له نێوان كه‌وی و كێوی بووندا…. سه‌لام ڕه‌شید
زۆرن ئه‌وانه‌ی كه له‌م كۆمه‌ڵگایه‌دا وه‌كو ئه‌وه‌ی وویستوویانه بژین نه‌ژیاون، وه‌كو ئه‌وه‌ی وویستوویانه نه‌یانتوانیوه موماره‌سه‌ی ئه‌و توانا وحه‌ز و ئاره‌زووانه‌یان بكه‌ن كه خه‌ون و ئاواتی ژیانیان بوون(به منی خۆشمه‌وه)، به‌ختیار عه‌لی ووته‌نی؛(من له‌و كه‌سانه‌م ژیانم له كاتى خۆیدا نه‌خواردووه، هه‌موو واین، ئه‌وانه‌ى كه له‌م شاره‌دا ده‌ژین زۆربه‌مان ئه‌و هه‌سته‌مان هه‌یه كه هیچمان له ژیان نه‌خواردووه، ژیانیش سێوێكه گه‌ر له‌كاتى خۆیدا نه‌یخۆیت ده‌رزێت)، بۆیه ئه‌گه‌ر سه‌یربكه‌ین و وورد ڕابمێنین له _گوفتار و ڕفتار و ته‌نانه‌ت ئاكاری_ زۆرینه‌ی هه‌ر تاكێكی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه له یه‌كه‌مه‌وه تا كۆتایی خۆی له‌م گله‌یی و توڕه‌ییه‌دا ده‌بینێته‌وه كه پێی وایه كۆمه‌ڵگا به گشت پێكهاته‌كانییه‌وه ڕۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بووه له‌سه‌رجه‌می ئه‌و به‌دبه‌ختی و ناشادییهی كه هیچ كات وویست و خواستی ئه‌و نه‌بووه، ئه‌مه‌ش له ژێر هۆكاری هه‌موو ئه‌و كۆت و به‌ندانه‌ی كه كولتوور و داب و نه‌ریتی كۆمه‌ڵگا به زۆر و بێ وویستی ئێمه سهپاندووییهتی…
ئه‌وه‌ی كه لێڕه‌دا مایه‌ی هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ركردن و باس و خواستی ئێمه‌یه و گه‌ره‌كمانه لێی بپرسین و وه‌ڵامێكی گونجاویشی پێبده‌ینه‌وه، ئه‌وه‌یه كه ئاخۆ بۆچی ئه‌گه‌ر هاتوو ببینیمان و ته‌نانه‌ت بیستیشمان كه كه‌سێك ده‌ییه‌وێت به چه‌له‌نگی و چاونه‌ترسیه‌وه ڕووبه‌ڕووی ئه‌و واقعه نه‌خوازراوه‌ی ژیانی ببێته‌وه، كه تیایدا بییه‌وێت كۆت و به‌نده باوه‌كانی سه‌ری له كۆمه‌ڵگادا لابدات و تێك و پێكیان بشكێنێت و ئیتر ببێته‌وه به “خۆی” و هه‌رچی ماسك هه‌یه له‌سه‌ری فڕێبدات، ئه‌وا یه‌كسه‌ر ڕووی دهممانی ده‌خه‌ینه‌سه‌ر و و پێیده‌ڵێن “شێت!”؟، له كاتێكدا به ئه‌وانه‌ش كه ڕۆژانه ده‌یان جار _خه‌نجه‌ر له دڵی جوانییه‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه ده‌ده‌ن_ و _له ترس و درۆ_ زیاتر هیچی تریان بۆ ئه‌م كۆمه‌ڵگا و ده‌وڵه‌ته له هه‌گبه‌دا نییه، ده‌ڵێین “ئای كه موهیمه، ئای كه بلیمه‌ت و زانایه”؟…
جا بۆیه له‌م نێوه‌نده‌دا و له پاڵ گه‌ڕان و دۆزینه‌وه‌ی وه‌ڵامێكی دروست بۆ پرسگهرێكی له‌م شێوه‌یه، سه‌ره‌تا پێموایه كه ده‌شێت خودی ئه‌و پرسه هه‌ر یه‌كێكمان له خۆمانی بكه‌ین زۆر ڕاشكاوانه و دوور له _دونیابینییه‌كی درۆینه بۆ بوونمان_ بپرسین كه ئاخۆ “ئایا ئێمه خۆمانین؟” ئه‌مه به ئه‌و مانایانه‌ی كه ئایا ئێمه تاوه‌كو ئێستا وه‌كو ئه‌وه‌ی وویستوومانه ببین بووین؟، یان ئایا تاوه‌كو ئێستا ئێمه توانیومانه وه‌كو ئه‌وه‌ی خۆمان ده‌مانه‌وێت بژین_ بژین، یاخود ئه‌وه‌نده‌ی بۆ خه‌ڵك و كۆمه‌ڵگا ژیاوین بۆ خۆمان نه‌ژیاوین؟،… ئه‌مه‌ش به ئه‌و مانایه نا كه من لێره‌دا جۆرێك له ژیان بخوازم كه ته‌واوی یاخی بوون بێت له ئه‌و كولتوور و داب و نه‌ریت و پیرۆزییانه‌ی كه له كۆمه‌ڵگادا هه‌ن، به‌ڵكو ده‌مه‌وێت باس له ئه‌و بابه‌تانه بكه‌م كه شتگه‌لێكن كه پێش هه‌موو شتێك په‌یوه‌ندییان به ژیان و بیروتێروانینی تایبه‌تی هه‌ر یه‌كێكمانه‌وه هه‌یه، ئه‌مه له‌كاتێكدا كه زۆرینه‌ی ئه‌و شتانه‌ی تر كه له كۆمه‌ڵگادا ئاماده‌ییان هه‌یه ده‌كرێت بڵێین لانی كه‌م ته‌عبیر له وویست و ئاره‌زووی نه‌وه‌ی نوێ به‌تایبه‌تی ناكه‌ن سه‌رباری هه‌موو حاڵه‌ته‌كانی تر، ئه‌مه‌ش له كاتێكدا كه ده‌شێت ئه‌م جیاوازییانه ببنه هۆی ڕۆنانێكی ده‌روونی ته‌ندروست و ئارام له ڕووحیه‌تی تاكدا، به شێوه‌یه‌كی وا كه ته‌نانه‌ت ببێته یاریده‌ده‌رێكی باش بۆئه‌وه‌ی بۆ ئاینده كۆمه‌ڵگای ئێمه‌ش ئاماده بكات له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌وه‌ی كه هه‌یه و تاوه‌كو ئه‌ویش به‌ڕه‌نگی خۆی گه‌شه‌بسه‌نێت و پێشی بكه‌وێت، وه‌كو هه‌موو ئه‌و كۆمه‌ڵگا مۆدێرنانه‌ی تری دونیا كه له ئێستادا بوون به مۆدێلی ژیان له جیهاندا، بۆ نموونه وه‌ك ئه‌وه‌ی له كۆمه‌ڵگاكانی ڕۆژئاوادا هه‌یه، نه‌ك وه‌كو ئه‌و مۆدێله پڕ تراژیدی و كاره‌ساتباره‌ی نمونه‌ی كۆمه‌ڵگای عه‌ره‌بی له نموونه‌ی عێراقه‌كه‌ی لای خۆمان كه مرۆڤ له ئاستیدا ده‌گاته ئاستێكی زۆر مه‌ترسیدار له دڵڕه‌شی و ناشاد ی كه سه‌ختی خۆ دۆزینه‌وه تیایدا ده‌گاته ئه‌وپه‌ڕی خودنهناسی تاك له كۆمه‌ڵگادا …
ڕاستیتان ده‌وێت من وه‌كو تاكێكی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه هه‌رگیز پێموا نه‌بووه كه به ئه‌و شێوه ژیاوم كه خواستی خۆم بووه و ئه‌وه بووه كه خۆم وویستوومه، هه‌رچه‌نده به به‌راورد به ته‌مه‌نم ئه‌وه كه‌مێكی كه‌مێكه و هێشتا زۆر نییه، به‌ڵام وا هه‌ست ده‌كه‌م ئه‌و ژیانه نه‌ژیاوم كه ده‌كرا هی خۆم بێت و بۆ خۆم ژیابام،… پێموایه ده‌شێت مرۆ له كاتێكدا وابێت گه‌ر كێشه‌ی دانپێدانانی هه‌بێت و پێوویستی به سه‌لماندنی بوونی بێت له كۆمه‌ڵگادا، هه‌ر وه‌كو ئه‌وه‌ی كه بییه‌وێت به كۆمه‌ڵگا بڵێت كه “ئه‌وه‌تا منیش هه‌م”””، واتا به كورتی و پوختی ئه‌و كاتانه‌ی كه له كهسایهتیماندا “قه‌یرانی شوناس” دێته‌گۆڕ و پێمان واده‌بێت كه له وونیداین له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌رماندا، بۆیه په‌نا بۆ ئه‌مه ده‌به‌ین تاوه‌كو شتێك له نموونه‌ی كه‌سایه‌تی ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بێت و ساخته‌ش بێت بۆ خۆمانی داتاشین، ئه‌مه‌ش ته‌نها له پێناو ئه‌وه‌ی كه ئیتر وا هه‌ست بكه‌ین كه ئیتر خۆمان دۆزیوه‌ته‌وه، كه من ئه‌و نه‌زانینه بهنهزانینهمان به شتێكی بێ مانا و مه‌ترسیدار ده‌زانم له كۆمه‌ڵگادا كه ده‌بێته هۆی چه‌قبه‌ستووی و دواكه‌وتوویی كۆمه‌ڵگا و كه دیسان كۆمه‌ڵگاش ده‌گاته ئه‌وپه‌ڕی سنووری وون بوون و خۆنه‌ناسینه‌وه وه‌كو ئه‌وه‌ی “هه‌یه”…
كاتێك ئه‌و گرته ڤیدیۆیه‌ی پیرباڵم بینی شتێك كه زیاتر له تێكڕای شته‌كانی تری ئه‌و پیاوه سه‌رنجی ڕاكێشام ئه‌و ووته‌یه‌ی بوو كاتێك ووتی؛( ئه‌گه‌ر منیش ئاوابوومایه، ڕیباتێك له ملم بكه‌م و مه‌رحه‌با له‌كه‌س نه‌كه‌م، قبوڵم بكردایه ببمه وه‌زیر، قبوڵم بكردایه ببمه په‌رله‌مانتار… ده‌یانگوت ئا فه‌رهاد بلیمه‌ته!، به‌ڵام چونكه پیاوێكی خاكیم حه‌قیقه‌ت ده‌ڵێم و ئینسانم خۆشده‌وێت… ده‌ڵێن “شێته!”…)، به‌ڕاستی ئه‌وه گه‌لێك لام جوان بوو، ئه‌وه‌ش ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی كه پێموایه ئه‌وه واقێكی زۆر دروست و ڕاستییه‌كی زۆر ڕوونی كۆمه‌ڵگاكه‌مانه كه زۆربه‌مان پێی به ئاگاین كه‌چی ئاماده‌یی دانپێدانیمان نییه و به هه‌موو شێوه‌یه‌كیش ئاماده‌ین نكوڵی لێبكه‌ین تا ئه‌و ڕاده‌یه كه پێوویست بكات به “شێت”یش ناوی به‌رین …
جا بۆیه ئه‌وه‌ی له‌م نێوه‌نده‌دا زۆر گرنگه و پێوویسته بیزانین ئه‌وه‌یه كه پێوویست ناكات تا ئه‌و ڕاده‌یه جدی و پابه‌ندبین به ئه‌و شته باوانه‌ی كه له كۆمه‌ڵگادا هه‌ن، چونكه ئیمكانی گۆڕاندنیان نهمهحاڵه و نه ئه‌وه‌نده‌ش سه‌خته كه پێوویست بكات سڵی لێبكه‌ینه‌وه،… باوه‌ڕم وایه كه تاكه شتێكی ژیانم كه بۆ من ده‌كرێت تا ئه‌و ڕاده‌یه ناپه‌سند و بێ مانا بێت كه بۆ نێو گۆڕیشم له‌بیری نه‌كه‌م، ئه‌و حوكمه توند و پۆلیسییه‌ی زۆرێك له مامۆستایانم بوو له پێش هه‌مووشیانه‌وه هه‌ندێك له مامۆستایانی كۆلێژ كه له ئاستێكی باڵاتر و كاریگهرتردابوون، كه له ڕاستیدا ڕفتار و گوفتارییان غه‌رقی كات كوشتن و جدیی بوونێكی ئه‌وه‌نده بێ مانا بوو كه پڕی بوو له ناشیرنی و ساردی و سووكی ئه‌وتۆ كه ده‌شێت هه‌ر مرۆڤێكی به‌ئاگا نه‌ك هه‌ر لێیانه‌وه بگات به پووچی زانست و زانیارییه‌كه‌یان، به‌ڵكو لێیانه‌وه بتوانێت بگات به حه‌قیقه‌تی پووچی خودی ژیانیش(له‌گه‌ڵ ڕێزمدا بۆ مامۆستا ڕاستهقینهكانم)،… هاوڕیكێم ڕۆژێك پێی ووتم؛(ده‌زانی چاك كێوی بووین؟) یه‌كسه‌ر زانیم ده‌ڵێت چی و چی یه مه‌به‌ستی!… زانیم كه مه‌به‌ستی ئه‌و نامۆیی و گۆشه‌گیرییه كوشنده‌یه كه ده‌ردی هه‌ركه‌سێكه كه بتوانێت له واقعی ئه‌و كۆمه‌ڵگا و ده‌وڵه‌ته بگات، به‌شێوه‌یه‌ك كه ئیتر وای لێدێت كه‌وی بوونی سه‌ختربێت له سه‌ختی و ناخۆشی كێوی بوونی، تا ئه‌وه‌ی كه تاكه ڕێگه‌ی كه‌وی بوونی ڕووحی و جه‌سته‌یی خۆی له هه‌ڵاتن له نیشتیمان و كۆمه‌ڵگاكه‌ی خۆی و ببینێته‌وه، ئه‌ویش وه‌كو پێوویستییهكی ڕووحی و ئه‌ركێكی نیشتیمانی، بۆئه‌وه‌ی چیتر نیشتیمانی دایك شه‌رمه‌زار نه‌بێت و بوونی خۆشی كێوی نه‌كات…
دوور له شارچییه‌تی و جیاوازی ڕوانینی سیاسی وه‌كو ئه‌و په‌لاماره ناڕه‌وایه‌ی كه له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ئێستا ده‌كرێته سه‌ر ئه‌و كابرایه، پێموایه پیرباڵ ڕابه‌ر و ڕێبه‌ری ڕێگه‌ی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌یه كه ئیتر ده‌یانه‌وێت به كۆمه‌ڵگایه‌كه‌یان بڵێن “نا” وه‌كو نای كۆیله بۆ گه‌وره‌كه‌ی، هه‌روه‌ها وه‌كو وویست و خواستی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئیتر ده‌یانه‌وێت كۆمه‌ڵگا به ئه‌وشێوه‌یه وێنا بكه‌نه‌وه كه ئیتر تیایدا خۆیان بدۆزنه‌وه و خۆیان بن، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵگا ده‌ربازبكه‌ن له ئه‌و ده‌رده ته‌نگه‌تاوییه‌ی نامۆبوون كه ته‌نگی به جدییه‌تی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه هه‌ڵچنیوه، ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ی ره‌نگێكی نوێ و گشت ئه‌و داڕمین و دادڕینانهی كه كۆت و به‌سته باوه‌كانی كۆمه‌ڵگا تیایدا ئیتر به ڕاستی ده‌مرن…
به كورتی و له كۆتایدا ئه‌مه به ئه‌و مانایه نا كه ئیتر پێمان وابێت كه ده‌بێت هه‌مووان فهرهادبن، لاسایكه‌ره‌وه‌ی ئاكار و گوفتار و ڕفتاری ئه‌وبن، به‌ڵكو به ئه‌و مانایه كه‌ده‌بێت ئێمه‌ش خۆمان بین، به ئه‌و شێوه‌یه‌ی كه كه‌سایه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی خۆمان له وجودماندا كه‌وی بكه‌ین، پێش ئه‌وه‌ی كه‌سایه‌تییه‌كی ساخته له وجودی خۆماندا به‌رجه‌سته بكه‌ین و له واقعی خۆمان وه‌كو ئه‌وه‌ی هه‌ین كێوی بین، هه‌روه‌ها به ئه‌و مانایه نا كه من لێره‌دا بمه‌وێت به‌رگریكاری گشت _ڕفتار و گوفتاره‌كانی_ فهرهادبم، به‌ڵكو به ئه‌و مانایه كه من ئیتر كه‌سێك ده‌ناسم كه خۆیه‌تی و ده‌بێت ئیمه‌ش وابین، وه‌كو ئه‌وه‌ی كه _فه‌رهاد ئیدی فه‌رهاده و ته‌واو_ ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ی ئه‌و ئازادییه‌ی بوونی خودی كه‌سایه‌تی پیرباڵ كه به‌رپرسیارییه‌تی سه‌ری دیاری ده‌كات و ته‌نها ئه‌وه‌شی لێی ده‌خوازێت، نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی كه بووه یان ده‌بێت ببێت له كۆمه‌ڵگاكه‌یدا…
****
بۆ بینینی گرته ڤیدیۆكه كرته‌ی سه‌ر ئه‌م لینكه بكه؛
http://www.youtube.com/watch?v=9G232T0LY_w