سه‌رچاوه‌ی هێزی ئیخوان هه‌ژارێتی جه‌ماوه‌ره
بیرمه‌ندی ئابووری ((سه‌میر ئه‌مین)) پێیوایه به‌رده‌وام بوونی حوكمی ئیخوانه‌كان سیناریۆیه‌كی ئه‌مریكیه ئامانجی له‌وه‌شدا مانه‌وه‌ی میسره به وابه‌سته‌یی بۆ سیاسه‌ته‌كانی . له‌و بڕوایه‌دا نییه ئیخوان موسلمین حزبێكی ئیسلامی بێت ، به‌ڵكو حزبێكی ڕاست ڕه‌وی كۆنه‌په‌ره‌سته ، ئیسلام به كار دێنێت ڕاسته‌وخۆ بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه پراكماتیكهكانی . سه‌میر ئه‌مین یه‌كێكه له ده‌ركه‌وته ترین بیرمه‌ندانی ئابووری ناسی جیهان ، پاش شۆڕش له ڕێی دوا په‌رتوكه‌كه‌یدا كه بڵاوی كرده‌وه ، خوێندنه‌وه‌یه‌كی نوێی بۆ مێژووی هاوچه‌رخی میسر پێشكه‌ش كردووه . خوێندنه‌وه‌ی سه‌میر ئه‌مین ، سه‌ده‌ی بیسته‌می میسر له ژێر ڕۆشنایی شۆڕشی یۆلیۆی ساڵی 1952 دابه‌ش ناكات ، به‌ڵام بزووتنه‌وه‌ی مێژوو وه‌كو شه‌پۆلی هه‌ڵكشان و داكشان ده‌بینێت . شه‌پۆلێك هه‌ڵكشانی نیشتمانی و داواكاری سه‌ربه‌خۆیی و دیمۆكراسی و دادوه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی تێیدا به‌رز ده‌بێته‌وه ، ئه‌و داواكاریانه پێوه‌ری هه‌ڵكشان و داكشانه بۆ خوێندنه‌وه‌ی سه‌میر ئه‌مین . شه‌پۆلی داكشان درێژ خایه‌نه‌و ئه‌و داواكاریانه تێیاندا ده‌شاردرێته‌وه . تیۆری شه‌پۆله‌كانی مێژوو سوودمه‌ندن بۆ گوزارشته‌كانی سه‌میر ئه‌مین به مه‌به‌ستی زانینی بزووتنه‌وه‌ی مێژووی داهاتووی میسر‌و ناوچه‌كه‌دا . گفت‌و گۆكهمان له گه‌ڵ سه‌میر ئه‌مین پێش ڕوداوه‌كانی ئه‌م دوایانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ده‌ستوورو ئیستفتا كردن له سه‌ر ده‌ستوور به ڕێوه چوو . به‌ڵام ووته‌كانی پڕن له ئاماژه بۆ ئه‌و به‌ركه‌وتن و كارێگهریه كۆمهڵاتیانهی ڕوو ده‌دات . به حوكمی بێتوانایی ئه‌خوان موسلمین له به دیهێنانی ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی كه جه‌ماوه‌ر له پێناویدا هاتنه ده‌ره‌وه له سه‌ره‌تای بیست و پێنجه‌می یونایری 2011 …
سه‌ره‌تا ڕووداوه‌كانی ئێستای میسر چۆن ده‌بینی ؟
ڕه‌شبین نییم له‌وه‌ی له میسر ڕووده‌دات ، به‌ڵام دیسان هه‌ڵگری وه‌همی ئه‌فسانه‌ش نییم له شۆڕشی میسردا ، شۆڕش تا ئێستا هیچی به‌رهه‌م نه‌هێناوه . چونكه ئه‌زموون ده‌یسه‌لمێنێت سیسته‌م نه‌گۆڕاوه ، پرۆسه‌ی هه‌ژار كردنی گه‌لی میسر تا ئێستا به‌رده‌وامه . دیسان خه‌بات به‌رده‌وامه له ڕێی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی . پێموایه ئێمه تا ئێستا به شێوه‌یه‌كی گشتی كه‌وتوینه‌ته ژێر وه‌همی سندوق ، ئه‌مه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ ماوه‌یه‌كی كورت ، خه‌ڵك دركی به‌وه كردووه ئهخوانهكان هیچیان نه‌گۆڕیوه ، ئه‌و ڕاستیه گرنگه‌ی كه جه‌ختم كرده‌وه له سه‌ره‌تای بیست و پێنجی یونایر 2011 گه‌لی میسر ئازایه‌و له‌وه‌ش ناترسێت كڵپه‌ی ڕاپه‌ڕینی دووه‌م و سێیه‌م به‌رپا بكات ، پێموایه له ئه‌وه‌ش زیاتر ڕوبدات به هۆشیارییه‌وه بۆ ئهڵتهرناتیفێكی پێویست .
مه‌به‌ستت چییه له ((وه‌همه‌كانی سندوق)) ؟ … ــــ نه‌ریت وایه بزووتنه‌وه جه‌ماوه‌ریه‌كان به كه‌مایه‌تی ده‌ست پێده‌كات ، به‌ڵام ئه‌و كه‌مایه‌تیه توانای ڕاكێشانی زۆرایه‌تی هه‌یه . ئه‌زموونی میسر له یونایرو فبرایری 2011 هێشتا نمونه‌یه‌كه له به‌ر چاومانه . گه‌ر براوردیكهین له گه‌ڵ ژماره‌ی دانیشتوانی میسر جوڵه‌كه به كه‌مایه‌تیه‌كی زۆر كه‌م ده‌ستیپێكرد ، له هه‌مان كاتدا مایه‌وه‌و زیادی كرد تا گه‌یشته نزیكه‌ی پازده ملیۆن خۆپیشانده‌ر له ته‌واوی وڵاتی میسردا . به‌ڵام مێژوو ئه‌وه‌ی فێر كردوین ئه‌و كه‌مایه‌تییه جوڵاوه پێویستی به فه‌تره‌یه‌كی زه‌مه‌نییه ، له پێناوی سه‌ربه‌خۆیی ڕێكخستنه‌كان و پرۆژه‌ی ئه‌ڵته‌رناتیف و ، توانای بنیادنانی هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كان و ئامانجه ستراتیژیه‌كان . ئه‌مانه‌ش تا چه‌ند ساڵێك پێویستیان به كاته ، له‌م دۆخه‌دا هه‌ڵبژاردنه‌كان زوو زوو ده‌كرێن وه‌كو كه‌ره‌سته‌یه‌ك بۆ ڕاگردنی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه . ئۆباما له ڕۆژه‌كانی كۆتایی موباره‌ك ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی ڕاگه‌یاند ، هه‌روه‌ها گوتی میسر پێویستی به فه‌تره‌یه‌كی گواستنه‌وه‌ی كورته ،ئه‌وه‌ش به هه‌ڵبژاردن كۆتایی دێت و سیسته‌مێكی شه‌رعی دێته كایه‌وه . چونكه تاكه ڕه‌وایه‌تی له سندوقه‌وه دێت ، ئه‌مه مانای تێكشكاندنی هێزی كه‌مایه‌تیه كه ڕاكێشه‌ری زۆرایه‌تییه ، له لایه‌كی تره‌وه یاریكردنه به زۆرایه‌تی لاوازی سست و نا سیاسی له ڕێی هه‌ر كه‌سێكه‌وه كه بتوانێت ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرێت . هه‌روه‌هاش ئه‌م پلانه به سه‌ركه‌وتوی پراكتیك كرا له ڕێی ئیستفتای مارس 2011 دواجاریش هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و پاشانیش سه‌رۆكایه‌تی . ئا به‌و چه‌شنه سیسته‌می ئێستا خاوه‌نی نیمچه شه‌رعیه . ئه‌وه‌ش تاكه شه‌رعیه كه خاوه‌نی بڕوای وڵاته ڕۆژئاوایه‌كان بێت و ، له سه‌رووی هه‌مویشیانه‌وه وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا . به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا گه‌لی میسر له‌و بڕوایه دایه سندوق تاكه سه‌رچاوه‌ی شه‌رعیه ؟ پێموایه وڵامه‌كه به نه‌رێی یٍه . جه‌ماوه‌ری گه‌ل به چه‌شنێكی به‌رفره‌وان ئێستا له میسر دركی به‌وه كردووه بزووتنه‌وه‌كه شه‌رعیه‌تێكی هه‌یه كه له ژێر تیشكی ئامانجه‌كانی دیموكراسه كردنی كۆمه‌ڵگا و ، پێدانی مه‌ودایه‌كی ڕیفۆرمی كۆمه‌ڵایه‌تی و ، مه‌ودای گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌روه‌ری میسر‌و ، دروست كردنی ده‌وڵه‌تێكی نوێ و به توانا‌و كارا له چوارچێوه‌ی ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌دا . ئامانجی پرۆژه‌ی ئه‌مریكا و ئیسرائیل و كه‌نداوی هاوبه‌ش تێكشكاندنی چرۆ كردنی پرۆژه‌یه‌كی له‌و چه‌شنه‌ن ، بۆ ئه‌وه‌ی میسر هه‌ر به‌و جۆره بمێنێته‌وه كه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ هه‌روه‌ها بووه ، ده‌وڵه‌تێكی تێكشكاو و به‌رده‌وام تا ماوه‌یه‌كی دواڕۆژی نزیك . كه‌واته سندوق تاكه سه‌رچاوه‌ی شه‌رعی نییه ، له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه سه‌رچاوه‌ی هێزی ئیخوان هه‌ژارێتی جه‌ماوه‌رو به‌رده‌وام پێدانی هه‌ژار كردنیانه له ڕێی سه‌ده‌قه و چاكهكردنهوه كه هه‌ڵگری ووتاری ئیسلامییه . ئا به‌م چه‌شنه ده‌توانن ده‌نگی چینه هه‌ژاره‌كان به ده‌ست بێنن . كه‌واته ئیخوانه‌كان به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی بابه‌تیان هه‌یه له به‌رده‌وام پێدانی سیاسه‌تی هه‌ژار كردن . قسه كردنیان له سه‌ر دادوه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌و مانایه نییه كه ئه‌وه له فه‌رهه‌نگیاندا هه‌یه ، جگه له چاكه كردن . بوار ده‌ڕه‌خسێنن بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند بوونی گه‌نده‌ڵ و كه‌ڵه‌كه كردنی سامان ، له ڕێی هێناوه‌ی ته‌ئویلاتی تایبه‌تی ئایاتی قورئان بۆ ئه‌وانه ،سامانی كه‌نداو یارمه‌تیده‌ریانه بۆ سه‌پاندنی پرۆژه‌كه‌یان ، قه‌تر ته‌مویلی ئیخوانه‌كان له ئه‌ستۆ ده‌گرێت و ، سعودیه‌ش ته‌مویلی سه‌له‌فیه‌كان ، له ژێر چاودێری ئه‌مریكا كه به خێوكهری فه‌رمی پراكتیك كردنی ئه‌م پرۆژه‌یه‌یه . ….
به لای تۆوه ئیخوان له میسردا به‌ره‌و كوێ ده‌چن ؟ ….. ـــ له كاتی فبرایری 2011 نوسیم سیناریۆی ئه‌مریكا بۆ دۆخی میسر نزیكه له سیناریۆی پاكستانه‌وه ، جۆرێك له په‌رله‌مانی زۆرایه‌تی ئیسلامیه‌كان هه‌یه وه‌كو فۆرمی پاكستانی ،له پشتیشیه‌وه دامهزاوهیهكی سه‌ربازی ئیسلامی دیكه له پێناوی پراكتیك كردنی پرۆژه‌ی ئه‌مریكا . براوردێكی نێوان هندو پاكستان به‌سه ، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی ده‌ست به سهرداگردنی ئیسلامی سیاسی بزانین . پێش 1948 پاكستان هه‌ژار تر نه‌بوو له هند ، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وكات ده‌وڵه‌مه‌ند ترین خاكی نیمچه دوورگه‌ی هندستانی له خۆ ده‌گرد ، به‌ڵام ئه‌مڕۆ هند توانی له گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و تێبینانهی كه هه‌مه سه‌باره‌ت به ئه‌زموونی هیندی ــ گه‌شه كردنێكی زۆر به ده‌ست بێنێت له ژێر سایه‌ی علمانیه‌ت و دیمۆكراسیدا . نمونه‌یه‌كی دیكه ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامیه‌كانه له سۆمال ، له ئاكامدا بوو به هۆی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت له بنه‌ڕه‌ته‌وه . ئێستا له سۆماڵ ده‌وڵه‌ت نییه به‌ڵكو ناوه‌ندی هێز هه‌یه ، به پێی ئه‌نجامی هه‌ندێك توێژینه‌وه ئێستا ((35)) ده‌وڵه‌تۆچكه له سۆماڵ هه‌یه . نمونه‌ی سێهه‌می ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامیه‌كان سودانه ، به پێی ڕوانگه‌و تێڕوانینی سیاسه‌ته‌كانی حه‌سه‌ن تورابی سێ یه‌كی سودانهكانی باشور جیا بوونه‌وه ، سه‌رباری ئامانجه‌كانی سوپای ئازاد كردنی باشور له سه‌ره‌تاوه جیا بوونه‌وه نه‌بوو . به‌ڵكو ده‌وڵه‌تێكی علمانی دیمۆكراسی بۆ هه‌موو سودانیه‌كان بوو . ئێستاش ده‌وری ڕۆژئاوای سودان دێت ، بۆ ئاگاداری زۆربه‌ی دانیشتوانه‌كه‌شی موسڵمانه ، به‌و مانایه ئێستا له به‌رده‌م دۆخێكی نوێداین ، بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت له سودان .
بۆ وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا هاوكاری ئه‌م سیناریۆیه ده‌كات ؟ … ــــــ ئامانجی سه‌ره‌كی ئیستراتیژی ئه‌مریكا پێش گردنی ڕێنسانسه له میسر ، بۆ مانه‌وه‌ی سه‌رمایه‌ی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی له ڕێی سواڵ كردنی ده‌ره‌وه . یارمه‌تیه‌كانی ئه‌مریكا ده‌مێنێته‌وه بۆ هێزه چه‌كداره‌كان ،هه‌ده‌فیشی تێكدانی هێزی هێرش كردن و به‌رگری سوپایه . هه‌ڵڕژاندنی پاره‌ی كه‌نداویش به‌رده‌وام ده‌بێت ، نه‌ك له پێناوی دروست كردنی كارگهگهلێك ، به‌ڵكو له پێناوی به هێز كردنی سیسته‌می ده‌سه‌ڵات و به هێز كردنی فۆرمی بازرگانی نا گه‌شه كردوو له میسردا . له لایه‌نی سیاسیشه‌وه میسر له‌م پرۆژه‌یه‌دا ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌یه لایه‌نگرو یارمه‌تیده‌ری سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكایه له ناوچه‌كه‌دا . میسر هاوكاری ئه‌مریكای كرد بۆ چوونه نێو عێراق ، نابوت كردنی ده‌وڵه‌تی عێراق و گواستنه‌وه‌ی بۆ ده‌وڵه‌تۆچكه‌ی تائفی . ئێستاش هه‌مان سیاسه‌ته سه‌باره‌ت به سوریا . ئا به‌و چه‌شنه وابه‌سته‌ی پرۆژه‌ی سه‌هیۆنیه بۆ پاكتاو كردنی بوونی فه‌ڵه‌ستینیه‌كان له نێو خاكی داگیر كراوی فه‌ڵه‌ستین دا ، ته‌نانه‌ت فره‌وانخوازی له ده‌ره‌وه‌ی سنووری فه‌ڵه‌ستینیش دا . من پێموایه تا ئێستاش چاوی ته‌ماح كارانه‌یان له سینایه و ده‌كرێت نوێی بكه‌نه‌وه . لێره‌وه ده‌بینین سێ هێز به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شیان هه‌یه له ڕاگردنی ڕێنسانسی میسر ، ئهمریكاو ئیسرائیل و وڵاته‌كانی كه‌نداوی عه‌ره‌ب ، چونكه ڕێنسانسی میسر مانای بوونی ده‌وڵه‌تێكی نیشتمانی گه‌شه كردوو ، به‌و مانایه‌یه كه میسر ڕۆڵێكی سه‌ركردایه‌تی ده‌گێڕێت له ئاستی ناوچه‌كه‌دا ، ئه‌گه‌ر له ئاستی جیهانیشدا نه‌بێت . هاوكاری و یارمه‌تیه‌كانی كه‌نداو به پاره‌ی نه‌وت و ووتاری ئیسلامی كۆنه‌په‌ره‌ستانه پووچه‌ڵ ده‌بنه‌وه ، دیسان خواستی فره‌وانخوازی ئیسرائیل ڕاده‌گیرێت له به‌رانبه‌ر هێزه‌كانی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌دا ، هه‌روه‌ها پرۆژه‌ی ئه‌مریكا بۆ سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی به سه‌ر ناوچه‌كه‌دا ڕاده‌گیرێت كه ئێستا به دیهاتووه به شێوه‌ی جۆراو جۆر له عێراق و سوریا‌و میسر‌و ئه‌وانیتر .
به‌ڕای تۆ ئه‌م پلانه كه‌ی ده‌ستی پێكردووه ؟ …. ــــــ پێكهاته‌ی سیسته‌می ده‌سه‌ڵات له ساداته‌وه ده‌ستی به گۆراِِنكاری كرد ، له سێگۆشه‌یه‌ك ده‌چوو ، سه‌ره‌كه‌ی له واشنتۆن و ناوقهدهكهشی دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازی و ئیسلامی سیاسی كۆنه‌په‌ره‌ست ، له پێناوی پراكتیك كردنی ئه‌جندای ئه‌مریكا له ناوچه‌كه‌دا . ئه‌م پلانه ستراتیژییه كیسنجه‌رو بریجنیسكی دایان ڕشت و ساداتیش ده‌ستی كرد به پیاده كردنی ، ئه‌م پیاوه سه‌ركرده‌كانی ئه‌خوانی له كه‌نداو گه‌ڕانه‌وه‌و ئه‌و سه‌ر كرده گیراوه‌كانی دیكه‌شی كه مابوونه‌وه له گرتوخانه‌كاندا ئازاد كرد بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ناسریه‌كان و چه‌په‌كان ، بۆ ته‌واو كردنی ئامانجی بنه‌ڕه‌تی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی ناسری ، كه ئه‌و كات ده‌یه‌ویست ده‌وڵه‌تێكی نیشتمانی گه‌شه كردوو بنیاد بنێت . له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سادات و موباره‌ك هێزه چه‌كداره‌كان به‌ردی بناغه‌ی سێگۆشه‌ی ده‌سه‌ڵات بوو ، هێزی ئیسلامی سیاسی سه‌ر به ئه‌وان بوو ، ئه‌و كات گوتاری ئیسلامی تاكه گوتاری سیاسی بوو له ماوه‌ی چل ساڵی ڕابردوودا، هه‌ندێك وای ده‌بینن به‌ربه‌ره‌كانێ هه‌یه له نێوان دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازی و ئیخوانه‌كان ، ئه‌مه ڕاست نییه، به‌ڵكو به‌ربه‌ره‌كانێ له سه‌ر به‌شداری ده‌سه‌ڵاته ، نه‌ك له پێناوی سڕینه‌وه‌ی لایه‌نێكی یاری كه‌ره‌كان . ئێستا هاوسه‌نگی هێز گۆڕدراوه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئیسلامی سیاسی به بێ دوور خستنه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی سوپا ، هه‌ر به‌و چه‌شنه‌ی هه‌بووه ده‌مێنێته‌وه و سودمه‌ندیش ده‌بن ، له هه‌موو ئه‌و ئیمتیازات و سامانانه‌ی له ماوه‌ی چه‌ندین ساڵدا كه‌ڵه‌كه‌یان كردووه .
سه‌میر ئه‌مین ــ الحوارالمتمدن ژماره((3980 )) ــ 22 / 1 / 2013