خوله‌ک به خوله‌ک له یۆنان ئه‌مرۆ چی ڕوویدا .
تایبه‌ت به ده‌نگه‌کان
خوله‌ک به خوله‌ک له یۆنان ئه‌مرۆ چی ڕوویدا ، 9/12/2008.
وه‌رگێڕانی: رۆژ ئه‌حمه‌د
11:24 به‌یانی
گرۆپێک له خویندکاری قوتابخانه سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندیه‌کان، هێرشیان برۆدهته سه‌ر چوار بنکه‌ی پۆلیس له رۆژئاوای ئه‌سینای پایته‌خت به به به‌رد باران کردن و هه‌ڵدانی بۆمبی ده‌ستکردی مۆلۆتۆڤ کۆکتێل، هه‌ر ئێستاکه‌ش به سادان مامۆستا و، پرۆفیسۆری زانکۆکاکان له‌گه‌ڵ هه‌زاران له خوێندکاران له سه‌نته‌ری ئه‌سینای پایته‌خت کۆبونه‌ته‌وه بۆ خۆپیشاندان دژی کوشتنی خویندکاری قوتابخانه ئه‌لێکساندرۆس که به‌دوای خۆیدا ئه‌و پێکدادانانه‌ی هینا که بووه خراپترین پێکدادان دژی حوکوموتی یۆنانی له دوو ده‌یه‌ی رابردوودا.
11:57 به‌یانی
له‌گه‌ڵ شله‌ژانی حوکومه‌ت پاش 3 رۆژ له به‌رده‌وامبوونی پیکدادان، پارتی سۆسیالیستی یۆنانی که گه‌وره‌ترین پارتی ئۆپۆزسیۆنه که‌وتونه‌ته ره‌خنه‌ی بنچینه‌یی له حوکومه‌ت. دوابه‌دوای کۆبونه‌وه‌یه‌کی به په‌له له‌گه‌ل به‌رپرسانی حوکومه‌ت، جۆرج پاپاندریا ی سه‌رۆکی پارته‌که ووتی خه‌ڵکی یۆنان باوه‌ڕیان به حوکومه‌ته‌که‌ی نه‌ماوه و خه‌ڵکیش له نێوان دوو کێشه‌دایه " کێشه ئابووریه‌کان، کێشه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان، کێشه‌ی ده‌ستوور و کێشیه‌ی نرخه‌کان" که حوکومه‌ت له به‌ره‌و دژوارتر زیاتر نه‌یتوانیوه بچوکترین له‌و کێشانه چاره‌سه‌ر بکات".
12:13 پاش نیوه‌ڕۆ
مانشێتی رۆژنامه‌ی کاتهرێنی که رۆژنامه‌ی سه‌ره‌کی وڵاته‌که‌یه ده‌ڵێت " پێکدادانه‌کانی ئه‌سینا ته‌واوه‌تی له کۆنترۆل کردن ده‌رچوون" ، هه‌ر هه‌مان رۆژنامه ده‌ڵێت که ئه‌و پۆلیسه‌ی خوێندکاره‌که‌ی کوشتووه، له یه‌کێک له یه‌که نزمه‌کانی پۆلیس بووه و له ساڵی 1999 ه‌وه خراوه‌ته نێو هێزی پۆلیسی ئاسایی.
هێزی ئاسایشی تایبه‌تی فه‌رمانیان پێدراوه که له به‌رده‌م بیناکاندا بمێننه‌وه بۆ پاراستنیان له سووتان و وێرانکردن، تاوه‌کو پۆلیسی ئاسایی تۆزێک کۆنترۆڵی باره‌که ده‌کات.
12:20 پاش نیوه‌ڕۆ
پاپهندریای داوای کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کانی کردوه که نزیک بکرێنه‌وه، پارتی فه‌رمانڕه‌وا که پارتی دیموکراته ته‌نها لامنگی سێپتامبه‌ر ده‌رچوون، به‌ڵام دوای چه‌ندین ساڵ، ئه‌مه یه‌که‌مین جاره که سۆسیالیسته‌کان ده‌نگ و بۆچوونی خه‌ڵک دووباره سه‌رکردایه‌تی ده‌که‌نه‌وه.
12:24 پاش نیوه‌ڕۆ
وێنه‌ی زیندوو له سه‌ته‌لایتی سکای نیشاندی داوه که خۆپیشانده‌ران په‌لاماری چه‌کی پۆلیسه‌کان ده‌ده‌ن و له کاتی بهرچهدانهوهیاندا ده‌یانه‌وێت چه‌کیان بکه‌ن، به‌ڵام ئێستاکه نزیکه‌ی سه‌د خوێندکاری یۆنانی له پاریس خۆپیشاندان ده‌که‌ن له به‌رده‌م سه‌فاره‌تی یۆنانی و نزیکه‌ی 60 خوێندکاریش چوونه‌ته ژوره‌وه، قسهکهریکی سه‌فاره‌تیش رایگه‌یاندووه که ئه‌مه داگیرکردنی سه‌فاره‌تی یۆنانیه‌و پۆلیسی فه‌ره‌نسی به‌رپرسیاره.
له له‌نده‌نی پایته‌ختیش له به‌رده‌م سه‌فاره‌تی یۆنانی، خۆپیشانده‌ره خوێندکاره‌کان ئاڵای یۆنانیان گڕ تێبه‌ردا.
12:56 پاش نیوه‌ڕۆ
له پرسه‌ی ئه‌و خویندکاره ته‌مه‌ن 15 ساڵه که به‌ده‌ستی پۆلیس کوژرا بوو رۆژی شه‌مه، 6.000 خوێندکارانی زانکۆ و کۆلیژه‌کان و قوتابخانه‌کان به مامۆستا و پرۆفیسۆرهکانیانهوه ئاماده‌بوون و پیکدادانیکی دژوار له نیوان پۆلیس و ئاماده‌بوانی پرسه‌که روویدا.
3:06 پاش نیوه‌ڕۆ
رۆژنامه‌ی ئیکۆنۆمیست(ئابووری) به‌ریتانی لیستی کاره گه‌نده‌ڵیه‌کانی پارتی دیموکراتی فه‌رمانڕه‌وا به ناوه‌کانیانه‌وه بڵاو ده‌کاته‌وه.
3:12 پاش نیوه‌ڕۆ
له سالۆنیکا باکوری یۆنان ، له دوای ڕێپێوانیکی دریژ پۆلیس گازی فرمیسک رژێن ده‌ته‌قێنێت به ڕووی خۆپیشانده‌راندا و پێکدادان له‌ویش ده‌ست پێده‌کات لو نێوان 200 لاو و هێزه‌کانی پۆلیس. خۆپیشانده‌ران په‌لاماری ئه‌و که‌ره‌سه رۆژنامه‌وانییه حوکومیانهش ده‌ده‌ن که به‌مه‌به‌ستی سیخوڕی بۆ ناسینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی خۆپیشانده‌ران له شوێنی پێکدادانه‌که به‌کاریان ده‌هێنا.
3:47 پاش نیوه‌رۆ
نیکۆش کۆنستانداراس، سه‌رنووسه‌ری کۆڵۆمی رۆژنامه‌ی کاتهرێنی نووسیویه‌تی که"گه‌ر یۆنان قورسه بۆ فه‌رمانڕه‌وای کردن، ئه‌بیت له کۆنترۆل ده‌رچێت، هه‌ر وه‌ک بینیمان له ڕێگای کاردانه‌وه‌ی توندوتیژی هێزه‌کانی پۆلیس، که له تف لێ کردن زیاتر شایانه‌ی هیچی تر نیه".
4:00 پاش نیوه‌ڕۆ
ئه‌و 6.000 خۆپیشانده‌ره‌ی ئاماده‌ی پرسه‌ی خوێندکاره لاوه کوژراوه‌که بوون، خۆپیشاندانیکی هێمنانه و له‌سه‌ر خۆیان به ڕیوه برد. له نێو خۆپیشانده‌راندا هاواری وه‌ک، به‌راز، سیخور ، بکوژان به پۆلیسه‌کان ده‌وترا، له ئه‌نجام پۆلیس که‌وته هاویشتنی گازی فرمێسک رێژ و و 6.000 ئامادهبوهکانیش به‌رگریان ده‌کرد، خۆپیشانده‌ران به‌ربه‌ستی پۆلیسیان شکاندووه و به‌ره‌و بینای په‌رله‌مان به‌ڕێ که‌وتن، ئیستاکه کاتژمێر 6.00 ی ئێواره‌یه و بینای په‌رله‌مانیش له رووی پشتیه‌وه گڕی لێ به‌رز ده‌بێته‌وه به‌هۆی بۆمبه بهنزینیهکانی خۆپیشانده‌ران.
.
سه‌رچاوه‌کان : رۆژنامه‌ی گاردیه‌نی به‌ریتانی