
بێده‌سه‌ڵاتی زمان له گوزارشكردنی خودی ئه‌نفالدا
زمان یه‌كێكه له پێداویستییه هه‌ره گرینگه‌كانی مرۆڤ، زمان پێداویستییه‌كی كۆمه‌ڵاتییه، زۆر جار زمانناسه‌كان زمانیان به‌وه پێناسه كردووه كه “دیارده‌یه‌كی كۆمهڵاتهیهتییه” ، یان زمان یه‌كه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆی یه‌كگرتووی ته‌واوه و تانوپۆ و ره‌نگرێژی هه‌موو جۆره دهربڕینهكانه.
یه‌كێ له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مۆدێرن، زمانی گه‌شه‌پێدراوه. كه هاوكات له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه‌دا توانیوێتی رووداوه‌كان لێكبداته‌وه و روڵگێڕی به‌رجه‌سته‌كردنیان بێت. كه له دونیای ئه‌مڕۆماندا خودی رووداوه‌كان گرینگن و هه‌ڵگری پرسیاری هه‌مه‌چه‌شنن، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی كه لێره‌یشدا وه‌كو كه‌ره‌سته‌یه‌ك گرینگه خودی زمانه‌كه نییه، به‌ڵكو خودی رووداوه‌كانه له كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تییدا.
ئه‌گه‌ر بگه‌ڕینه‌وه بۆ مێژووی مرۆڤ، به دڵناییه‌وه ده‌بینین هه‌میشه مێژوو قه‌رزباری زمان بووه ، كه به‌و پێیه‌ی زمان توانیوێتی خودی مێژوومان بۆ تازه بكاته‌وه و نه‌وه‌ی نوێ به‌و مێژووه‌ی كه هه‌یه ئاشنا بكات. كه‌واته ده‌توانین بڵێن تا ئه‌م قۆناغه لای ئێمه زمان زمانی مێژووه و پێوه‌ندییه‌كی راسته‌وخۆی به رابردووه‌وه هه‌یه .
لێره‌وه ده‌مه‌وێت به كورتی له ده‌رگای بابه‌تێك بده‌م، كه هه‌وێنه بۆ ناونیشان و كارێكی گه‌وره‌تر له‌وه‌ی كه ئێستا من به چه‌ند دێرێك خستوومه‌ته روو و ئومێده‌واریشم له ئاینده‌دا بكرێته توێژینه‌وه‌یه‌كی به‌سوود و به‌كه‌ڵك.
یه‌كێ له رووداوه كارهستابارهكانی مێژووی كومه‌ڵگه‌ی كوردیی، خودی ئه‌نفاله. كه ده‌پرسین كه ئاخۆ تا چی ئه‌ندازه‌یه‌ك زمان توانێوێتی وه‌كو كهرهستیهك گوزارشت له رووداوه‌كه بكات و بكه‌وێته ژێرباری وه‌سفی هه‌موو ئه‌و كاره‌ساته‌وه. ئایا له توانای زماندا هه‌یه كه گوزارشت له كارهستانێكی وه‌كو ئه‌نفال بكات؟ ئایا بچووكی زمانه كه تا ئێستا گه‌وره‌یی كارهستاكهی روون نه‌كردووته‌وه؟ ئاخۆ تا چی ئه‌ندازه‌یه‌ك زمان له توانای دایه، كاره‌ساتێكی وه‌كو ئه‌نفال به‌رجه‌سته بكات؟
كه ده‌چینه سه‌ر باسی خودی ئه‌نفال، وه‌كو رووداو، یان وه‌كو كاره‌ساتێك، ئه‌وه رێك ئاوێته‌ی زه‌مه‌نێكی به‌سه‌رچوو ده‌بین، كه وه‌كو رابردوویه‌ك، كه له ئێستایشدا زامه‌كانمان قووڵتر ده‌كات. ترسیشم له‌وه هه‌یه له‌ناو كۆمی بێئاگایی، كاریگه‌ری ئه‌م كاره‌ساته‌دا داهاتوومان بخنكێت، كه زۆر باس گاریگه‌رییه‌كانی كراوه و ده‌یشكرێت، له‌سه‌ر میلله‌تی كورد، كه بێگومان كاریگه‌ریی زۆریشی هه‌بووه. زمانیش له ژینگه‌ی رووداوه‌كه‌دا بێبه‌ش نه‌بووه له‌و كاریگه‌ریانه، كه خۆی له دوو ئاستی زماندا ده‌بینێته‌وه، یه‌كه‌میان: له‌رووی سیمانتیكی زمانه‌وه گه‌لێك وشه‌ی نوێ رۆنراون، وه‌كو وشه‌ی (به‌دناو، راگواستن و ریشه‌كێش و ….هتد)، سه‌رباری ئه‌مه‌یش چه‌ند وشه‌یه‌ك له زمانه‌كانی تره‌وه وه‌كو وشه‌ی (ئه‌نفال، جینۆساید و …. هتد)، خزێندراونه‌ته زمانی كوردییه‌وه. ئاستی دووه‌م دروستبوونی واتای دووه‌می وشه و كه‌ره‌سته‌كانی زمانه، واته ئاستی (پراگماتیكی زمان)، كه ئه‌میش زیاتر خۆی له خودی ده‌قه ئه‌ده‌بییه‌كاندا ده‌بینێته‌وه، كه بوونه‌ته پێشانگایه‌ك بۆ ده‌رخستن و پیشاندانی رووداوه‌كانی ناو كاره‌ساته‌كه به وێنه، یان سهكۆیهكن بۆ نمایشكردن. به‌ڵام كاتێ زمان ده‌بێت به كه‌ره‌سته‌ی ده‌ربڕینی ئازارێ، هه‌ر ئه‌و ده‌مه ئازاره‌كه قووڵتر و به‌سوێتر ده‌كات. وه‌كو (به‌ختیار عه‌لی) ده‌ڵێت” ئه‌گه‌ر زمان وه‌كو چه‌كێكی دۆزینه‌وه‌ی حه‌قیقه‌تیش ببینین، حه‌قیقه‌تی ئه‌نفال له حه‌قیقه‌تی ئاشكراكردنی تاڵتره. واته هه‌ر راستییه‌ك كه له‌سه‌ر ئه‌نفال ده‌یڵێین، له خودی ئه‌نفال بچووكتره.
ده‌بێت ئێمه ئه‌وه له بیر نه‌كه‌ین، كه لێره‌دا مه‌به‌ست له زمان، زمانی نووسینه، زمان به‌ته‌نیا ناتوانێت، گوزارشت له هه‌ر شتێك بكات كه ده‌یكه‌نه پێویستی به‌سه‌رییه‌وه. زۆرێك له رووداو هه‌ن، كه كه‌ره‌سته‌ی زمان ناتوانێت باسی بكات، به‌ڵام هاوكات هونه‌ر ده‌توانێت روونی بكاته‌وه، بۆ نموونه “وێنه”. به‌ڵام ده‌كرێت ئه‌و زمانه وێنه‌ی تایبه‌ت به خۆی هه‌بێت.
بۆ نموونه بۆچوونی به‌ختیار عه‌لی لێره‌دا وایه” كه هه‌وڵێكی بێئه‌نجامه كه كاری روونكردنه‌وه‌ی ئه‌نفال بخه‌ینه ئه‌ستۆی نووسین به هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه، چوونكه نووسینێكی داهێنه‌رانه هه‌رچه‌نده گه‌وره‌یش بێت، نه‌یتوانیوه و ناشتوانێت، گوزارشت له كاره‌ستانی ئه‌نفال بكات”
به‌و پێیه‌ی كاتێك خوێنه‌ری كورد یه‌كێ له ده‌قه ئه‌ده‌بییه‌كانی وه‌كو رۆمانه شیعری “گۆڕستانی چراكان” ی (شێركۆ بیكهس) و شیعره‌كانی (عه‌بدوڵڵا په‌شێو، ره‌فیق سابیر و …هتد) ده‌خوێنێته‌وه، كه بێگومان چه‌ندین وێنه‌ی شیعریی و داهێنه‌رانه‌یان له‌خۆیان گرتووه، وه‌لێ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له ئاست و گوزارشتكردنی خودی تاوانی ئه‌نفالدا نین و وێنه‌ی ده‌ستی هه‌ژارێك ده‌نووێنن.
سه‌روه‌ر سه‌عدوڵڵا
سودم له‌م سه‌رچاوه وه‌رگرتووه:
به‌ختار عه‌لی، چێژی مه‌رگدۆستی، چاپخانه‌ی كارۆ، په‌خش و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌ندێشه، چاپی یه‌كه‌م، ساڵی 2011