ڕێکخراوێک بۆحزب و فدراسیۆنێک بۆپه‌نابه‌ران
ڕێکخراوێک بۆحزب و فدراسیۆنێک بۆپه‌نابه‌ران
فازڵ عوسمان
__3__
fadhil.uthman@hispeed.ch
من دژی فدراسیۆن نیم ،دژی ئاراسته‌ی کاری فدراسیۆنم ،فدراسیۆن واتا کاری ڕێکخراو و کاری جه‌ماعی که حه‌تمه‌ن کاریگه‌ری زیاتر ده‌بێت له کاری فه‌ردی و په‌رت و بڵاو به‌ڵام هه‌رگیز ئه‌مه‌ی ئێستا ناکاته فیدراسیۆن ,که‌ی فدراسیۆن له یه‌ک تاکه حزب پێکهاتووه؟ ،ده‌بێ ئه‌مه زۆر به جوانی ڕوون بکه‌مه‌وه, وه ده‌بێ به ڕوونی مه‌سه‌له‌که بخه‌مه ڕوو ،که ده‌ڵێم من دژی ئاراسته‌ی کاری فدراسیۆنم مانای چیه ؟ من ده‌ڵێم یه‌که‌م په‌نابه‌ر ,دووه‌م فدراسیۆن به‌ڵام ئه‌و هێڵه‌ی پێ له سه‌ر ئه‌وه داده‌گرێت که ده‌بێت فدراسیۆن سه‌ربه تاکه حزبێک بێت، پێی وایه ده‌بێت فدراسیۆن یه‌که‌م بێت ئنجا په‌نابه‌ر .لای من ئه‌مه‌ی ئه‌وان هه‌ڵه‌یه وه نا ئینسانیه چونکه وه‌کوو ئه‌وه‌ی لێ دێ که دکتۆرێک ئاماده نه‌بێت چاره‌سه‌ری نه‌خۆشێک بکات تا ته‌ئمین نه‌کرابێ.که ئه‌مه تا سه‌ر ئێسک نا ئنسانیه . به‌ڵام مانای ئه‌وه نیه که ئه‌وان مه‌منووعه ئه‌و کاره بکه‌ن به‌ڵکوو داوایان لێ ده‌که‌ین که به ئاشکرا ئه‌م کاره ئه‌نجام بده‌ن نه‌وه‌ک له ژێر په‌رده‌ی کێشه‌ی په‌نابه‌ریه‌وه بۆ حزب هه‌ڵسوڕێن و ئیختلافاتی حزبه‌کان له‌ناو فدراسیۆن یه‌ک لایی بکه‌نه‌وه، که چه‌ند نه‌فه‌رێک وه‌ک ده‌روێش بۆ حزب ئه‌م کاره ئه‌نجام ده‌ده‌ن هه‌ر وه‌ک ڕه‌فیق حزبیه‌کانی جاران له‌ناو په‌نابه‌ران خه‌ڵک که‌سب ده‌که‌ن و فه‌رق و جیاوازی له ناو په‌نابه‌راندا دروست ده‌که‌ن هه‌ر په‌نابه‌رێک فدراسیۆنی قه‌بول نه‌بێ به‌بێ سێ و دوو بایکۆت ده‌کرێت که من ئه‌مه ناو ده‌نێم ڕه‌زاڵه‌ت که بێ ئیعتباری به دیاری بۆ هێناوین. ده‌لیلم له سه‌ر ئه‌م قسه‌یه هه‌ر ئێستا چه‌ندین په‌نابه‌ر به ناچاری فۆرمی ئه‌ندامه‌تیان له حزب پڕ کردۆته‌وه ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی شتێک بکه‌ن بۆ سۆراغی بێ ئیقامهییان له‌م ووڵاته که من پێم وایه ده‌کرێت هه‌وڵی جدی بۆ هه‌موو په‌نابه‌ران بخه‌ینه گه‌ر نه‌ک بۆ ته‌نها ئه‌م که‌سانه یان که‌سانی نزیک له‌و ئه‌ندامانه‌ی فدراسیۆن یان ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی حزب که هه‌ر ئێستا چه‌ندین به‌ڵگه به‌ده‌سته‌وه هه‌ن که به‌رپرسه‌کانی حزب یان فدراسیۆن خزم و که‌سی خۆیان هێناوه‌و ئیقامه‌یان بۆیان وه‌رگرتووه که به داخه‌وه کاره‌که ئۆتۆماتیکی ده‌چێته قالبی ته‌سکی حزبایه‌تی و ئینتهازیهت که له کۆتاییه‌که‌یدا هه‌م په‌نابه‌ران باجه‌که‌ی ده‌ده‌ن و هه‌م به زه‌ره‌ری کۆمۆنیزمی کرێکاری ته‌واو ده‌بێت هه‌روه‌ک ئه‌مڕۆ ئاسه‌واره‌کانی وه‌ده‌رکه‌وتووه که ئه‌مه چه‌ند ته‌ئسیری سلبی له سه‌ر کۆمۆنیزمی کرێکاری و خۆشناوی مه‌نسور حکمه‌ت داناوه له ته‌واوی دونیادا وه چه‌ند ئه‌م فدراسیۆنهی په‌رته‌وازه‌و ڕه‌زیل کردووه ،
هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر ئیمتیازێک له گۆڕێ‌دا نه‌بێت هه‌رگیز ئه‌م پێداگریهش له سه‌ر فدراسیۆن وه‌کوو خاڵی یه‌که‌م ئینجا په‌نابه‌ر له خاڵی دووه‌م نابێت .که ئه‌مه هه‌ر هه‌مان ڕه‌فتاری نادروستی حزب و لایه‌نه‌کانی تره له دژی یه‌کتری ئه‌نجامی ده‌ده‌ن که بێگوومان له‌مه‌یاندا ئازادن ،به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆ من گرنگه حزبه‌کان نیه له‌م کاره‌دا به‌ڵکوو په‌نابه‌ره که ڕاسته هه‌موو حزبێک ئازاده له کار‌و هه‌ڵسوڕانیدا ،به‌ڵام ده‌بێت کارێک بکه‌ین مه‌جالێکی فراوان بمێنێته‌وه بۆ په‌نابه‌ر ، وه ده‌بێ زۆر ڕه‌چاوی ئه‌وه بکه‌ین کهناڕهزایهتیهکانی په‌نابه‌ران له‌نێوان به‌رداشی ململانێی حزبه‌کان نه‌بن به قووربانیی ، لێره‌دا من به ئاشکرا تر ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم که من ئه‌مه به نه‌نگی نازانم به ئاشکرا بانگه‌وازی هه‌موو حزبه‌کان و هه‌موو ڕێکخراوه‌کان بکه‌م و بچم سه‌ردانیان بکه‌م و داوایان لێ بکه‌م بێن له گه‌ڵ یه‌کدا کار بکه‌ین بۆ خاتری باشتر کردنی ژیانی په‌نابه‌ران وهه‌موو ئازادیه‌ک بده‌ین به تاکی په‌نابه‌ر و ڕێکخراویک بین بۆ په‌نابه‌ران به هه‌موو ئایدیا و بیرکردنه‌وه جیاوازیهکانیشیانهوه چالاکی ئه‌نجام بده‌ن و به هه‌ر شێوازێک که خۆیان پێیان خۆش بێت و ئه‌وپه‌ڕی ڕێزیشیان بۆ دابنێین لێگه‌ڕێین ڕێکخراوێک بۆ په‌نابه‌ران بێته کایه‌وه شوێنی لێک گرێ دانه‌وه‌ی هه‌موومان بێت . ته‌نها هه‌ست و سۆزی ئینسانی کۆمپاسه‌که‌ی بێت .
……. درێژه‌ی هه‌یه ……