تیشكی خۆر … عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی
Closed
ئه‌ی تیشـــــكی خۆری زێڕین
خۆشــــــــــهویستمی له ژین
تـــــــــۆ نه‌بیت به‌هار نایه
گــــوڵ ناڕوێت له هیچ لایه
كه دهركــــــهوتی به‌یانیان
گۆرانی ده‌ڵێین ههمــــــووان
ئه‌گه‌ر تۆ نه‌بیت پهســــتین
خاو وخــلیچــك وســســـتین
چـــــــونكه تۆ هێز و توانای
ئای چه‌ند به‌رز و بێ هاوتای
هــۆی خه‌نده و كامـــــهرانیت
هیوای شــــــــاری دڵمــــانیت
تۆی خـــــاوه‌نی ڕوناكــــــــی
پێمـــان ده‌ده‌ی چـــــــــالاكی
ژیـــــان بـــه تۆ ڕۆشــــــــــنه
بێ تۆ بههــــــــاریش ونــــــه