له‌به‌ره‌ده‌م پۆرترێته‌كانی تۆدا…..په‌سار
له‌به‌ره‌ده‌م پۆرترێته‌كانی تۆدا
په‌سار
Pasar_pna@yahoo.comپۆرترێتی یه‌كه‌م:
ئه‌و هه‌موو بێده‌نگییه چییه
له چاوه‌كانت؟
ده‌توێت به‌م سیحره‌وه
به‌ره‌و كام بێ ده‌نگی ئه‌م دنیایه‌م ببه‌یت
له‌هه‌موو بێ ده‌نگییه‌ك ئارام ده‌بم و
خه‌و وه‌ك خۆشه‌ویستێك ده‌مكاته باوش
ده‌مبات و ده‌مبات و ده‌مبات …
بۆ ئه‌وه‌ی دواجار بێ باوه‌شم بكاته‌وه
خه‌و دا‌و دا‌و مووه‌كانی سه‌ره‌م دهژمێرت
خه‌و ماچی حهسرهتییهكانم ده‌كات
به‌ڵام دواجار بێ به‌زه‌ییانه جێم دێڵێت
هه‌رگیز
له‌و بێده‌نگییه ناترسم،
بێده‌نگییه‌ك كه ترسم لێی هه‌یه
بێده‌نگی تۆیه،
به‌ره‌وه بێده‌نگیت نایم
هه‌رگیز حه‌ز له بێ ده‌نگی تۆ ناكه‌م
تۆ به‌م بێ ده‌نگییه
به‌ردێك ده‌خه‌یته ناو دڵمه‌وه.
بیرت دێت پێشتر پێم ده‌وتی
"چاوه‌كانت ده‌ریاییه‌كی ئارامن".
ئێستاش له‌وه په‌شیمان نیم
به‌ڵام ئه‌و كاتانه‌ی كه ده‌ریاكه
بێ ده‌نگ ده‌بوو
ئه‌و كاتانه‌ی كه‌شتی موسافیره‌كان
له ناوه‌ڕاستی ده‌ریا ده‌وه‌ستان و
كه‌شتی چه‌ته‌كان
له رووتاندنه‌وه‌ی كه‌شتییه‌كانی تر
ده‌ستیان هه‌ڵده‌گرت
له‌و كاته ده‌نگی نه‌وره‌س ون ده‌بوو
هه‌ستم به‌ترسێك ده‌كرد
هه‌ستم به راكردنی رۆحت ده‌كرد
له چاوه‌كانته‌وه
راكردنی عه‌شق هه‌بوو
بێ ده‌نگی چاوه‌كانت
بێ ده‌نگی عه‌شق بوو
پۆرترێتی دووه‌م:
هه‌میشه په‌پوله‌كان
له‌باخی لێوه‌كانت
هه‌ڵده‌فڕن و
بۆ حه‌زێك
سه‌فه‌ری دوور ده‌كه‌ن
هه‌میشه به‌هارێك
له لێوه‌كانت ده‌بینرێت و
بۆ شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ پاییز
سه‌ما ده‌كات
لێوه‌كانت هه‌میشه
بۆ ماچێكی لێوم
درۆیه‌ك ده‌كات
پۆرترێتی سێیه‌م:
له هه‌ر تاڵه مووێكی قژت
كه به‌قه‌د خه‌ونه‌كانم زۆرن
په‌نجه‌كانم هاوڕێتیان كردووه
هیچ ژماره‌یه‌كیش
خۆی به شایسته‌ی
ئه‌وه‌نده جاره نازانێت
په‌نجه‌كانم له‌ڕووبه‌ری قژتدا
جوانترین سه‌مای ده‌كرد
باوه‌شیان به‌یه‌ك ده‌كرد و
ماچی توندی یه‌كتریان ده‌كرد
ئه‌م سه‌مایه وای ده‌كرد
تۆ بخه‌ویت و
منیش به‌دیار جوانیته‌وه
شیعر بنووسم
پۆرترێتی چواره‌م:
له كاتی گرتنی ئه‌م پۆرترێتهت
شێتانه پێدهكهنیی
له‌گه‌ڵ بینینی ئه‌م پۆرترێته
هه‌موو جارێك
له گوێچكه‌مدا زرینگه‌ی
ده‌نگی گرته‌ی كامێراكه دێت
سه‌یره ئازیز!
له بینینی هه‌ر پۆرترێتێكت
ده‌گه‌ڕێمه‌وه باوه‌شی
ئه‌و ساته،
ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ ئه‌و شوێنه‌ی
كه هێشتا تۆی لێیه،
تۆش هه‌ر
له پۆرترێتێكی ره‌نگاوره‌نگدا
ناگه‌ڕێیته‌وه شوێنه‌كان
تۆ هه‌ر له پۆرترێتهكانهوه ده‌مێنییه‌وه
منیش هه‌ر له‌به‌رده‌م پۆرترێتهكاندا
هه‌موو پۆرترێتهكانت:
له‌هه‌موو پۆرترێتهكانت
شتێك ده‌بینم
ئه‌ویش پۆرترێتێكی دیكه‌ی تۆیه