![ئەی هەمیشە چاك…… فەرەیدون موشیری ئەی هەمیشە چاك…… فەرەیدون موشیری](https://dengekan.ca/wp-content/uploads/gcMigration/faraidunMushiry_314647604.jpg)
ئەی هەمیشە چاك…… فەرەیدون موشیری
Closed
وەرگێرانی: د. ناسیح قەرەداخی……..
لە كانیی لوتفی بێَڕۆختا
ماسییەكم هەردەم تینوو
مەوجی چاوی میهرەبانت
ئەمبا چۆن بكا ئارەزوو
***
لەبن باڵی مەلی بزەت،
لەژێر خۆری گەرمی ماچت
ئەی كانیی پاك!ئەمن قوم قوم
دەترێژمەخوار بۆ ناو گەرووم
تاپڕكەم گیانم لەگیانت
***
ئەی هەردەم چاك!
ئەی هەمیشە ئاشنا پێم!
تا هەموو رۆخە دوورەكان،
تا هەر كوێیەك چاو بڕدەكا
عەتر و گۆرانی و پێكەنین،
لە ئامێزتا مەلە دەكا!
***
ماسییەكم هەردەم تینوو
ئەی سەرچاوەی درخشاوە
یەك سات ئەگەر بەجێم بێلێ
ماسیت گیانی لەدەست داوە!
****