تاوانی کۆمه‌ڵکوژی دژ به کورده فه‌یلیه‌کان و یاسای نێوده‌وڵه‌تی
تاوانی کۆمه‌ڵکوژی Genocaide دژ به کورده فه‌یلیه‌کان و یاسای نێوده‌وڵه‌تی
به بۆنه‌ی دادگایی‌کردنی تاوانبارانی به‌عسیه‌کان به هۆی هۆلۆکۆست دژ به کورده فهیلیهکاد. ئالان قادر
نوسه‌ری وتار: د. ئالان قادر
وه‌رگێر: جیهاد محه‌مه‌د حه‌مه‌که‌ریم.jihadhammah@yahoo.com
پێشه‌کی
هه‌رکه‌س به په‌روه‌نده‌کانی مێژوودا بچێته‌وه، به مه‌به‌ستی دووباره خوێندنه‌وه‌ی، یان وه‌ستان له‌سه‌ر هه‌ندێک له ڕووداوه تۆزلێنیشتوهکانی و گه‌ڕن به کونووقوژبنیدا، وه‌ک هه‌وڵێک بۆ هه‌ڵسه‌نگاند و ڕاڤه‌کردن یان سه‌رنجدانێکی پیاچونه‌وه به ڕابوردوودا Retrospektive ، له ڕاستیدا توشی شۆکێکی به‌هێز ده‌بێت: له هه‌وڵی ڕه‌شی مێژوو نوس و کاتب و ڕۆشنبیره گه‌وره‌کانی عه‌ره‌ب و نموونه‌کانیان، بۆ ئه‌وه‌ی که حیزبی به‌عس به هه‌ردوو به‌شی عێراق و سوریاوه له تاوانی نازیه‌تی و شۆڤێنێتی پاکبکه‌نه‌وه، له ژێر پاساوێکی پوچی ململانێی دژ به داگیرکه‌راندا(کۆلۆنیالیز). ئه‌مانه ئه‌گه‌ر به ئاگایی بێت یان نا ئاگایی گۆڕی خۆیان به ده‌ستی خۆیان هه‌ڵده‌که‌نن و کۆدوپێوهند ده‌که‌نه دهستو قاچی خۆیان و گهلهکهیهن، وه کار ده‌که‌ن له‌سه‌ر درێژه پێدانی کۆیله‌یه‌تی و تێکشکانی ئه‌و گه‌لانه له ڕێگه‌ی شاردنه‌وه‌ی ڕاستیه تاڵه‌کان و ئاراسته‌کردنی سه‌رنجدانیان بۆ دوژمنێکی خه‌یاڵی که ته‌نها له مێشکیاندا بوونی هه‌یه، ململانێی پاڵه‌وانی (سیرفانتس دون کیشوت)* دژ به ئاشه هه‌وایه‌کان دهێنێتهو یاد. پرسیار له سه‌ر په‌یوه‌ندی هه‌موو ئه‌و قه‌سابخانه وهحشگهرییهی دژ به برا کورده فه‌یلیه‌کان کرا به دڕنده‌یی به‌عسیه‌کانه‌وه؟ نامه‌وێت هیچ بڵێم ته‌نها ئه‌وه‌نه‌بێت: که په‌یوه‌ندیه‌کی پته‌وی جددی هه‌بوو، وه‌ک په‌یوه‌ندی نینۆک به گۆشته‌وه. له دوا ساڵه‌کانی هه‌شتاکاندا له کاتێکدا که سه‌رقاڵی له چاپدانی ئه‌م په‌رتوکه بووم: جه‌نگی کۆمه‌ڵکوژی دژ به گه‌لی کوردستان و یاسای نێوده‌وڵه‌تی سه‌رده‌م(که به نوکه قه‌ڵه‌مێک له لایه‌ن به‌عسیه نازیه‌کانه‌وه گۆڕدرا بۆ دژ به گه‌لی عێراق)، له چاوپێکه‌وتنێکمدا به یه‌کێک له دۆسته چه‌په‌کانی عه‌ره‌بی عێراقی و گفتوگۆکردنمان له‌سه‌ر: به کارهێنانی چه‌کی کیمیایی له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی سه‌دامی فاشیه‌وه دژ به کورده‌کان به مه‌به‌ستی پاکتاوکردنیان، هیچی پێنه‌بوو ته‌نها به هه‌ڵچونه‌وه ئه‌مه‌ی ڕه‌تکرده‌وه به‌و پاساوه لاوازه‌وه که ئه‌مه ئیدعای داگیرکه‌رانه بۆ له‌ناوبردنی سیسته‌می نیشتیمان په‌روه‌ری عێراق!!. به‌م شێوه‌یه ئه‌بینین تاوانه به‌ربه‌ریه‌کانی نازیه‌کان و فاشیه‌کانی عه‌ره‌ب که له حیزبی به‌عسی عێراقی وسوریدا ته‌واو جێگیربووبوو جیاوازی نه‌بوو له هۆلۆکۆست و ئه‌و قسابخانه بێوێنه‌یه‌ی که نازیه‌کانی ئه‌ڵمانیا به‌رپایان کرد، دژ به گه‌لانی سلافی و جوله‌که‌کان له جه‌نگی جیهانی دووهه‌مدا که گه‌یشته ئاستی ده‌ره‌وه‌ی سنوری خه‌یاڵی مرۆڤ وبیرکردنه‌وه‌ی!
بارخانه‌ی(پاشخان) ئایدۆلۆژی نازیه‌کان و به‌عسیه‌کان.
به‌سمانه لێره‌دا ئاماژه به چه‌مکه بنه‌ڕه‌تی وڕێنماییه ئایدۆلۆژیه‌کانی ئه‌ڵه‌مانیا بده‌ین که به‌عسیه‌کان وه‌ریانگرت و له ژێر داروپه‌ردوی داروخاوی به‌رلین ، درسدان وڤیینا و شاره‌کانی تری ئه‌ڵمانیاو نه‌مساوه ده‌ریانهێنا و پاش پۆشین و ڕووکه‌شکردنی به چهفیهو عه‌گالی عه‌ره‌بی کردیان به به‌رنامه‌یه‌کی پارکتیکهکراوی خۆیان له کاری سیاسیاندا. وه‌ک:
1ـ تیوری ده‌رفه‌تی زیندوییLebensraum یان به‌رفراوانبوونی قه‌ڵه‌مڕه‌وی داگیرکه‌ری و دوژمنکاری به ڕوخساری جێنشینکرندهوهکانهوه له‌سه‌ر حسابی گه‌لانی تر و خاک و ده‌ڤه‌ره کوردیه‌کانی باشور و ڕۆژئاوای کوردستان که له لایه‌ن به‌عسیه فاشیه‌کانه‌وه قوتدراو ئاوێتهکران له باسکردن نایه‌ن!.
2 ـ وته‌ی خۆ به زلزانین و باڵایی توخمی ئاری ئه‌ڵه‌مانی و عه‌ربی به‌سه‌ر گه‌له‌کانی تردا، وه‌ک توخمی جه‌رمانی پاکژ و ڕه‌سه‌ن و باڵا به‌سه‌ر ئه‌وانی ترد، یان وه‌ک وته‌ی (ئێوه چاکترین نه‌ته‌وه‌ی ده‌رکه‌وتوون له ناو خه‌ڵکدا) " وكنتم خیر أمە أخرجت للناس"
3ـ تیوری پێشه‌وا و تاکه سه‌رکرده‌ی متمانه پێدراوی هه‌تاهه‌تایی.
4 ـ ره‌تکردنه‌وه‌ی دیموکراتیه‌ت و لیبراڵیه‌ت و سندوقی ده‌نگدان و دامه‌زراندنی سیسته‌مێکی سه‌رکوتکه‌ری دیکتاتۆر که هیچ ڕایه‌کی تر قبوڵ ناکات و به‌ڵام هه‌ژموونێکی ڕه‌ها بۆ عهسابات و هه‌واڵگری به هه‌موو لقه‌کانیه‌وه له ئارادا ده‌بێت.
5ـ ڕێکخستنه حیزبی و سیاسیه‌کانی ئه‌ڵه‌مانیای نازی که پڕ بوو له بیری توندڕه‌وی نه‌ته‌وه‌یی له ژێر دروشمی ڕسته‌ی چه‌پێتیدا ـ دیماگۆگیهتێکی توندڕه‌و زیاتر هیچی تر نه‌بوو: نازیه‌کان ( حیزبی نه‌ته‌وه‌یی ـ سۆشیالیستی کرێکاری ئه‌ڵمانیایان ) هه‌بوو ، به‌عسیه فاشیاکان( حیزبی به‌عسی عه‌ره‌بی سۆشیالستیان) هه‌بوو. ئه‌ڵه‌مانیه نازیه‌کان( ڕێکخراوی لاوانی هتلهریان )دامه‌زراند، به‌عسیه‌کان( لاوانی شۆڕ‌شیان دامه‌زراند)!!.
6ـ نازیه‌کان بۆ ڕازیکردنی که‌نیسه به‌یاسا باجیان به‌سه‌ر موسڵمانه‌کاندا سه‌پاند، به‌ڵام به‌عسیه‌کانیش ته‌نها به‌وه‌وه نه‌وه‌ستان که خوتبه‌خوێنی ڕۆژی هه‌ینی و فه‌رمانبه‌ره‌کانی ئه‌وقاف بکه‌نه به‌کرێگیراو و نوسه‌رانی ڕاپۆرت، به‌ڵکو دهستیانوهردایه کاروباری خوا و فه‌رمانیان بۆ ده‌رکرد که ده‌بوایه کێی دروست بکردایه و کێی دروست نه‌کردایه، ئه‌وه خاڵی سه‌دام حسه‌ینی گۆڕ به گۆڕ بوو خیر الله گلفاح، یه‌کێک له عاشقانی ئه‌ڵه‌مانیه نازیه‌کان، فه‌رمانی ئه‌دا به دروستکه‌ری گه‌ردون و ئاده‌میزاد به‌م جۆره: ده‌بوایه خوا سێ جۆر زینده‌وه‌ری دروستنهکردایه: جوله‌که، فارس و میشومهگهز!!؟؟ هتلهریش هه‌میشه دووپاتی ده‌کرده‌وه:خه‌باتم دژی جوله‌که په‌یامێکی خواییه. به‌ڵام عه‌ره‌به نازیه به‌عسیه‌کان و ئه‌وانه‌ی هه‌وادارانیان بوون هه‌میشه سێ شتیان به قێزه‌ون داده‌نا له جیهاندا، کورد و جرج و کوله.!!!
7ـ نازیه ئهلهمانیهکان جوله‌که و قه‌ره‌ج و که‌مئه‌ندامان و پاڵه‌وانانی مقاوه‌مه و زۆرێک له دیله‌کانی روس و گه‌لی سلافیهکانیان له ته‌نوری غازدا سوتاند، به‌ڵام به‌عسیه نازیه عێراقیه‌کان و سوریه‌کان کوردیان له عامودا و به‌ندیخانه‌ی حه‌سه‌که‌ی ڕۆژئاوای کوردستاندا سوتاند و له په‌لاماری ئه‌نفالی به‌دناودا کوردیان له خواروی عێراق و بیابانه‌کاندا زینده‌به‌چاڵکرد و به گازی کیمیایی پاکتاویانکردن و به ده‌یان هه‌زار کوردی فه‌یلیان پاکتاوکرد.(جگه له بێسه‌روشوێنکردنی هه‌شت هه‌زار بارزانی و کوشتنی 11 هه‌زار کوڕ‌و و کچی گه‌نجی کورده فه‌یلیه‌کان و کاولکردن 4500 گوند و شارۆچکه‌ی باشووری کوردستان و ده‌ربه‌ده‌رکردنی دیان هه‌زرا ماڵی کوردی فهریلی بۆ ئێران و گۆڕێنی دیموگرافیاو به عه‌ره‌بکردنی چه‌ندین شار و شارۆچکه‌ی وه‌ک که‌رکوک و خانه‌قین و دووز و دووزخورماتو و شه‌نگار….. وه‌رگێر)
8ـ کۆمار و ده‌وڵه‌تی ترس‌و تۆقاندن وا دامه‌زرابوو، که ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان ڕاسته‌وخۆ له ژێر ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێکردندا بوو!، سه‌ربه‌خۆیی داد و دادوه‌ری ته‌نها به نوسینی سه‌ر کاغه‌ز بوو.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
مه‌به‌ست له‌م پێشه‌کی وبهراوردکردنه، تا ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک پێشکه‌شکه‌م به خوێنه‌ر که به‌عسیه‌کان تا چ ئاستێک توانیبویان به بیری ڕه‌گه‌زپه‌رستی و نازی و شۆڤێنی عه‌قڵی نه‌وه‌کانی دواتر له کۆمه‌ڵگای عه‌ره‌بیدا ژه‌هراوی بکه‌ن به بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕق و قین ودڵپیسی به‌رامبه‌ر به گه‌لی کوردستان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی تاوانی خۆیان به ڕشتنی ڕوبارێک له خوێنی عه‌رب وکورد بسه‌پێنن و درێژه‌ی پێبده‌ن. په‌نابردنی به‌عسیه سوریه‌کان بۆ نمایش‌کردنی فیلمی ئه‌بوجه‌عفه‌ری مه‌نسور له‌م ماوه‌یه‌دا به تایبه‌ت، که پاڵه‌وانی کوردی جوامێر ئه‌بو موسلم ی خۆراسانی ئهدوێنیت به‌وته‌ی: خیانه‌ت له باوباپیرانی کوردتهوه بۆت ماوه‌ته‌وه!، هیچی تر نیه جگه له بیرێکی ڕه‌گه‌زپه‌رستی وه‌رگیراو له بارخانه‌ی بیری ئه‌ڵه‌مانی نازیه‌وه به ئامانجی خۆشکردنی دژایه‌تی عه‌رب به‌رامبه‌ر به کورد بۆ زیاتر پارێزگاری له ده‌سه‌ڵاتی به‌ربه‌ری خۆی.
ده‌سه‌ڵاتی یاسایی نێوده‌وڵه‌تی به‌رامبه‌ر به تاوانه‌کانی به‌عسی فاشی عێراقی دژ به کورده فه‌یلیه‌کان به‌و گوێره‌یه‌ی که له‌سه‌ره‌وه هاتوه و به تێڕوانینی نه‌خشی گه‌وره و به‌رزی برا کورده فه‌یلیه‌کان له هه‌ردوو کۆمه‌ڵگای عێراقی و کوردستانی‌دا له ئه‌فراندنی سیاسه‌ت و زانست و بازرگانی و ڕۆژنامه‌گه‌ری و لقه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی سیاسی پێشکه‌وتوخوازی عێراقی به هیمه‌تی کادرو عه‌قڵه به‌رزه‌کان وسه‌رکرده لێهاتوه‌کانی، که به هه‌زاره‌هایان چونه ڕیزی پێشمه‌رگه‌ی پاڵه‌وان و قوربانیاندا به ڕۆحی پاکیان له ڕێگه‌ی ڕزگارکردنی کوردستان له ده‌ست له‌شکری سه‌دامی فاشی و جاشه‌کانی، تا ده‌سه‌ڵات که‌وه‌ته تۆڵه سه‌ندنه‌وه و پاکتاوکردنیان.
گه‌وره‌ترین تاوانێک که ده‌سه‌ڵاتی سه‌دامی به‌ربه‌ری و نازی کردیان به‌ندکردن و بارمته‌کردنی کچان و کوڕانی تازه هه‌ڵچوی ته‌مه‌ن خونچه‌یی 13 تا 28 ساڵان بوون که به شێوازێکی وه‌حشیگه‌رانه‌ی بێ نموونه له‌ناویانبردن ، به‌بێ ئه‌وه‌ی تاوان و گوناهێکیان کردبێت، به‌ڵکو له‌به‌ر نه‌وه‌ی کورد بوون، چه‌کی کیمیایی و میکرۆبییان به‌سه‌ردا تاقیکردنه‌وه که ژماره‌یان نزیکه‌ی 11 هه‌زار که‌س بوون. وه‌ک زانراویشه له جه‌نگی عێراق ئێران‌دا به ده‌یان هه‌زار له کورده فه‌یلیه‌کان دوورخرانه‌وه بۆ ئێران به بیانوی ته‌به‌عیه‌تی ئێرانی بوونیان، پاش ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی ماڵ و موڵکی گوازراوه و نه‌گوازراوه‌یان و ته‌نانه‌ت پێناسه‌ی که‌سێتیشیان لێسه‌ندرایه‌وه. بێگومان ئه‌م تاوانه هه‌مه‌جیانه‌ی سه‌دامی عوجه و تاقمه فاشیه‌که‌ی که به‌رپاکرا به‌رامبه‌ر به کورده فه‌یلیه‌کان پێشێلکاری و دژایه‌تیه‌کی ته‌واوی هه‌موو بنه‌ماو پایه‌کانی یاسای نێوده‌وڵه‌تی سه‌رده‌مه، تیاشیاندا یاسا مرۆییه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان.
ئه‌گه‌ر هه‌وڵبده‌ین بۆ ڕاڤه‌کردن و شیکردنه‌وه‌ی تاوانه کۆمهڵکوژهیهکان و تاوانه‌کانی دژ به مرۆڤایه‌تی که به‌رپاکرا له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی سه‌دامی دیکتاۆرهوه دژ به کوردی فه‌یلیه‌کان له‌سه‌ر بنچینه‌ی ماده‌ی شه‌شه‌م که دادگای تاوانه‌کانی نێوده‌وڵه‌تی وا تێیده‌ڕوانێت ترسناکترین پێشێلکاری مافی مرۆڤی نێونه‌ته‌وه‌ییه به مانایه‌کی تر تاوانی جینۆسایده یان پاکتاوکردنی ڕه‌گه‌زیه، که پێناسه‌ی له تاوانی کۆمه‌ڵکوژی ڕێکه‌وتننامه‌ی قده‌غه‌کردنی کۆمه‌ڵکوژی 1948 وه وه‌رگیراوه. چه‌مکی کۆمه‌ڵکوژی یه‌کێکه له‌م کرده‌وانه‌ی خواره‌وه که ده‌کرێت به‌مه‌به‌ستی له‌ناوبردنی کۆمه‌ڵێکی نه‌ته‌وه‌یی، ڕه‌گه‌زی، دینی، له ناوبردنێکی گشتی یان به‌شێکی:
• کوشتنی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵێکی نه‌ته‌وه‌یی، وه‌ک پێگه‌یاندنی زه‌ره‌ری به‌ده‌نی و عه‌قڵی به تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ.
• ژێرده‌سته‌کردنی حاڵه‌تی بژێویان به مه‌به‌ستی توانه‌وه‌یه‌کی گشتی یان به‌شێکیان.
• قه‌ده‌غه‌کردنی بوونی منداڵ و زاوزێکردن.
• به‌خشینی منداڵه‌کانیا به کۆمه‌ڵێکی تر.
به‌مپێیه پێویسته سزای تاوانبارانی تاقمی سه‌دام و ئه‌و تاوانبارانه‌ی که ئێستا له ژێرده‌ستی دادی عێراقیدان بدرێت به هۆی ئه‌و تاوانانه‌ی که ده‌رهه‌ق به کوردی فه‌یلی ئه‌نجامیانداوه به‌پێی به‌نده‌کانی په‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی که له‌سه‌ره‌وه نیشاندراوه چونکه بنچینه‌ی تاوانه‌که کوشتن و له ناوبردنی به مه‌به‌ست و به ئاگایی پێشوه‌خت بۆ پاکتاوکردنی کورده فه‌یلیه‌کان بووه به ته‌واوه‌تی و به‌جۆرێک که ده‌که‌وێته ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی چه‌ندوچون و ئه‌ملاو ئه‌ولاوه. من ده‌نگی خۆم ده‌خه‌مه پاڵ ده‌نگی هاوڕێ ماف ناس و نوسهرهکانم بۆ سزادانێکی به‌هێزی بکوژان و تاوانباران، تا ببێت به په‌ند و ڕهتدانهوهیهک بۆیان، وه داواکارم له حکومه‌تی عێراقی بۆ قه‌ربووکردنه‌وه‌ی کورده فه‌یلیه‌کان له زه‌ره‌رمه‌ندبوونیان له ڕوی گیانی و مادی ئه‌م توێژه گرنگه و کارایه له کۆمه‌ڵگای عێراقی و کوردستاندا. که ئه‌م هه‌نگاوه‌ش ده‌بێت به پشتیوانیه‌کی به‌هێز و قوڵی پرۆسه‌ی دیموکراتیه‌ت له عێراق و به‌رنامه‌ڕێژیه‌کی گرنگه بۆ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی دیکتاتۆریه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی تاکڕه‌وی فاشستی دینی بۆ ده‌سه‌ڵات له عێراقدا.
د. ئالان
مافناس،پسپور له یاسای نێوده‌وڵه‌تیدا ـ سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی کوردی بۆ به‌رگریکردن له مافی مرۆڤ له نهمساـ شباتی 2009
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
.* دۆن کیشوت: ئه‌و که‌سه بوو که شه‌ری ئاشه هه‌واییه‌کانی کرد.
پاڵه‌وانی چیرۆکه نایهبهکهی نوسه‌ری ئیسپانی (میجیل دی سیرفانتس)(1547ـ1616م)، ئه‌م چیرۆکه له
ساڵی 1605 نوسراوه.
دون کیشوت، پیاوێکی درێژی لاواز و ته‌منی خۆی ده‌دات له 50 ساڵی، بۆرژوازێکی نیمچه ده‌وڵه‌مه‌ند له یه‌کێک له لادێکانی ئسپانیادا ده‌ژیا له ده‌وروبه‌ری سه‌ده‌ی 16هه‌مدا. ژنی نه‌هێنابوو له‌به‌ر خوێندنی زۆری له کتێبی فرده‌وسیدا خه‌ریک بوو عه‌قڵی له ده‌ستبدات و له ژیانی واقعی دووربکهوێتهه!! به شێوازێک که‌وته هه‌وا و خه‌یاڵی خۆی تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی که بیر له ڕۆڵی سواره گه‌ڕۆکه‌کان بکاته‌وه و ئه‌و ڕێگایه بگرێته به‌ر که ئه‌وان گرتبویانه به‌ر له پیاکێشانی زه‌ویدا و ده‌رهێنان و په‌خشکردنی دادوه‌ری و سه‌رکه‌وتنی لاوازاندا، وه به‌رگریکردن له بێوهژانان و هه‌تیوان و هه‌ژاران، یه‌که‌م جه‌نگی ئه‌م سواره خه‌یاڵاویه که ویستی به‌رپای بکات دژ به ئاشه هه‌واییه‌کان بوو، که وای داده‌نا ئه‌مانه ئه‌و ئه‌هریمه‌نه باڵ درێژانهن که سه‌رچاوه‌ی شه‌ڕن له جیهاندا، هێرشی برده سه‌ریان به‌بێ گوێدانه ئه‌و ده‌نگه‌ی که به ئاگای دهێنایهوه! که‌وته تیربارانکردنیان و تا که‌وته به‌ر هێزی ڕاماڵینی ئه‌و باڵه درێژانه‌وه و دوای به‌رزکردنه‌وه‌ی کێشای به زویدا و هه‌پرون به هه‌پرونی کرد. ( وه‌رگێر..)