سوریا‌و ڕۆڵی ئه‌حزابی ناسیونالیزمی کورد!
ده‌خاڵه‌تکردن له‌هه‌لومه‌رجی سوریادا ته‌نیا هێزو بلۆکه جیهانیهکان و ولاتانی ناوچه‌که‌ی نه‌گرتۆته‌وه، به‌ڵکه کاریگه‌ری ودهخاڵهت و کێشمه‌کێشه‌کانی ئه‌مریکاو هاوپه‌یمانانی و هه‌وڵدان بۆ دروستکردنی ئۆپۆزسیۆنێکی پرۆ ئه‌مریکی، نه‌ک هه‌ر ڕه‌وتی شۆڕشی جه‌ماوه‌ری کرده شۆڕشێکی په‌نتاگۆنی، بگره ڕه‌وتی خۆپیشاندان وناڕه‌زایه‌تی و شۆڕشی، به‌و هه‌موو قوربانی دانه‌ی خه‌ڵکه‌وه، که‌بۆ ئامانجی ڕوخانی ده‌سه‌ڵاتی بۆرژوا فاشیستی قه‌ومی عه‌ره‌بی به‌شار ئه‌سه‌د، به‌خشیان، له‌نێوان شه‌ڕی دوو به‌ره‌ی کۆنه‌په‌رستیدا ڕاگرت. له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا، ناسیونالیزمی کورد بواری بوژانه‌وه ودهخاڵهتکردنی بۆڕه‌خسا، تائه‌و ئاسته‌ی کۆنترۆڵی ناوچه کورده‌کان به‌ده‌سته‌وه بگرێ. به‌ڵام ڕۆڵێ ناسیونالیزمی کورد ته‌نها په‌یوه‌ست نابێته‌وه به‌ناوخۆی سوریاوه، به‌تایبه‌تی به‌دوای ئه‌وه‌دا که‌دۆخی سوریا بووه مه‌یدانێک بۆدهخاڵهتی ده‌وله‌تانی ناوچه‌که، له‌وانه تورکیا‌و ئێران وعێراق.ئه‌مه له‌کاتێکدایه که‌کێشه‌ی کورد یه‌کێکه له‌برینه چاره‌سه‌ر نه‌کراوه‌کانی نێو ئه‌م ده‌وڵه‌تانه‌و ساڵه‌های ساڵه له‌لایه‌ن حزبه قه‌ومیه‌کانی کورده‌وه بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌کانی بۆرژوازی کورد به‌ده‌سته‌وه گیراوه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی کهبهرجهستهیه ئه‌وه‌یه که‌دۆخی سوریا به‌و حاڵهتهیهوه که‌هه‌یه بۆته مه‌یدانێک بۆچالاک بونه‌وه وده‌خاڵه‌تی حزبه ناسیونالیسته‌کانی کورد وهه‌ریه‌که‌یان له‌چوارچێوه‌ی میحوه‌ره جیهانیو ناوچه‌ییه‌کان وله‌ده‌وری ستراتیژی هێزه ئهمپریالیستیو ناوچه‌ییه‌کان به‌دوای بهرژهوهندیو سیاسه‌تی تایبهتیو جیاوازی خۆیانه‌وه‌ن.
پارتی ومه‌سعود به‌رزانی له‌پێشه‌وه‌ی حزبه ناسیونالیسته‌کانی کورد، ده‌خاڵه‌تی له‌بارودۆخی سوریادا، ڕووی له‌به‌ده‌ست هێنانی نفوز وڕابه‌ری بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تیه.به‌ڵام ئه‌م ئامانجه به‌ڕاوه‌ستانی پارتی له‌به‌ره‌ی ئه‌مریکاو تورکیادا، وێرای ئه‌وه‌ی ڕووی له‌چنینه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی ئابوری‌و دامه‌زراندنی په‌یوه‌ندیه‌کی سیاسی ودیبلۆماسی وبه‌ستنی ده‌یان گڕیبه‌ستی بازرگانیه، هاوکات ئه‌م حزبه وه‌ک هێزێکی دژه شۆڕش له‌ناوچه‌که‌دا مه‌سه‌له‌ی سوریای به‌ده‌سته‌وه‌گرتووه بۆ سه‌رکوتی جوڵانه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه، چ له‌ئاست ناوخۆی کوردستانی عیراق وچ له‌ئاست ناوچه‌که‌داو ئاماده‌یه دژایه‌تی ناڕه‌زایه‌تی هه‌قخوازانه‌ی کورده‌کانی تورکیا وئیران بکا و تائه‌وپه‌ڕی خۆی سیاسه‌ته‌کانی تورکیا‌و ئێران به‌رامبه‌ر بهپهکهکا وپژاک به‌رێته پێشه‌وه.له‌لایه‌کیتره‌وه پارتی له‌ژێر ناوی دانی کۆمه‌ک به‌ئاواره‌کانی سوریادا، خه‌ریكی سازدانی هێزی چه‌کدارو ڕه‌وانه‌کردنه‌وه‌ی لایه‌نگرانی خۆیه‌تی تا پێگه‌یه‌ک له‌ناوخۆی سوریادا دامه‌زرێنێ وبتوانێ بچێته شه‌ڕێ ڕهقیبهکانیهوه. هه‌رئێستاش بارگرژی نێوان حزبه قه‌ومیه‌کانی کوردی سوریا، سه‌ره‌تایه‌کی ئه‌م شه‌ڕه‌ی نیشانداوه. که‌دیاره ئه‌م سیاسه‌ته به‌پارچه پارچه بوونی ریزه‌کانی خه‌ڵکی کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێش و ناڕازی سه‌رجه‌م سوریا، بهگشتیو خه‌ڵکی کوردزمان به‌تایبه‌تی ته‌واوکردوه.
له‌ناوخۆی سوریاشدا، ناوچه کوردنشینه‌کان به‌سه‌ر دوو به‌ره‌و دوو ده‌سته‌ی ناسیونالیستی دابه‌شبوون، کهبهرهیهکیان سه‌ر بهپهکهکایه وئه‌وی تریان سه‌ربه پارتیه وهیچ لایه‌کیشیان ڕێگایه‌کی دروستیان بۆ چاره‌نوسی خه‌ڵك به‌ده‌سته‌وه نیه و وه‌ک هێزگه‌لی پاشکۆ به‌سیاسه‌ته‌کانی ده‌وڵه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د وناوچه‌که ڕاوه‌ستاون.
پهکهکاش وه‌ک حزبێکی ده‌خاله‌تگه‌ری ناسیونالیزمی کورد، بۆ فراوانکردنه‌وه‌ی به‌ره‌کانی شه‌ڕی خۆی له‌گه‌ڵ تورکیادا، سیاسه‌تی ڕاوه‌ستانی زمنی له‌که‌نار ئێران‌و ڕژێمه‌که‌ی ئه‌سه‌د دا گرتۆته‌به‌ر. پارتی یه‌کیه‌تی دیموکراتی کورد، له‌سوریا که‌حزبێکی لایه‌نگری پهکهکایه، هه‌رزوو به‌پێی ڕێکه‌وتنێک له‌گه‌ڵ ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌سه‌د دا کۆنترۆلێ چه‌ند شارێکی که‌وته‌ده‌ست و وێنه‌و دروشمه‌کانی پهکهکای هه‌ڵواسی وئه‌مه‌ش تورکیای نیگه‌ران کردووه وئه‌و ترسه‌ی له‌به‌رده‌م فاشیزمی تورکیادا به‌هێزکردووه، کهبهبههێز بونی په‌که‌کا مه‌سه‌له‌ی جیابونه‌وه‌ی کوردستان وبه‌رین بونه‌وه‌ی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ چه‌کداره‌کانی پهکهکادا قوڵترده‌کاته‌وه. ته‌نانه‌ت په‌که‌کا بۆ بردنه پێشه‌وه‌ی سیاسه‌ته‌کانی خۆی له‌سوریا وله‌به‌رامبه‌ر تورکیادا، هه‌ڵسوڕانی پژاکی له‌دژی ئێران هه‌ڵپه‌ساردووه.
یه‌کیه‌تی نیشتمانی وه‌ک حزبێکی تری ناسیونالیست که‌دروشمی خۆپاراستن وسه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردووه وڕادهگهیهنێت که‌نایانه‌وێت لهبارودۆخهکانی سوریادا ده‌خاڵه‌ت بکات، به‌ڵام له‌ژێره‌وه خه‌ریکی کۆکردنه‌وه‌ی لایه‌نگرانی خۆیه‌تی له‌نێو هێزه کوردیه‌کانی سوریاداو به‌جۆرێک که‌وتۆته ڕکهبری پارتیه‌وه. سه‌ردانه‌که‌ی مه‌لابه‌ختیار بۆ تورکیا‌و ئاماده‌بوون له‌کۆنگره‌ی پارته‌که‌ی دهمیرداشدا و ووتارێکی فاشیستی که‌پێشکه‌شی کرد، خۆی ده‌ربڕینی هه‌ڵویستێکی دژایهتیکهرانهی مه‌سعود به‌رزانی‌و پارتی ده‌رخست.به‌تایبه‌تی که‌ئه‌م هه‌نگاوه به‌دوای ئاماده‌بوونی سه‌رۆکی پارتی له‌کۆنگره‌ی حزبه‌که‌ی ته‌یب ئۆردوگان وپشتکردنی له‌کوردانی تورکیا، هاته‌کایه‌وه.
به‌ڵام له‌گشت ئه‌م ههڵسوکهوتو دهخالهتانهی حزبه ناسیونالیسته‌کانی کورد له‌سوریادا، ئه‌و ڕاستیه ڕۆشنه کهنه پارتی ونهپهکهکا ونهیهکیهتی کارێک ناکه‌ن بۆیارمه‌تی خه‌ڵکی کورده‌کانی سوریا، ته‌نانه‌ت بۆ کوردانی ولاته‌که‌ی خۆشیان، به‌ڵکو هه‌وڵدانه بۆ ئه‌وه‌ی له‌ئاینده‌ی سوریادا له‌و ناوچانه‌دا حزب گه‌لی له‌چه‌شنی خۆیان و به‌هه‌مان سیاسه‌ت و هه‌ڵوێسته‌وه، به‌سه‌ر ژیان‌و چاره‌نوسی خه‌ڵکدا زاڵ بکه‌ن. یانی ده‌یانه‌وێت کۆپی دوومی هه‌مان نمونه‌ی حاکمیه‌تی بۆرژوازی کورد و فیدراڵیزمێکی ناوه‌ڕۆک بۆش که‌له کوردستانی عێراق په‌یڕه‌وی لێده‌کرێت، بۆ سوریا‌و تورکیا‌و ئێران، بگرنه‌به‌ر. نمونه‌یه‌ک که‌به‌درێژایی 20 ساڵی ڕابردوو جگه‌له ده‌سه‌ڵاتێکی کۆنه‌په‌رست وسهرکوتگهرو ڕاوه‌ستاو له‌سه‌ر بێمافی ژنان وکرێکارانو لاوان‌و خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش وجیاکاریهکی چینایه‌تی، شتێکی به‌رهه‌م نه‌بووه.له‌یه‌ک ووته‌دا ده‌خاڵه‌تی ناسیونالیزمی کورد وحزبه‌کانی له‌بارودۆخی ئێستای سوریادا، جگه‌له ئاینده‌یه‌کی تاریک ودژی ئینسانی شتێکی تری به‌دواوه نابێت.ئاینده‌یه‌ک که‌شه‌ڕ وده‌عوای قه‌ومی بۆساڵههای ساڵ له‌به‌رده‌م ماڵی هاوڵاتیاندا ده‌هێڵێته‌وه وکه‌سیش نازانێت چ به‌ڵاو موسیبه‌تێک ڕووبه‌ڕووی کرێکاران‌و زه‌حمه‌تکێشانی ئه‌م ناوچه‌یه ده‌کاته‌وه. رێگا چاره‌ی خه‌ڵكی کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێشی کورد زمانی سوریا، به‌ستراوه به‌هاتنه سه‌رکاری ده‌سه‌ڵاتی عه‌لمانی غه‌یره قه‌ومی و غه‌یره دینی له‌سوریای پاش ئه‌سه‌دو هاوچارهنوسیه له‌گه‌ڵ کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێشی باقی سوریادا.
13/11/2012
نوری به‌شیر