ترس و ته‌شویش و ته‌زویر و هه‌ڵبژاردن
ڕۆژ به ڕۆژ هه‌رێمی كوردستان ڕوو له قه‌یرانی قوڵتر ده‌كات و ئاماژه‌كان ئه‌و ڕاستیه ده‌سه‌لمێنن كه یاریه‌كان به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی تر ده‌ڕوات كه ده‌كاته ئه‌وه‌ی بڵێین ئه‌وه‌ی كه پێ ی ده‌وترێت سه‌ره‌تاكانی دیموكراسی و مۆڕاڵی سیاسی و پابه‌ند بوون به پرنسیپه یاساییه‌كانه‌وه بوه‌ته مه‌هزه‌له لای هاوڵاتی ئه‌گه‌ر نا ترس له دۆڕاندنی كورسی ده‌سه‌ڵات و ترس له ده‌ستاو ده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات مه‌له كردنه به ئاراسته‌ی پێچه‌وانه‌ی ئه‌و قۆناغه‌ی كه ئێسته سه‌ره‌تاكانی لای هاوڵاتی ده‌ركه‌وتوه.
(دۆڕاندن ) ئه‌و چه‌مكه‌یه كه له دنیای سیاسه‌تدا ئاساییه و ناكاته په‌راوێز بوون به پێچه‌وانه‌وه چۆن بردنه‌وه ئاساییه ئه‌وا دۆڕاندنیش ئه‌و چه‌مكه‌یه كه ده‌بێت حیزبه كوردیه‌كان هه‌زمی بكه‌ن ئه‌گه‌ر نا كه‌واته حیزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات… ده‌سه‌ڵات به تاپۆی خۆیان ده‌زانن ئه‌وه‌شی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن ته‌نها گاڵته‌كردنه به هاوڵاتی و ده‌نگده‌ره‌كانیان یان با بڵێن جۆرێكه له ماكیاجكردنی شه‌یتانه خوێن خۆره‌كان به فریشته‌یه‌كی به‌هه‌شتی .
ئه‌م ترسه و په‌نا بردن بۆ ته‌شویش و ته‌زویر جۆره یاریه‌كه كه ده‌بێت حیزبی ده‌سه‌ڵات پێش یاریه‌كه به‌هه‌ر نرخێك بێت براوه بێت ئیتر لادان له به‌هاكان لای سه‌رانی ده‌سه‌ڵات سفر بوه‌ته‌وه ..ئه‌وان ئاماده بن ده‌نگه‌كان كپ بكه‌ن و ئازادیه‌كان بسپێرن به یاساكانی جه‌لاد و هه‌وڵی ئه‌وه بده‌ن له كاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا جگه له ده‌نگی خۆیان هیچ ده‌نگێكی تر نه‌مێنێت ئه‌و ڕاستیه نیشان ده‌دات كه كۆتاییان هاتوه چونكه ناتوانن به بێ ترس بێنه گۆڕهپانكهوه و یاریه دیموكراتیه‌كان بكه‌ن .
ته‌شویش خستنه سه‌ر (ك.ن.ن ) و (نالیا) سه‌ره‌تایه‌كه بۆ كوشتنی به‌ها نیشتمانیه‌كان و موِرَاڵی سیاسی و ده‌یانه‌وێ ئه‌وه‌ی پێ ی ده‌وترێ داهاتی گشتی ببێته موڵكی حیزب و ده‌ستبه‌رنه‌دان لێ ی به‌هه‌ر نرخێك بێت وه حساب نه‌كردن بۆ ئه‌و هه‌موو نوسین و ناڕه‌زاییه كه ده‌كاته ئه‌وه‌ی له نێوان نێره‌ر و وهگردا خاڵی دوه‌م وون بێت واتا وه‌رگر نه‌بێت ئه‌و كات هه‌موو ناڕه‌زایه‌تیه‌كان ناچار ده‌بن ئاراسته‌ی تر وه‌ربگرن كه ئه‌مه‌ش ترسناكترین دۆخه كه ئه‌گه‌ری ڕو به ڕوبونه‌وه‌ی هه‌یه ئه‌و كات هه‌مومان زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بین و جارێكی تر به‌ده‌ستی خۆمان مێژو دوباره ده‌كه‌ینه‌وه , هه‌موو ئه‌مانه بریتیه له‌وه‌ی (پارتی و یه‌كێتی ) له ژێر ده‌مامكه شاراوهكانیاندا نایه‌نه‌وێ قۆناغی ده‌رچون له پاوانخوازی حیزب كۆتایی پێ بێت و قۆناغی دیموكراسی و سه‌ره‌تاكانی ده‌وڵه‌ت بوون دروست ببێ .
ته‌شویش و ته‌زویر ئه‌و دوو هه‌وڵه بێزهونانهن كه هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك په‌نای بۆ ببات ده‌چێته فایلی ڕه‌شی مێژووه وه له هه‌ر وڵاتێكدا بێت ده‌بێته وڵاتی ته‌زویر و شكاندنی به‌هاكان و لادان له یاساكان …. ئه‌گه‌ر ئه‌م سه‌ره‌تایه ڕێ ی لێ نه‌گیرێ به تایبه‌ت ئێسته كه پارتی و یه‌كێتی حاكمی وڵاتن ئه‌وا ده‌كه‌ونه به‌رده‌م به‌رپرسیاریه‌تی مێژوییه‌وه … ئه‌ی ئه‌گه‌ر حاكمی وڵات خۆی هه‌ڵسێت به‌م كاره چی ڕووده‌دات په‌ندێكی كوردی هه‌یه ده‌ڵێت ( پێشڕه‌وه‌ی هه‌ر قافڵه‌یه‌ك مانگا بێت ئه‌وا به ناو قوڕو چڵپاوا ده‌یبات ).
ترس و ته‌شویش و ته‌زویر ئه‌و هه‌وڵانه‌ن كه ده‌بێت كۆمه‌ڵگا ڕێی لێ بگرێت ئه‌مه‌ش ده‌كه‌وێته سه‌ر پاشخانی ڕۆشنبیری ئه‌و كۆمه‌ڵگایه تا چی ئاستێك ده‌توانێت ڕێ ی لێ بگرێت , چونكه ئێمه هه‌مومان به‌ڵێنمان داوه به هاوڵاتیان كه ده‌رنه‌چین له یاساكان بۆیه پێویسته كۆمه‌ڵگا له‌سه‌ر ئاستی تاك و گروپه‌كان نه‌فره‌ت له هه‌ر كارێكی وا بكات له ئاست گۆڕین و گواستنه‌وه بێت له قۆناغی حیزبی و مێگه‌لی و چهقبهستوییهوه بۆ قۆناغی حوكمداری و سه‌روه‌ری یاساكان و پابه‌ند بوون به‌و دروشمانه‌ی كه ده‌كاته په‌یمانێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌وڵدان بۆ قۆرخ كردنی هه‌موو به‌هاكان .
به‌ختیار شاره‌زوری