هه‌ڕه‌شه‌ی نووح … سه‌باح ڕه‌نجده‌ر
نووح به‌چاوی خه‌واڵووه‌وه چووه به‌ر ئاوێنه
به جۆشی ئاكام و هه‌ڕه‌شه‌وه گوتی
ته‌مه‌نی من
له ته‌مه‌نی تۆ
گه‌وره‌تره
كه دوایین هه‌ناسه‌ش ده‌ده‌ین
بیر له یه‌كتر بكه‌ینه‌وه
دوو براده‌ربووین له یهكتربینیندا ده‌ترساین
نووح زیاتر بمێنێت ده‌بێ به‌چی و چیتر ڕووده‌دات
ملوانكه‌یه‌ك له‌ملی به‌ردی بن دۆڵ ده‌دۆزێته‌وه
ده‌نكه‌كانی پێ ناژمێردرێت
ئاوێنه‌ش گیرده‌خوات به ده‌ستی ده‌موچاو
دڵی پێیان ده‌گوشرێت
ته‌نیا له ته‌مه‌ن زۆری‌دا شاخی كه‌ڵه كێوی جوان ده‌بێ
دڵی دنیا له‌ناو لكه‌كانی شاخی كه‌ڵه كێوی لێ ده‌دا
داواكاری ئه‌شق و
خه‌ڵاتی دیدار و
مه‌ئوای جاویدانی و
خه‌رمانی خودایییه
گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌نگی باپیران
باڵی فریشته له به‌رزبوونه‌وه‌یدا چۆنه و چ ده‌به‌خشێت
له دابه‌زینیشی هه‌مان
گۆڕانكاری لهڕووناكیدا
سبه‌ینه ڕه‌نگێك
نیوه‌ڕۆ ڕه‌نگێكی تر
ده‌مه‌و ئێواره تێكه‌ڵه‌یه‌ك له هه‌ردووكیان ده‌دره‌وشێته‌وه
شووشه‌م له په‌نجه‌ره گرته‌وه
سه‌رنجی شه‌خته ده‌ده‌م
كاتێ درزدهبات و ده‌كه‌وێت
كه‌روێشكی ناوتهڵه
له چه‌قۆ نزیك بووه‌ته‌وه
چاوێك به‌زه‌وی ده‌وروبه‌ری خۆی ده‌گێڕێت
من هه‌ڵه بووم
ئه‌وه ڕێگا نه‌بوو پێیدا چووم
بگه‌ڕێمه‌وه لانه
ده‌نگه عهنباركراوهكانی باپیرانم له ئاسمان ده‌گه‌ڕێنه‌وه لام
هه‌ست به هه‌موو شتێك بكه
هێما و ڕاز
له له‌دایكبوونم داپیرم ناوچه‌وانی به‌ئاوی پیرۆز تهڕكردم
گۆلاوی به‌ركانی
ڕه‌نگی ئاوی خدری ناسیوه
كه ڕه‌نگی ئێمه‌یه
ئێمه ئه‌و كه‌سانه‌ین لهناوكهشتی نووح نوێژمان كرد
له كه‌نار نوێژمان كۆتایی پێنه‌هێنا
دروود بۆ ئه‌و خاكه پاكه‌ی كه‌نار
نوێژی لێ دێ
دوای هه‌وره تریشقه دابه‌زین
مێرگ گوڵه‌كانی كه‌وت
بێده‌نگ مایه‌وه
به‌هۆشێكی تاسهدارهوه
بیبهرێكمان خسته ده‌مانه‌وه
بۆ ئه‌وه‌ی له لێكدانه‌وه‌ی هێڵه‌كانی ناوله‌پمان خه‌واڵوو نه‌بین
هه‌ڵێنانی هێما و ڕازی ناوله‌پ
گۆڕه‌پانی جه‌نگه پاڵه‌وانی تێدا ده‌شكێ
من و چوارین
كولله
هێشتاكه‌ش ئومێد و هه‌تاو له‌سه‌ر ناوچه‌وان لاده‌ده‌یت
گولله
هێشتاكه‌ش له شكستدا ڕه‌ش هه‌ڵده‌گه‌ڕێی و دووكه‌ڵی شۆڕبووه‌وه‌ی بنمیچی
زلله
هێشتاكه‌ش گه‌رمایی له ڕوومه‌ت ده‌مرێنی و خه‌ڵاتت خاڵی خوێنی مه‌ییوه
كه‌لله
هێشتاكه‌ش ڕێگاكان به لكی زۆره‌وه تێتدا ئاوه‌دان ده‌بنه‌وه
منیش هێشتان به‌ده‌وری جه‌سته‌ی گه‌رم و زیندووی خانمی شیعر ده‌خولێمه‌وه
خانمی شیعری ئه‌مه‌كدارم به
له مردن‌دا لێوه‌كانم بكه‌ره‌وه فه‌رمووده‌ی ماوم ده‌بیستیت
شیعر لانكی دایكه نووحی ڕاژاندووه
دره‌ختی ده‌نگخۆش
ڕۆژ له خه‌وما هه‌ڵنه‌هات
ڕووناكی دڵ و گیانت به چراكهمهوه هه‌ڵده‌واسم
شه‌وی بێ به‌یان
ئه‌ستێره و مانگ بێ سه‌روشوێن نین
بیره‌وه‌ری زه‌وین و شه‌پۆل ده‌ده‌ن
ڕوون و
ئارام و
هێمن و
پڕتاسه
وه‌ك ڕوومه‌تی ئاسۆ به بۆنی گزنگ
بێ پرس تا ئه‌وپه‌ڕی مه‌ستی به دوایاندا ده‌ڕۆم
ئه‌ستێره و مانگ هاتنه خواره‌وه و له‌گه‌ڵمدا پیاسه ده‌كه‌ن
ئه‌وین به شه‌قامه‌كاندا ڕژا
نواڵه له چیاكانی به هه‌شته‌وه دێته خوارێ و به‌وناوه‌دا تێده‌په‌ڕی
ئه‌شق له‌بن حه‌وت په‌ڕه‌ی دڵ و گیان
ده‌دوێ و قسه‌ی شه‌یدابوونی خۆیت پێ ده‌ڵێ
سێوی نه‌خواردووی پێیه
زه‌وی له ڕۆژ نزیك ده‌بێته‌وه
تین و توانای خه‌مڵین له خۆر وه‌رده‌گرێت
بای كۆچه‌ری
بای سه‌رخۆش له سه‌روپرچی دره‌ختی ده‌نگخۆش لاده‌دا
ئاگرێك چا و نانی له‌سه‌ره
خه‌ریكه خامۆش ده‌بێت
ڕوخساری چا و نان به‌وناوه‌دا ده‌سووڕێنه‌وه
خێزانێك ڕۆشنایی ده‌مژن و گه‌رم ده‌بنه‌وه
شتێك ده‌بینن ده‌فڕێت و سێبه‌ریان له‌سه‌ر ده‌كات