به گۆتره…..سمكۆ عه‌بدولكه‌ریم
به گۆتره
سمكۆ عهبدولكهریمزۆرجار پیاو ئه‌وه‌ی به گۆتره لۆی ده‌چیته سه‌ر به به‌رنامه و پلان پێی ناكرێ ، ده‌ڵێن كاتی خۆی زۆر شت هه‌بوو به گۆتره ده‌كڕدرا و ده‌كرا ، پیاو هه‌بوو هه‌ر به گۆتره ئاقاره‌كی داده‌بڕی و هه‌ر به گۆتره‌ش ده‌یفرۆشته‌وه ، ئه‌گه‌ر دیقه‌ت بده‌ی خه‌ڵكانێك هه‌ن هه‌ر به گۆتره بوونه‌ته خاوه‌نی توڕمبێل و قه‌سرو قسور .
جیاوازییه‌ك له نێوان گۆتره‌ی ئه‌وێ سه‌رده‌می و ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ته‌نیا ئه‌وه‌یه ، ئه‌و كاتی هه‌موو شته‌ك به گۆتره بوو ، به‌ڵام ئێستا هه‌نده‌كی به گۆتره‌یه و هه‌نده‌كیشی به به‌رنامه‌و پلانه .
كابرای ته‌ماته و ئارو فرۆش و میوه فرۆش بۆ ئه‌وه‌ی زه‌ره‌ر نه‌كات یان هه‌ر هیچ نه‌بێت زه‌ره‌ر له نیوه‌ی بگه‌ڕێته‌وه ، ئه‌و میوه‌یه‌ی به‌سه‌ریدا مابۆوه بۆ رۆژی پاشی به سواری كه‌رو عاڕبانه‌كه‌ی به كۆڵاناندا ده‌سوڕایه‌وه ، ئه‌و هه‌موو شته به‌سه‌رچووه‌ی به گۆتره به‌سه‌ر ئه‌و خه‌ڵكه ره‌ش و رووته‌یدا ساغده‌كرده‌وه .
مه‌سه‌له‌یه‌ك هه‌یه ده‌ڵێ قسه قسه‌ی راده‌كێشێ ، به‌ڵام بوتڵ بوتڵی راناكێشێ ، ره‌نگه ئه‌گه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ی لۆ خۆێنه‌ری شینه‌كه‌یته‌وه هیچی لێتێنه‌گات ، ناحه‌قیشی نییه لێتێنه‌گات ، چونكه له‌م مه‌مله‌كه‌ته‌ی ئێمه‌دا ئه‌وه‌نده شتی له‌و جۆره و جۆری دیكه هه‌یه كه پیاو هیچی لێتێناگات ، ئه‌و مه‌سه‌له‌یه هه‌ر هیچ نییه ، خۆ ئه‌گه‌ر شتێكیشی لێهه‌ڵكڕێنێ دوور نییه سه‌راوقون لێتێبگات و هه‌ر سه‌راو قونیش لۆ هه‌وادارانی شه‌رح بكات ، هه‌رچه‌نده هه‌ندێجاریش سه‌راوقونكردنه‌وه‌ی هه‌ندێ شت باشه و خراپ نییه ، چونكه زۆرجاران نان له سه‌راوقونكردنه‌وه‌یدایه .
ئه‌گه‌ر بته‌وێ به دوای هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه رۆژنه به‌گۆتره ده‌كرێن دابچی ، ئه‌وه ده‌بێت ئه‌توش هه‌ر به گۆتره به ناو كه‌وی ، وه‌ك ئه‌وه‌ی له رۆژنامه‌و بڵاوكراوه‌كاندا ده‌بیندرێ ، چونكه ئێستا زۆر شت به گۆتره‌یه ، ئه‌گه‌ر دیقه‌تی مانیشێت و ئه‌و هه‌واڵ و راپۆرتانه‌ش بده‌ی كه له رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كانی لای خۆمان بڵاوده‌كرێنه‌وه ئه‌وجا ده‌زانی رۆژانه چه‌ند قسه‌ی له گۆتره ده‌كرێ ، هه‌ر له گۆتره ده‌توانی بلێێ له سه‌دا نه‌وت و نۆی هاوڵاتیان ئه‌مجاره به‌شداری هه‌ڵبژاردن ناكه‌ن ، بۆیه پێم وایه مادام ئێمه هه‌موومان له گۆتره قسان ده‌كه‌ین و ده‌نووسین و جوینان ده‌ده‌ین ، ده‌بێ به‌وه‌ش رازی بین به گۆتره دادگایی بكرین و بخرێنه زیندان و غرامه‌ش بكرێن .
ده‌توانی به‌یانی حزبێك دامه‌زرێنی و هه‌ر له خۆته‌وه و به گۆتره بڵێی له‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی كه خه‌ڵكانێك هه‌ر له گۆتره ده‌لێن ناكرێ و خه‌ڵكانێكیش هه‌ر به‌گۆتره ده‌ڵێن ده‌كرێ بلێی له سه‌دا بیست و پێنجی كورسییه‌كان دێنم ، ده‌توانی به‌یانی بێیه سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیون و هه‌ر به گۆتره بڵێی یه‌كێتی و پارتی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌یدا كه قه‌راره بكرێ و نه‌كرێ كه‌س ده‌نگیان پێنادات .
ئه‌وه‌تا رێكخراو هه‌یه هه‌ر له گۆتره له‌سه‌ر هه‌ر شتێك بیه‌وێ ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندیشی پێوه نه‌بێت به ده‌رزه‌ن به‌یاننامه ده‌رده‌كات .