كچی به‌فرو خوێن … ستار ئه‌حمه‌د
Closed
به‌یانییه..شار خه‌واڵوو
با ده‌سووتێ
شیعر ده‌بێته ژیله‌مۆ
له‌نێو گڕی تابلۆی مه‌رگا
ئه‌م گوڵه ده‌نێرم بۆ تۆ
په‌نجه‌كانت ..
رستێك مۆمی داگیرساون
قه‌ڵه‌مه‌كه‌ت ..
زاری عه‌شقه‌و
تینووی په‌ڕه‌ی خۆره‌تاون
له‌كوێی به‌سته‌ی ئه‌م گه‌ردوونه
ئاوازێكت پێ بسپێرم
گۆرانی بۆ گوڵ و خاك و
ئه‌وین بڵێ
خوێنم له شیعرێكت وه‌ردا
كێ له‌ناڵه‌ی نه‌دا ر ئه‌گا
گوێ ئه‌دا به‌منی شه‌یدا
من به خه‌رمانێك سۆزه‌وه
له خوێناوی جه‌رگی خۆما ده‌توێمه‌وه
له‌نێو په‌ڕه‌ی هه‌ڵقرچاوو
شیعری ژاكاوو دزراوا
ئه‌درێسی تۆ نادۆزمه‌وه
یۆیه رۆحم بووه چرۆو
بهدهنووكی مه‌لی سۆزا
فِڕی بۆ لات
به‌ڵكوو گوڵێك له پرچت دا
كچی ئه‌ندێشه‌و به‌فرو خوێن
ئه‌زموونی شۆِڕش و خه‌بات