![چیرۆكی ونبوونی هابیل …دانا فایه‌ق چیرۆكی ونبوونی هابیل …دانا فایه‌ق](https://dengekan.ca/wp-content/uploads/gcMigration/danafayeq_955867893.jpg)
چیرۆكی ونبوونی هابیل …دانا فایه‌ق
چیرۆكی ونبوونی هابیل
دانا فایهقكهس خه‌تابار نییه‌و هه‌ر هه‌مووی گوناهی خۆمه، گه‌ر له‌وه‌ش خراپترم به‌سه‌ر بێ هێشتا كه‌مه. باجی ساویلكه‌یی و بێ ئه‌قڵیی خۆمه‌و ده‌بێ بیده‌م. پێتان ده‌ڵێم دیسان هه‌ڵه‌م كرد، هه‌ڵه‌یه‌كی تازه نا، به‌ڵكو هه‌ڵه‌یه‌كی چه‌ندباره‌بووه‌وه، هه‌موو جارێكیش له دوای كردنه‌وه‌ی هه‌ستم پێی كردووه‌و زانیومه، كه‌چی به‌رده‌وام دووباره‌و سێباره‌و دهبارهم كردووه‌ته‌وه.
بێگومان له‌م جۆره حاڵه‌ته‌دا ناكرێت وه‌كو كه‌سێكی ئاسایی سه‌یرم بكرێت و نهخرێمه خانه‌ی بێ ئه‌قڵ و ساویلكهكانهوه!. ئاخر زۆر زه‌حمه‌ته مرۆڤی ئاسایی یه‌ك جۆر (هه‌ڵه) چه‌ند جارێك دووباره‌و ده‌باره بكاته‌وه!. ده‌ڵێن (هه‌ڵه)یه‌ك گه‌ر چه‌ند جارێك دووباره‌كرایه‌وه، له هه‌ڵه ده‌رده‌چێت و ناوێكی تری هه‌یه، ئه‌ویش (تاوان)ه. كه‌واته ئێستا من تاوانبارم و ده‌بێ سزای تاوانه‌كه‌م وه‌ربگرم.
هه‌موو جارێك ده‌ڵێم با خوێنه‌ران نه‌ڵێن كه‌سێكی دیكتاتۆره‌و گوێ به كاره‌كته‌ری ناو چیرۆكه‌كانی نادات و به ئاره‌زووی خۆی رۆڵیان بۆ داده‌نێ، بێ ئه‌وه‌ی هیچ پرسێكیان پێ بكات..
ده‌ڵێم كێ ناڵێت ئه‌گه‌ر پێشتر گفتوگۆ‌و چه‌ند قسه‌یه‌ك له باره‌ی چیرۆكه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌واندا نه‌كه‌م، هه‌ڵه‌یه‌كی ناو چیرۆكه‌كه به‌سه‌رمدا تێناپه‌ڕێ و نابمه جێی توانجی خوێنه‌ر؟ ئه‌گه‌ر له هه‌ر چیرۆكێكدا به هه‌رهه‌موو كاره‌كته‌ره‌كان یه‌ك هه‌ڵه‌شم بۆ راستبكه‌نه‌وه، كه‌مێ دوورترم ده‌خه‌نه‌وه له توانجی خوێنه‌ر. خوێنه‌ر… خوێنه‌ر… خوێنه‌ر، وای خودایه چه‌نده له زمان و توانجیان ده‌ترسم، هه‌ر له ترسی ئه‌وانه هه‌موو جارێك ئه‌و (هه‌ڵه)یه، ببوورن ئه‌و (تاوان)ه ئه‌نجام ده‌ده‌م و ئه‌نجام ده‌ده‌مه‌وه.
وه‌كو هه‌موو جاره‌كانی پێشوو، ئه‌مجاره‌ش سه‌رجه‌م كارهكتهرو كه‌سێتییه‌كانی ناو چیرۆكه تازهكهمم كۆكرده‌وه، كه به‌نیاز بووم بینووسم و رۆڵ و چاره‌نووسی هه‌ر یه‌كێكیانم به خۆیان وت. ته‌نانه‌ت ئه‌و پیاوه به‌ته‌مه‌نه نابینایهشم بانگكردبوو كه به‌ڕێكه‌وت دێته سه‌ر رێگای بكوژه‌كه‌و ده‌بێته هۆی ده‌ستگیركردنی. با وای دابنێین بكوژه‌كه ناوی (قابیل)هو كوژراوه‌كه‌ش (هابیل)، به‌ڵام جیاواز له هابیل و قابیلهكهی زوو!… لێره‌دا گرنگ نییه كامیان هابیلهو كامیان قابیله، گرنگیش نییه بران یان نا، به‌ڵكو گرنگ ئه‌وه‌یه یه‌كێكیان رازی بێت كه له‌م چیرۆكه‌دا بكوژرێت و هه‌ردووكیان داوای رۆڵی بكوژه‌كه نه‌كه‌ن!. هه‌ر كه رووم كرده ئه‌و كارهكتهرهیان، كه با وای دابنێین ناوی (هابیل)هو پێم وت: (ئه‌وكاته‌ی تۆ چاودهگێڕی بۆ ئه‌وه‌ی كراسێك بكڕیت له‌گه‌ڵ ره‌نگی پانتۆڵ و پێڵاوه تازهكانتدا بگونجێت، له‌ناكاو ئه‌و كه‌سه په‌یدا ده‌بێت و رووبه‌ڕووت دێت، كه با وای دابنێین ناوی قابیله. خۆشت نازانیت چۆن وا به‌زوویی و له‌و چركه‌ساته كه‌مه‌دا فریاده‌كه‌وێت ده‌مانچه‌ی به‌ر پشتوێنه‌كه‌ی ده‌رده‌هێنێت و پێنج فیشه‌ك ده‌نێت به سه‌رسینگ و كه‌لله سه‌ری تۆوه، دوو فیشه‌كیش به‌ر جامخانه‌ی یه‌كێك له‌و دوكانانه ده‌كه‌وێت، كه پێش تۆزێك تۆ ده‌تویست كراسێكی لێ بكڕیت، كه له‌گه‌ڵ پانتۆڵ و پێڵاوه تازهكانتدا بگونجێت.. خوێنێكی زۆر له شوێنی فیشه‌كه‌كانی جه‌سته‌ته‌وه دێت و تێكه‌ڵ به ورده شووشه‌ی جامخانه شكاوه‌كه ده‌بێت، كه دوو فیشه‌كه‌كه‌ی به‌ركه‌وتبوو…)، هێشتا نه‌موتبوو پیاوێكی به‌ته‌مه‌نی نابینا هه‌ر به‌ڕێكه‌وت دێته سه‌ر رێگه‌ی قابیل، گۆچانه‌كه‌ی ده‌ستی له قاچی قابیل گیرده‌بێ و ده‌بێته هۆی ده‌ستگیركردنی، كه هه‌ستم به ترسێكی زۆر كرد له رووخساری (هابیل)دا. ره‌نگی ده‌موچاوی گۆڕاو له‌بری زه‌رده‌خه‌نه‌كه‌ی تۆزێك پێشتری، ورده ورده رووی گرژ بوو. ره‌نگه هه‌موو گیانیشی لهرزیبێت و من دیقهتیم نه‌دابێ!.. ره‌نگه دڵیشی زۆر به خێرایی لێی دابێ و من هه‌ستم پێی نه‌كردبێ. قابیلیش كه له‌پاڵمدا دانیشتبوو و ورد ورد گوێی له چیرۆكه‌كه گرتبوو، ره‌نگه له خۆشیاندا هه‌موو گیانی پێكهنیبێ و من ئاگام لێی نه‌بووبێ. ره‌نگه (هابیل) خه‌یاڵی لای شتێكی تر‌و شوێنێكی تر بووبێ و له ترسا هه‌ر گوێشی له كۆتایی چیرۆكه‌كه نه‌بووبێ!. ره‌نگه (قابیل)یش له خۆشیان ئاگای له كۆتایی چیرۆكه‌كه نه‌بووبێ!. ئه‌وكاته‌ی له گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكه‌كه‌و باسكردنی رۆڵی كه‌سێتییه‌كان بوومه‌وه، باشتر هه‌ستم به‌و هه‌موو ترسه‌ی (هابیل) كرد سه‌باره‌ت به رۆڵه‌كه‌ی. ئه‌وكاته‌ی پرسیاریشم كرد ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كێ سه‌رنج و تێبینیی هه‌یه له‌سه‌ر چیرۆكه‌كه‌و رۆڵه‌كه‌ی؟ جگه له (هابیل) كه‌سیان قسه‌یان نه‌بوو. ئه‌و به خه‌مباری و ده‌نگێكی كزه‌وه، كه به‌زه‌حمه‌ت له هه‌ندێك وشه‌ی تێده‌گه‌یشتم، لێی پرسیم: (ناكرێت له‌م چیرۆكهتدا مردن نه‌بێ؟).
هه‌ر به‌سه‌ر وه‌ڵامیم دایه‌وه، نه‌خێر ناكرێت!. دواتر وتی: (ئه‌ی ناكرێ من ئه‌و بم و ئه‌و من بێت؟!). وتم: (ئه‌وه‌یان كێشه‌ی من نییه! خۆت ئه‌توانی له‌گه‌ڵ (قابیل)دا رێك بكه‌ویت و دهورهكهتان ئاڵوگۆڕ بكه‌ن. به‌لای منه‌وه گرنگ نییه كامه‌تان ئه‌كوژرێن، گرنگ ئه‌وه‌یه یه‌كێكتان بكوژ بێ و ئه‌وی ترتان كوژراو…!). هێشتا قسهكانمم ته‌واو نه‌كردبوو، (قابیل) له‌ولاوه هاواریكرد: (به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌وره‌كه‌ی خۆم ناگۆڕمه‌وه). هابیل وتی: (باشه با ئه‌و ته‌قه‌م لێ بكات و بمپێكێ، به‌ڵام بریندارم بكات و نهكوژرێم!). خه‌ریكبوو ده‌مم خواربكهم و به گاڵته‌جاڕییه‌وه رسته‌كه‌ی بڵێمه‌وه، به‌ڵام وام نهكردو به‌وپه‌ڕی تووڕه‌ییه‌وه وتم: (تۆ بۆت نییه ئه‌نجامی چیرۆكه‌كه‌م پێ بگۆڕیت.. خۆشم ناتوانم ئه‌و كاره بكه‌م. من ئه‌توانم بۆ كوژرانهكهت بگریم، به‌ڵام ناتوانم رێی لێ بگرم…). خه‌ریكبوو هه‌ر هه‌موویان به‌و رسته‌یه‌ی دواییم پێبكه‌نن، به‌ڵام كه‌سیان پێنه‌كه‌نین.
ترسنۆكیی (هابیل) هه‌موویانی سه‌رسام كردبوو، خۆشم سه‌رسام بووبووم. یه‌كه‌مین جارم بوو كاره‌كته‌ری هێنده ترسنۆك له ناو چیرۆكه‌كانمدا ببینم. خه‌ریكبوو به پاڵێك ده‌ری بكه‌مه ده‌رێ و پێی بڵێم بڕۆ من كاره‌كته‌ری ترسنۆكی وه‌كو تۆم هه‌ر ناوێ. به‌ڵام ترسام كه‌سێكی ترم ده‌ستنه‌كه‌وێت بۆ ئه‌و رۆڵه‌و به هه‌ر كه‌سێك بڵێم له‌و ترسنۆكتر بێ. سه‌ره‌تا وامزانی هابیل كه‌سێكی زۆر شیاوه بۆ ئه‌و رۆڵه‌و پێم وابوو هه‌رچی ترس بێ له مردن نییه‌تی!. ئاخر ئه‌و به‌رده‌وام باسی له ئازایه‌تی و قاره‌مانێتیی خۆی ده‌كرد له سه‌رده‌می پێشمهرگایهتیداو داستانی هێنده سه‌مه‌ره‌ی ده‌گێڕایه‌وه، كه خۆی رۆڵی قاره‌مانانه‌ی تیایاندا بینیبوو، ته‌نها له حیكایه‌تی ئه‌فسانه‌یی گوێ ئاگرداندا بیسترابوون!.
جارێكی تر رووم كرده‌وه هه‌موویان و پرسیم: (كه‌سی تر سه‌رنج و تێبینیی نییه؟) هیچیان نه‌گوت. دواتر پێیانم وت: (ئێستا ئه‌توانن بڕۆن و پشوویه‌كی باش بده‌ن، هه‌ر كه‌سه‌و رۆڵی خۆی له‌یادبێت و به‌باشی خۆی بۆ ئاماده‌بكات…).
یه‌ك یه‌ك به به‌رده‌ممدا رۆیشتنه ده‌رێ و خوا حافیزییان كرد. دواكه‌س (هابیل) بوو، كه به به‌رده‌ممدا تێپه‌ڕی و ته‌واو خۆی داماو و بێده‌سه‌ڵات كردبوو. ده‌یویست به جۆرێك خۆیم پیشان بدات كه به‌زه‌ییم پێیدا بێته‌وه… هێواش هێواش هه‌نگاوی ده‌ناو چاوه‌ڕێی ئه‌وه بوو بانگی بكه‌مه‌وه‌و پێی بڵێم (گرنگ نییه، ئه‌مجاره‌ش ناهێڵم بمریت و رۆڵێكی ترت ده‌ده‌مێ!)، به‌ڵام وام نه‌گوت. خه‌ریكبوو بانگی بكه‌م و دڵخۆشیی بده‌مه‌وه… خه‌ریكبوو پێی بڵێم: (هاوڕێم مه‌ترسه… بۆ هه‌ر یه‌كێكمان مردنێك ئاماده‌یه.. ئێستاش نه‌مریت، دواتر ده‌بێ بمریت.. مردنی جوان هه‌یه‌و مردنی قێزه‌ونیش هه‌یه… مردن هه‌یه نه‌مری ده‌به‌خشێت به مردووه‌كه.. مردنیش هه‌یه شه‌رمه‌زاری له‌دوای خۆی جێدێڵێ!.. هه‌ندێك له دوای مردن جوانتر ده‌بن.. مردن هه‌ندێك خۆشه‌ویستتر ده‌كات.. زیندووهكان حه‌سوودی به هه‌ندێك جۆری مردن ده‌به‌ن و هه‌رگیز پێی ناگه‌ن. جوانترین مردن كه قه‌ت بیر ناچێته‌وه‌و نه‌مرترین مردنه، مردنی ناو تێكسته ئه‌ده‌بییه‌كانه، ئه‌و مردنه شاعیرانهیهیه كه له‌ناو چیرۆك و رۆمانه‌كاندا هه‌یه، ئه‌و جۆره مردنانه بۆ ئه‌به‌د مردووه‌كان به زیندوویی ده‌هێڵنه‌وه..).
خه‌ریكبوو پێی بڵێم (مردنه‌كه‌ی تۆ له‌و جۆره مردنانه‌یه، كه ده‌بێت هه‌موومان خه‌ونی پێوه ببینین و هه‌وڵی بۆ بده‌ین…)، به‌ڵام ترسام پێم بڵێت: (قسه‌ی ناو كتێبم بۆ مه‌كه.. ئه‌و قسه زلانه بۆ خۆت بكه‌و من زۆرم بیستووه له‌وجۆره درۆیانه. به‌لای منه‌وه مردن هه‌ر مردنه. هه‌موو مردنێك له‌ده‌ستدانی شته‌كانی تره‌و هیچ جۆره مردنێك جوان نییه..). ترسام پێم بڵێت: (ئه‌گه‌ر مردنه‌كه‌م هێنده جوانه‌و هه‌موو ده‌بێت هه‌وڵی بۆ بده‌ن، بۆچی نایه‌یت بیده‌م به تۆ؟!. وه‌ره تۆ رۆڵه‌كه‌ی من ببینه‌و منیش دێمه شوێنه‌كه‌ی تۆ و چیرۆكه‌كه ده‌نووسمه‌وه..!)، بۆیه هیچم پێی نه‌گوت.
ئه‌وه دواهه‌مین یه‌كتربینینی من و هابیل بوو و ئیتر چاومان به یه‌كتری نه‌كه‌وته‌وه، یان باشتر وایه بڵێم ئیتر من ئه‌وم نه‌بینییه‌وه، چونكه دوور نییه ئه‌و له‌ودیو په‌رده‌ی په‌نجه‌ره‌كه‌یه‌وه یان له درزی ده‌رگایه‌كه‌وه به دزییه‌وه چاودێریی كردبم، یاخود له قه‌ره‌باڵغیی ناو بازاڕدا دووراو دوور شوێنم كه‌وتبێت و هه‌نگاو به هه‌نگاو به‌دوامه‌وه بووبێ.
ئه‌و رۆژه‌ی كه بڕیاربوو ده‌ست بكه‌ین به ئه‌نجامدانی كاره‌كان، جگه له (هابیل) هه‌ر هه‌موویان وه‌ك كاستی فیلمێكی سینه‌مایی، له كاتی خۆیدا ئاماده‌بوون و چاوه‌ڕێی ده‌ستپێكردنیان ده‌كرد. (قابیل) جێی به‌خۆی نه‌ده‌گرت و به‌رده‌وام ده‌هات و ده‌چوو، جار جار له‌سه‌ر پاڵتۆكهیهوه ده‌ستێكی بۆ ده‌مانچه‌ی به‌ر پشتوێنه‌كه‌ی ده‌بردو خۆی دڵنیا ده‌كرده‌وه كه پێی ماوه‌و لێی نه‌كه‌وتووه!. ئه‌و دوو كوڕه گه‌نجه‌ی كه ده‌بێت به‌ر له هه‌موویان بگه‌نه سه‌ر ته‌رمه‌كه‌ی (هابیل)، دوو به‌دوو له‌و ناوه پیاسه‌یان دهكردو وابزانم خه‌ریكی گێڕانه‌وه‌ی نوكته بوون بۆ یه‌كتری.. پیاوه به‌ته‌مه‌نه نابیناكهش له سووچێك دانیشتبوو، گۆچانه‌كه‌ی خستبووه باوهشییهوهو به قووڵی مژی له جگه‌ره‌كه‌ی ده‌دا. كه‌سیان هێنده‌ی ئه‌و ژنه بهپهلهنهبوون، كه ده‌بوو له‌گه‌ڵ بینینی ته‌رمی (هابیل)دا ببوورێتهوهو خێرا كه‌مێك ئاوی سارد بكه‌ن به ده‌موچاویدا. وابزانم ده‌یویست زوو بگاته ماڵه‌وه‌و خواردن ئاماده بكات..!. هه‌ر ئه‌و به‌په‌له نه‌بوو، هه‌موومان پهلهمانبوو، به‌ڵام به‌بێ (هابیل) هیچمان بۆ نه‌ده‌كرا..
سه‌ره‌تای چیرۆكه‌كه له كوژرانی ئه‌وه‌وه ده‌ستپێده‌كات و دواتر‌و له كاتی دادگاییكردنی (قابیل)دا له هۆكاری كوژرانهكهو سه‌ره‌تای ناكۆكییه‌كه‌یان تێده‌گه‌ین. ئه‌م چیرۆكه له‌و جۆره چیرۆكانه‌یه، كه له كۆتاییه‌وه ده‌ستپێده‌كات و دواتر سه‌ره‌تاكه‌ی ئاشكرا ده‌بێت. تا (قابیل) زیندانی نه‌كرێت و له‌ناو دادگادا باس له كێشه‌كه‌یان نه‌كات، ئێمه هیچی له‌باره‌وه نازانین، بێگومان تا (هابیل)یش نه‌كوژێت، له‌خۆمانه‌وه ناچین ده‌ستگیری بكه‌ین و دادگایی بكه‌ین!.
هه‌موومان بێزار ده‌بین له چاوه‌ڕوانیی (هابیل)و له‌ملاو له‌ولاوه گوێم له پرته‌و بۆڵه ده‌بێت. بێ‌ئومێد ده‌بم له هاتنی (هابیل)، سه‌رجه‌م كاره‌كته‌ره‌كان ئیزن ده‌ده‌م بڕۆنه‌وه‌و پێیان ده‌ڵێم سبه‌ی وه‌رنه‌وه. سبه‌ینێش (هابیل) دیارنییه، دیسان پێیان ده‌ڵێم سبه‌ینێ وه‌رنه‌وه.. هه‌ندێكیان بێزارده‌بن و نایه‌نه‌وه، خۆشم بێزار ده‌بم و ده‌مه‌وێت واز له چیرۆكه‌كه بهێنم و نه‌ینووسم.. (قابیل) رێم پێنادات و ده‌ڵێ هه‌ر ده‌بێت كه‌سێك بكوژم!. ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر (هابیل)م بۆ نه‌دۆزیته‌وه تۆ ده‌كوژم!. ده‌زانم (قابیل) له خۆیه‌وه ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه ناكات و دڵنیام قسه‌كه‌ی ده‌باته سه‌ر. هه‌رچه‌ند سه‌یری ده‌كه‌م لێی ده‌ترسم، جگه له پیاوكوژ له هیچی تر ناچێت. سه‌یری ناكه‌م و به‌ڵێنی پێده‌ده‌م (هابیل)ی بۆ بدۆزمه‌وه. مۆڵه‌تی هه‌فته‌یه‌كم ده‌داتێ و ده‌ڵێ له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا (هابیل)م لێت ده‌وێ. ئه‌و هه‌فته‌یه ته‌واو خۆم ماندوو ده‌كه‌م، وه‌كو شێت شه‌قام به شه‌قام و كوچه به كوچه‌ی شار ده‌گه‌ڕێم، ناونیشانی سه‌یرو سه‌مه‌ره ده‌ده‌م به خه‌ڵك و لێیان ده‌پرسم كه‌سێكتان نه‌بینیوه له‌و شێوه‌یه؟! كه‌سیان نه‌یانبینیووه. خه‌ریكه هه‌فته‌كه ته‌واو ده‌بێت، هابیل دیار نییه‌و من هه‌ر ده‌گه‌ڕێم. بیر له‌وه ده‌كه‌مه‌وه، تا ماوه‌كه‌م ته‌واو نه‌بووه‌و (قابیل) هه‌ڵی نهكوتاوهته سه‌رم، شار به‌جێ بهێڵم و خۆم بشارمه‌وه!. خه‌ریكه وا ده‌كه‌م.. به‌ڕێكه‌وت نامه‌یه‌ك ده‌بینم له حه‌وشه‌كه‌ماندا. ههڵیدهگرمهوهو به‌رله‌وه‌ی بیخوێنمه‌وه سه‌یری ناوی ئه‌و كه‌سه ده‌كه‌م كه ناردوویه‌تی، نووسراوه (هابیل)، له‌جێی خۆم داده‌نیشم و خێرا دهستدهكهم به خوێندنه‌وه‌ی نامه‌كه. به‌بێ سه‌لام و هه‌واڵپرسین ده‌ستپێده‌كات (هیچی تر خۆت ماندوو مه‌كه‌و به‌دوامدا مه‌گه‌ڕێ. نه‌ك به هه‌فته‌یه‌ك، ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نی منداڵیشت بۆ بگه‌ڕێته‌وه‌و هه‌ر هه‌مووی ته‌رخان بكه‌یت بۆ گه‌ڕان به‌دوای مندا، هێشتا نامدۆزیته‌وه، باشتره بیر له رێگه‌یه‌كی تر بكه‌یته‌وه. ئه‌وكاتانه‌ی مه‌رگ ئاوات و خه‌ونێكی گه‌وره بوو و ناوێكی تری هه‌بوو، ئه‌وكاتانه‌ی خزم و كه‌سوكار شانازییان به هه‌ندێك كوژراویانهوه دهكردو به‌زۆر خزمایه‌تییان له‌گه‌ڵیدا نزیك ده‌كرده‌وه، من ده‌متوانی ببمه خاوه‌نی ئه‌و جۆره مردنه، به‌ڵام نه‌مهێشت بكوژرێم و خۆمم لێی دزییه‌وه. له ئێستادا كه هه‌موو كوژران و مردنه‌كان جوانی و پیرۆزییان له‌ده‌ستداوه‌و مه‌رگ بووه به جێی گاڵته‌جاڕی، تۆ ده‌ته‌وێت بمكوژیت؟!. له‌و كاتانه‌دا كه جگه له ژیانێكی نیمچه مه‌رگ هیچمان نه‌بوو بیدۆڕێنین و له‌ده‌ستی بده‌ین، نهمهشێت بكوژرێم، ئێستا ده‌ته‌وێت بمرم، كه هه‌مووتان خۆزگه به ژیانم ده‌خوازن؟!. ئه‌و خه‌یاڵه لهمێشكت بهێنه ده‌رێ كه هه‌روا به ئاسانی بمرم!. پێناچێت مردن وا به‌زوویی به‌لامدا بێت و بمدۆزێته‌وه. باشتره كه‌سێك په‌یدا بكه‌یت (قابیل)ت له‌كۆڵ بكاته‌وه، هه‌م تۆ رزگارت ده‌بێ له‌ده‌ستی و هه‌م من ده‌چمه‌وه به‌لای ئیشوكاری خۆمدا!… ئیمزا- هابیل)، له به‌شی خواره‌وه‌ی نامه‌كه‌دا نووسرابوو (تێبینی: ئه‌گه‌ر هه‌رچیت هه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌م قسانه‌م، ده‌توانیت به‌نامه‌یه‌ك بۆمی بنووسیت و له بهردهرگاكهتاندا له‌ژێر ته‌نه‌كه‌ی خۆڵه‌كه‌دا بۆم دابنێیت، به‌ده‌ستم ده‌گات…).
به‌په‌له خۆم گه‌یانده لای (قابیل) و بێ ئه‌وه‌ی سه‌یری ده‌موچاوی بكه‌م، باسی ناوه‌ڕۆكی نامه‌كه‌م بۆی كرد. نه‌موت بیرم له‌وه ده‌كرده‌وه شار به‌جێ بهێڵم و خۆم له ده‌ستی تۆ رزگار بكه‌م. نه‌شم وت هابیل نووسیویه‌تی باشتره كه‌سێك په‌یدا بكه‌م (تۆ)مان له‌كۆڵ بكاته‌وه. ترسام ئه‌گه‌ر وابڵێم، هه‌ر له‌وێ پێنج فیشه‌ك بنێ به سه‌رسینگ و كه‌لله سه‌رمه‌وه.
(مادامێكی ئه‌و نامه‌یه‌ی نووسیوه‌و خستوویه‌تییه حه‌وشه‌كه‌مانه‌وه، دیاره هێشتا له‌م شارهدایهو نه‌چووته ده‌رێ.. دڵنیابه ده‌یدۆزینه‌وه….). به‌خۆشحاڵییه‌وه سهیرێكیم كرد‌و وام به (قابیل) وت.. قابیل له پیاوكوژ نه‌بێ، له هیچی تر نه‌ده‌چوو. دواتر وتم: (تۆ سێ چوار رۆژی تر مۆڵه‌تم بده، بزانه چۆن په‌تی ده‌كه‌م و ده‌یهێنمه به‌رده‌ستت).
ده‌بوو له ماوه‌ی ئه‌و سێ چوار رۆژه‌دا هه‌موو فڕوفێڵێكی خۆم بخه‌مه‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی (هابیل) به پهتكراوی بخه‌مه به‌رده‌ستی (قابیل). هێشتا به‌ته‌واوه‌تی خۆر هه‌ڵنه‌هاتبوو، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچی بۆ بنووسم، نامه‌یه‌كی به‌تاڵم بۆ (هابیل) خسته ژێر ته‌نه‌كه‌ی خۆڵهكهوهو دوور به‌دوور كه‌وتمه‌وه چاودێریكردنی، به‌و هیوایه‌ی هه‌ر كه په‌یدابوو و ده‌ستی بۆ نامه به‌تاڵه‌كه برد، پشتی ملی بگرم و پێش خۆمی بده‌م بۆ لای (قابیل). ماوه‌یه‌كی زۆر چاوه‌ڕێیم كرد، هابیل دیار نه‌بوو. تا ئه‌و كاته‌ی سه‌یاره‌ی خۆڵه‌كه په‌یدابوو، یه‌كێك له كهنناسهكان ته‌نه‌كه‌ی خۆڵه‌كه‌ی به‌رده‌رگاكه‌ی هه‌ڵگرت و زبڵه‌كه‌ی رۆكرده ناو سه‌یاره‌كه‌وه. له‌گه‌ڵ به‌رزكردنه‌وه‌ی تهنهكهكهدا كزه‌بایه‌ك نامه به‌تاڵه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خۆیدا برد‌و نه‌مزانی چیی به‌سه‌رهات.
ئێواره، دوای گه‌ڕانه‌وه‌م و كردنه‌وه‌ی ده‌رگای حه‌وشه، له هه‌مان شوێنی پێشوو نامه‌یه‌كی ترم بینی. زانیم ئه‌مه‌شیان هه‌ر نامه‌ی ئه‌وه. بێ ئه‌وه‌ی سه‌یری ناوه‌كه‌ی بكه‌م، ده‌ستم كرد به خوێندنه‌وه‌ی: (من بۆم نووسیبوویت هه‌ر قسه‌یه‌كت هه‌یه له نامه‌یه‌كدا بینووسه‌و له‌ژێر ته‌نه‌كه‌ی خۆڵه‌كه‌دا بۆمی دابنێ، نه‌منووسیبوو دوور به‌دوور چاودێریم بكه‌و هه‌وڵبده بمبینی!. ئه‌و فێڵانه‌ی تۆ به تازه‌یان ده‌زانیت، لای من ده‌مێكه كۆن بوون!.. باشتره بیر له فێڵێك بكه‌یته‌وه تازه‌بێت و داهێنانی تێدابێت…). له كۆتاییدا نووسیبووی: (حه‌زده‌كه‌م دوور له قسه‌ی ناو كتێب و ئه‌و جۆره درۆ‌و ده‌له‌سانه له‌گه‌ڵت بدوێم، پێت ده‌ڵێم من هه‌زاران ته‌ڵه‌م ته‌قاندووه‌ته‌وه به كلكم، دڵنیابه هه‌رگیز نابم به ته‌ڵه‌ی تۆوه!..). ئه‌و بڕگه‌یه‌ی كۆتایی نامه‌كه‌ی، جگه له‌وه‌ی جۆرێك بوو له هه‌ڕه‌شه، له هه‌مان كاتدا ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كی باشیش بوو كه هه‌رچۆنێك بووه رێگه‌یه‌ك بدۆزمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له (هابیل) نزیك ببمه‌وه‌و هاوكاریم بكات تا له ده‌ستی (قابیل) رزگارم بێت. ده‌بوو نامه‌یه‌كی بۆ بنووسم و دواتر بۆی بخه‌مه ژێر ته‌نه‌كه‌ی خۆڵه‌كه‌وه. ده‌بوو له نامه‌كه‌دا بپاڕێمهوهو پێی بڵێم: (تكایه فریام بكه‌وه‌و رزگارم بكه، نامه‌وێت به ده‌ستی (قابیل) بكوژرێم.. نامه‌وێت مردنه‌كه‌م به جۆرێك بێت، دواتر خه‌ڵكی گاڵته به ئه‌قڵم بكه‌ن!..). ده‌بوو پێی بڵێم: (تكایه بمشاره‌وه.. ده‌مه‌وێت زۆر بژیم.. بمبه بۆ ئه‌و شوێنه‌ی ئێستا خۆتت شاردووه‌ته‌وه لێی).
دوای ئه‌وه‌ی له نامه‌كه‌دا له‌وه‌ش زیاتر لێی پاڕامه‌وه‌و داوام لێی كرد فریام بكه‌وێت، دوای ئه‌وه‌ی نامه‌كه‌شم بۆی خسته ژێر ته‌نه‌كه‌ی خۆڵه‌كه‌وه، كه‌چی ئه‌و هێشتا وه‌ڵامی نییه. دوای ئه‌وه‌ی سێ چوار رۆژه‌كه‌ش تێپه‌ڕی و قابیل به خۆی و ده‌مانچه‌ی به‌ر پشتوێنهكهیهوه هات بۆ كوشتنم، هابیل هه‌ر بێ وه‌ڵامه.
كاتێك قابیل هات بۆ كوشتنم، من ده‌مێك نه‌بوو هه‌ڵاتبووم و ماڵه‌كه‌مم جێهێشتبوو. ئه‌و كون به كونی كوچه‌و شه‌قامه‌كانی شار به‌دوامدا ده‌گه‌ڕێ و به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت ده‌یه‌وێت بمدۆزێتهوهو بمكوژێت. منیش هه‌ر شه‌وه‌ی له ماڵێك یان كه‌لاوه‌یه‌كدا رۆژ ده‌كه‌مه‌وه‌و ده‌ترسم قابیل شوێنه‌كه‌م بدۆزێته‌وه‌و ده‌مانچه پڕ فیشه‌كه‌كه‌ی له كه‌لله سه‌رمدا خاڵی بكاته‌وه.
ئای خودایه چه‌نده خۆشحاڵ ده‌بم له‌ناكاو (هابیل) په‌یدا بێت و بمبات بۆ ئه‌و شوێنه‌ی كه خۆیی لێ شاردووه‌ته‌وه‌و پێم بڵێت: خه‌مت نه‌بێ، تا له‌گه‌ڵ مندا بیت (قابیل) ناتدۆزێته‌وه.