ئه‌م كوردستانه …. رۆسته‌م خامۆش
Closed
كوردستان‌م یه‌ك پارچه بوو
نیشتمانم یه‌ك جه‌سته بوو
وه‌لێ ئه‌فسووس كه وای لێ هات
دابه‌شیان كرد خاكی ووڵات
ئه‌م سنووره‌ی ئێستا هه‌یه
جێگه‌ی ده‌ستی بێگانه‌یه
نابێ وابێ هه‌تا سه‌ر بێ
له ژێر چنگی داگیر كه‌ربێ
ده‌بێ خاكی جوان وشیرین
زێد‌و لانه‌ی گه‌لی دێرین
رزگاربێ هه‌مووی له ده‌ست بێگانه
با سه‌ربه‌خۆ بێ ئه‌م كوردستانه
رۆسته‌م خامۆش