دوو هۆنراوە …. دروشمی قوتابخانه ….تابلۆی به‌فر
دروشمی قوتابخانه
دروشــــــمی قوتابخانه
بریتین له‌م كــــــــارانه
قوتابی زیره‌ك و ژیــــر
ههمـــــوویانی وا له بیر
هه‌وڵ ئه‌دات بێ وه‌ســتان
بۆ جێبه‌جێ كـــــردنیان
كاتێ ئه‌دوێ ڕاستگـــۆیه
ده‌ستپاك و لهسهرخــۆیه
ڕێزی خـــــهڵكی له لایه
كه‌سێكی به وهفـــــــایه
خاوێنی پیشـــــهی ئه‌وه
بۆ كاری باش پێشـــڕهوه
هێمن و لێبوردهیــــــه
ناخی پڕ له خۆزگــــهیه
خۆشــــهویستی ده‌نوێنێ
بۆ هــهركهسێك بیدوێنێ
——————-
*تابلۆی به‌فر*
ئهمڕۆپڕوشــــــهی به‌فر
دێته خوارێ لهئاســـمان
ئای چه‌ند جوانه دیمه‌نی
شار‌و گوندی كوردســـتان
* * *
بۆ هه‌ر لایه‌ك بڕوانی
تارای به‌فری پۆشــیوه
دیاره دیمه‌نی جــوانی
ده‌ڵێی هه‌رگیز نه‌تدیوه
* * *
چاو تێر نابێت له‌سه‌یری
ئه‌و دیمه‌نه جـــــوانانـه
تابلۆیهكـــــــن بێ وێنـه
نه‌خشی ده‌ستی یـــهزدانه
* ئه‌م هۆنراوه‌یه كراوه به‌گۆرانی
ئاوازی :سه‌فین خه‌راجیانی
.وتنی :چاما ئیبراهیم