من …. پۆڵا سەعید
شه‌رم ده‌ماننووسێته‌وه بۆیه سه‌راپامان لێوان لێوه له خه‌م
شه‌رم چرای سوورمان بۆ هه‌ڵده‌کات
بۆیه ڕێگاکانمان ته‌نراوه به ته‌م،
شه‌رم ده‌که‌م یه‌که‌م هه‌نگاو بۆ به‌خته‌وه‌رییم بنێم
شه‌رم ده‌که‌یت بۆ دیدارێک بێیته سهرڕێم،
نیوه‌ی ته‌مه‌نمان له هیچدا خه‌رج ده‌که‌ین
گله‌ییمان له کورتیی ژیان هه‌یه
بێئه‌وه‌ی گوێ به‌وه بده‌ین، که چیده‌که‌ین،
ژیان کورت نییه ئه‌گه‌ر له هیچدا خه‌رجی نه‌که‌یت
ژیان کورت نییه، ئه‌گه‌ر هه‌موو چرکه‌یه‌کی پڕ له ژیان بکه‌یت،
ژیان له ژیانی ڕۆژانه‌تدا زیاد بکه
ئێواران مۆمێک بۆ ڕۆژی ئاینده پێبکه،
کوونده‌په‌پووی مینه‌رڤا ئێواران ده‌ست به فڕیینی خۆی ده‌کات
ئاخر ئه‌و له ترووسکهچاودا ڕاستیی شاراوه به‌دی ده‌کات،
فیلۆسۆفانی قرچه‌ی نیوه‌ڕۆ بۆ سێبه‌ر ده‌گه‌ڕێن
کاتێک مینه‌رڤا ده‌نوێت، ئه‌وان له‌گه‌ڵ یه‌کدا له‌سه‌ر ڕاستیی به‌شه‌ڕ دێن،
به‌م هه‌موو جوانییه‌ی ته‌مه‌نه‌وه چیی له به‌تاڵیی ده‌که‌یت؟
که هه‌لێکت هه‌یه وه‌ک مرۆڤ بژییت
بۆچیی کاته‌کانی به “با” ده‌ده‌یت؟
کاتم نییه بیر له‌وه بکه‌مه‌وه، که چه‌ندتان ڕق لێمه
چونکه ئامانج له بوونمدا ژیان و ڕێمه،
ڕێگای من باس له “خود”ی من ده‌کات، که هه‌م
ڕێگای ئێوه باس له ویستراوی ویستێک ده‌کات
که ژیانتان پڕ ده‌کات له خه‌م،
من “خۆمم”، ئێوه‌ش ئه‌وه‌ن، که داواتان لێده‌کرێت
من ژیانم له ڕێگامدا ده‌نووسمه‌وه، ئێوه‌ش وه‌ک خاولیی
هه‌رکه‌سێک دێت ده‌ستی پیسی خۆیتان پێدهسرێت،
09.02.2013
Danmark