نیگه‌ران مه‌به… ئاوێنه ڕوونتر له‌په‌نجه‌ره‌كان خۆی ده‌نوێنێت
سه‌فه‌ر راسته‌قینه‌یی منی كوشت
ئیتر قه‌ت سه‌فه‌ر ناكه‌م
له پای چی؟!
به‌رده‌وامبه
**********
شتێك بڵی
هه‌ر هاتوی به بێده‌نگی مهرۆرهوه
ئه‌گه‌رچی لات وایه هی من نیت
مشتێك خۆڵم پیاده‌و
هیچ نه‌بێت بڵێ ته‌مه‌ن به‌باچوو
**************
هه‌ر له‌خۆمه‌وه له‌و شوێنه دائه‌نیشم كه تۆم تیادا ناسی،
به‌ڵام نازانم بۆ هێشتا بیرت ئه‌كه‌م…!
تۆ بۆت نوسیوم ژیانی تازه ده‌ست پێ ئه‌كه‌م
********
كه بیر له‌دایك بوونی شیعرێك ده‌كه‌مه‌وه
تۆم بیر ده‌كه‌وێته‌وه
خۆ تازه بۆ یه‌ك نابین
من چی ده‌نوسم
***********
جێ هێشتنی من
بۆ ئه‌وه نه‌بوو ئیتر تۆم خۆشنه‌وێت
رۆحی من چه‌شنی مه‌رگی گرتووه
وێنه‌ی ده‌رچوون ئه‌نوێنێ
هه‌موو رۆژێك تۆ ئه‌بینم و
روخسهتێكی دیكه له‌مردن وه‌رئه‌گرم
**********
بارانی ئه‌م عومره ته‌واو
چیتر بارانه‌كه ته‌ڕت ناكات
ده‌ستم ده‌خه‌مه‌وه گیرفانم
شه‌كه‌ت بووم ئه‌وه‌نده نه‌هێڵم بارانه‌كه لێت بدات
***************
ئێره ئه‌و خاكه‌یه رووباری تیا نیه
تا مرۆڤه‌كان روخسه‌ت له‌خوا وه‌ربگرن و
درۆكان له بچوكی پاك بكه‌نه‌وه و
بیده‌نه‌وه به پیرۆزه‌ییه
خۆشبهختیهكانی یار
تا نه‌ڵێت تۆم ناوێت
تۆ هیچ درۆیه‌ك نازانیت
*******
تۆش ئه‌ی غه‌ریب
ئیتر به به‌رده‌می ئه‌و په‌نجه‌ره‌یه‌دا ئه‌وه‌نده هاتوچۆ مه‌كه
یار له پیاسه‌ی به‌ر بارانه، نه‌هاتۆته‌وه
لێت ناكه‌مه‌وه
بڕۆ هێشتا ژووره‌كه‌م تاریكه
یار نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه،
كلیلی پهنجهرهكهمی لایه
هه‌ركاتێك ئه‌چێته به‌باران
پێم ده‌ڵێت خۆشمه‌وێیت
هیچ ده‌رگایه‌كت نیه بۆ ڕاكردن
***********
بۆ دڵنه‌وای خۆم لههاتنێك
هه‌موو رۆژێك گه‌ڵایه‌ك ئه‌هێنمه ماڵه‌وه
تا ئێواران له یه‌خه‌ی كراسه پیرۆزهییهكهتی بده‌ی
تۆش هه‌ر نه‌هاتی
ئه‌ترسم ژووره‌كه‌م پڕبكه‌م له‌گه‌ڵا و
تۆش هه‌ر دیار نه‌بی
***********
ماندوو…. ماندوو بووم
له سه‌یركردنی ئاسمان تۆ هه‌ر ده‌رنه‌كه‌وتی
لێ ئه‌و ئهستێرهیهشم ونكردووه كه ده‌توت
له‌كاتی ده‌ركه‌وتنیدا
هه‌سته‌كه‌م ئه‌وه تۆی
***************
بهعومرێكی شه‌كه‌ته‌وه
چۆن ئه‌توانم
بیر له 7/3 نه‌كه‌مه‌وه
هه‌رچه‌ندیش لێكی بده‌مه‌وه
1+1 هه‌ر ئه‌كاته‌وه به یه‌ك
*************
ته‌ماشاكه
تۆ قه‌ت گوڵێكی سورت نه‌داوه له‌قژه درێژهكهت
تۆ هه‌رگیز جگه له‌ڕه‌نگی ڕه‌ش بۆیه‌یه‌كی دیكه‌ت نه‌داوه لهنینۆكهكانت
هه‌رگیز كراسێكی پیرۆزهیت له‌به‌رنه‌كردووه
هه‌رگیز له‌به‌ر باران، به‌بێ من‌و چه‌تره‌كه‌ت پیاسه‌ت نه‌كردووه
ناوی منیشت له‌ژێر كراسه‌كه‌ته‌وه هه‌ڵواسیووه‌و
ملپێچی ڕه‌شت له‌مل كردووه
تۆ هه‌رگیز شه‌وێك نه‌نوستووی به‌بێ شهوشادو گریان
ڕه‌نگه من هه‌ر له‌دووره‌وه بۆنم كردبێتیو باسی جوانیتم كردبێ
هه‌ر به‌خه‌یاڵ قژه درێژهكهتم شانهكردبێو
ده‌ستم بۆ سینگت بردبێ
له‌ده‌روونی خۆما بۆت گریابمو به‌ره‌و ڕوو خه‌نده‌م كردبێ
به‌ڕووخسار گوزارشتم له‌ناسینی ژیان كردبێ،
وه‌لی ئه‌ی شـــــــــــا
من زۆر نیگه‌رانم له‌حه‌رامی سێوه‌كه‌ی ئاده‌م
لێ له‌وه‌ش زیاتر نیگه‌رانی جێهێشتنی تۆم‌و خۆم دڵخۆش ئه‌كه‌م
تا تۆ له‌ڕێگه‌ی درۆكانمهوه بگه‌یه‌نمه خۆشبه‌ختی
تۆ ته‌ماشاكه چه‌ند جوانه بێماناییهكانی عه‌شق
**********
ماڵاوای تۆ وێرانی به‌دوای خۆیدا هێنا
هێشتا زوو بوو
چوارشه‌مه‌یه‌ك مابوو
پێكه‌وه بچین بۆ سه‌یران
شه‌ممه‌یه‌ك مابوو
به‌یه‌ك بگه‌ین
شه‌قامێك مابوو
تێیدا توند ده‌ستی یه‌ك بگرین
زۆر مابوو، زۆر
ژماره‌كانم بیر نیه
تۆ بیرته چه‌ند مابوو؟
من ته‌نها چوارشه‌ممه‌م بیر ماوه
ئاگات له‌قژه درێژهكهت بێت!!!
ونبوونیان وێرانی به‌دوای خۆیدا هێنا
************
له‌درزی په‌نجه‌ره‌وه لێت ئهڕوانمو
نامه بۆ كچه‌كانی شار ئه‌نێرم
هه‌موو بێده‌نگ ئه‌بن
باسی خۆمیان بۆ ئهكهمو
خۆم‌و تۆ ئه‌گێرمه‌وه،
كوڕه‌كان ئه‌كه‌مه گریان
باسی تۆیان بۆ ئه‌كه‌م
********
ئه‌و ڕۆژه‌ی كه ئه‌مرم
ئه‌چمه سوچی پشتی پیكابێكهوه
كه‌سی لێ نیه
هه‌ر ته‌نها خۆم‌و شۆفێر
من ئه‌ڵێم بۆ كوێ ئه‌ڕۆی بمبه بۆ ماڵی شا
ئه‌و ئه‌ڵی نیگه‌ران مه‌به
شا بێ ئاگایه
ئێستا جه‌سته‌ی تێكه‌ڵی جه‌سته یاری بووه
ئه‌و سه‌رمای ئه‌بێت
به‌م شه‌وی زستانه
لێگه‌ڕێ ئه‌و تۆی له‌بیر نیه
من سهرئهخهمهوه ژێر خامهكهو
ئه‌ڵێم بۆ هه‌ر كاملا ئه‌ڕۆی بڕۆ
بێباكمو دڵنیام گورگی برسیش چیتر منی ناوێت
چونكه بڕیار بوو به‌ر له‌مردن شا ده‌رگا بشكێنی
منیش به‌ڕێوه‌م به‌ره‌و ده‌رگا
********
لێمگه‌ڕێ ئه‌مشه‌و ئه‌مه‌وێت
دیواره‌كان بڕوخێنم
لێمگه‌ڕێ
تۆ لێمگه‌ڕی
ئه‌مشه‌و من پێویستیم به تاڵێك پرچی تۆیه
له‌به‌رده‌رگا چاوه‌ڕێت ئه‌كه‌م
ژیان ناهێلێت بنوم ئه‌گه‌ر تنۆكی په‌نجه‌كانی تۆی بۆ نه‌به‌م
********
تۆ هه‌رگیز پرسیار مه‌كه
سه‌رپۆشه‌كه‌ت لهسهركهو
به‌بێ من بژی
مه‌هێله من ببینی
ئێستا پێم بڵی دڵخۆشی؟
************
نازانم تۆ كه‌ی دێیت..!!
گرنك نیه
هه‌ركات ویستت
ئه‌مه‌وێت په‌شیمانی بتگرێت
نه‌یه‌یت
ئه‌مه‌وێ زیاتر چاوه‌ڕێت بكه‌م
********
من په‌پوله‌م خۆشئه‌وێت
نامه‌وێت له‌ناو ده‌ستمدا دیلی بكه‌م‌و
دڵخۆشی خۆم ببینم‌و
بیپه‌رستم،
تۆش ههروایت
نامه‌وێت به‌نادیاری خۆم‌و چارهنوسمهوه به‌ندت بكه‌م
***********
ئه‌مه‌وێت ڕه‌نگی ئاو ببینم
ڕه‌نگی بۆشایی ئاسمان
خۆشبه‌ختی
دڵخۆشم
ئاوێنه‌كان
ته‌نها تۆ ئه‌نوێنن
************
زۆر دڵم ته‌نگه
ره‌نگه ئه‌مشه‌و بمرم
به‌یانی باشت بۆ نانێرم
نیگه‌رانم
*********