شكستی پرۆژه‌ی دهوڵهتو گه‌مه‌ی شه‌تره‌نجی سیاسیی
ئێستا ئیدی كه‌س ناتوانێت بڵێت: پرۆژه‌ی سیاسی ده‌وڵه‌تی عێراق شكستی نه‌هێناوه. ره‌نگه كه‌سانێك هه‌بن بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌م بۆچوونه‌ی ئێمه بڵێن: پرۆژه‌ی سیاسی له عێراقدا شكستی نه‌هێناوه، به‌ڵكو له قه‌یراندایه. ئێمه جیاوازییه‌كی گه‌وره له‌نێوان هه‌ردوو بۆچوونه‌كه‌دا نابینین، به‌و مه‌رجه‌ی دانبنرێت به‌وه‌دا كه له عێراقدا ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوترێت (شكۆی ده‌وڵه‌ت –هیبه الدوله)شك نابرێت.. ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تێك شكۆی نه‌مێنێت، ئایا جگه له شكستی ئیراده‌و پرۆژه‌ی سیاسی ده‌كرێت هیچ ناوێكی تری لێ بنرێت؟ ره‌نگه هه‌ڵه نه‌بین گه‌ر بلێین: له‌دوای (سۆماڵ) كه‌م وڵاتی تر وه‌كو عیراق تووشی شكستی سیاسی پرۆژه‌ی ده‌وڵه‌ت بووه‌ته‌وه.
(سۆماڵ) نموونه‌و ئه‌زموونێكی ئێجگار ناوازه‌و ده‌گمه‌نه له‌شكستی پرۆژه‌ی سیاسی ده‌وڵه‌تدا، چونكه تاكه وڵاتێكه له دنیادا كه ده‌وڵه‌ته ، به‌ڵام حكومه‌ت وئیداره‌ی قانوونی نییه ، هه‌ر بۆیه‌ش هیچ سه‌روه‌رییه‌كی ناوخۆ‌و ده‌ره‌كی نییه.
ئێستا عێراقیش (جیاواز له فۆرمدا ) خه‌ریكه به ده‌ردی (سۆماڵ) ده‌چێت، یان له ئه‌زموونی (سۆماڵ) نزیك ده‌بێته‌وه.
ئه‌گه‌ر له سۆماڵ ده‌وڵه‌ت دابه‌شبووبێت به‌سه‌ر خێڵ و قه‌بیله جیاجیاكاندا، ئه‌وا له عێراقیشدا ده‌وڵه‌ت زیاتر له دابه‌شبوونێكی هه‌یه، دابه‌شبوونی نه‌ته‌وه‌یی، مه‌زهه‌بی، تایه‌فی، ده‌سته‌گه‌ریی.. هتد دیارترین پێكهاته‌ی ئه‌مڕۆی كۆمه‌ڵگه و ده‌وڵه‌تی عێراقه. ئه‌وه‌ی وایكردووهو واده‌كات كه بڵێین: پرۆژه‌ی سیاسی ده‌وڵه‌ت له‌عێراق شكستی هێناوه ئه‌وه‌یه كه ته‌واوی پێكهاته‌كانی ئێستای عێراق ئه‌وه‌نده‌ی خاڵی ناكۆكی و جیاوازی له نێوانیاندا هه‌یه، نیو ئه‌وه‌نده تێگه‌یشتن و پێكگهیشتنو دایه‌لۆگ‌و یه‌كتری قبوڵكردن له نێوانیاندا نییه. هه‌وڵه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراق بۆ پاوانخوازی شیعه‌گه‌رایی به‌سه‌ر ناوچه كوردی‌و سونه نشینه‌كان نموونه‌یه‌كی دیاره بۆ راستی بۆچوونه‌كانمان..
زۆرێك له ناكۆكییه‌كانی پێكهاته‌كانی ئێستای عێراق، ره‌گێكی مێژوویی دێرینه‌ی هه‌یه، به‌ڵام به‌شێكیان ده‌ستكردوو نوێن.
مه‌به‌ستمانه بڵێن: ئێستا عێراق چه‌نده له‌شێوه‌دا ده‌وڵه‌ته له‌وه زیاتر له ناوه‌رۆكدا لهتهختهیهكی گه‌وره‌ی شه‌تره‌نج ده‌چێت. هیچ بوختان و زیاده‌ڕه‌وی نییه كه‌ده‌ڵێین: پرۆژه سیاسییه‌كانی عێراق هه‌ر له‌گه‌مه‌ی شه‌تره‌نج ده‌چێت! چونكه به‌هه‌مان ده‌ستووری پێكهاته‌كانی شه‌تره‌نج، له عێراقدا (سه‌رباز)و (وه‌زیر)و (مه‌لیك – سه‌رۆك) هه‌یه. چه‌ندین (قه‌ڵاو پێگه‌ی تیرۆریستان)، (ئه‌سپ)ی خۆیان تاوداوه‌و (فیل) به‌عه‌ره‌بانه ده‌گرن!
چۆن پێكهاته‌كانی شه‌تره‌نج بێگیانو مجرۆو توانای بزوانو جوڵه‌یان نییه، به‌ڵام هه‌میشه دوو یاریكه‌ری نه‌یارو دژبه‌یه‌ك له سه‌ره‌وه دهیانجوڵێننو وازیان پێده‌كه‌ن.. جارجاره هێرشده‌به‌ن، هه‌ندێ جاریش به‌رگریی ده‌كه‌ن . تاده‌گه‌نه قۆناغی كش‌و مات، هه‌ر خه‌ریكی یه‌كتری خواردنن..
ئێستا له عێراقیشدا پێكهاته سیاسیه‌كان (بهعهلمانیو مهزههبیو نهتهوهییو تایهفیو تیرۆریستی‌و شۆفێنیو.. هتد) دوو یاریكه‌ر، چه‌ند نه‌یاری خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی كه بریتین له (ئه‌مریكا)و (ئه‌لقاعیده‌و هاوشێوه‌كانی)و (ئێران)و (توركیا) ده‌یانجوڵێنن. (ئه‌سپ)ی ئه‌م به (فیل)ی ئه‌و ده‌كوژن‌و (قه‌ڵا)ی ئه‌و به(سه‌رباز)ی ئه‌م ده‌گرن!
له‌به‌رئه‌وه‌ی پێكهاته‌كانی عێراق خۆیان خاوه‌نی هیچ ئیراده‌یه‌كی سیاسی نین بۆ جووڵه‌و چالاكی، هه‌میشه چاوه‌ڕوانی فه‌رمانی سه‌ره‌وه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن.
ره‌نگه ئه‌م بۆچوونه‌ی ئێمه له‌لای هه‌ندێ هێز مایه‌ی په‌سه‌ند نهبێتو بمانداته به‌ر ره‌خنه‌و شانازی به‌پێگه‌ی جهماوهریو مێژوویی‌و سیاسی خۆیه‌وه بكات‌و بڵێت: ئێمه هێزو حزبێكی خاوه‌ن ئیراده‌و پرۆژه‌ی سیاسی‌و ئایدیۆلۆژیای تایبه‌تی خۆمانین، هه‌رگیز نابین‌و نه‌بووین به‌داشی شه‌تره‌نجی گه‌مه‌ی سیاسی هیچ هێزو لایه‌نێك..
ئه‌م پاكانهكردنهی هێزه سیاسییه‌كان بۆ سه‌ربه‌خۆیی و كار‌و بیركردنه‌وه‌یان، دوولایه‌نه‌یه، هه‌یه هۆشیاری سیاسی له ئاستێكی هێنده نزمدایه خۆی لێوون بووه هه‌ر به‌ڕاستی واده‌زانێت سهربهخۆو خاوه‌ن ئیراده‌ی سیاسییه ! هه‌شه خۆی‌و ده‌وروبه‌ری باش ده‌ناسێت هه‌ر باڵی سیاسی بادهداتو ئیدیعای ئیراده‌ی سیاسی بۆخۆی ده‌كات .
له‌ڕواڵه‌تدا (ئه‌مریكا) زۆرجیاوازه له(قاعیده‌و هاوشێوه‌كانی) به‌ڵام له ناوه‌ڕۆكدا به شێوه‌ی جیاجیا هه‌ردووكیان تیرۆریستی نێوده‌وڵه‌تین..
نائارامی ئاسایش‌و گهشهكردنو په‌ره‌پێدانی تیرۆر‌و فه‌سادی ئیداری‌و شكستی پرۆژه‌ی ده‌وڵه‌ت له‌عێراقدا وایكردووه كه‌چیتر بڕوا به‌و ده‌له‌سه سیاسییه نه‌كرێت كه چه‌ند ساڵه ئهمریكاو دۆسته‌كانی سه‌باره‌ت به دیموكراتیزهكانی عێراق ده‌یكه‌ن ..
دهوڵهتو كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكرات، به‌هێزو لایهنو ئهقڵو ره‌فتاری دیموكراتیی دێته كایه‌وه، نه‌ك به دروشم‌و رسته‌ی پاكهتیی.
كاتێك د‌رك به‌م راستییه ده‌كه‌ین باشتر بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه پرۆسه‌ی سیاسی ده‌وڵه‌تی دیموكراسی له عێراقدا چه‌نده مه‌حاڵه، چونكه هێزو پێكهاته‌كانی عێراق ئه‌گه‌رچی له‌شێوه‌و ناوه‌ڕۆكدا جیاوازن له‌گه‌ڵا یه‌كدا، به‌ڵام له‌كرده‌ی نادیموكراتیدا زۆر له‌یه‌ك ده‌چن، هه‌میشه یه‌كتر ده‌سڕنه‌وه.
ئه‌وه‌ی له‌م نێوه‌نده‌دا مایه‌ی نیگه‌رانییه ئه‌وه‌یه كه ئه‌م حاڵه درێژه‌ی ده‌بێت هه‌تا ئه‌وكاته‌ی یاریكه‌ره‌كانی سه‌ر ساحه‌ی شه‌تره‌نجی سیاسی عێراق له پێش هه‌موویانه‌وه (ئه‌مه‌ریكا)و (قاعیده‌و هاوشێوه‌كانی) كش‌و مات له‌یه‌ك ده‌كه‌ن … به‌ڵام پێناچێت به‌م زووانه ئه‌مه بكه‌ن، چونكه هێشتا له سه‌ره‌تای ئه‌م گهمهیهدان. رووداوه‌كان‌و هه‌ندێ له چاودێرانی سیاسی به‌به‌ڵگه‌وه ئه‌م بۆچوونه پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه.
* مامۆستا له زاكۆی سلێمانی.