کۆشکێ له‌به‌فر… به‌ندی عه‌لی
تاچاو بڕکا ، سپی ڕه‌نگی و
تامت له‌تامی به‌فر ئه‌چێ
به‌فرێک..که‌هه‌ر له‌ترۆپکی
کێوه ئه‌فسوناویه‌کان و
له‌دوڕیانی وه‌رزه‌کانا دائه‌بارێ
ئه‌و ده‌مانه‌ی
چاو بهرشهواره که‌وتووه‌و
واقیش به‌ر ته‌لیسمی ووڕمان
تاچاو بڕکا ، بریسکاویت
ده‌سته‌و یه‌خه‌ی
له‌گه‌ڵ مانگه‌شه‌وی تابان
من ئه‌پرسم
ئاخۆ کامتان پرشنگ ئه‌دا
به‌وی تر‌و
کامتان به‌دوی ئه‌وی تردا
ئه‌خولێته‌وه
تاچاو بڕکا ، که‌ڵه‌گه‌تی
بۆیه ، ئاسان
چاوم به‌چاوت ناکه‌وێ و
ده‌نگت دره‌نگ دێته به‌رگوێ
ئه‌ی چاو که‌ژاڵی دووره ده‌ست
ئه‌ی زۆرزانی گه‌لێک عه‌ییار
ئه‌ی هه‌م ڕه‌قیب و ئه‌ی هه‌م یار
ئه‌ی هه‌م گوڵ و ئه‌ی هه‌م جه‌خار
تاچاو بڕکا ، شۆخ و شه‌نگی
ده‌مێ توڕه‌ی ده‌مێ مه‌نگی
هه‌ر ده‌مێکیش .. به‌جۆرێکیش
خۆت ئه‌گۆڕی
ده‌مێ ئاوی ، ده‌مێ ئاگر
ده‌مێ خواناس ، ده‌مێ کافر
ده‌مێ سنه‌وبه‌رێکی لوت به‌رز
ده‌مێ دار بی یه‌کی شۆڕی
له‌دووره‌وه شۆختر دیاری
دوور کوژهیت و
بته‌کانی مه‌عبه‌دی روح
ئه‌خه‌یته سه‌ر به‌زمی یاری
ئه‌ی چڕترین جه‌نگه‌ڵی شه‌و
قوڵانجێکت تیا نه‌ماوه
مینڕێژ نه‌بێ بهههلوهسهو
بهزینده خه‌و .. به‌یادگاری
ئای که‌شل و مل و نه‌رمی
چه‌ن به‌حه‌یاو چه‌ن به‌شه‌رمی
ئه‌ی په‌شمه‌کی
ناسک و شیرینی ژێر زمان
ئه‌ی پاوده‌ره شه‌کری له‌زه‌ت
هه‌نگوینه ساغه‌که‌ی ژیان
ئه‌ی عه‌ساکه‌ی ده‌ستی مو‌سا
ئه‌سپی باڵداری خه‌یاڵات
ئه‌ی کۆشکێ لهپڕوشهی به‌فر
ئه‌ی .. ده‌سه‌ڵات
تاچاو بڕکا سپی ڕ‌نگی و
تامت له‌تامی به‌فر ئه‌چێ
به‌فرێک ، که‌چه‌ند کۆبێته‌وه
ئه‌شی جارێ .. لای به‌هارێ
به‌غه‌مزه‌ی چاوی ڕۆژگارێ
هێدی هێدی .. بتوێته‌وه