Skip to Content

Tuesday, July 16th, 2024
دارا دوو داری دی!  …. حەمەفەریق حەسەن

دارا دوو داری دی! …. حەمەفەریق حەسەن

Closed

 

 

 

 

ئەمڕۆ ٢|١٠|٢٠١٣  ئەنجامی هەڵبژاردنی پاڕلەمانی کوردستان ئاشکرا کرا. من پیرۆزبایی لە براوەی تەواوی لیستەکان دەکەم. لیژنەکە بەدوو زمان ئەنجامەکانی ئاشکرا کرد. عەرەبی و کوردی. هەرچی عەرەبەکان بوون، زمانەکەی خۆیان بە ڕەوانی دەزانی. وشەکانیان بەدروستی گۆ دەکرد. تۆی بینەرو بیستەر گوێت لە کۆتایی وشەکان دەبوو. یەکێکیان هەڵەی کرد، بەڵام خێرا فریاکەوت، داوای لێبوردنی کرد. بەڵام ئەندامە کوردەکانی کۆمسیۆن فڕیان بەسەر زمانەکەی خۆیانەوە نەبوو. ئەوان شڕم بڕم قسەیان دەردەپەڕان. تەنانەت ناوی ئەندام پاڕلەمانێکیان بەهەڵە نووسیبوو. ئەوان کە دەدوان بەشێوەیەک قسەکانیان تێکەڵ دەکرد، وک هەفتەیەک بێت لە وڵاتی چینەوە هێنرابن و بەزرۆ چەند ڕستەیەکی کوردی فێرکرابن. ئەو دیمەنە ناجۆرە بە ئاشکرا بەبینەری کوردو بینەری جیهانی دەوت، کورد میللەت نین. خاوەی زمانی خۆیان نین و نایشتوانن خۆیان بەڕێوەببەن، ئەوان وەک توخمە مرۆڤێکی ناکارا، پێویستییان بەگەلێکی زیندووی وەک عەرەب یان فارس و تورک هەیە، تاکو چاوی بەخێری لێیان بێت و کاروبارەکانیان بۆ بەڕێوەببات، کە لە ڕاستیدا وەها نییە. ئەوە هەڵەی کوشندەی دەسەڵاتی کوردییە، کە کەسانی زمان کۆڵەواری وەک ئەو بەڕێزانەی هێناوە، لەو جێیە گرینگە دایناون. هەزاران جار بەداخەوە، لە هیچ جومگەیەکی حکوومەتی کوردیدا، کەسی شیاو لەجێی شیاودا دانەنراوە! دڵنیام ئێوەیش وەک من، خەفەتبارو دەستەوئەژنۆ ئەمڕۆ بەسەردەبەن. خوا لەوە خراپتر نەدات! خۆیشم نازانم لەوە خراپتر چییە! 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.