‌ڵێنی په‌یوه‌ستبوونمان .. گوندێكمان به‌سه‌ر كرده‌وه به میوانی.. شه‌رممان نه‌ده‌كرد وه‌ك عاشقه و ماشقه تێك ده‌ئاڵاین و یادگاریمان تۆمار ده‌كرد هێند تینوو بووین به‌رده‌بووینه گیانی یه‌كدی تا بۆمان بكرایه یه‌كدیمان ده‌لێسایه‌وه ..دهورووژاین و هه‌موو گیانمان ده‌نیشته سه‌ر ئاو ..ئێدی زه‌رده‌خه‌نه سه‌رتاپای جه‌سته‌مانی داگیر ده‌كرد ، له گۆڕستانێك لاماندا له‌وێ ئارامترمان چنگ نه‌ده‌كه‌وت ..پاش دهستبازییهكی زۆر سینه‌ی بۆ ده‌رخستم نه‌مده‌زانی چۆنیان بمژم هێند سپی بوو تێربوون لێی مه‌حاڵ بوو ..خۆی بۆ نه‌گیرا و پانتۆڵه‌كه‌ی له‌پێ داكهندم..هێنده‌ی ده‌ست پیاهێنا ئاوم هاته‌وه ..
براده‌رێك ده‌ور وخولی ده‌دا به میوانداری كردنی بۆ جه‌ژنی له دایكبوونی ..
-پێم وت كه به‌ته‌نها نایه‌م ،به‌ڵام رازی نه‌بوو! بۆیه پێشنیازهكهیم ره‌ت كرده‌وه ..
-میوانداری ژنێك بۆ ده‌ره‌وه‌ی شار بێ هۆ نییه !؟
سه‌ره‌تا بوو بۆ دوژمن كاری ..ئێدی شه‌ڕی له‌سه‌ر جێگه‌كه‌م ده‌كرد و هه‌ستم به ساردی په‌ریش ده‌كرد ، به‌مه‌به‌ستی نه‌شته‌رگه‌ریی گه‌شتی كرد به‌ره‌و به‌غداد ،به فه‌رمانێك ئه‌و براده‌ره بووه به‌رپرسیاری من ! ئه‌وه‌ی له ئهستۆمدابوو دامه ده‌ستی.. هه‌ندێ پاره مابۆوه كهپهری لێی به‌ر پرس بوو .. كه گه‌ڕایه‌وه گه‌لێك گۆڕابوو ..زه‌رده‌خه‌نه نه‌ده‌بینرا به‌سه‌ر لێویه‌وه ! راسته‌وخۆ تۆمه‌تباری كردم كه كێ ده‌ستكاری پاره‌كانی كردووه ؟
-دۆڵابه‌كه‌م شكاوه و ئه‌مه‌ش له ئه‌ستۆی تۆدایه !
-هێشتا فریای سڵاو‌و نهكهوتویت چۆن زانیت شكاوه ؟
كه سه‌رنجماندا راست بوو كۆمه‌ڵێك پاره‌ی تێدا نه‌مابوو ..
-هه‌موو لایه‌ك ئاگاداره ئه‌و ژووره نه له ئه‌ستۆی منه وه نه كلیلیشی له‌لای منه..
بێ‌ئاگا له كوده‌تا ..له هه‌مووی سه‌یرتر هه‌ڵسوكه‌وتی په‌ری بوو چ وازوو گۆڕا !
– هه‌موو كه‌سێك گومان بكات نابێت تۆ بیكه‌یت ..
-چیدی فریوو ناخۆم به‌م قسه زلانه !
-چۆن ئه‌م وشه‌یه له رووی مندا به‌كار ده‌هێنیت ..هاوڕێ گیان ناكرێ به هۆی ناحاڵیبوونێكهوه هه‌موو شتێك له ده‌ست بدرێ ..
لیژنه پێكهێنرا ..پاش هێنان و بردنێكی زۆر كێشه‌كه یهكاڵاكرایهوه و تاوانه‌كه خرایه ئه‌ستۆی به‌رپرسی نوێ .. به فه‌رمانێكی چاوه‌ڕوانكراوو خرامه به‌ندینخانه ! بێئه‌وه‌ی گوێ له بڕیاری لیژنه‌كه بگیرێ ..چه‌ند كه‌سێك راسپێران بۆ گفتوگۆ و ئازادكرام و بریاریش بوو نیوه‌ی پاره‌كه بژمێرن وپاشگه‌زبوونه‌وه ! پاش گواستنه‌وه‌م ئه‌ویشیان له‌وی نه‌هێشت ! ده‌بوو بگه‌شتایه‌ته بڕوا كه ئه‌مه پیلان بوو ، بهرپرسهكهش به تۆمه‌تی ونبوونی پاره تۆمه‌تبار كرا ..ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری جێنه‌هێشت كه من تۆمه‌تبار نیم ، بێنه‌وا شه‌قامم ده‌بڕی .. تاوانبار كرا‌و و به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ تۆمه‌تێكم كردبێت ،چه‌ند جارێك به نووسین ئه‌وه‌ی هه‌مبوو ده‌رمده‌بڕی تا به‌شكو به خۆدا بچێته‌وه.. هاوڕێ نه‌بوو به‌ڵكو مرۆڤێك بوو له وه‌نه‌وشه ..له بێگه‌ردیدا هاوتای نه‌بوو ..سه‌مه‌ره بوو كه چۆن فریشته فریوو درا و به‌و ده‌رده برا ، له وێڵبووندا خه‌ریبوو نقووم ده‌بووم له هیچ شوێنێكه‌وه هه‌واڵی نه‌بوو ..زه‌نگی ته‌له‌فوون به ئاگای هێنامه‌وه ..
-به‌ڵێ دایكه ..به راست ..چۆن گه‌شته بڕوا ؟ دووایی ..ئێستا دێمه‌وه..
ئه‌لیۆن راستی گووت شكست سه‌ره‌تایه‌كه بۆ هه‌ستانه‌وه ! رازیبوونی باوكی خه‌ڵات له‌و مه‌رگه‌ساته ده‌ریهێنام كه گیرۆده‌ی ببووم ، ئازایانه زه‌ماوه‌ندم رێكخست و كارتی میوانداریم بۆ هه‌موو كه‌سه بێوهفاكان نارد به‌ڵكو تایان لێبێ به هه‌ستانه‌وه‌ی من ..
ئۆتۆمبێله‌كه زۆر به تووندی وه‌ستا و خه‌ریبوو ده‌م و لووتم پڕبێ له خوێن ..خه‌ڵات گرتمییهوه ..
-دڵه‌گیان له كوێ بووی ده‌مێكه رۆشتووی .. گه‌ر به‌م شێوه‌یه نه‌وه‌ستایه هه‌ر نه‌ده‌گه‌ڕایته‌وه بۆلای مــن ؟
-ئاسووده‌یم بوو هێنده سه‌رسامی كردبووم كه باڵنده‌كانی خه‌ون وا به سانایی له خشتهمبهرن و بمبه‌ن له‌گه‌ڵ خۆیان ..ده‌تۆش هێنده خۆت جوان مه‌كه با وام لێنه‌یه‌ت!
توند ده‌ستی گوشیم و له ئاوێنه‌كه‌وه رۆچوومهوه نێو خۆم و ده‌ستله‌ملانی خه‌ونه‌كانم بوومه‌وه..
-ئێستا له كوێی ؟ وه‌ك به‌ڵێنت دا بێوه‌فا مه‌به و به‌شداری خۆشییهكانم به !
Yousif_kazh@yahoo.com