ڕووفات … ڕۆسته‌م خامۆش
Closed
ئه‌وا هاتنه‌وه پۆلێ له ڕووفات
بۆ نێو باوه‌شی پڕسۆزی وڵات
به خێربێنه‌وه بۆزێدی خۆتان
بۆ نیشتمانی باب و باپیران
ئێوه كه ناوتان نرا به ئه‌نفال
ههربهزیندوویخرانه نێوچاڵ
ده‌مێ بوو ئێوه له‌ئێمه دوور بوون
له‌خاكی سه‌حرا له‌ودیو سنووربوون
به‌ڵام وا ئه‌مڕۆ لاشه‌ی بێ گیانتان
ده‌بنه میوانی خاكی كوردستان
ئێمه‌ش خه‌م دڵ فرمێسك له چاو
هه‌موو له‌سه‌ر پێ وه‌ستاوین وه‌ستاو