گۆڤـــارهكهم … عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی
Closed
گۆڤاره‌كه‌م دڵگیره
وه‌ك هاوڕێیه‌كی ژیره
هێنده زانا‌و بێ ده‌نگه
پڕ وێنه‌ی ڕه‌نگاو ڕه‌نگه
خۆ چیرۆكی جۆر جۆره
پڕ ئامۆژگاری زۆره
زانیاری‌و هۆنراوه‌ی خۆش
دڵ زیاتر دێنێته جۆش
به بینین و خوێندنه‌وه‌ی
دڵخۆشم ده‌ڵێم ئۆخه‌ی
ده‌ی ئێوه‌ش مندا ڵینه
ئه‌م گۆڤاره ڕه‌نگینه
بكه‌ن به هاوڕێی خۆتان
تا سوود به‌خش بی بۆتان
چونكه له هه‌موو جێ یه
دڵســـــــۆزتــــــرین هـــــــاوڕێیه