گه‌رچی سه‌رمایه‌داری وه‌همێکی زۆری له‌گه‌ڵ خۆی هێناوه ، له‌هه‌مان کاتیش‌دا چه‌نده‌ها وه‌همیشی ڕه‌واندۆته‌وه!!!
سه‌رمایه‌داریش وه‌کو سیسته‌مه‌کانی پێش خۆی وه‌همێکی زۆری به به‌شه‌ریه‌ت داوه، گه‌رچی له سه‌ره‌تادا گرانبوو تاکو خه‌ڵکی له ته‌واوی ئه‌و وه‌همانه تێبگات و ژیانی خۆی پێوه نه‌به‌ستێته‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ نشوونماکردنی زیاتریدا و پراکتیزه‌کردنی له زه‌مینه‌ی واقیعدا نه‌ک خه‌ڵکی حهقهتی وه‌همه‌کانی بۆ ده‌رکه‌وت، به‌ڵکو ورده ورده له ڕهتکردنهوهیاندایه و به‌گژی خوودی سیسته‌مه‌که‌شدا ده‌چنه‌وه.
له هه‌ره وه‌همه سه‌ره‌کییه‌کانی سه‌رمایه‌داری و ڕژێمه سیاسییه‌که‌ی به دیکتاتۆریه‌ت و دیمۆکراسییه‌ت و لیراڵ و نیو-لیبراڵیه‌وه : سه‌ربه‌ستی و یه‌کسانی و دادپەروهریی کۆمه‌ڵایه‌تی و یه‌ک نه‌ته‌وه و (One Nation ) هێنانی خێر و خۆشی بۆ سه‌رجه‌می تاکه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگه و ڕزگاربوونیان له سیسته‌می به‌ندایه‌تی و گه‌لێکی ترن له‌مانه. ئه‌زموونه‌کانی ڕۆژانه‌ی ئه‌و سیسته‌مه و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ملوێنه‌ها خه‌ڵکی له‌گه‌ڵ خودی سیسته‌مه‌که‌دا له سه‌رانسه‌ری ئه‌م جیهانه‌دا، ئه‌وه‌مان نیشانده‌ده‌ن دروشمه‌کانی سه‌رمایه‌داری بۆیان، جگه له وههم شتێکی دیکه نه‌بووه‌وه نییه.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و نه‌هامه‌تییانه‌ی که ئه‌م سیسته‌مه بۆ ته‌واوی به‌شه‌رییه‌ت و سروشتیشی هێناوه، خۆشبهخاتانهش له پرۆسه‌ی زیاتری گه‌شه‌کردنیدا به‌تایبه‌ت له ئێستادا که وه‌ک سیسته‌مێکی جیهانی به‌هۆی سیاسه‌تی جیهانگیرییهکهیهوه، گه‌لێک وه‌همیشی ڕه‌واندۆته‌وه.
من لێره‌دا ته‌نها باس له‌و وه‌همه سه‌ره‌کییانه ده‌که‌م که له ڕهواندنهوهدان و چیدی زه‌مینه‌یه‌کی واقیعییان بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه تاکو خۆیانی له‌سه‌ر ڕاگرن . هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه‌ش له‌سایەی ئه‌و چڕبوونه‌وه چینایهتییهدایه، له هه‌موو شوێنێکی ئه‌م جیهانه‌دا که هه‌ر یه‌کێک له ئێمه‌ی چ وه‌کو تاک و پارت و هه‌تا ڕژێمیشی خزاندۆته ناو بازنه‌یه‌که‌وه و سنووری خۆی بۆ دیاریکراوه.
وه‌همی یه‌که‌م دین و مه‌زهه‌به: هه‌ڵبه‌ته من لێره‌دا مه‌به‌ستم ئه‌وه نییه، که نکوڵی له وجودی دین و مه‌زهه‌ب بکه‌م، چونکه ئه‌وه ئاشکرایه ئه‌م دوانه گه‌ر وه‌کو کێشه و مه‌سه‌له‌یه‌کی سیاسیش نه‌بووبێتن له سه‌ره‌تادا، هه‌میشه وه‌کو مه‌سه‌له‌یه‌کی ڕۆحی وابوون بۆ تاکه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگه و بۆ په‌یوه‌ندییه‌ک له نێوانی خۆیان و ئه‌وه‌ی که ناویان لێناوه خواکانیان، بۆ سهبووریدان به دڵی خۆیان و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئارام و ئاسایش و دڵنیایی و هیواو ئومێد بۆ دڵی خۆیان. هه‌ر کاتێکیش خه‌ڵکی سه‌ربه‌ستی بیرکردنه‌وه و پراکتیزه‌کردنی ئه‌م مافه ئاسایانه‌ی خۆی لێزهوتکرابێت ، بێگومان کێشه‌و گیروگرفت دروستبووه و چه‌ندها جاریش توندوتیژی خوێنڕشتنیشی به‌خۆوه گرتووه.
به‌ڵام دین، مه‌زهه‌ب ده‌بێته وههم کاتێک له‌و بازنه‌یه‌ی سه‌ره‌وه که باسم کرد، ده‌رده‌کرێت و پارتێکی سیاسی بۆ دروستده‌کرێت و ئه‌جه‌نده‌ی سیاسی و ئامانجی سیاسی بۆ داده‌نرێت و بیر له‌وه ده‌کاته‌وه که ده‌سه‌ڵاتی خوا له‌سه‌ر زه‌وی و به‌هه‌شتێک له جیهانی واقیعدا که دۆزه‌خێکه بۆ زۆربه‌مان، دروستبکات و وشه به وشه‌و دێڕ به دێرو بڕگه به بڕگه‌ی ئه‌وه‌ی که له کتێبه ئاسمانیه‌کاندا، هه‌یه، یا له ده‌می په‌یامنێره‌کانه‌وه درچوون، هه‌ر هه‌مووی به زیاده‌وه به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نرێت و بخرێته‌گه‌ڕ. ئیدی ئا ڵێره‌وه ته‌ونی جاڵجاڵۆکه‌ی وههم ده‌ته‌نرێ و دواتریش ورده ورده ئه‌و ته‌ونه له واقیعدا هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و ده‌بێته‌وه به وههم.
گه‌شه‌کردنی سه‌رمایه‌داری چ له بواری تیوریدا و چ له بواری عه‌مه‌لیدا، ده‌توانم بڵێم بۆچوون و تێڕوانینی دینیانه‌ی هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه و وه‌همی تری له جێگادا داناوه. چاوخشاندنێک به هه‌موو ئه‌و داهێنانه‌ی که سه‌رجه‌می زانسته‌کان له هه‌موو بواره‌کانی ژیاندا ، که پێویست ناکات ناونوسیان بکه‌م ، به‌ده‌ستیانهێناوه ، حه‌قیقه‌تێکه و نکوڵییان لێناکرێت. هه‌ر هه‌موو ئه‌مانه‌ش به ئاشکرا پێگه و ڕێگه‌ی دین و ئاینه‌کانیان ، به‌تایبه‌ت ئاینی موسڵمانانیان ، لاواز کردوه و به‌ڵگه و شاهیدێکی وایان به‌ده‌سته‌وه نه‌هێڵاوه، که توانا و وزه و ئیمکانیات و به‌ستنه‌وه‌ی هیوا و ئومێد و ڕودانی کاره‌ساته سروشتییه‌کان و به‌شه‌رییه‌کانیش، سه‌رچاوه‌کانیان بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ که‌سێک ، هێزێک ، که له ده‌ره‌وه‌ی دونیای مه‌وجووددا خۆی حه‌شار داوه و خاوه‌نی ئه‌و هێزه‌یه که ده‌توانێت هه‌موو شتێک بکات و به‌ئه‌نجامی بگه‌یه‌نێت.
له هه‌مان کاتێشدا زه‌مانه له واقیعی ژیانیشدا ، ئه‌و هه‌ل و کاته‌ی بۆ نوێنه‌رانی موسڵمانان ، که پارته سیاسیاکانن به هه‌موو جۆره‌کانیانه‌وه، ڕه‌خساندووه که بڕوا و به‌رنامه و ستراتیجییه‌تی خۆیان ، له هه‌ندێک شوێندا ،( من لێره‌دا ناگه‌ڕیمه‌وه بۆ ئاینی موسڵمانان له سه‌رده‌می ئهمەوییهکان و عه‌باسییه‌کان و صه‌فه‌وییه‌کان و عوسمانییه‌کان، زیاتر باس له دین ده‌که‌م له‌سه‌رده‌می چڕبوونه‌وه‌ی کاپیتاڵیزم دا) که ماوه‌یه‌کی گه‌لێک دوور و درێژه به‌تایبه‌ت له ماوه‌ی 50 ساڵی ڕابوردووه تا ئێستاش، که فه‌رمانڕه‌وایی وڵاتانێکن و نوێنه‌رایه‌تی خوا و خه‌لیفه‌ی ئیسلامن، له‌و شوێنانه‌دا.
گه‌رچی ئه‌م نوێنه‌رانه چ له ده‌ره‌وه‌ی فه‌رماڕه‌وایی و چ لهسایەیدا باوه‌ڕی ته‌وایان به‌جێبه‌جێکردنی به‌رنامه‌که‌ی پێش گه‌یشتن به کورسی فه‌رمانڕه‌واییان ، هه‌یه‌و ده‌یانویست یا ده‌یانه‌وێت به هه‌موو وردوو درشتێکیهوه، جێگیری بکه‌ن و بیسه‌پێنن به‌سه‌ر وڵات و کۆمه‌ڵگه‌که‌دا، که‌چی ئێستا به ئاسانی هه‌ستی پێده‌که‌ن که له چ جه‌نگێکدان چ له‌ناوخۆی وڵات‌دا و هه‌روه‌ها له سه‌ر ئاستی ” کۆمۆنێتی نیوده‌وڵه‌تی” ش بۆ سه‌پاندنی ئه‌وه‌ی ک پێشتر ئیدیعا و ڕێکلامه‌یان بۆ ده‌کرد و بۆده‌که‌ن.
ئه‌مه‌ش که بۆیان ناکرێت نه لاوازییان نیشانده‌دات و نه خوازیاریشن له پاشه‌کشه‌کردن له بیروباوه‌ڕیان، به‌ڵکو به‌هێزی خوودی سیسته‌مه‌که‌یه و هێزی ناڕه‌زایی خه‌ڵکییه، که ڕێگره له ئه‌دادانی ئه‌وه‌ی که ئه‌و نوێنه‌رانه ده‌یانه‌وێت.
کاپیتاڵرم وه‌کو سیسته‌مێکی جیهانی کامیل به‌هه‌موو ده‌سگه و ئیدارهکانییهوه که هاتۆته ناو هه‌موو کون و که‌له‌به‌رێکی ژیانمانه‌وه ، بۆ ئیسلام کارێکی مه‌حاڵه بتوانێت سیسته‌مێکی ئیسلامی پوخت (نقی) یا هه‌تا جیاش له سیسته‌می مه‌وجود ، به‌و به‌رنامه کۆنه زیاد له هه‌زار ساڵییه‌وه کە هه‌یه‌تی دروست بکات. هاوکات ڕه‌نگه ئه‌مه ئاسان بێت بۆ کۆمۆنێتیهک یا کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک که له‌سه‌ر بناغه‌ی ئیداره‌کردنی زاتی خۆیان و پێکه‌وه ژیانی ده‌سته جه‌ماعی و ژیانی کۆمۆنه‌یی و بێ هه‌بوونی ئیداره‌یه‌کی بیرۆکراسی و بێ پشتبه‌سستن به پاره و پێداویستییه‌کانی تر که به پاره په‌یداده‌کرێت و که له ده‌ره‌وه‌ی خۆیانه، به‌ده‌ستبهێنرێت، ئه‌مه کارێکی ئاسان بێت، به‌ڵام ئه‌زموونه‌کان و ڕوداوه‌کانی پێشوو ئه‌مانه‌ی ئێستاش، سه‌لماندی بۆ ئیسلام و دینی ئیسلامی جا له هه‌ر بستێکی ئه‌م زه‌مینه‌یه‌دا بێت، ئه‌مه کاری کرده نییه و مه‌حاڵه.
دروستکردنی ئیداره‌یه‌کی بیرۆکراسی، قوتکردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تێکی ئیسلامی له هه‌ر شێوه‌یه‌کدا بێت هه‌ر میکانیزمێکی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌بێت، بورغویه‌کی بچوک ده‌بێت له ماشێنی گه‌وره‌ی کاپیتاڵیزم یا ئه‌وه‌تا ده‌بێت سلاک بێت یاخود ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تردا به‌رده‌وامی بدات به سوڕانی ماشێنه‌که و کێبڕکیه چینایه‌تییه‌که خه‌ستتر بکاته‌وه .
ئه‌زموونه‌کانی ئێران و ئه‌نده‌نوسیا و مالیزیا و تورکیا و وڵاتانی که‌نداو و عێراق و ئه‌وانه‌شی که به ” به‌هاری عه‌ره‌بی” به‌تایبه‌تی له میسردا، ناسراون، نه‌ك هه‌ر به ته‌نها ئه‌وه‌ی سه‌لماند که وه‌همه، به‌ڵکو ناوه‌رۆکی کێشه‌که‌شی به ته‌واوی خسته ڕوو ، که مه‌سه‌له ئاینی و دینییه‌که ته‌نها ڕووکه‌ش و توێکڵی مه‌سه‌له‌کانن و جه‌وهه‌ری کێشه‌کان چینایه‌تیه. هه‌ربۆیه‌ش جێگای سه‌رسوڕمان نییه که له سایەی هه‌ر یه‌کێک له‌و حکومه‌ته ئیسلامیانه‌دا ئه‌وه‌ی که زیاتر ده‌رکه‌وتوه چڕبوونه‌وه‌ی مه‌سه‌له چینایه‌تییه‌که‌یه، خزمه‌تکردن و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی سیسته‌مه‌که و سه‌رمایه‌داری جیهانییه، په‌یڕه‌وکردن و چه‌سپاندنی سیاسه‌ته‌کانی ده‌سگه دراوییه‌کانی جیهانی و بانقهکهکان و کۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌کان و “کۆمۆنێتی نێوده‌وڵه‌تی” یه‌و ڕێزگرتن و په‌یڕه‌وکردنی یاساکانی سه‌رمایه‌دارییه له زیادکردن و قوڵبوونه‌وه‌ی نه‌بوونی ئازادی و یه‌کسانی و مافی مرۆڤ و نادادوه‌رێتی کۆمه‌ڵایه‌تیدا. گه‌ر ته‌ماشای هه‌وڵی به‌رزکردنه‌وه‌ی نرخی پێداویستییه‌کانی ژیانی خه‌ڵک له میسر بکه‌ین که له ڕۆژی 16-17/12/12 له‌لایەن (مۆرسی)یه‌وه، که هه‌ندێک پێداویستی ، به‌رێژه‌ی له %100 ده‌بوایه بچوایه‌ته سه‌ره‌وه له به‌رامبه‌ر قه‌رزپێدانی میسر به بڕی 4.8 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریکی له‌لایه‌ن صندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه ، باشترین به‌ڵگه‌ن بۆ قسه‌کانی سه‌ره‌وه.
زاهیر باهیر
له‌نده‌ن- 12/01/2013