رۆژی چاوپۆشینه‌كردن له خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه
راگه‌یه‌نراوی رۆژنامه‌وانی
له‌بواری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه‌دا كاری زۆر كه‌م كراوه
لاهای، سلێمانی، شه‌شی شوبات
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان شه‌شی شوباتی به رۆژی جیهانی چاوپۆشینه‌كردن له خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه ناساند، له‌ورۆژه‌وه هۆشیاری گشتی له‌سه‌ر ئاستی جیهان په‌ره‌ی سه‌ندوه، مافی ژنان‌و توندوتیژی دژی ئه‌وان له‌رابردو زیاتر خراوه‌ته به‌ر باس‌و وتووێژ، هه‌ردو رێكخراوی (هیڤۆسو وادی)ش، كه له‌پێشه‌وه‌ی به‌ره‌ی جه‌نگدا بون دژ به خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه به‌تایبه‌ت له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، داوا لهنهتهوهیهكگرتووهكانو ئه‌مینداره گشتییه‌كه‌ی ده‌كه‌ن بۆ هه‌نگاو هاویشتن‌و چڕكردنه‌وه‌ی كۆششه‌كان بۆ بنبڕكردنی ئه‌م كرداره.
نه‌خشه
ژماره‌ی ئه‌و كچ‌و ژنانه‌ی دوچاری خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه بونه‌ته‌وه به سه‌دو چل ملێۆن ده‌خه‌مڵێنرێت، ئه‌م ژماره‌یه‌ش مایه‌ی كۆستێكی گه‌وره‌یه، هه‌رچه‌نده ئه‌م ژماره‌یه پشت به‌ئه‌فریقا ده‌به‌ستێت به‌ڵام هێماكان ئاماژه به‌وه‌ده‌ن كه خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه به‌ته‌نیا “كێشه‌یه‌كی ئه‌فریقی نییه”، به‌ڵكو به‌شێوه‌یه‌كی فراوان له‌شوێنه جیاجیاكانی ئاسیادا به‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیشه‌وه تهشهنهیكردوه، ئه‌مه واله‌و ژماره‌یه ده‌كات كه ئه‌گه‌ر گه‌وره‌بێته‌وه له‌راستییه‌وه نزیكتر ده‌بێته‌وه، بۆیه پێویسته ساڵی 2013و ساڵانی داهاتوو، تویّژینهوهكان له‌باره‌ی قه‌باره‌ی راسته‌قینه‌ی ئه‌م كرداره له‌ئاسیادا بخرێنه نه‌خشه‌ی كاری ده‌زگا جیهانییهكانو كامپهینهكانی دژ به خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه‌وه.
عیراق
ئه‌وه‌ی له‌عیراقدا له ماوه‌یه‌كی كورتدا له‌بواری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه‌دا روده‌دات، ده‌توانرێت بهنمونهییهكی دڵخۆشكه‌ر هه‌ژماربكرێت، پێش 19 مانگ، واته 20/07/2011 حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باكوری عیراق، یاسایه‌كی گشتگیری دژ بهتوندوتیژییهكانی په‌یوه‌ست به‌جێنده‌ر ده‌ركرد كه‌له‌ناوچه‌كه‌دا بێوێنهبو، ئه‌و یاسایه بو به‌كارنامه‌ی چالاكوانانی پابه‌ندو رێكخراوه ناحكومییه‌كان، رێكخراوی (وادی)ش كه‌له‌ناو جه‌رگه‌ی جهنگدابو دژ به خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه له‌كوردستانی عیراقدا، ماوه‌ی نۆ ساڵا سه‌رقاڵی فێركردن‌و كامپهین سازدانبو دژ به خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه‌و تائێستاش به‌رده‌وامه.
سه‌ره‌ڕای گه‌وره‌یی سه‌ركه‌وتنه‌كه، یاساكه هه‌نگاوی یه‌كه‌م بوو، قۆناغی داهاتو جێبه‌جێكردنی راست‌و دروستی یاساكه‌یه، هه‌رچه‌نده خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه له‌سنوری كوردستانی عیراق ناوه‌ستێته‌وه، وادیو هیڤۆس به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵا سه‌نته‌ری په‌نا له‌كه‌ركوك له‌پێشبڕكێدان بۆ به‌ده‌سهێنانی یارمه‌تی بۆئه‌و ده‌سپێشخه‌رییه‌ی كه له‌ده‌ركردنی یاسایه‌ك بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه له‌هه‌مو عیراقدا خۆی ده‌بینێته‌وه، شه‌شی شوباتیش ئه‌و پرۆژه یاسایه بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه له‌عیراقدا ده‌خرێته پێش یه‌رله‌مانی عیراق.
له‌كه‌ركوكدا، ئه‌و شاره‌ی كه مۆركی فره‌نه‌ته‌وه‌یی باكورو ناوه‌ڕاستی عیراقی پێوه‌دیاره، رێكخراوی وادیو په‌نا هاوكاربون له‌ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌یه‌كی گشتگیر كهدهرهنجامهكهی 38% میێنهی خه‌ته‌نه‌كراوی له‌كۆی 1212 كه‌س ده‌رخست، پیشانیشیدا كه‌ئه‌و دیارده‌یه له‌نێو عهرهبو كورد‌و سوننه‌و شیعه‌دا كهچاوپێكهوتنیان له‌گه‌ڵا سازكرابو بونی هه‌یه،
ئێستا كاتی ره‌فتاركردنه
ده‌ركردنی بڕیارێك له كانونی یه‌كه‌می 2012، له‌سه‌ر ئاستی جیهان له‌لایه‌ن كۆمكاری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه وه‌رچه‌رخانێكی دیاربو، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بڕیاره‌كه له‌روی یاساییه‌وه پابه‌ندبون وڵاتان فهرزناكات، به‌ڵام له‌روی مهعنهویو سیاسییه‌وه هانده‌رده‌بێت بۆ حكومه‌ته‌كان له‌بواری خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه‌دا، هانی چالاكوانانیش له‌سه‌ر ئاستی جیهان ده‌دات دژ به “نه‌ریتێكی” كوشنده بوه‌ستنه‌وه.
ئێستا كاتی كاركردن هاتوه، كاتی پرسیاركردنه؛ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ساڵی 2003 بنبڕكردنی خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه‌ی راگه‌یاند، له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌شدا ده‌زگاكانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا تائێستا هیچ رێوشوێنێكیان بۆ نه‌هێشتنی خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه نه‌گرتووه‌ته‌به‌ر، بۆ له‌عیراقدا بۆ نمونه هیچ چالاكییه‌كیان نییه؟ چی‌یان پیشكه‌شكردووه له‌یه‌مه‌ندا كه رێژه‌ی خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه له‌هه‌ندێ ناوچه‌دا وه‌كو زانراوه ده‌گاته 50%؟ كێ كۆكردنه‌وه‌ی داتای باوه‌ڕپێكراوی وڵاتانی وه‌كو عومان‌و ئێران له‌ئه‌ستۆ ده‌گرێت، كه ته‌نیا به‌ڵگه‌ی چیرۆكئامێز به‌ڵام حاشاهه‌ڵنه‌گریان تێدایه؟
ده‌ره‌نجام وادیو هیڤۆس بانگهێشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت ئه‌مینداری گشتی، بۆ چڕكردنه‌وه‌ی كۆششه‌كان بۆبنبڕكردنی ئه‌م ده‌سدرێژییه‌ی كهچاكبونهوهی نییه‌و ئه‌گه‌ر رویدا ره‌تكردنه‌وه‌ی نییه‌و ئاسه‌واری له‌سه‌ر نزیكه‌ی 140 ملیۆن ژن‌و كچی به‌جێهێڵاوه كهلهژیاندان.
با دیواری بێده‌نگی بڕوخێنینو به‌دوای راستیدا بگه‌ڕێین.
بۆ زانیاری زیاتر
Hivos | Raamweg 16 | 2596 HL | Den Haag | The Netherlands
T + 31(0)70 376 55 34 | I www.hivos.nl
WADI e.V. | Herbornerstr. 62 60439 Frankfurt| Germany
T +49-69-57002440 | info@wadinet.de | www.wadi-online.de
ئۆفیسی كوردوستان :
Wadi office in Iraq: 00964-7701-588173