بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وپاساوێکی تر بۆ ئیسلامیه‌کان!
به‌دوای بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌تێکی گۆڤاری لڤین له‌ژماره‌ی 225دا به‌ناوی “لڤین سیناریۆکه ئاشکرا ده‌کات”، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌به‌رواری 6ی ئه‌م مانگه‌دا هه‌م بۆ نێشاندانی به‌رائه‌تی خۆی وههم بۆ ڕاکردن له‌ناوه‌رۆکی بابه‌ته‌که‌ی لڤین، ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کی بڵاوکردۆته‌وه، که‌لێره‌دا به‌پێویستی ده‌زانین له‌سه‌ری ڕاوه‌ستین:
سه‌ره‌تای ڕوونکردنه‌وه‌که بهپێناسeکردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ک “ڕێکخراوێکی نائایدیۆلۆژی” و”شه‌فاف و ئاشکرا” ده‌ناسێنێ وبه‌دوای ته‌ته‌ڵه‌کردنی ” بیروبۆچوونه جیاجیاکانه‌وه” سیاسه‌تی خۆی داده‌ڕێژێ. پاشان “به‌ڕیزو حورمه‌ته‌وه” ئەڕوانیته ”پیرۆزیە ئایینیەکانی هاوڵاتیانی کوردستان، بەتایبەت ئایینی پیرۆزی ئیسلام و مامۆستایان وپیاوانی ئایینی”. هه‌روه‌ها ” بە توندی دژی وروژاندنی هەستی ئایینی خەڵکی کوردستان و بەکاربردنی پیرۆزیە ئایینیەکانن لەموزایەدە و ململانێی حیزبی”دا.
ئه‌م ده‌ربڕینانه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ناتوانێ به‌ده‌ربێت لهمهغزایهکی سیاسی‌و ئایدیۆلۆژی وته‌نانه‌ت هه‌ر جۆره باسێکی “شه‌فاف بوون ومه‌ده‌نی بوونی” ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه، به‌درۆ ده‌خاته‌وه. له‌ڕوانگه‌ی سیاسیه‌وه ئه‌م جۆره ده‌ربڕینانه، هه‌ڵوێستێکی ئاشکرایه له‌ڕاستای دڵنه‌وایکردنی ڕه‌وته ئیسلامیه‌کانی هاوپه‌یمان له‌به‌ره‌ی ئۆپۆزسێۆندا ودانی په‌یامی دڵسۆزی و”ڕێز‌و حورمه‌ته” بۆ ئیسلام و پیاوانی ئاینی کهکهوتونهته به‌ره‌ی نه‌یاری ده‌سه‌ڵاته‌وه. له‌کاتێکدا هه‌موو ئازادی خوازان و ڕۆژنامه نوسان و نوسه‌رانێکی ڕه‌خنه‌گر له ئیسلام وڕهوتهکانی، ئاگاداری ئه‌وه‌ن که‌چۆن ئه‌م هێزانه‌و ئایدیۆلۆژیای ئیسلامیان، ڕۆژان هدهکهونه به‌رده‌م فه‌توای مه‌لاکان و چۆن له‌سه‌ر “پیرۆزیه ئاینیه‌کان” ده‌مکوت ده‌کرێن وله‌سه‌ر ئازادی بیروڕایان ڕووبه‌ڕووی فشار‌و ترساندن ده‌بنه‌وه. کوشتنی ژنان وسه‌رکوتی ئازادیه‌کانیان واقعیه‌تێکه که‌له سه‌رێکیدا، ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ زاڵبوونی ئاین‌و شه‌ریعه‌تی ئیسلامی به‌سه‌ر یاساکان و فه‌رهه‌نگی ده‌سه‌لاتدا.. به‌رته‌سک کردنه‌وه‌ی ئازادیهکانو مافی هاوڵاتیان له‌ڕۆژانی ڕه‌مه‌زاندا، تاهێرش کردنه سه‌ر شوینه‌کانی حه‌وانه‌وه‌و هه‌موو ئه‌و بورانه‌ی که‌ئیسلام حه‌رامی کردوون.. بابه‌ت گه‌لێکن کهڕۆژنه ژیانی هاوڵاتیانی خستۆته به‌رده‌م مه‌نگه‌نه‌ی کۆنه‌په‌رستی وپێکدادانی گه‌وره‌و بچوکه‌وه. له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌مانه‌شدا ئه‌وه‌ی ئاشکرایه ئه‌وه‌یه که‌بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌هه‌ڵوێستی بێده‌نگه لێکردنه‌وه ئاوی ڕشتۆته ئاشی ئیسلامیه‌کانه‌وه. دیاره ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه دڵی ئیسلامیه‌کان نه‌ڕه‌نجێ و نه‌که‌ونه ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌یه‌کی هاوپه‌یمانێتیه‌وه که بزوتنه‌وه‌ی گۆران به‌ناوی ئۆپۆزسیۆنه‌وه له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا تیا به‌شداره. ئایا ئه‌م جۆره مامه‌ڵه کردنه‌و ئه‌م هه‌موو ڕیز وئیحترام دانانه بۆ ئسلامو پیاوانی سیاسی ئاینی بزوتنه‌وه‌ی گۆران له‌خانه‌ی ڕه‌وتێکی مه‌ده‌نی و به‌رگریکار له‌هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی داده‌نێ؟ ئه‌گه‌ر وایه خۆ هاوڵاتیانێکی بێدێن وژنانێکی ئازادیخواز ونوسه‌ران و ڕۆژنامه نوسانێکی سکولاریش هه‌ن له کۆمه‌ڵگادا که‌نایانه‌وێت ئیسلام‌و سونه‌ت وباوهرهکان ژیانیان له‌قاڵب بدا، ئه‌ی بۆچی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان تائێستا هه‌ڵوێستێکی ڕۆشنی له‌به‌رامبه‌ر به‌رگریکردن لهمافو ئازادی ئه‌م هاوڵاتیانه‌ی، له‌خۆ نێسان نه‌داوه؟ ئایا ئه‌مانه‌ش هاوڵاتی کوردستان نین وبیروڕای جیاوازیان نییه!!
ڕاستیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه‌که بزوتنه‌وه‌ی گۆران له‌ڕیگای ئه‌م ڕوونکردنه‌وه‌یه‌وه ده‌یه‌وێت به‌ڵین بهئیسلامیهکان بداته‌وه که‌له‌سه‌ر هه‌مان مامه‌ڵه‌ی پێشووی خۆیه‌تی و ئهوپهیامهشیان پێبدات کهلهبهبابهتهکهی گۆڤاری لڤێن نیگه‌ران نه‌بن وئه‌وان لهدهستوریاندا نییه کارێک به‌دژی ئیسلامیه‌کان و باوه‌ڕه‌کانیان بگرنه‌به‌ر. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌شه‌ڕو کێشمه‌کێش له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا ئه‌م کارهبخوازێ. به‌تایبه‌تی که‌پێده‌چێت بابه‌ته‌که‌ی گۆڤاری لڤین، ڕووی ئه‌م سیاسه‌ته‌ی گۆڕانی بهدێوێکی پێچه‌وانه‌دا نیشان دابێت و وای ده‌رخستبێت که‌گۆران به‌نیازه له‌به‌رامبه‌ر دژی پارتی و ده‌سه‌ڵاته‌که‌یدا، پشت به‌هاوپه‌یمانێتی تازه‌ی یه‌کیه‌تی ببه‌ستێ و له‌ئیسلامیه‌کان دورکه‌وێته‌وه!!.
له‌مانه‌ش زیاتر کاتێک ڕوونکردنه‌وه‌که به‌ئاشکرا هه‌لوێستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ئایین به‌گشتی وئیسلام به‌تایبه‌تی ده‌گرێ ووه‌ک باوه‌ڕێکی “پیرۆز”ی خه‌ڵکی کورستان ناوزه‌دی ده‌کات، هاوکات ڕیگه‌ش نادات “به وروژاندنی توندوتیژێ هه‌ستی ئاینی”، دووباره‌کردنه‌وه‌ی هه‌مان ئه‌و هه‌ڵوێست و مامه‌ڵه‌یه‌یه کهناسیونالیزمی کورد‌و حزبه‌ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی له‌م باره‌وه گرتوویانه‌ته به‌ر. هه‌ڵوێستێک کهلهوهدا کورت ده‌بێته‌وه، ئیسلام ڕیزی لێبگیرێ و بکرێته سه‌رچاوه‌ی یاسا وپه‌یوه‌ندیه کۆمهڵایهتیهکانو وه‌ک پێوانه‌یه‌ک بۆ ماف‌و ئازادیه‌کانی هاولاتیان به‌ده‌سته‌وه بگیرێ. به‌ڵام نابێ بکرێته بابه‌تێک کهنائارامی له‌به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتدا پێک بهێنێ!. بێگومان به‌های ئه‌م هه‌ڵوێسته‌یه‌که کۆمه‌ڵگای کوردستانی له‌گێژاوی کۆنه‌په‌رستی وسه‌رکوت و توند‌و تیژیه‌کان دا ڕاگرتووه. بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌دووباره کردنه‌وه‌و پابه‌ند بوونی به‌هه‌مان مامه‌ڵه‌یه‌که‌وه کهناسیونالیزمی کورد‌و حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان گرتویانه‌ته‌به‌ر، نه‌ک خۆی له‌ره‌وتی رۆشنگه‌ری وڕه‌خنه‌گری له‌ئایین وه‌ک خورافه‌و سه‌رچاوه‌یه‌کی نه‌زانین به‌دور ڕاده‌گرێ، به‌ڵکو ده‌یه‌وێت هه‌مان سیاسهتو مامه‌ڵه‌ی ناسیونالیزمی کورد‌و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی په‌یڕه‌و لێبکاو ئه‌مه‌ش درێژه پێبدات. له‌کاتێکدا خه‌بات بۆ بوژانه‌وه‌و پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵایه‌تی وبه‌ستنه‌وه‌ی کورستان بهشاڕێی ده‌ستکه‌ته‌کانی ڕۆشنگه‌ری وزانستی هاوچه‌رخه‌وه، بزوتنه‌وه‌یه‌ک بۆ ڕزگاری فه‌رهه‌نگی ده‌خوازی کهلهگۆشهیهکی دا، ناتوانێ ده‌ستکۆتاکردنی ئاین وباوه‌ڕه‌کانی له‌سه‌ر ژیانی هاوڵاتیان وسیسته‌می به‌ڕێوه‌بردن نه‌گرێته‌به‌ر. ئیحترام دانان وپیرۆزکردنی باوه‌ڕی ئاینێک که بزوتنه‌وه‌ی گۆران پابه‌ندبوونی خۆی له‌سه‌ر دووباره کردۆته‌وه، ئه‌و له‌ڕیزی بزوتنه‌وه‌یه‌کی نامه‌ده‌نی وبێدهربهست به‌پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵایه‌تی داده‌نێته‌وه.
ماوه بڵێین کهههڵوێستو مامه‌ڵه‌ی هه‌ر ڕێکخراوێکی سیاسی له‌سه‌ر هه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌ک، بیه‌وێت یان نه‌یه‌وێت، پشتیداوه به به‌یه‌کێک لهئایدیۆلۆژیهکانهوه. به‌واتایه‌کی تر ئه‌وه پره‌نسیپ وباوهره ئایدیۆلۆژیه‌کانی هه‌ر ڕێکخراوو حزبێکه کهههڵوێستهکانی پێ ته‌بریر ده‌کات. بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش له‌م قاعیده‌یه به‌ده‌ر نییه. بۆیه له‌ڕوانگه‌ی ئایدیۆلۆژیه‌وه، ئه‌و ههڵوێستو په‌یامه‌ی که‌بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌مه‌ڕ ئایین وئیسلام و پیرۆزکردنی لای خه‌ڵکی کوردستان، کهلهڕوکردنهوهکهدا ئاشکرا بووه، پشتی به‌ئایدیۆلۆژیای ناسیونالیزمه‌وه داوه. ئایدیۆلۆژیایه‌ک کهتێکهڵهیه کهلهخاک وڕه‌گه‌زپه‌رستی و باوه‌ڕی باوی ئایینی. ئاخر بێهۆ نییه کاتێک نه‌وشیروان مسته‌فای ڕابه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕاده‌گه‌یه‌نێت که ”ئاینی ئیسلام یه‌کێک له‌و پره‌نسیپانه‌یه که‌له‌پاڵ به‌رژه‌وه‌ندیه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان و یاسا نێو ده‌وڵه‌تیه‌کاندا” سه‌رچاوه‌ی هه‌ڵوێست گرتنه سیاسیه‌کانی بزوتنه‌وه‌یه‌که که‌ناوی گۆڕانی له‌خۆی ناوه.
نوری به‌شیر