ڕۆحی سه‌ربه‌ست و ئازاد
ڕۆحی سه‌ربه‌ست و ئازاد
ن: رۆمان رۆڵان
و.له هۆڵه‌ندیه‌وه: حه‌مه‌ی ئه‌حمه‌د رهسوڵلهكهسایهتی كه‌م وێنه‌ی تۆلستۆی دا،نه‌ك هه‌ر به‌ته‌نیا مرۆڤێك،به‌ڵكو هونه‌رمه‌ندێكی گه‌وره،خاچ په‌رستێكی گه‌وره،به‌مه‌یل و عه‌شق و حه‌زه خرۆشاوهكانییهوهبهر چاو ده‌كه‌وێت،به‌ڵام هه‌رچی له‌ته‌مه‌نی تێده‌په‌ڕێ و هه‌ر چی هه‌رێمه‌كه‌ی به‌رینتر ده‌بێته‌وه،ئه‌وه‌ی زاڵه به‌سه‌ریدا ئاشكراتر ده‌كرێ بیبینین:ئه‌ویش عه‌قڵی ئازاده.ئه‌وه‌ی كه‌من ده‌مه‌وێ لێره‌دا باسی بكه‌م،هه‌ر هه‌مان عه‌قڵی ئازاده ، چونكه ئه‌وه هه‌ر ئه‌و شتهیهكهئێمهئیمڕۆكهپێویستمان پێیه‌تی.سه‌رده‌می ئێمه،له‌ده‌سه‌ڵاته‌كانی دیكهكهبهشێك لهوانهزۆر به‌ده‌گمه‌ن له تۆلستۆی دا هه‌ن-هیچ كه‌متر نییه:پڕاوپڕهلهعهشق و قاره‌مان په‌روه‌ری،هیچ قه‌رزداری هونه‌ر نییه‌و ته‌نانه‌ت لهبڵێسهكانی ئایینیش بێ بههرهنهماوهتهوه.له‌ئاگر كه‌وتنه‌وه‌ی میللهتهكاندا،خواكان و ته‌نانه‌ت مه‌سیحیش،به‌هێنانی مهشخهڵهكانیان گڕهكهیان خۆشتر كرد.هیچ وڵاتێك له‌دونیادا جا چ ده‌ستدرێژكه‌ر بێت،یان بێ لایه‌ن"بۆ نموونهوڵاتی سوئیس له‌دوو به‌شی ئه‌ڵمانی زمان و فه‌ڕه‌نسایی زمان"كهئینجیلیان وه‌ك په‌رتووكێكی پیرۆز نهكردبێتهبهڵگهی كرده‌وه‌كانی خۆیان.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئیمڕۆكهزۆر به‌ده‌گمه‌ن له‌چاو قاره‌مانی و جوانی و به‌پیرۆزكردن ده‌ست ده‌كه‌وێت، هه‌ر هه‌مان شعوری ئازاده،شعورێك ئازاد له‌هه‌ر رێكه‌وتنێك،ئازاد له‌هه‌ر پێش داوهرییهك،له‌هه‌ر بتێك، له‌هه‌ر جۆرهدهمارگرژییهك،لووت به‌رزییه‌ك،مللیه‌ت و …هتد،رۆحێك كهبوێرێ و راستگۆیی ئه‌وه‌ی تێدا هه‌بێ كه به چاوی خۆی سه‌یر بكات، به‌دڵی خۆی خۆشی بوێت و به‌عه‌قڵی خۆی دادوه‌ری بكات،رۆحێك كه‌هه‌ر ته‌نیا سێبه‌رێك نه‌بێت ، به‌ڵكو مرۆڤێكیش بێت.ئه‌م نموونانه بهئاخرین پلهیانهوهلهتۆلستۆی دا ده‌بیندرێن.ئه‌و ئازاد بوو، به‌و چاوهتیژانهی كه‌وه‌ك چاوی هه‌ڵۆ ده‌چوون بێ ئه‌وه‌ی بیانتروكێنێ له‌هه‌موو شتێك و له‌هه‌موو كه‌سێكی ده‌ڕوانی،نه‌رم و نیانی رۆحی، نهبووههۆی عهیبداركردنی دادوهرییهئازادانهكهی،سه‌ربه‌خۆییه‌كه‌ی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌زیاتر له‌هه‌موو كه‌سێك وه‌سفی ده‌كرد-مه‌سیح-باشترین به‌ڵگه‌ی ئه‌م قسه‌یه.
ئه‌م مه‌سیحییه گه‌وره‌یه كوێرانه وه‌دووی مه‌سیح نه‌كه‌وت، پیاوێك كه به‌شێك له‌ژیانی سه‌رفی خوێندن، شیكردنه‌وه‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئینجیل كرد،قه‌ت نه‌یگوت:"ئه‌وه،هه‌مان حهقیقهتهچونكهئینجیل گوتوویه‌تی"به‌ڵكو گوتی:"ئینجیل حه‌قیقه‌ته چونكه ئه‌وه‌ی حه‌قیقه‌ته گوتوویه‌تی"و ئهوهئێوهو عهقڵهئازادهكهتانهكهدهبێ سه‌باره‌ت به‌و حهقیقهتهداوهری بكه‌ن.له‌ده‌قێكی تۆلستۆی دا،كه‌زۆر ناوبانگی نییه و پێشم وایه‌هێشتا چاپ نه‌كراوه‌و ده‌رباره‌ی شهوێكهلهگهڵ تۆلستۆی دا.لهیئۆكتۆبهری 1910بهرهوایهتی جوتیارێك"هه‌شت رۆژ پێش ئه‌وه‌ی تۆلستۆی لهماڵهباوكانهكهی هه‌ڵ بێت"ئاوا ده‌خوێنینه‌وه:تۆلستۆی، له‌ماڵه‌كه‌یدا، له‌گه‌ڵ چه‌ند جوتیار خه‌ریكی قسه‌كردن ده‌بن. له‌ناویاندا دوو كه‌س له‌گه‌نجه‌كانی ئاوایی بۆ خزمه‌ت به‌نیزام بانگهێشت كراون.ئه‌وان سه‌باره‌ت به‌خزمه‌تی سه‌ربازی قسه ده‌كه‌ن.یه‌كێك له‌لاوه‌كان كهسوسیال-دیموكرات بوو،ده‌ڵێت كه‌ئه‌و نه‌له‌به‌ر تاج و ته‌خت و نه‌له‌به‌ر كهنیسهخزمهت ناكات، به‌ڵكو خزمه‌ت به‌ده‌وڵه‌ت و میلله‌ت ده‌كات.هاوڕێیانی ده‌نگ هه‌ڵده‌بڕن،تۆلستۆی ده‌پرسێ ده‌وڵه‌ت لهكوێڕا ده‌ست پێ ده‌كا و له‌كوێدا كۆتایی پێ دێت و درێژه‌ی پێ ده‌دا كه‌هه‌موو زه‌وی وڵاتی منه،لاوه‌كه‌ی تر ئیشارهبهدهقهكانی ئینجیل ده‌كات كهكوشتاری قه‌ده‌غه كردووه،به‌ڵام تۆلستۆی رازی نابێت و ده‌ڵێت:بۆ هه‌ر شتێك ده‌كرێ ده‌قی زۆر بدۆزیته‌وه!"ئه‌وه‌ی كه‌مرۆڤ ده‌بێ خۆ لهخراپهكردن به‌رامبه‌ر به‌خۆ یان به‌هاو ڕه‌گه‌زه‌كه‌ی خۆ بپارێزێ له‌به‌ر ئه‌وه‌نییه كه مو‌سا یان عیسا مه‌سیح گوتوویه‌تی، له‌به‌ر ئهوهیهكهشهڕ فرۆشتن به‌رامبه‌ر به‌خۆت یان بههاوڕهگهزهكهت دژی سروشتی مرۆڤه،سه‌رنج بده‌ن! من باسی مرۆڤ ده‌كه‌م نه‌ك ئاژه‌ڵ، ئه‌مه‌و جودی تۆیه كه وات لێده‌كا له دووی خوداكه‌ت بگه‌ڕێی تا كرداره‌كانت بۆ ڕێكبخات و چاك و خراپ،ئاسان ودژوارت نیشان بدا.
ئێمه‌تا ئه‌و كاته‌ی ئیختیاری خۆمان دهدهینهدهستی غه‌یری خۆمان"كۆمه‌ڵێك به‌موسا،مه‌سیح و یان …كۆمه‌ڵێكی تر بهماركس"ده‌ست له‌دوژمنایه‌تی كردنی یه‌كتری هه‌ڵناگرین".بۆ من ئه‌ركێكی زۆر گرینگ بوو كه‌ئه‌م وتارهبههێزهبهگوێی هه‌موان بگه‌یێنم،من ئه‌مه‌م زۆر جاران گوتووهكهخراپتر له‌هه‌موو خراپه‌كان-كه‌جیهان بهدهستییهوهدهناڵێنێ-بێ ده‌سه‌ڵاتی چاكهخوازانهنهك ده‌سه‌لاتی خراپه‌كاران،به‌شێك له‌م بێده‌سه‌ڵاتییه، ریشه‌ی لهبێهێزی ئیراده، ترس له‌داوه‌ری شه‌خسی و بێوره‌یی دا هه‌یه.ئه‌وانه‌ی بوێرترن ئاسوده‌تر و زۆر به‌خته‌وه‌رترن،هێشتا لهگرێكانیان رزگاریان نه‌بووه،چه‌ند گرێی تر به‌سه‌ر خۆیاندا ده‌به‌ستن و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ له خورافه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئازادیان بكه‌ین،دهیانبینینهوهكهبهویستی خۆیان سوار به‌سه‌ر عاره‌بانه‌یه‌ك لهخورافهنوێیهكان به‌ره‌و پێش ده‌چن . له‌بری خۆت بیر نه‌كردنه‌وه ، خۆ به‌ده‌سته‌وه‌دان و … ئا به‌م جۆرهخۆ كه‌نار گرتن ، ناوكی هه‌موو خراپه‌كانه، ئه‌ركی هه‌ر كه‌س ئه‌مه‌یه كه به‌وانیتر – ته‌نانه‌ت به‌باشترین ، دڵنیاترین و خۆشه‌ویست ترینهكان- ئیجازهنهدات تا له‌جیاتی ئه‌و سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه‌چاكه‌یان خراپهبریار بده‌ن ، هه‌ر كه‌س ده‌بێ به‌ته‌نیایی به‌دوایدا بكهوێتهرێ و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پێویست بوو ، به‌تاقه‌ت و حه‌وسه‌ڵه‌یه‌كی ماندووی نهناسانهوهتهواوی ته‌مه‌نی خۆی سه‌رفی دۆزینه‌وه‌ی بكات.ئه‌گه‌ر به‌هێز و توانای خۆمان بتوانین ته‌نانه‌ت نیوه‌ی حه‌قیقه‌ته‌كان بدۆزینه‌وه، زۆر زۆر باشترهلهوهی كه‌هه‌موو حه‌قیقه‌ته‌كان توتی ئاسا له‌خه‌ڵكانی ترهوهفێر بووبین.چونكهئهو حه‌قیقه‌ته‌ی كه‌به‌چاوی نوقوهوهواتهبههۆی كڕنۆش بردنه‌وه، یان له‌رووی كۆیلهییهوهو به‌ناوی به‌ڕێوه‌بردنی ئهركهوههاتبێت لهدرۆیهك زیاتر نییه.
ئه‌ی مرۆڤ، ههستهرهسهر پێ! به‌چاوی ئاوهڵاوهبڕوانه! ترس ماخهرهدڵتهوه! ئه‌و تۆزهحهقیقهتهی كه‌خۆت پێی بگه‌ی دڵنیاترین چرای رێگاته،گرینگ وهسهریهكنانی زانیاری نییه، گرینگ ئهوهیهكهئام زانیاریانهچ كه‌م بێت و چ زۆر-هی خۆت بێت،له‌خوێنی تۆ بخوات و به‌رهه‌می هه‌وڵ و ته‌قالای ئازادانه‌ی تۆ بێت.ئازادی گیان به‌نرخترین گه‌نجینه‌یه.ئه‌ی مرۆڤه ئازاده‌كان!پاش تێپه‌ڕینی ئه‌و هه‌موو سهدهیهقهت چه‌ندایه‌تی ئێمه‌زۆر نه‌بووه‌و لهوانهشهبهزیاد بوونی ئه‌م زهینییهتهگاگهل ئاسایه،ئه‌م ژومارهكهمتریش بێته‌وه.
گرنگ نییه ! ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌و خهڵكهبێ ژومارهكهمهستانهخۆیان داوه‌ته‌ده‌ست سستیی ئه‌م شه‌وق و شڵهژانهبهكۆمهڵانه،ئێمه‌ده‌بێ بڵێسه پاكژهكانی ئازادی بپارێزین.له‌هه‌موو شوێنێك له‌دووی حه‌قیقه‌ت بگه‌ڕێین و له‌هه‌ر شوینێك دۆزیمانه‌وه، تۆ‌و یان گوڵه‌كه‌ی بچێنین و ،بیدهینهدهست "با"! له‌هه‌ر كوێوهبێت و بۆ هه‌ر كوێیه‌ك بچێت ، بۆ خۆی باش ده‌زانێ چۆن پی بگات.زه‌وی به‌پیتی ئه‌م گیانانهلهپانتایی جیهان ون نابێت،ته‌نیا پێویسته‌و ده‌بێ ئه‌وان ئازاد بن.ده‌بێ بیزانین كه‌ته‌نانه‌ت نابێ ببینهدیلی ئه‌وانه‌ی كه‌خۆشمان ده‌وێن.به‌رزترین سوپاس بۆ پیاوانیكی وه‌ك تۆلستۆی،جونكه ئه‌و، خودی ئازاد بوونه.