ئێوارانێكی به‌ر قه‌لات … فاتیح سه‌لام
وه‌ك كۆتره‌كانی به‌ر پاركی ئێوارانی له‌نجه‌ی قه‌ڵا
گمه‌ی ووشه‌ت به مناره‌دا هه‌ڵده‌زنێ و
چه‌ند پیتێكی ده‌نووك سووریا‌ن
ده‌بنه قۆپچه‌ی ئه‌و پاڵتۆیه‌ی
شه‌ری سه‌فه‌ری زستان و
میوانداری به‌فرم پێكرد
له سه‌نگه‌ری كاڵبوونه‌وه‌ی قاقای زه‌ردی خۆرنشینا
سێ ووشهشیان ،.. ئه‌ی هه‌وره ژن
چهترێكم بۆ دروست ده‌كه‌ن
كاتێ لێزه‌مه خۆشناكا و
من ده‌گه‌رێم له كیشوه‌ری نه‌دۆزراوه‌ی كۆلۆمبس و
تۆ به ته‌كان سووتانی به‌فر دهشێلی
به جه‌سته‌یه‌كی دوو له‌تی ئه‌و دیوو كڵۆمی نزاوه
له ئاره‌قه‌دا مۆر ده‌بی
ئه‌هریمه‌ن لێوت ده‌مژێ و
خه‌و شهقتهكا له نێوانی
سپێده‌یه‌ك بڵقی خوێنی ئهزنهك ده‌دا و
باڵهفرهی چۆله‌كه‌كانی غه‌ریبیم
كه له تۆدا هێلانه‌یان چێكردووه
تۆش دره‌ختێكی په‌ل گرتووی
دۆزینه‌وه‌ی …..نیشتمانی
19/1/2013