نه‌بوونی ژۆرناڵی ئه‌کادیمیی کوردیی: ئه‌دگاری رۆژنامه‌نووسیی و رۆماننووسیی
نه‌بوونی ژۆرناڵی ئه‌کادیمیی کوردیی: ئه‌دگاری رۆژنامه‌نووسیی و رۆماننووسیی
نووسینی:
1-هه‌ندرێن
2-کامیار سابیر( خه‌تاب سابیر)
جه‌نیوه‌ری 2008
به‌شی دووه‌م….:
لێکۆڵینه‌وه‌ی ژولیا کریستیڤا" شۆڕش له زمانی شیعرییدا “Revolution in Poetic Language وه‌ک پرۆفیسهرێکی زمانه‌وانیی، شۆڕشێکی گه‌وره‌ی کو‌لتووریی له سیمۆتیک و سیمبۆڵییدا به‌رپاکردو داهێنانێکی ئه‌وه‌نده گه‌وره‌ی له‌زمان و ره‌خنه‌ی مۆدێرندا هێنایه کایه‌وه ، کاری کرده سه‌ر ته‌واوی میتۆدی ره‌خنه‌گریی له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا( Kresteva,1984). هه‌ر ئه‌م زمانه‌ش راسته‌وخۆ کاردانه‌وه‌ی به‌سه‌ر ته‌واوی ره‌خنه‌و تێکسته‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌وه هه‌بوو.
به‌ڵام له کوردستاندا، رۆمان خه‌ریکه ده‌بێته گاڵته‌ی منداڵان، لهرهزاگرانیی شیعری بێکه‌ڵک نزیک بووه‌ته‌وه. کار وا بڕوات، ژماره‌ی رۆماننووسه‌کان له شاعیره‌کان زۆرتر ده‌بن، هه‌رچی هه‌ڵده‌ستێ ده‌ینووسێ یان رۆمان وه‌رده‌گێڕێ. له ئاکامی ئه‌و به ههڕمێنبوونهی رۆمان‌دا، خه‌ریکه وه‌ک چۆن له‌پێشدا شیعر کرابوو به سوارچاک و ئه‌رشیفی مێژوو، فه‌لسه‌فه، کۆمه‌ڵناسیی، خه‌باتگێڕیی و … تاد، هه‌موو نووسه‌رانی کورد، یان هه‌ر که‌سێک رۆژێک به رێکه‌وت، شیعرێک یاخود وتارێکی رۆژنهماوانیی نووسیبێ، ببێته رۆماننوس! ئه‌وانه‌ی رۆمانی زۆر چاکیش ده‌نووسن، ئه‌جێندا سه‌ره‌کییه‌کان، چێ‌کردنی شاکارێک نییه بۆ کتێبخانه‌ی کوردیی، به‌ڵکوو مشتوماڵکردنی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی هه‌موو ئه‌و ئایدیا جیاوازانه‌یه که‌لێره‌وله‌وێ هێناویانن، به‌موڵکی خۆیان به‌خوێنه‌ری فهل و جه‌ڵه‌بیی ده‌فرۆشنه‌وه. زۆربه‌یان دزییه‌کی شه‌رعیین و بهناشهرعیانه به‌سه‌ر خۆینه‌ری داماوی کورددا، ساغ ده‌کرێنه‌وه.
تێکستی کوردیی ئه‌م ده-پانزه ساڵه، له‌شکرێک خوێنه‌ری به‌رهه‌م هێناوه، هه‌میشه به‌دوای کارێزمایهکدا ده‌گه‌ڕێ بیڕهتێنێ، سه‌رچاوه‌ی ئه‌م به‌ڵایه، نووسه‌رانی پلهیجهریست ( تێکست- دز) و لاساییکه‌ره‌وه‌ن. کاتێک نووسه‌ر ده‌ستی سێ و چوار سه‌رچاوه‌ی خوێندنه‌وه‌که‌ی بێت و فێڵیش له‌خوێنه‌ر بکات، ئه‌ی خوێنه‌ر ئاستی قهبڵاندنهکهی به‌پێی ستانده‌ردی نووسینی ئهکادییمیی له‌کوێدا ده‌بێ؟ کۆمیدیا ئه‌وه‌یه که که‌سێک خاوه‌نی رۆشنبیرییه‌کی گه‌نده‌ڵ بێ ئامۆژگاریت بکا که تۆ دڵسۆزی کورد نیت! زمانت زبره! و چاوت هیچ نابینێ!…. به پێچه‌وانه‌وه، ئه‌و هه‌موو کات و پاره‌یه بۆ رۆمان وه‌رگێڕان خه‌رج ده‌کرێ، جێگه‌ی راوه‌ستانه له‌سه‌ری و پێویستی به شرۆڤه‌کردنێکی هه‌مه‌لایه‌نه هه‌یه. ئه‌و هه‌موو کتێب و نووسینه بێ سه‌رچاوه‌و تێکسته فه‌لسه‌فییه خاڵییانه له‌هه‌ر ئارگیومێنتێکی ئه‌کادیمیی تراژیدیایه.
ئه‌و ئاوێزانبوونه‌ی نووسه‌ر و خوێنه‌ری کورد به رۆمانه‌وه، توێژینه‌وه‌یه‌کی، توێژه‌ری مێژووی هزر له زانکۆی ئۆپسالا-سوێد، “هه‌ننا ئۆستهۆلم” به یاد ده‌هێنێته‌وه، که لێره‌دا ره‌نگه به هۆی کتومت لێکچوونی بابه‌ته‌که‌ی ئه‌و خاتوونه ئه‌کادیمییه له‌گه‌ڵ ئه‌و دیارده‌ی به مۆدهبوونهی رۆمان له ناو نووسه‌رو خوێنه‌ری کورددا، ئاماژه‌کردن به‌و وتاره ناچاری تێهزرینمان بکات.
هه‌ننا ئۆستهۆلم له لێکۆینهوهکهیدا، که به‌زمانی سوێدیی به‌مجۆره‌یه:
"SYNDAFLODEN FRÅN TRYCKPRESSARNA-Skräpkulturens” tidlösa farlighet” ، ده‌کرێ به کوردی ببێته : " لافاوی غه‌زه‌ب له مه‌کینه‌ی چاپه‌مه‌نییه‌کانه‌وه- مه‌ترسیی هه‌تاهه‌تایی"کولتووری زبڵ". ئه‌و له لێکۆڵینهوهیهکهیدا، که ناکرێ لێره‌دا به هۆی مه‌به‌ستی دیاریکراوی ئه‌م نووسینه‌وه کۆی بیرۆکه‌کانی ئه‌و لێکۆڵینه‌وه به خوێنه‌ری کورد بناسرێن، لێ له‌وێدا نووسه‌ر به کورتی باسی ئه‌وه ده‌کا، که له کۆتایی سه‌ده‌ی حه‌ڤده و سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی هه‌ژده‌دا، ره‌خنه و سکاڵایه‌کی به‌رین به دژی مۆده‌ی ئاوێزان بوون به خوێندنه‌وه‌ی له راده‌به‌ده‌ری رۆمان و رۆماننوسین له رۆژنامه‌کاندا به‌رزکرانه‌وه. له‌وێدا "خوێندنه‌وه‌ی رۆمان به له‌رز و تا، شتێتگیرییهکی کوێرانه و برسییه‌تی ده‌چوو" (Östholm,2000:14).
ئه‌و ره‌وشه گه‌یشته ئاستێک که گه‌نجان ژیانی واقیعی خۆیان و کۆمه‌ڵگه فه‌رامۆشبکه‌ن و له خهیهڵپڵاوییدا وێڵ و سه‌رگه‌ردان بن. هه‌ڵبه‌ته وه‌ک ئه‌و پێمانده‌ڵێ، که ئێستا به شێک له‌و به‌ڵگانه باویان نه‌ماوه، لێ زۆر توێژه‌ر و خوێنه‌ری ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ به‌شێکی زۆری ئه‌و به‌ڵگانه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه هاوڕان. چونکه ئه‌مڕۆ له رۆژئاوادا (دیاره توێژینه‌وه‌که‌ی هه‌ننا ئۆستهۆلم زیاتر له‌سه‌ر ره‌وشی رۆشنبیریی سوێده) کۆمه‌ڵگه و ره‌خنه‌گران" له به‌رامبه‌ر به هه‌ڕمێنبوونی ماسمێدیا-فیلم، تیڤی، رۆژنامه زنجیره‌ییه‌کان، فیلمه توند و تیژه‌کانی ڤیدیۆ و گه‌مه رۆبۆتییه‌کانی کۆمپیوته‌ر" (ibid) تووشی هه‌مان نیگه‌رانی و تووڕه‌یی بوونه‌ته‌وه. دواجار هه‌ننا ئۆستهۆلم ئه‌و دیارده‌ی ئاوێزانبوونه‌ی خه‌ڵک به که‌ناڵ و به‌شه جیاوازه‌کانی ته‌کنیک و ماسمێدیا، به ئاوێنهبوونهوهیهک له سه‌ده‌ی ههژهدا ده‌ناسێنێ.
له‌و روانگه‌یه‌وه، وه‌ک گوتمان، ده‌کرێ بڵێین، که ئه‌و دیارده‌ی عه‌شقه رۆمان و به رۆژنامهکردنهی رۆشنبیریی ئه‌مڕۆی کورد، وه‌ک ره‌نگدانه‌وه‌یه‌ک له‌و شیعراندنه سه‌یر بکه‌ین، که له سه‌ده‌ی رابردوودا هه‌موو پرسیاره سه‌خته‌کان و وه‌ڵامه قورسه‌کانی کوردی لێ بار کرابوو.
شایه‌نی وتنه، ئه‌مڕۆ هه‌ر وڵاتێکی رۆژئاوا بگریت، چه‌ندین شێوه رۆمانی تێدا هه‌یه. له نێوان ئه‌وانه‌دا جۆری "ساینس فیکشن- Science fiction "، ئه‌و جۆره رۆمانانه‌ی که چیرۆکی بێتامی دروستکراون، خه‌ڵک له‌ناو میتۆر و سه‌ر که‌نار و پاسه‌کاندا ده‌یانخوێننه‌وه، زۆر بازاڕیان گه‌رمه. که‌چیی خوێنه‌ری رۆمانی لێکدانه‌وه فه‌لسه‌فییه‌کان، زۆر سنوورداره. زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی رۆمانه‌کانیان پڕفرۆشن، ره‌نگه ئاستی رۆشنبیرییان زۆر نزم بێت، به‌جۆرێک نه‌توانن وتارێکی سه‌نگینی رۆژنامه‌وانیش بنووسن. به‌ڵام ئه‌مڕۆ له کوردستاندا، رۆمان‌نووسین بۆته هونه‌ری هونه‌ره‌کان. کار گه‌یشتووه به‌شوێنێک خراپترین خووی رۆژئاوا وه‌رده‌گرین و باشترینهکانیشیان هه‌رگیز وه‌رناگرین.
رۆمانی کوردیی به‌شێوه‌یه‌کی گشتیی( جگه له‌چه‌ند دانه‌یه‌ک)، وێڕای کاریگه‌ریی زۆری شێوازی "ریالیزمی جادووگه‌ریی"یش به‌سه‌ر رۆمانی ئه‌مڕۆی کوردییدا، که‌چی هێشتا بهدواکهوتووترین و پاشکۆترین شێوه، به‌خراپترین ستایڵ له‌هه‌وڵی لاساییکردنه‌وه‌ی که‌سانی وه‌ک عهتهل عه‌دنان Etel Adnan ، ژنه رۆماننووسی عه‌ره‌بی ئهمێریکاییدایه که پێشتر به فڕانسیی ده‌ینووسی. به‌ده‌ربڕینێکی تر، زۆر رۆماننووسی کورد هه‌یه، وه‌ک عه‌دنان، پێیانوایه، به شرۆڤه‌کردنی فێمێنیزم، ئه‌ده‌بی ئێسنیکیی، ئه‌ده‌بی هه‌مه‌چیزه (versatile ) ، شاعیربوون ، هونه‌رمه‌ندبوون ، شێوهکاربوون له قۆناغی پۆست کۆڵۆنیالیزمدا، له ئه‌ده‌بی رۆمان‌دا شرۆڤه‌ی ته‌واوی ده‌رده کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردیی ده‌که‌ن ( Ludescher,2004 ) . هه‌ر ئه‌م بێده‌ربه‌ستییه‌ی ئه‌ده‌بی کوردیی و مێنتاڵی رۆماننووسه‌کانی کورده، که فراوانترین و گرنگترین کێڵگه‌ی نووسینیان( ئه‌کادیمیی ) فهرامۆشکردووهو سه‌ری خۆیان بۆ فانتهسییکردن و شرۆڤهسازیی و ئه‌ندێشه‌سازیی له‌رۆماندا، هه‌ڵگرتووه. ده‌توانرێ بگوترێ به‌ڕه‌شکه له‌م جۆره رۆمانانه، توانا‌و قورسایی و کاریگه‌ریی یه‌ک چاپته‌ری کتێبێکی فیکریی و ئه‌کادیمییان نییه.
بۆچیی ژۆرناڵ پێداوییستییهکی هه‌نووکه‌یی و ئه‌کادیمییه؟
نه‌بوونی ژۆرناڵێکی ته‌واو پرۆفیشناڵ و زیندوو ، که توێژینه‌وه‌و پشکنینی ورد( scrutiny ) له‌سه‌ر بابه‌تی جۆراو جۆری نوێ بکات، هاوکات ره‌خنه‌ی ورد و ئه‌کادیمیی له لێکۆڵینه‌وه‌کانی پێشووتر بگرێ( له‌چه‌شنی پێداجوونه‌وه‌ی کتێب به‌چاوێکی ره‌خنه‌گرانه‌وه، هه‌ڵسه‌نگانی توێژینه‌وه‌ی ناو ژۆرناڵ،…تاد ) هه‌ر کێماسیی نییه، به‌ڵکوو ههستپێنهکردن و ته‌وه‌زه‌لیی و بێدهربهستییشه.
خوێندن به ستایڵی ئه‌کادیمیی مه‌رج نییه نووسه‌ر و توێژه‌ره‌وه‌ی باش و دانسقه به‌رهه‌م بهێنێ. دنیا پڕیه‌تی له پرۆفیسه‌ر و دۆکته‌ر و خوێندکاری ماسته‌رو هه‌مووشیان له کارگه‌ی زانکۆ باشه‌کانی دنیاوه به‌رهه‌م هاتوون، که‌چیی به‌شی زۆریان 100% بێبه‌رهه‌من، چ له‌بواره‌که‌ی خۆیاندا و چ له بواری تایبه‌تی ژیان و کارکردنی خۆیشیاندا. له‌کوردستانیش، زۆر له‌م دۆکتهرو خاوه‌ن ماسته‌رانه هه‌ن، یه‌ک دێڕ زانینیان، به تێڵاش لێههڵناوهرێ. به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه، زۆر سکۆلار و بیرمه‌ندی گه‌وره هه‌یه، دووپێیان نه‌چووه به هیچ زانکۆیه‌کدا، به‌ڵام به شێوازی سه‌رده‌م و ئه‌کادیمییانه، گرنگیییان به توێژینه‌وه‌کانیان داوه . هاوکات خوێندن به ستایڵی ئه‌کادیمیی مه‌رجێکی سه‌ره‌کییه بۆ ئه‌وه‌ی نووسه‌ری زۆربڵێ و بوغرای پێ کۆت بکه‌یت و فێری ئه‌وه‌ی بکه‌ی چۆن زانستییانه‌و سه‌رده‌میانه‌و ئه‌کادیمییانه، کنه(research) کاریی ده‌کرێ و چۆن ئه‌کادیمییانه و ستانده‌ردانه سه‌رچاوه‌ی جیاواز جیاواز به‌کار ده‌هێنرێ و ئه‌ده‌ب و تێکستی پێشووتر به‌کارده‌هێنرێته‌وه ( Literature review ) و چۆن ریفرێنسه‌کان ده‌نووسرێنه‌وه و ستایڵ و ستراکتۆری نووسین چۆن داده‌ڕێژرێ.
کورد به‌سه‌دان کتێبنووسی هه‌یه، تێیاندا هه‌یه، چه‌ندین کتێبی نووسیوه، که‌چیی به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ئاماژه‌یان به‌هیچ سه‌رچاوه‌یه‌ک نه‌کردووه. ئاخر ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر گه‌ڕه‌کی ته‌یراوا، چیای نه‌که‌رۆز، پردی ده‌لال…تاد توێژینه‌وه‌یه‌کی کورت، یان وتارێکی تێروپڕ و تژیی له زانیاریی بنووسرێ، ده‌بێ ده‌یان سه‌رچاوه له‌به‌رده‌ستدا هه‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی باسه‌که، تێوتهسهل بێت. ئه‌و نووسه‌رانه‌ی کتێبی بێ سه‌رچاوه ده‌نووسن، خوێنه‌ر به گێل و گه‌مژه تێده‌گه‌ن، به‌ڵام له راستییدا گێل و گه‌مژه‌ی راسته‌قینه ئه‌وانه‌ن که کتێبی بێ سه‌رچاوه ده‌خوێننه‌وه. ئاخر ئه‌و جهڵهبهیه له‌خوێنه‌ری کورد، بوونه بهدهروێشی ئه‌م نووسه‌ر و ئه‌و رۆماننووس ……تاد چونکه کاتێ کتێبی فڕوفیشال ده‌نووسن به‌ناوی خۆیانه‌وه، جا یان بیروبۆچوون و ئارگیومێنته‌کانی ( ئه‌گه‌ر تێیاندا هه‌بێ ) ناوی دزراون و ئه‌تککراون، یاخود کابرای نووسه‌ر وه‌ک مه‌لایه‌کی دوانزه عیلم، ده‌یداته به‌ری و پێیوایه کۆمه‌ڵی فه‌قێی که‌ڕولاڵ ده‌یخوێننه‌وه.
بۆیه تا ئێستا ئه‌م مێنتاڵی مهلابوونه له‌ناو زۆرێک رۆشنبیر‌و نووسه‌ر و ته‌نانه‌ت خۆ بهسکۆلارزان و ئهکادیمسیتیشدا هه‌یه. لای ئه‌وان، نووسه‌ر له‌کولتووری ئایین و ئه‌فسانه‌ی زۆرزانییه‌وه هاتووه‌و نووسه‌ربوونی( مهلابوونی) خۆی وه‌ک کارێزمایه‌کی خوتبه‌ده‌ر به‌کار ده‌هێنێ و خوێنه‌ریش وه‌ک که‌ڕه‌واڵه چاولێده‌کات. به‌داخه‌وه به‌شێکی زۆری خوێنه‌ری کورد تا هه‌نووکه‌ش جگه له‌زمانی خۆماڵیی هیچ زمانێکی تر نازانن. له‌کاتێکدا، که‌سێک به‌خۆی بڵێ خوێنه‌ری جدیی و شاره‌زا، ئه‌گه‌ر له کوێره دێیه‌کی کوردستانیش بێت، زۆر پێویستیی به‌وه هه‌یه که زمانێکی بیانیی،به‌تایبه‌تیی ئینگلیزیی فێر ببێ. ئه‌م زمانزانینه، بۆ خوێنه‌ر چه‌کێکی ئه‌وه‌نده به‌هێزه ، ده‌ماری نووسه‌ری پێ ده‌ناسێته‌وه. خوێنه‌ر به ئاسانیی ده‌زانێ نووسه‌ر چیی لهباردایهو چیی لهههگبهکهیدایه.
ناکرێ له‌سه‌رده‌می گڵۆباڵیزه‌یشندا، به‌خۆت بڵێی خوێنه‌ری جدیی و نووسه‌ر و رۆماننووس، که‌چیی له ئینگلیزیشدا هاڕه‌ی له‌بڕه‌ی نه‌که‌یته‌وه. چۆن بۆ هه‌موو خوێندکارێکی ئه‌م دنیایه پێویسته بناغه سه‌ره‌کییه‌کانی کۆمپیوته‌رو زمانی ئینگلیزیی بزانن، به‌هه‌مان شێوه‌ش هه‌موو خوێنه‌رێکی وریا پێویستی به‌وه هه‌یه، سهرهتهقێیهک له‌گه‌ڵ ئینگلیزییدا بکات. ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر به‌ردی ره‌قیش بێت ده‌بێ زمانی ئینگلیزیی که‌مێک بزانێ. چونکه کاتێ خوێنه‌ری کورد، هه‌ر چاوی له‌وه بێ، نووسه‌ره‌کانی بواری هزرو زانین، کتێبی بێ سه‌رچاوه، توێژینه‌وه‌ی ساخته‌و بۆچوونی دزراوی که‌سانی بیانیی به‌ناوی خۆیانه‌وه بنووسن و ئه‌وانیش بیخوێننه‌وه، ئه‌وکاته چه‌ندین جه‌ڵه‌ب خوێنه‌ری کورد په‌یدا ده‌بن، مێگه‌لێک خوێنه‌ری فهل و دهفبهدهست په‌یدا ده‌بن که جگه له‌سه‌ر له‌قاندن زێتر، هیچ ره‌خنه‌یه‌ک ناتوانن به‌رهه‌م بهێنن.
هه‌ر بۆیه بیرکردنه‌وه له ده‌رکردنی ژۆرناڵ و بڵاوکراوه‌ی ئه‌کادیمیی، به تایبه‌تی له زانستگاکان، کۆلێژه‌کان، کۆمپانیا و ده‌زگای چاپ وپهخشه ته‌واو سه‌ربه‌خۆکاندا، ره‌نگه جۆرێک له گه‌ڕانه‌وه‌ی رێز و به‌ها و مۆراڵ بۆ کایه‌ی نووسین بێت. ئه‌مه‌ش زه‌مینه خۆشده‌کا، که خوێنهرگهل و نووسه‌رگه‌لێک له بواره جیاوازه‌کاندا په‌روه‌رده بکرێن، که رشته‌ی خۆیان بێت و ببنه پسپۆر تێیدا. ته‌نها له‌م ئاقاره‌وه ده‌کرێ، ده‌روازه‌ی نوێ و ستایڵی نووسینی ئه‌کادیمیی به خوێنه‌ری فهل و چه‌پڵه‌لێده‌رانی ئه‌و نووسه‌رانه‌ی گوایه تانوپۆی ئه‌ده‌بی کوردی‌یان قۆرغکردووه ئاشنا بکرێ. هاوکات پردێکی متمانه له نێوان خوێنه‌رو نووسه‌ردا په‌یدا ده‌کات و چیتر خوێنه‌ری کورد خۆشباوه‌ڕ نابێ، به‌ڵکوو گرنگه خوێنه‌ر له‌هه‌موو شتێک به‌گومان بێت. گومان هه‌بوون له‌نووسه‌ر، ئاستی ئاگایی خوێنه‌ر دیاریی ده‌کات.
زۆرێک له‌و نووسه‌رانه‌ی کورد له‌سه‌ر به‌عس، به‌عسیزم ، جینۆساید، ئه‌نفال، ناسیۆنالیزم، لیبراڵیزم، پۆست مۆدێرنیزم، تیۆرییه کۆمه‌ڵایه‌تیی و سیاسییه‌کان، سایکۆلۆژی، ئه‌نسرۆپۆلۆجی، سۆسیۆلۆجی و له‌سه‌روو هه‌مووشیانه‌وه له‌سه‌ر فه‌لسه‌فه‌و قوتابخانه فیکرییه‌کانی فه‌لسه‌فه، دهقسێن، ده‌نووسن، به‌ڕه‌شکه داتای جۆراو جۆر به‌ڕاست و چه‌پدا، سه‌روو خواردا په‌رت و بڵاو ده‌که‌ن، که‌چیی نه له‌ناو تێکسته‌که‌دا ئاماژه به که‌س ده‌ده‌ن و نه ریفرێنسێکیش داده‌نێن. له‌نووسیندا ئه‌م ئه‌دگارانه…. به‌ره‌ڵاییه، دزییه، چه‌ته‌ییه، بێ مۆراڵییه، درۆدهلهسهو کهشوفشه. پێویسته تاڵاوی ریسوایی و تاککهوتنهوه و شه‌رمه‌زاریی بدرێته‌وه به‌چاوی ئه‌م نووسه‌رانه‌دا، ده‌بێ رابگیرێن و کۆتایی به‌م جۆره مۆراڵه‌ی نووسین بهێنرێ. ته‌نها شتێکیش ئه‌و هێزه‌ی هه‌بێ ئه‌م به‌ره‌ڵایی و بوغراییهی ئه‌مانه رابگرێ، نووسین بهستایڵی ئه‌کادیمییه.
به‌داخه‌وه زانکۆکانی کوردستان، هه‌ر سه‌یری چۆنایه‌تیی وێبسایته‌کانیان ده‌که‌ی، بۆنی ناوهڕۆکهکانیانت پێده‌گات. ئافه‌رین پێنج زانکۆ له‌کوردستانی باشووردا ( دهۆک، کوردستان،سه‌ڵاحه‌دین،کۆیه، سلێمانیی)، بهههرپێنجیان ژۆرناڵیکی ئه‌کادیمییان نییه، تا مرۆڤ رووی بێت بهژۆرناڵ ناوزه‌دیان بکات. کاتێ زۆربه‌ی لینکی بڵاوکراوه‌کان( publication ) ی زانکۆ باڵا به‌رزه‌کانی کوردستان کلیک ده‌که‌یت، به کۆنترین ته‌کنیکی منداڵانه، خاکهنازێکیان داناوه و نووسراوه له‌ژێر کارکردندایه. ئیتر مرۆڤ نه‌ک قه‌ڵس ده‌بێ له‌م بێده‌ربه‌ستییه‌ی زانکۆکان، به‌ڵکوو، ئومێدێکیشی پێیان نامێنێ.
ئه‌و کۆمپانیا و ده‌زگای چاپ و بڵاوکردنه‌وانه‌ی که به سه‌ربه‌خۆ خۆیان ده‌ناسێنن، ئه‌و سه‌رمایه‌دارانه‌ی کورد که سه‌رمایه‌کانیان له‌و هه‌موو گه‌نده‌ڵیی و دزییه‌ی کوردستاندا، به‌ده‌ست تێکه‌ڵکردن له‌گه‌ڵ سیاسییه گه‌نده‌ڵه‌کاندا پێکه‌وه ناوه‌و چاکه‌یه‌ک له‌ده‌ستیان ده‌بێته‌وه، یاخود ئه‌گه‌ر نموونه‌ی ده‌ست ودڵفراوانیی و ئه‌ده‌بدۆستیی وه‌ک عه‌لی بۆسکانیی له‌کورددا مابێ. ئه‌و ویژدان زیندووانه‌ی له‌ناو سیاسییه‌کانی کورددا ماون و ده‌ستیان ده‌ڕوات و ده‌توانن کارێک بکه‌ن، ئه‌و نووسه‌ر و توێژه‌رو ئه‌کادیمست و سکۆلارانهی له خه‌می کو‌لتووریی و سیاسیی و کۆمه‌ڵایه‌تیی ئه‌م کاتهگۆرییهدان، پێوێسته بیریکی ورد و تیژ له‌م بێ ژۆرناڵییهی کورد بکه‌نه‌وه.
زۆر زۆر له‌دواوه‌ین، سه‌دان رۆژنامه و گۆڤاری ره‌نگاوره‌نگی پڕ لهبریسکهو وێنه‌ی سه‌رنجڕاکێش ، هه‌زاران وتاری که‌چ و باوبژی رۆژگار، سه‌دان کتێبی بێ ریفرێنس، ده‌یان سه‌ته‌لایتی بێکه‌ڵکی کوردیی ، ناکه‌نه یه‌ک توێژینه‌وه‌ی ورد‌و ئه‌کادیمییانه، که نووسه‌ره‌که‌ی جورئه‌ت بکات، که لای که‌م ده‌یان سه‌رچاوه‌ی بیانیی به‌کارهێنابێ. کورد پێویسته به گرنگییه‌وه بیر له تێکستی ئه‌کادیمیی بکاته‌وه. دواخستنی ئه‌م هه‌نگاوه، زیانی زۆر گه‌وره به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێ.
ده‌سه‌ڵات و نووسینی نائه‌کادیمیی – Power and non-academic writing
ده‌سه‌ڵات به‌هه‌موو جۆره‌کانییه‌وه( به‌ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی کوردیی) یشه‌وه، سه‌رچاوه‌ی قاتیی( scarce ) ه له بواری نووسینی ئه‌کادیمییدا. سه‌رنجێکی سه‌رپێی بۆ ئه‌و هه‌موو گۆڤاره حیزبیی و نیمچه حیزبیی و به‌ناو سه‌ربه‌خۆیانه‌ی کوردستان، مرۆڤ تێده‌گات، ده‌سه‌ڵات له کوێدا وه‌ستاوه. ئه‌م هه‌ڵسوکه‌وته‌ی ده‌سه‌ڵات له‌مه‌ڕ نووسینی ئه‌کادیمییدا، ده‌ردێکی درمه به سه‌ر ته‌واوی ئه‌ده‌بی کوردیی دوای راپه‌ڕینه‌وه بوونی هه‌یه، ده‌سه‌ڵات تا ئه‌و جێگه‌یه رێزی نووسینی ئه‌کادیمیی ده‌گرێ، که ره‌خنه له‌تانوپۆی ده‌سه‌ڵات به‌هیچ شێوه‌یه‌ک نه‌گیرێ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ده‌رفه‌ته که‌مبکاته‌وه، هه‌ر له‌سه‌رچاوه‌وه، کۆمه‌ک و خزمه‌ت به‌و هه‌وڵانه ناکات که نووسینی ئه‌کادیمیی ده‌نووسن.
به بۆچوونی Heim، ئه‌م هه‌موو سه‌ره ناکۆکه لهمهنجهڵێکدا ناکوڵێن، چونکه کاتێ دوو سه‌ر به‌یه‌کدا دێن، ده‌بێ رێگه بۆ سه‌ری سێیه‌م بکرێته‌وه( Heim,1993,p.78) . بۆیه هه‌میشه سکۆلاره ئازاد و نووسه‌ره سه‌ربه‌سته‌کان له هێجه‌مۆنی ده‌سه‌ڵات دوورده‌که‌ونه‌وه‌و سه‌ری خۆیان و قه‌ڵه‌می خۆیان ئازاد ده‌که‌ن . هاوکات به‌پێی دایه‌لێکته‌کانی باختین بێ ،ئه‌م پێوه‌ندییه‌ی نێوان ده‌سه‌ڵات و نووسینی ئه‌کادیمیی……له‌سه‌ر سرووشی ئه‌و تێکهه‌ڵکێشانه ده‌ژین، که له‌نێوان قه‌واره‌و کاتدا به‌ریه‌ک ده‌که‌ون( Cross,1990 ). قه‌واره‌ی سیاسیی ده‌سه‌ڵات هیچ باکێکی به پرۆژه‌ی نووسینی ئه‌کادیمیی نییه، ئه‌گه‌ر کاته‌که‌ی و شوێنه‌که‌ی له‌گه‌ڵ ویستی ده‌سه‌ڵاتدا به‌ریه‌کبکه‌ون.
ئه‌گه‌ر سه‌رنج بدرێ، هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار له باشووری کوردستاندا، هه‌ر کاتێک تووشی ته‌نگژه‌ی سیاسیی و ریسوابوونی گه‌نده‌ڵییه‌کان بووبێتن، بۆ ئه‌وه‌ی پاساو بۆ ئه‌و تهنگژانهیان بهێننه‌وه، یان کاتێک له ئاستی سیاسه‌تی ناوه‌کیی و ده‌ره‌کییدا تووشی شکست و ده‌سته‌وه‌ستانیی ده‌بن ، په‌نا بۆ ئه‌و نووسه‌ر و ئه‌کادیمییانه ده‌به‌ن که کوشته‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی و نازی ده‌سه‌ڵاتن، تا به هۆی شۆرهتهکانیانهوه نه‌ک به‌رپرسیاریی و بڕشت و کاکڵه‌ی زانینه ئهکادیمییهکانیانهوه، ئه‌و سیاسه‌ته شکستهێنهرانهیان بۆ په‌رده‌پۆش بکه‌ن و بۆیان بڕازێننه‌وه. لێره‌وه ره‌نگه یه‌کێک له‌و چاوگانه‌ی که ره‌وایه‌تی به‌خشیووه به‌و دووزلحیزبه که له‌و سیاسه‌ته گه‌نده‌ڵکاره ناقۆڵا و قومارکردنهکانیان به دۆزی که‌رکوک و مافه‌کانی دیکه‌ی کورده‌وه به‌رده‌وام بن، هه‌ڵوێسته هه‌لپه‌رسته‌کانی ئه‌و چه‌شنه نووسه‌ر و ئهکادیمییانهن.