بێگانە …. پۆڵا سەعید
له جه‌سته‌ی خۆشمدا بێگانه‌یه‌کم
ئه‌وه سروشتی ئه‌و خه‌ڵکه نییه، که به من نامۆیه
به‌ڵکوو من له‌ناویاندا نامۆیه‌کم،
هاوگۆشت و خوێنی خۆمن و که‌چیی توانای بۆنکردنی منیان نییه
خێزانی خۆمن و که‌چیی هه‌ستێکی ڕاسته‌قینه‌یان بۆ من نییه،
خه‌مۆکیی داگیری نه‌کردووم، به‌ڵکوو ڕاستیی هه‌میشه خاوه‌نی دیوێکی تاریکه
وه‌ک بێگانه‌یه‌ک ژیانم تاڵه‌موویه‌کی باریکه
“با”ی دڵشکانێک ئاسان دهیپسێنێت
وه‌ک هه‌نارێکی که‌رتکراو هه‌رچییه‌ک دێت ئهموهرێنێت،
ئه‌گه‌رچیی خاوه‌نی هه‌زاران ده‌نکی سوور بووبێتم
به‌ڵام ئیمڕۆ له توێکڵێک زیاتر هیچی ترم پێوه نه‌ماوه
پێستێکی ته‌نکی زه‌ردهه‌ڵگه‌ڕاوم، که‌ڵکی تهماشاکردنیشم نه‌ماوه،
وه‌ک کیرکه‌گۆر ژیانم ئازارێکی گه‌وره‌یه
که نه که‌س ده‌یناسێ، نه تێیده‌گا
وه‌ک نیچه ژیانم پڕ نیگه‌رانییه
که ڕۆحی شه‌که‌ت کردووم و ئێوه‌ش بێ‌ئاگا،
مردن, ژیان خه‌می کێیه؟
له‌م کۆمه‌ڵگا دڵڕه‌قه‌دا کێ هه‌واڵێکی خۆشی بۆ من پێیه؟
ژیان ویستێکه بۆ ده‌سته‌ڵات
بێلایه‌ن هێزی ژیانت نییه، ئه‌گه‌ر له باشووره‌وه بۆ باکوور
یان له خۆرئاواوه هه‌ڵبێیت بۆ خۆرهه‌ڵات،
پاره فه‌رمانڕه‌وایه‌تیی جیهان ده‌کات و
مرۆڤی هیچیش فه‌رمانڕه‌وای پاره‌یه
شه‌ش هه‌زار ساڵه مێژوو ئه‌قڵی مرۆڤ ده‌نووسێته‌وه
که‌چیی له ئه‌قڵدا مرۆڤ غه‌درلێکراوه بێ داڵده‌یه،
خۆی له ئاژه‌ڵ به زیاتر ده‌زانێت
بۆیه بانگکردنی به ئاژه‌ڵ تووڕه‌ی ده‌کات
ئه‌و له سروشته‌وه خراپه بۆیه
جیهان به ده‌ستیه‌وه بۆ یارییپێکردن بووه به هه‌ڵمات،
مرۆڤ به زانین شه‌ڕی سروشت ده‌کات
ده‌ستی له هه‌ناوی زه‌وییدایه و بۆ دڵی ده‌گه‌ڕێت
جه‌نگاوه‌ری کولتووره، کڕنووش بۆ دابونه‌ریت و که‌له‌پوور ده‌بات،
ئایینی من سروشته و زه‌وییش په‌رستگام
ده‌ڕۆم و ئاوڕنادهمهوه، گوێم له ده‌نگی تاوانهکانتانه
باڵنده‌یه‌ک هاوسهفهرمه و تیشکی خۆریش خهڵوهتگام،
24.03.2013