كورد و نه‌وت له سه‌به‌خۆیی ئابوریه‌وه بۆ سه‌ربه‌خۆیی سیاسی
له دوای 11 ستیمبه‌ره‌وه جیهان كه‌وته به‌رده‌م ئه‌گه‌ری گۆڕانی جیۆسیاسی و جوگرافیای ئابورییه وه له‌دوای به‌هاری عه‌ره‌بیه‌وه دیسانه‌وه ئه‌گه‌ری توند بونی گۆڕانی نه‌خشه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌گه‌ره‌كانی زیاتر بوو به تایبه‌ت بۆ كورد , بۆیه ده‌كرێت له دیدێكی ئابوریانه‌وه خوێندنه‌وه بكه‌ین بۆ كێشه‌ی كورد , له دوای ڕاپه‌ڕین و دروست بونی هه‌رێمی كوردستان له عێراقێكی فیدڕاڵ‌دا ئه‌كرێت باس له بونێكی ئابوریانه‌ی كورد بكه‌ین له ناو مامه‌ڵه ئابوریه‌كانی ناوچه و جیهاندا كه له دوای كه‌وتنی دكتاتۆرهكانهوه زه‌مینه‌یه‌كی سیاسی و ئابوری دروست بوو كه ببێته ده‌ستكه‌وتێكی باشی ئابوری بۆ كورد و له‌به‌ر بونی سه‌رچاوه‌كانی وزه (نه‌وت و غاز ) ده‌بێته جێگه‌ی گرنگی پێدانی كۆمپانیا گه‌وره‌كانی دونیا (ئیكسۆن مۆبایل و گازپڕۆم ) و چه‌ندان كۆمپانیای گه‌وره چونكه ئه‌و خاكه‌ی كه به خاكی كوردان ناسراوه ده‌وڵه‌مه‌نده به سه‌رچاوه‌كانی وزه كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی كورد بچێته سه‌ر نه‌خشه‌ی وزه‌ی جیهانی كه به‌دوای ئه‌مه‌دا زه‌مینه دروست ده‌بێت بۆ سه‌ربه‌خۆیی سیاسی و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی كه ئێسته نه‌وتی باشور كورد خۆی سه‌رپه‌رشتی ده‌كات له چوار چێوه‌ی ده‌ستوری عێراقی فیدراڵ‌دا وه سوریا كه ده‌كاته ڕۆژئاوای كوردستان كه خاوه‌نی زۆرترین بڕه نه‌وت و غازی سوریایه ده‌بێته به‌شێك له ته‌واوكاری ئه‌م هاوكێشه‌یه به تایبه‌ت كه دوای ئه‌وه‌ی په‌یه‌ده بوه خاوه‌نی ئه‌م نه‌وته كه ده‌كاته ئه‌وه‌ی كه به‌جۆرێك له جۆره‌كان ببه‌سترێته‌وه به باشوری كوردستانه‌وه كه توركیا بۆ خۆی مه‌به‌ستێتی وه‌ك ڕه‌گێكی مێژوویی وه‌ك وێنه‌یه‌كی ولایه‌تی موصڵ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕوداوه ئابوریه‌دا بكات به تایبه‌ت ئێسته هه‌وڵده‌دات به ڕێگای ئاشتی په‌كه‌كه بباته‌وه ناو توركیا به‌شداری له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا بكات تا ئه‌وه‌ی پێ ی ده‌وترێت سێ گۆشه‌ی نێوان توركیا عێراق سوریا كێشه‌ی چه‌كداری تیا نه‌مێنێت و ببێته هاو شه‌ریكی كورده‌كان بۆ به‌ره‌و پێش بردنی هه‌ردوو مه‌له‌فی سیاسی و ئابوری كه ئه‌مه‌ش ڕه‌زامه‌ندی ئهمریكاو وڵاتانی خاوه‌ن كۆمپانیای نه‌وتی گه‌وره و یه‌كێتی ئه‌ورپای له‌سه‌ره , ئه‌م پرۆسه‌ی ئاشتیه ی نێوان توركیا‌و p.k.k له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه ئه‌گه‌ری پێكه‌وه به‌ستنه‌وه‌ی نه‌وتی ڕۆژئاوای كوردستان ببسترێته‌وه به باشوری كوردستانه‌وه و وه بچێته سه‌ر نه‌خشه‌ی وزه‌ی جیهانی كه ده‌كاته سه‌ربه‌خۆی ئابوری ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تایه‌ك ده‌بێت بۆ سه‌ربه‌خۆیی سیاسی كه ئێسته نه‌وتی ڕۆژئاوا كورده‌كانی سوریا له ژێر كونتڕۆلی p.k.k دایه كه توركیا به‌م پرۆسه‌ی ئاشتیه ده‌توانێت دوو دستكهوتی گه‌وره‌ی هه‌بێت به‌ستنه‌وه‌ی ته‌واوی به‌شه ئازادكراوه‌كانی كورده به ئابوری خۆیه‌وه ئه‌گه‌ری سه‌ربه‌خۆیی سیاسی ده‌كه‌وێته ژێر هه‌ژمونی خۆیه‌وه به تایبه‌ت كه ئه‌گه‌ری كه‌وتنی به‌شار ئه‌سه‌د نزیكه خۆ ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستانی باشور وه‌ك نمونه سه‌یر بكه‌ین ئه‌وا بوه‌ته پێگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئابوری به تایبه‌ت نه‌وت و غاز كه بوه‌ته مایه‌ی پێچه‌وانه‌كردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی ناوچه به تایبه‌ت ئێران و توركیا له داگیركاریه‌وه بۆ هاوپه‌یمانێتی كه ئێسته سنوره‌كانی ئێران ده‌درێته زیاتری كۆمپانیاكانی ڕوسی وه ئێران به هۆی داڕمانی به‌های دراوه‌وه به باجێكی كه‌م ڕازی ده‌بێت نمونه گازپڕۆمی ڕوسی له هه‌ڵبجه و گه‌رمیان كه ده‌كاته ئه‌وه‌ی بۆریه نه‌وته‌كان له ڕێگه‌ی توركیاوه ببسترێته‌وه به بازاڕی جیهانیه‌وه ئه‌و كات ڕۆژئاوای كوردستانیش كه زۆرترین بیری نه‌وت و نه‌وتی یه‌ده‌گ له ناوچه كوردنشینهكاندایه ببسترێته‌وه به هه‌مان هێڵی كورد-توركیاوه كه ده‌كاته ئه‌وه‌ی ڕه‌زامه‌ندی وڵاتانی ئه‌مریكا و ئه‌وروپا له ڕێگه‌ی توركیاوه به‌ده‌ست بهێنی و به به‌شداری پێ كردنی ڕوسیا و پشكی ئێران ڕه‌زامه‌ندی ڕوسیا‌و هاوپه‌یمانه‌كانی به‌ده‌ست بهێنێ كه هه‌مویان ئاماژه‌ن بۆ سه‌ربه‌خۆی ئابوری و پاشان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆی سیاسی وه زه‌مینه له‌بار ده‌بێت بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی كه ئه‌گه‌ر بنه‌ماكانی ده‌وڵه‌ت بونی هه‌بێت له پاشخانی ئه‌قڵی سیاسی كوردیدا …به‌ڵام پرسیاره‌كه لێره‌دایه ئایا ته‌نها به باشوری كوردستان ده‌توانرێت سهربهخَویی سیاسی و ده‌وڵه‌تی كوردی دروست بكرێ ..؟
ئه‌گه‌ر كورد تاكه ئامانجی كوردستانی سه‌ربه‌خۆ بێت ئه‌وا ده‌بێت چاوه‌ڕێ ی سوریای دوای به‌شار بكات ئه‌و كات ده‌توانرێت كار بكرێت بۆ به‌ستنه‌وه‌ی هه‌ردوو پارچه‌كه به‌یه‌كتره‌وه و كاركردن بۆ به‌ده‌ست هێنانی ڕای نێو ده‌وڵه‌تی كه پرۆسه‌ی گۆڕینی نه‌خشه‌ی سیاسی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی ئه‌ویش به پشت به‌ستن به بونی بنه‌ماكانی ده‌وڵه‌تی كوردی له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ كه پێویستی به سستمێكی دیموكراسی و سیاسه‌تێكی ئابوریانه‌ی دامه‌زراوه‌یی و ئه‌كتیڤ كردنی كه‌رته‌كانی تری ئابوری تا بتوانرێت ئه‌و سه‌ره‌تایانه هه‌بێت بۆ كار كردن له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی كوردی كه ئێسته له هه‌رێمی كوردستانی باشوردا سه‌ره‌تایه‌ك هه‌یه بۆ بنه‌ما سیاسیه‌كانی ده‌وڵه‌تی كوردی ئه‌گه‌ر دوو حیزبی حوكمڕان كاری بۆ بكه‌ن ئه‌ویش به باوه‌ڕ بون به ده‌ستاو ده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات له ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنێكی پاكه‌وه و دروست كردنی هاوڵاتی و كار كردن بۆ به گشتی كردنی به‌ها نیشتمانیه‌كان و ماف و ئه‌ركی تاك و سه‌روه‌ری كردنی یاسا به‌شداری كردنی تاك له پڕۆسه‌ی سیاسی‌دا به‌ڵام ئه‌گه‌ر نمونه‌یه‌ك بێت له دوباره كردنه‌وه‌ی دكتاتۆره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌وا ئه‌گه‌ری دروست بونی ئه‌م ده‌وڵه‌ته كوردیه دور ده‌كه‌وێته‌وه و ئه‌گه‌ری پشێوی ناخۆیی دروست ده‌بێت كه یه‌كێك له بنه‌ماكانی ده‌وڵه‌ت بوون (ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییه ) كه تا ئێستا نه‌بوه‌ته به‌شداری پێ كردنی كۆی ده‌سه‌ڵاته جڤاتیهكان .
سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی ئاشتی توركیا و p.k.k هه‌نگاوی یه‌كه‌مه بۆ پرۆسه‌ی سه‌ربه‌خۆیی سیاسی و وه به‌ده‌ست هێنانی ڕای نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێته خاڵی دوه‌م و دابه‌ش بونی عێراق بۆ سێ هه‌رێم (جو بایدن ) ده‌بێته خاڵی سێیه‌م و وه بونی سه‌ره‌تاكانی به ده‌وڵه‌ت بون له‌سه‌ر ئاستی سیاسه‌تی ناوخۆیی خاڵی چواره‌م كه هه‌موو ئه‌مانه وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك بونی هه‌یه و له جوڵه‌دایه ئه‌گه‌ر بتوانرێ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ڕوداوه‌كاندا بكرێت .