![شیشانێ… دڵشاد تاقانە شیشانێ… دڵشاد تاقانە](https://dengekan.ca/wp-content/uploads/gcMigration/dilshadTaqana3_268983242.jpg)
شیشانێ… دڵشاد تاقانە
Closed
به‌ده‌ستی خۆت هێڵت کێشا به‌منداڵی له‌کۆڵانێ
کیژان وه‌رن ڕێزه بگرن سازکه‌ین یاری شیشانێ
گورج گۆڵێک هه‌ڵده‌به‌زی بهشهلین یان بازدانێ
نه‌علت دابووه به‌رشه‌ق له‌شه‌ش خانه‌ی سوڕانێ
چۆلی که و پۆڕ پۆڕی که ، ماڵمـان دووره نێزیکه
بهخواستێ چاوت چوقاند که‌وتیه نه‌عل فڕێدانێ
شیش لا ، شیش لا پرس و وه‌ڵامه‌که‌ی بۆ هاندانێ
ده‌ی ئێستا مافت وه‌رگره هه‌نگاوی دروست دانێ
بهجووتهی پێ هه‌ڵده‌به‌زی له‌یاری په‌ت پهتانێ
چرۆی سۆزه سه‌رچۆپی شایی و ده‌سرۆکه بادانێ
قومارێکی پڕ ساکاره تیله قۆڵتهی یاری مۆریانێ
به‌وه جوانی که جیاوازی وه‌ک مێینه پلان دانێ
Dlshadtakana@yahoo.com