ئەوكاتەی جانتاكەی پێچایەوە بۆئەوەی بروا
ئەوكاتەی جانتاكەی پێچایەوە بۆئەوەی بروا
پێم نەوت ئەزیزم، ئەم كارە مەكە
نەم وت بگەرێوە و
یەكجاری تر دەرفەتم بدەرێ…
كاتێك وتی: خۆشت دەوێم یا نا؟..
روی خۆم وەرگێڕا..
ئێستا ئەو رۆشتوە و منیش
هەموو ئەو شتانەی كە نەم وتن. دێنە خەیاڵم.
نەموت ئەزیزم خەجاڵەتم
من كەم و كورتیم زۆرە
نەمووت ناكۆكیەكان بخە لاوە و
بەهەموو توانای بوونەمەوە دەمەوێت عاشقێكی بەوەفابم بۆت..
پێم ووت: مادام ئەو رێگایەت هەڵبژاردوە
من سەدجار دەڵێم برۆ..
ئێستا ئەو رۆیشت
ئێستا ئەو رۆیشت و، گوێم لە هەموو ئەو شتانەیە كەپێم نەوتوە.
نەمگرتە باوەشم و، فرمێسكەكانیم نەسڕی
پێم نەوت ئەگەر تۆخراپ بیت
ژیانم زۆر بێ مانایە..
هەستەكەم لەهەموو ئەو یارییانەدا من دۆڕام
وەلێ ئێستا، تەنها شتێك لەدەستم بێت بیكەم
ئەوەیە گوێ لەو شتانە بگرم كە پێم نەوت
پێم نەوت چەترەكەت بیر نەچێت
بۆخۆم قاوە دروست دەكەم و لەبەرخۆمەوە
قسەدەكەم
پێم نەوت ئەم شەقامە تالای ماڵتان
زۆر درێژ و، پروكێنەرە…
پێم وت خوات لەگەڵ. سەلامەت بیت
خوا ئاگای لێت بێت.
ئەو رۆشت منی بەتەنیا جێهێشت
تا لەگەڵ ئەو شتانەدا بژیم كە پێم نەوت
” شل سیلور ئاستاین”
” وەرگێڕانی : نەبەز گۆران ”