پێدانی وه‌زیفه‌ی نوێ به‌شته‌كان
پێدانی وه‌زیفه‌ی نوێ به‌شته‌كان
له چیرۆكی "ئه‌وكوڕه‌ی له‌زۆر كه‌س ده‌چێت"ی ئارام كاكه‌ی فه‌لاح
ئارام سدیقسهرهتا
یه‌كێك له‌و هۆیانه‌ی ده‌بێته جوانی و نه‌مری بۆ چیرۆكنووس ئه‌وه‌یه كه به‌رده‌وام له‌سه‌ر یه‌ك ریتم نهنوسێتو یه‌ك شێوه له گێڕانه‌وه پێشكه‌ش به خوێنه‌ر نه‌كات، یان خوێنه‌ر له‌سه‌ر یه‌ك جۆر له گێڕانه‌وه رانههێنێت. به‌واتای ئه‌وه‌ی هه‌ر چیرۆكنووسێك توانای ئه‌وه‌ی نه‌بێت به‌رده‌وام شێوازی نوێ بهێنێته نێو چیرۆكه‌كانی نهێنی نوسینه‌كانی لای خوێنه‌ر كه‌شف ده‌بێت. ره‌نگه لێره‌دا نموونه‌یه‌ك پێویست بێت بۆ ئه‌وه‌ی مه‌به‌سته‌كه ته‌واوتر روون بكه‌مه‌وه. هه‌موو ده‌زانین "شێرزاد حه‌سه‌ن" له هه‌شتاكان‌و سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كانه‌وه یه‌كێك بوو له‌و چیرۆكنووسانه‌ی كه خاوه‌نی شێوازێكی نوێ بوو له چیرۆك‌و ئه‌و توانی ئه‌و بابه‌ته بهتابۆبوانهی نێو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی له چیرۆكه‌كانیدا به‌شێوازی هونه‌ری ته‌وزیف بكات تا له "حه‌سار و سه‌گه‌كانی باوكم"دا گه‌یشته ترۆپ، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه شێرزاد له‌پاش حه‌ساره‌وه نه‌یتوانی نوێگه‌ری له‌و شێوازه‌دا بكات كه به‌درێژایی زیاتر له (15)ساڵی ته‌مه‌نی چیرۆكنووسی له‌سه‌ری رۆشتبوو، بۆیه له ئێستادا خوێنه‌ر هێنده تامه‌زرۆی جۆره چیرۆكێك نییه له‌سه‌ر ئه‌و شێوازه‌ی شێرزاد له‌وماوه‌یه‌دا كاری تێدا كردووه.
پاولۆ كۆیلۆی نووسه‌ری به‌رازیلی له چاوپێكه‌وتنێكدا له وه‌ڵامی گۆڕان له‌شێوازی كاركردنهكانیدا ده‌ڵێت: خوێنه‌ره‌كانی من زیره‌كن ئه‌گه‌ر هه‌ستیان كرد له كتێبهكانمدا یه‌ك شێوه دووباره ده‌بێته‌وه ئیتر نایان خوێننه‌وه. ئه‌م قسه‌یه‌ی پاولۆ ئاماژه‌دانه به‌وه‌ی خوێنه‌ر به‌دوای چیرۆكنوسێكهوه نابێت كه به‌رده‌وام له‌سه‌ر یه‌ك شێواز بگێڕێته‌وه و بنوسێت.
ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی ئه‌م نووسینه‌یه قسه‌كردنه له‌سه‌ر چیرۆكی (ئه‌وكوڕه‌ی له‌زۆر كه‌س ده‌چێت)ی ئارام كاكه‌ی فه‌لاح كه پاش كۆچیرۆكی (نووسینه‌وه‌ی دڕك) بڵاوی كردۆته‌وه. كه ئه‌و كۆچیرۆكهش ئه‌زموونێكی جوانی چیرۆكی ئارام‌و چیرۆكی كوردییه. كه توانایه‌كی سه‌یرو شێوازێكی نوێی له گێڕانه‌وه‌دا به‌كاربردووه. به‌ده‌ر له‌م كتێبه‌ش من كۆچیرۆكی "وێنه‌كان دووباره ده‌بنه‌وه"ی ئارامم خوێندۆته‌وه، ئه‌گه‌رچی ئه‌زموونێكی تایبه‌ته، به‌ڵام سه‌رنجی منی خوێنه‌ری رانهكێشاو پێموایه ئه‌و كتێبه ده‌ستپێكێكه بۆ نووسینی جۆرێكی جیاواز له چیرۆك كه له‌نووسینه‌وه‌ی دڕك‌و ئه‌م چیرۆكه نوێیه‌شدا ده‌گاته ئاستێكی هونه‌ری باڵا، كه شایه‌نی له‌سه‌ر وه‌ستان بێت.له‌باره‌ی چیرۆكه‌كه‌وه
ئه‌گه‌ر سه‌ره‌تا له‌ناونیشانه‌وه سه‌یری چیرۆكه‌كه بكه‌ین، ده‌بینین ناونیشانی (ئه‌وكوڕه‌ی له‌زۆركه‌س ده‌چێت) له رووكه‌شدا ناونیشانێكی ته‌قلیدیه، كه‌ناكۆكی له‌گه‌ڵ بوونیادی چیرۆكه‌كه هه‌یه، كهبونیادێكه دابه‌شكراوه به‌سه‌ر سێ ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی گێڕانه‌وه‌دا، واته له‌ناواخندا چیرۆكه‌كه خۆی له‌ته‌قلیدیه‌ت پاراستوه، به‌ڵام لهناونیشانیدا ناونیشانێكی ته‌قلیدی هه‌ڵگرتووه، بێگومان ئه‌مه‌ش له‌رووی مانای ناونیشانه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌یری رووه هونه‌رییه‌كه‌ی ناونیشانه‌كه بكه‌ین، له‌یه‌كه‌م سه‌رنجدا پرسیاری ئه‌وه لای خوێنه‌ر دروست ده‌بێت كه ئایا ئه‌و كوڕه‌ی له زۆر كه‌س ده‌چێت كێیه. له چیدا له زۆر كه‌س ده‌چێت؟ كه ئه‌م خاڵانه‌ش جوانی ناونیشانه‌كه ده‌خه‌نه‌ڕوو.
چیرۆكه‌كه وه‌ك ئاماژه‌مان پێدا به‌سه‌ر سێ ته‌وه‌ری گێڕانه‌وه‌دا دابه‌ش بووه كه‌یه‌كه‌میان سه‌ره‌تای یه‌كه‌مه‌و ئاسایی چیرۆك ده‌ست پێده‌كات دووه‌م سه‌ره‌تا له‌ژێرناوی (سه‌ره‌تایه‌كی تر) وسێ یه‌میش له‌ژێرناوی(سه‌ره‌تایه‌كی تازه)دا خراوه‌ته‌ڕوو.
چیرۆكه‌كه باس له‌مرۆڤێكی په‌ناهه‌نده ده‌كات كه‌له وڵاتێێكدا ده‌یه‌وێت مافی په‌نابه‌رێتی بدرێتێ وله‌به‌رده‌م خانمێكدایه كهبهردهوام پرسیاری لێده‌كات بۆئه‌وه‌ی كه‌یسی بۆبكاته‌وه. ئه‌و مرۆڤه به‌هۆی ئه‌وه‌ی نازانێت له‌كوێوه ده‌ست به‌گێڕانه‌وه‌ی به‌سه‌رهاتی ژیانی بكات بۆیه ناچارنه په‌ناده‌باته به‌رئه‌وه‌ی چه‌ند جارێك له‌سه‌ره‌تاوه ده‌ست به‌گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكی ژیانی بكات. ئه‌وكه‌سه‌ی داوای لێكراوه باسی ژیانی خۆی بۆبكات به‌هۆی ئه‌وه‌ی ژیانێكی ئاڵۆز ژیاوه توانای ئه‌وه‌ی نیه به‌شێوه‌یه‌كی دروست ودوور له (خه‌یاڵپڵاوی) ژیانی خۆی بۆبگێڕێته‌وه، بۆیه له‌كۆتایی چیرۆكه‌كه دا داوا له‌خانمی چاو سه‌وز ده‌كات، كه ئه‌گه‌ر ئه‌و قسانه‌ی به‌س نه‌بوو بۆئه‌وه‌ی ژیانی په‌ناهه‌نده‌یی پێ رهواببینرێ بابانگی بكاته‌وه تازیاتر باسی خۆی بكات. دواجار ئه‌وه روون ده‌بێته‌وه هه‌موو هیواو ئاواتی ئه‌م مرۆڤه ده‌بێته ئه‌وه‌ی مافی په‌ناهه‌نده‌ی وه‌ربگرێت وچیرۆكهكهش ته‌واو ده‌بێت وخوێنه‌ر ههرلهچاوهڕوانیدا ده‌هێڵته‌وه. بێگومان ئه‌مه‌ی لێره‌دا خستمانه‌ڕوو كۆی چیرۆكه‌كه نییه‌و چیرۆكه‌كه زۆر خاڵی تری له خۆگرتووه كه پاشان له‌م نووسینه‌دا هه‌وڵی خستنه‌ڕووی ده‌ده‌ین.
له‌نێوان بایۆگرافیاو بهچیرۆكبووندا
سه‌ره‌تا حه‌زده‌كه‌م به پێناسه‌یه‌كی بایۆگرافیا ده‌ست پێبكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر مه‌به‌ستی ئه‌م به‌شه له نووسینه‌كه‌م روونبكه‌مه‌وه. بایۆگرافیا بریتییه له گێڕانه‌وه‌ی سه‌رگوزه‌شته‌ی ژیانی مرۆڤێك، كه پێده‌چێت خۆی به‌و كاره هه‌ستێت، یان كه‌سێكی تر ئه‌وكاره بكات. له‌گه‌ڵ ئه‌م پێناسه‌یه‌دا گرنگه ئاماژه به پێناسه‌ی چیرۆكیش بده‌ین و هه‌وڵی خاڵه جیاوازه‌كانی ئه‌م دووه بده‌ین. راجرز سكۆلز ده‌ڵێت: چیرۆك حیكایه‌تێكی دروستكراوه. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: چیرۆك به‌رنبه‌ر واقیع ناوه‌ستێته‌وه، به‌ڵكو ته‌واوكه‌ری واقیعه. منیش راموایه كه چیرۆك ئه‌و هونه‌ره‌یه كه نووسه‌ر په‌یوه‌ست نابێت به واقیعه‌وه و ئه‌ندێشه‌و خه‌یاڵ ئاماده‌ییه‌كی ته‌واوی تێدا هه‌یه. ئه‌و خاڵه‌شی بایۆگرافیاو چیرۆك لێكجیا ده‌كاته‌وه ئه‌وه‌یه كه له بایۆگرافیادا خه‌یاڵ ئاماده‌یی نییه، به‌ڵام له چیرۆكدا ئاماده‌ییه‌كی ته‌واوی هه‌یه‌و پێده‌چێت هه‌ر له خه‌یاڵیشدا بخولقێت.
چیرۆكنووس ئه‌و كائینه‌یه كه‌توانای فرهگێڕانهوهو خوڵقاندنی ئه‌زموونی تایبه‌تی هه‌یه، هه‌ر چیرۆكنووسێك نه‌توانێت سنوره‌كانی گێڕانه‌وه‌و پاڵه‌وان وهه‌موو پێكهاته‌كانی تری چیرۆك كه‌شف بكات وپنێتی نوێی تێدا بدۆزێته‌وه، ناكرێت ئێمه وه‌ك چیرۆكنووسێكی به‌تواناو داهێنه‌ر باسی بكه‌ین.
ئارام كاكه‌ی فه‌لاح له‌و چیرۆكنووسانه‌یه كه له گێڕانه‌وه‌دا توانایه‌كی به‌هێزه‌و ئه‌و رووداوانه‌ی ده‌یانگێڕێته‌وه، هه‌رچه‌نده ساده‌ن، یان له رووكاردا (بایۆگرافیا)بن وه‌ك له‌م چیرۆكه‌دا هه‌ستی پێده‌كه‌ین، توانای چێژبه‌خشینی هه‌یه به‌خوێنه‌ر. ئارام له‌و چیرۆكنووسانه‌یه له‌به‌رانبه‌ر رووداودا ده‌سته‌وسان نییه، به‌ڵكو له‌رووداوی ساده چیرۆكی داهێنه‌رانه‌و نه‌مر ده‌خوڵقێنێت، ره‌نگه هه‌ندێك كه‌س ئه‌م رایه به‌زیاده‌ڕه‌وی ببینن، به‌ڵام به‌سه‌رنجدان له‌كۆی چیرۆكی (نووسینه‌وه‌ی دڕك)و چیرۆكی (باوكی ناو ته‌له‌فون)و (من بهبووكێكی گه‌وره‌وه)و ئه‌م چیرۆكه‌ی ئێستا ئێمه لێی ده‌دوێین راستی ئه‌و قسانه ڕوون ده‌بێته‌وه.
ئه‌م چیرۆكه ئه‌گه‌ر له‌روانگه‌یه‌كی ناهونهریهوه سه‌یری بكه‌ین ده‌بینین زیاتر له بایۆگرافیای ژیانی مرۆڤێك ده‌چێت، به‌ڵام چیرۆكنووس توانیویه‌تی له‌و بایۆگرافیایهدا چیرۆكێكی هونه‌ری سه‌رنجڕاكێش بنوسێت. بوونی ئه‌و توانایه‌ی ئارام له‌فره گێڕانه‌وه‌دا هه‌یه‌تی، كه‌پێشتریش ئاماژه‌م بۆ كرد‌و له‌م چیرۆكه‌دا ره‌نگی داوه‌ته‌وه، وه‌ك ده‌بینین چیرۆكه‌كه گێڕانه‌وه‌یه‌كی سی جه‌مسه‌ری هه‌یه. واته چیرۆكنووس له سێ رێگاوه ده‌ست هه‌مان چیرۆك ده‌كات. ئه‌م خاڵه خاڵێكی جه‌وهه‌ریه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م تێكسته لهبایۆگرافیا جیا ببێته‌وه و هونهریبوونی بپارێزێت. بێگومان له‌نێو چیرۆكی كوردیدا ده‌یان تێكست هه‌ن كه‌به‌هۆی ناكارامه‌یی چیرۆكنووسهكهوه، نوسه‌ر له‌بری چیرۆك بایۆگرافیای خوڵقاندووه. بێگومان نابێت بڵێین كه چیرۆك خاڵییه له بایۆگرافیا. نه‌خێر هه‌موو چیرۆكێك جۆرێكه له بایۆگرافیا (كه مه‌رج نییه چیرۆك بایۆگرافیای مرۆڤه‌كان بگێڕێته‌وه) به‌ڵام نووسه‌ر كۆتی حه‌قیقه‌تبێژی نه‌كراوه‌ته پێی هه‌موو سنووره‌كان له‌به‌رده‌میدا واڵانو خهیاڵو ئه‌ندێشه جڵه‌و نه‌كراون.نه‌مری‌و گێڕانه‌وه
ئهگهرسهرهتا ئه‌و پرسیاره بكه‌ین مرۆڤ بۆده‌گێرێته‌وه؟ ئایا گێڕانه‌وه بۆ به‌ده‌ستهێنانی نه‌مرییه، یان حه‌زێكی شێتانه‌ی مرۆڤه بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنێت بوونی ئه‌و بۆ ئه‌م ژیانه گرنگی هه‌یه. ئه‌گه‌ر مرۆڤه‌كان له‌به‌ر ئه‌م دوو هۆیه بگێڕنه‌وه، كه به‌ده‌ستهێنانی نه‌مری‌و سه‌لماندنی بوون بێت، ئه‌دی خوداوه‌ند بۆ ده‌گێڕێته‌وه، ئایا خودا‌ش له ڕێی گێڕانه‌وه‌وه ده‌یه‌وێت بوونی خۆی بسه‌لمێنێت وده‌نگی به‌گوێی هه‌موو ئادهمیهكدا بگات؟ ئه‌گه‌ر گێڕانه‌وه هونه‌رێكی به‌رز نییه بۆ خودا په‌نای بۆ رێگایه‌كی تر نه‌برد تا په‌یامه‌كانی خۆی بگه‌یه‌نێته هه‌موو ئاده‌میه‌كان؟
خودا گێڕانه‌وه‌ی وه‌ك هونه‌رێكی به‌رز نرخاند، بۆیه ئه‌م رێگه‌یه‌ی بۆ گه‌یاندنی په‌یامه‌كانی به‌كارهێنا، چونكه تاكه رێگایه‌كه كه مرۆڤ هۆگری خۆی ده‌كات تادوا وشه ده‌یبات له‌گه‌ڵ خۆی . خودا پێویستی به‌نه‌مری نییه، چونكه ئه‌و نه‌مره، به‌ڵام ئه‌و ده‌یویست په‌یامه‌كانی له‌ڕێی گێڕانه‌وه‌وه بهپهیامبهرهكاندا بگه‌یه‌نێت.
من لاموایه گێڕانه‌وه هونه‌رێكی به‌رزه و ده‌ستی هه‌موو كه‌سێكی پێناگات، بۆیه كورد نه‌یتوانیوه زوو ئه‌و هونه‌ر راوبكات، چونكه وه‌كو گه‌لێكی په‌رته‌وازه له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ساره‌یه هه‌میشه خه‌می گه‌وره‌تری له‌وه هه‌بووه كه كاتی هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بگێڕێته‌وه. ئه‌گه‌رچی "ئه‌حمه‌دی خانی" زوو ده‌ستی به‌م هونه‌ره گه‌یشت، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی تاسه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م توانایان به‌سه‌ر ئه‌م هونه‌ره‌دا هه‌بوو له‌نێو كورددا زۆركه‌م بوون. ده‌مێكه وتراوه كه مرۆڤ به‌گشتی كائینێكی گێڕه‌ره‌وه‌یه، به‌ڵام هونه‌ر ئه‌وه نییه كه بگێڕێته‌وه، چونكه هه‌مووان ده‌توانن بگێڕنه‌وه، به‌ڵكو هونه‌ر ئه‌وه‌یه چۆن ده‌گێڕدرێته‌وه؟ ئه‌م خاڵه سه‌ره‌تایه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی كه جیاوازی بكرێت له‌نێوان گێڕانه‌وه‌ی نووسه‌رێك له‌گه‌ڵ نووسه‌رێكی تردا. له‌پاش ئه‌مه‌وه ئه‌وسا چی گێڕیته‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دات.
ئارام كاكه‌ی فه‌لاح له‌و چیرۆكنووسانه‌یه كه‌خوێنه‌ر سه‌رسام ده‌كات به‌و شێوازی گێڕانه‌وه‌یه‌ی كه‌پێی ده‌گێڕێته‌وه. ئه‌و له"نووسینه‌وه‌ی دڕك"دا و له‌سێ چیرۆكی یه‌كه‌می ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌دا خوێنه‌ر داوه‌تی نێو دنیای گێڕانه‌وه ده‌كات له‌م چیرۆكه‌شدا له‌ڕێی سێ سه‌رچاوه‌ی گێڕانه‌وه‌وه خوێنه‌ر سه‌رسام ده‌كات به‌و جۆره له گێڕانه‌وه، كه هه‌رسێ سه‌رچاوه‌كه‌ش له‌هه‌وڵی گێڕانه‌وه‌ی یه‌ك چیرۆكدان.
چیرۆكنووس له‌سه‌ره‌تای چیرۆكه‌كه‌دا ده‌نوسێت: ئه‌وه‌ی نه‌یتوانی باسی خۆی بكات به‌شی ده‌خورێ. پاشان ده‌نوسێت: نه‌ك ئه‌وه، به‌ڵكو ده‌مرێ. لێره‌وه تێده‌گه‌ین له‌ڕوانگه‌ی ئارامه‌وه ئه‌وه‌ی توانای گێڕانه‌وه‌ی نه‌بێت توانای راوكردنی نه‌مری نییه‌و ئه‌وانه‌ی توانای گێڕانه‌وه‌یان هه‌یه ده‌توانن نه‌مری راوبكه‌ن، كه پاشان نووسینیش ده‌بێته ئه‌و په‌ناگه‌یه‌ی كه نه‌مری بۆ نوسه‌ر به‌رجه‌سته بكات.
ئارام له‌پاشتردا ده‌نووسێت: ئه‌وه‌ی مرۆڤی له‌سه‌ر زه‌وی هێشتۆته‌وه به‌شێكی كه‌می بۆ زانست ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌شه زۆره‌كه‌ی هی ئه‌وه‌یه كه مرۆڤ بوونهروهرێكه ده‌گێڕێته‌وه. له‌پاشان چیرۆكنووس به‌رده‌وام دهبێتو له‌م باره‌یه‌وه ودهنوسێت:
من هه‌میشه ئه‌و سحیرهم خۆشوویستووه، كه‌هێزی گێڕانه‌وه‌ی هه‌یه، له‌و بڕوایه‌دام سروشت هه‌میشه له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه دهوهستێو زوو له ناویان نابات. له‌كۆتایشدا ئارام ده‌نوسێت: تا مرۆڤ شتێكی هه‌بێت بیگێڕێته‌وه سروشت چاوه‌ڕێی ده‌كات.
له‌م چه‌ند دێڕه‌دا ده‌بینین ئارام زۆر به‌ڕوونی باس له‌و په‌یوه‌ندییه به‌هێزه‌ی نێوان نه‌مری وگێڕانه‌وه‌ی دهكاتو رای وایه مرۆڤ به‌گێڕانه‌وه ده‌توانێت نه‌مربێت وسروشتیش نه‌مری بۆ ئه‌و ئاده‌میانه به‌رجه‌سته ده‌كات كه توانای گێڕانه‌وه‌یان هه‌یه، یان ده‌توانن به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر گێڕانه‌وه. ئارام به‌ته‌نها له‌م چیرۆكه‌دا باسی له گهورهییو گرنگی توانای گێڕانه‌وه نه‌كردووه، به‌ڵكو ئه‌و له چیرۆكی "باوكی ناو ته‌له‌فون"یشدا باسی له گرنگی گێڕانه‌وه كردووه و ئارام له‌و چیرۆكه‌دا ده‌نوسێت: به‌گێڕانه‌وه دڵم ئاسوده‌تر دهبێتو له‌وانه‌یه به گێڕانه‌وه باری گرانی سه‌ردڵم تۆزقاڵێك فه‌رق بكات. ئه‌م ئاماژه‌دانه‌ی چیرۆكنووس به"ئاسووده‌تر"بوون به گێڕانه‌وه واته چیرۆكنووسه‌كان ئه‌و مرۆڤانه‌ن كه گێڕانه‌وه قهدهریانهو هه‌ر ته‌نها به ئه‌ویش ئاسووده ده‌بن.له‌نێوان مه‌نفاو ناشوێندا
مرۆڤ بوونه‌وه‌رێكه پێویستی بهشوێنێكه ئارامی بۆ ده‌سته‌به‌ر بكات. كاتێك مرۆڤ شوێنێكی هه‌بێت كه ئارامی تێدا نه‌بێت وه‌ك ئه‌وه‌یه ئه‌و شوێنه بوونی نه‌بێت، چونكه ناتوانێ تێیدا بحه‌وێته‌وه. هاوكات كاتێك مرۆڤ ژینگه‌یه‌كی ئارامی ده‌ست ده‌كه‌وێت، به‌ڵام شوێنێك نابێت لێی ئاسوده بێت ئه‌وه دۆخی مرۆڤه له‌باری یه‌كه‌مجار باشتر نابێت كه نائارامی تێدابوو.
سروشتی ژیانی مرۆڤ وه‌ها خوڵقاوه كه تا له‌ژیاندا بێت ناتوانێ هه‌موو شته‌كانی به دڵی ئه‌و بێت. ره‌نگه ئه‌مه سونه‌تێكی خراپی ژیان بێت، به‌ڵام مرۆڤ ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر ئه‌م حاڵه‌ته‌دا نییه.
پاڵه‌وانی چیرۆكه‌كه‌ی ئارام (ئه‌گه‌ر كه‌سێك هه‌بێت پێی بوترێت پاڵه‌وان) زۆر تامه‌زرۆیی ئه‌وه‌یه كه له مهنفاوهو له‌نێو غهریبستاندا داڵده‌ی بده‌ن و وه‌ك په‌ناهه‌نده وه‌ریبگرن تائارام بژی. ئه‌و له‌به‌رده‌وام تراژیدیاكانی ژیانی له‌چه‌ندین ده‌لاقه‌وه ده‌گێڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌و غهریبستانهدا شوێنێك هه‌بێت تێیدا بسره‌وێ، به‌ڵام هه‌ر له‌سه‌ر گێڕانه‌وه به‌رده‌وامه‌و (خانمی چاو سه‌وز)یش نه‌ك وه‌ڵامێكی ئه‌رێنی ناداته‌وه، به‌ڵكو وه‌ڵامێكی له‌ده‌م نابیستین.
ئه‌م بێده‌نگی و كهملوتفیهی (خانمی چاو سه‌وز) كه خانمی لێكۆڵه‌ره‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌می په‌ناهه‌نده‌دا، ئه‌و بێده‌نگیه ترسناكه‌ی خۆرئاوامان بیر دێنێته‌وه به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌یان وسه‌دان تراژیدیایه‌ی به‌سه‌ر گه‌له بنده‌سته‌كاندا هات و لهنمونهیاندا كورد وه‌ك قوربانیترین نه‌ته‌وه كه‌س باسی نه‌كرد.
(خانمی چاوسه‌وز) له به‌رانبه‌ر هه‌موو ئه‌و گێڕانه‌وه‌یه‌دا بێده‌نگه‌و نایه‌وێت وشه‌یه‌ك له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و كوشتار‌و نه‌هامه‌تیه‌دا بڵێت. خانمی چاو سه‌وز، لهچیرۆكهكهی ئارام‌دا ده‌كرێت وه‌ك نوێنه‌ری هه‌ڵبژاردنی بێده‌نگی خۆرئاوا ته‌ماشای بكه‌ین، به‌رانبه‌ر به‌كورد.
نائومێدی پاڵه‌وانی وه‌ها داگیركردووه كه تووشی نامۆبوون بووه‌و بڕوای به‌وه نه‌ماوه له‌هیچ شوێنێك وه‌ك په‌ناهه‌نده قبوڵ بكرێت تاده‌گاته ئه‌وه‌ی بنوسێت: من له‌هیچ شوێنێك قبوڵ ناكرێم. پاشان زیاتر له‌مباره‌یه‌وه ده‌دوێت ودهنوسێت: یه‌كێ له‌شارو وڵاته‌كه‌ی خۆیدا بێكه‌س وغه‌ریب بێت له‌هه‌موو شوێنێكی تردا ته‌نیایه، ئه‌وه‌ی له‌وڵاته‌كه‌ی خۆی قبوڵی نه‌كات، هیچ شوێنێكی ترئامادهنییه ته‌ماشای بكات.
له‌م چیرۆكه‌دا به‌ته‌واوی هه‌ست به‌و هه‌ناسه غه‌ریبه‌ی پاڵه‌وان ده‌كه‌ین كه‌چۆن مه‌نفا تهزاندوویهتی، ئه‌و نایه‌وێت كه‌یسێكی درۆینه بۆ خۆی دروست ده‌كات، ئه‌و ده‌یه‌وێت ژیانی وه‌ك ئه‌وه‌ی تێیدا ژیاوه بگێڕێته‌وه بۆ (خانمی چاو سه‌وز). ئه‌و ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه له وڵاته‌كه‌ی خۆی شوێنێك نه‌ماوه تێیدا سره‌وت بگرێ، بۆیه په‌نای بۆ لای ئه‌و هێناوه. به‌ڵام دیاره(خانمی چاو سه‌وز) به‌و بێده‌نگییه درێژه‌ی چاره‌نوسی به نادیار دهسپێرێتو چیرۆكه‌كه به‌بێ بوونی هیچ ئاماژه‌یه‌كی ئه‌رێنی (خانمی چاو سه‌وز) ده‌گاته دواخاڵ.
ناسنامه هاوشێوه‌كان
جۆن لۆك له‌باره‌ی ناسنامه‌وه ده‌ڵێت: ناسنامه‌ی تاكه كه‌س بریتییه له ناسنامه‌ی ویژدانێكی به‌ئاگا كه له رێگه‌ی به‌رده‌وامییه‌وه لهكاتدا له رهوتدایه. به ده‌ربڕینێكی تر تاك له رێگه‌ی ئه‌و یاده‌وه‌ریانه‌وه كه سه‌باره‌ت به بیروكارهكانی رابردوویی هه‌یه‌تی، له‌گه‌ڵ ناسنامه‌ی به‌رده‌وامی خۆیدا په‌یوه‌ندی په‌یدا ده‌كات. هه‌روه‌ها "ده‌یڤد هیوم"یش شوێنگه‌ی سه‌رچاوه‌ی ناسنامه‌ی تاكی به‌كۆی یادهروهرییهكان ده‌زانی.
یه‌كێكی تر له‌و كێشانه‌ی ئه‌م چیرۆكه باسی ده‌كات كێشه‌ی ناسنامه‌یه مرۆڤ كه نه‌یتوانی له ئارامیدا بژی ناتوانێ ناسنامه‌یه‌كی دیاریكراوی هه‌بێت. قه‌ده‌ری ئه‌و گه‌لانه‌ی كه له نائارامیدان له‌و خاڵه‌دا له‌یه‌كدا كۆده‌بنه‌وه، كه ناسنامه‌ی تاكه‌كان به‌رده‌وام دهگۆڕێتو جێگیر نییه، چونكه تاكه‌كان نه‌یانتوانیوه ئه‌و قۆناغه ببڕن كه قۆناغی "خۆناسین"ه، مرۆڤ تا خۆی نه‌ناسێت نازانێت ناسنامه‌ی چییه؟
چیرۆكنووس هه‌ر له گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكه‌كه‌دا كێشه‌ی ناسنامه‌ی خستۆته‌ڕوو به‌شێوه‌یه‌ك گێڕه‌ره‌وه له سێ گۆشه‌نیگاوه هه‌وڵی گێڕانه‌وه‌ی داوه، ئه‌مه‌ش ده‌كرێت به‌و شێوه‌یه وه‌سف بكرێت، كه نادیاری ناسنامه‌ی گێڕه‌ره‌وه، یان به‌هۆی شلۆقی شوناسییه‌وه ناتوانرێت له‌ژێر خاڵێكدا كۆبكرێنه‌وه، یان هه‌موو گێڕانه‌وه‌كان ته‌نها له‌پێناو یه‌ك ناسنامه‌دا.
گێڕه‌ره‌وه له‌م چیرۆكه‌ی ئارام‌دا به‌هۆی به‌و بارودۆخه ناله‌باره‌ی تێیكه‌تووه كه خستنه‌پاڵی تاوانی كوشتنه كه ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌وه بووه كه ئه‌و له كه‌سێتی تر ده‌چێت. ئه‌م وه‌همی لێكچوونه له هه‌نده‌رانیش له كۆڵی نابێته‌وه تا ده‌گاته ئه‌وه‌ی له‌به‌ر ده‌م خانمی چاو سه‌وزدا بڵێت: وه‌ك ده‌بینی خانم، له‌وه‌ده‌چێ من له زۆر كه‌س بچم، هه‌م له خائین دهچمو هه‌م له په‌پووله. تێكچوونی ناسنامه‌كان، یان هاوشێوه‌بوونی ناسنامه‌ی مرۆڤی جه‌لادو بێگوناه (كه له چیرۆكه‌كه‌دا په‌پوله هێمایه بۆ بێگوناهی) ره‌نگه له‌و په‌یوه‌ندییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبێت كه ئایدۆلۆژیاكان بۆ مرۆڤه‌كانی ده‌خولقێنن، به‌و پێیه‌ی ئه‌وه‌ی لای ئایدۆلۆژیایه‌كی دیاریكراو جه‌لاده لای ئه‌ویتر پێده‌چێت بێگوناه، یان فریادره‌س بێت. بێگومان ئه‌م خاڵه ته‌نها ئایدۆلۆژیاكان دروستی ناكه‌ن، به‌ڵكو چه‌ندین هۆكاری تریش هه‌یه، كه ئێمه نامانه‌وێت لێی بدوێن.
له‌كۆتایی چیرۆكه‌كه‌دا گێڕه‌ره‌وه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه چه‌ند ژیانێكی تر هاتنه نێو ژیانمه‌وه‌و منیان فه‌رامۆش كرد. ئه‌م ئاماژهدانهش دیسان بۆ ئه‌و خاڵه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه زۆرجار مرۆڤ ناتوانێت خۆی بێت، به‌ڵكو به‌هۆی ئه‌و پێشهاتانه‌ی كه بۆ ژیان دێنه پێش ناچارانه ده‌مامك دهپۆشێتو بهسیمایهكی تره‌وه ژیان ده‌كات. لێره‌دا ده‌توانین ئاماژه به‌وه بده‌ین كه ئاماژه‌دانی چیرۆكنووس به هاوشێوه‌بوونی ناسنامه‌كان له‌م چیرۆكه‌دا ته‌نها ئاماژه‌دانێكی سه‌رپێی نییه، به‌ڵكو ده‌كرێت له دیدگای تره‌وه لێی بڕوانرێت و خوێندنه‌وه‌ی تری بۆ بكرێت، به‌تایبه‌ت بۆ ئێمه‌ی كورد كه كاره‌ساته‌كان سیمای به‌شێكی زۆری تاكی كوردیان گۆڕٍیوه، هه‌ر بۆیه ئه‌و یادهروهرییهی لۆكو هیوم له په‌یوه‌ستبوون به ناسنامه‌وه باسی ده‌كه‌ن ره‌نگدانه‌وه‌ی له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا به‌روونی ده‌بینرێت.پێدانی وه‌زیفه‌ی نوێ به شته‌كان
كاری نووسه‌ر ئه‌وه نییه كه له نووسیندا شته‌كان وه‌ك خۆیان به‌كار بهێنێـتهوه، واته ناكرێت هه‌موو ئه‌و ئامێرانه‌ی ئێمه له ژیانی رۆژانه‌دا به‌كاریان ده‌هێنین له‌نێو نووسینیشدا هه‌مان وه‌زیفه‌ی هه‌بێت، به‌ڵكو ده‌توانین وه‌زیفه‌ی نوێ به‌و شتانه ببه‌خشین، یان فۆرمی نوێیان پێبده‌ین، چونكه له‌نێو جیهانی تێكستدا ئه‌ندێشه‌و خه‌یاڵ ئاماده‌یی هه‌یه كه ده‌توانرێت بێكۆتا وه‌زیفه بۆ فۆرم‌و شێوه‌ی شته‌كان بدۆزێته‌وه. وه‌ك ئه‌وه‌ی "عه‌تا محه‌مه‌د"ی چیرۆكنووس له كتێبی "تیناو چیرۆكه ئه‌ندێشه‌كراوه‌كان"دا و له چیرۆكی "وێنه و ئاوێنه-3-"دا هه‌وڵی سه‌لماندنی ئه‌وه ده‌دات كه له‌نێو بازنه‌دا سێگۆشه هه‌یه. یان ده‌نوسێت بازنه كه بێ گۆشه‌یه، زۆرترین نزیكایه‌تی له‌گه‌ڵ سێگۆشه هه‌یه. هه‌تا ده‌گاته ئه‌وه‌ی بنوسێت: هه‌رچۆن رۆژێك تۆپه‌كانی "بلیارد"م بازنه‌یی نه‌بینی.
ئارام له‌م چیرۆكه‌دا هه‌وڵی ئه‌وه‌ی داوه كه وه‌زیفه‌ی نوێ به شته‌كان ببه‌خشێت. ئه‌و "په‌نجه‌ره"ی وه‌ك یه‌كێك له‌و شتانه به‌كاربردووه، كه چهنجهره ته‌نها شوێنێك نییه بۆ روانین، به‌ڵكو ده‌توانرێت وه‌ك ده‌رگا رۆڵ ببینێت و مرۆڤ پێیدا تێپه‌ڕێت. ئارام ده‌نوسێت: هه‌میشه له ده‌رگاوه ده‌هاتمه ژووره‌وه‌و له‌په‌نجه‌ره‌وه رامده‌كرد. بۆیه ده‌بینین وه‌زیفه‌ی ده‌رگا كه هاتنه ناوه‌وه‌و چوونه ده‌ره‌وه‌یه لای چیرۆكنووس یه‌كێك له وه‌زیفه‌كانی لێده‌سه‌نرێته‌وه‌و ده‌درێت به‌په‌نجه‌ره كه پێشتر هیچ وه‌زیفه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه‌ی نه‌بووه، یان به‌كار نه‌هاتوه بۆ "چوونه ده‌ره‌وه لێی". ئارام به‌ڕوونی له چیرۆكه‌كه‌دا ئه‌مه‌ی ده‌ربڕیوه و نوسیویه‌تی: ده‌رگا لای من هه‌میشه شوێنێك بووه بۆ چوونه ژووره‌وه، په‌نجه‌ره‌ش جێگه‌یه‌ك بوو لێوه‌ی ده‌چوومه باوه‌شی دنیا.
ره‌نگه گێڕٍهرهوه بێزار بوبێت له‌وه‌ی شته سونه‌تییه‌كان دووباره بكاته‌وه و ویستوویه‌تی ته‌نها له ده‌رگاوه نه‌چێته باوه‌شی دنیا، به‌ڵكو شوێنێكی تریش بۆ "چوونه نێو باوه‌شی دنیا" ئه‌زموون بكات، چونكه مرۆڤ به سروشتی خۆی حه‌ز به ئه‌زموونكردنی رێگه‌ی نوێ‌و شتی نوێ ده‌كات، بۆیه به‌خشینی وه‌زیفه‌ی نوێ به شته‌كان یه‌كێكه له خولیا دێرینه‌كانی مرۆڤ به‌جۆرێك كه ئێمه هه‌ر له دروستكردنی په‌یكه‌ره‌كانی مرۆڤه‌وه له‌سه‌ر به‌ردو به‌كاربردن‌و سودوه‌رگرتن له بووه‌كانی سه‌رزه‌مین بۆ مه‌به‌ستی تر ده‌توانین بیان بینینه‌وه، به‌ڵام جیاوازی ئه‌وه‌ی له ژیانی ئاسایدا ده‌كرێت ئه‌وه‌ی له‌نێو تێكستدا ده‌كرێت له‌وه‌دایه كه دنیای نێو وشه دنیایه‌كی سنووردار نییه وه‌ك ئه‌وه‌ی ئارام‌و عه‌تا له‌پێدانی وه‌زیفه‌ی تر یان فۆرمی تر به شته‌كان له‌و تێكستانه‌دا كردوویانه.
بهدهرگاكردنی په‌نجه‌ره بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ پێیدا بچێته باوه‌شی دنیا، ره‌نگه بۆ دروستكردنی رێگه‌ی نوێش بێت بۆ گه‌یشتن به باوه‌شی دنیا، چونكه ناكرێت وه‌زیفه‌ی نوسین ته‌نها له‌وه‌دا كورتبكرێته‌وه كه خستنه‌ڕووی دیارده‌و رووداوه‌كان نییه، به‌ڵكو بۆ دۆزینه‌وه‌و كه‌شفكردنی رێگه‌ی نوێی ژیان‌و مردنه.
به‌ختیار عه‌لی ده‌ڵێت: ئه‌ده‌بی پڕنهێنی ئه‌و جۆره ئه‌ده‌به نییهكه مه‌ته‌ڵ دروست ده‌كات، به‌ڵكو ئه‌و جۆره ئه‌ده‌به‌یه كه په‌یوه‌ندی شته‌كان تێكدهكات، له‌نێوان رووكه‌شی شتهكانو جه‌وهه‌ریاندا جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆ ده‌سازێنێت، ئاسان له دیوی ده‌ره‌وه ناگه‌ینه دیوی ناوه‌وه، ئاسانیش له دیوی ناوه‌وه ناگه‌ینه دیوی ده‌ره‌وه.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌م ده‌قه‌ی ئارامیش ده‌كرێت له‌و جۆره ئه‌ده‌به‌دا ته‌وزیف بكرێت كه ئه‌ده‌بێكی پڕ نهێنییه، كه نووسه‌ر هه‌وڵی تێكشكاندنی په‌یوه‌ندی شته‌كان تێكدهكات هه‌م له‌نێو خۆیاندا‌و هه‌م له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌ی خۆیان. جیاوازی ئه‌م تێكشاندنی په‌یوه‌ندییه لای عه‌تا محه‌مه‌د و ئارام كاكه‌ی فه‌لاح له‌وه‌دایه كه عه‌تا شته‌كان له فۆرمی تردا ده‌بینێت، به‌ڵام ئارام وه‌زیفه‌ی نوێ به شته‌كان ده‌به‌خشێت، كه ئه‌م دوو حاڵه‌ته ده‌كرێت وه‌ك ئه‌ده‌بێكی جوان‌و داهێنه‌رانه ته‌ماشا بكه‌ین.
كۆتایی
لێكۆڵه‌ری ئه‌مریكی (ئی. دی. هێرچ) پێیوایه ئه‌و واتایه‌ی نووسه‌ر مه‌به‌ستییه‌تی ئه‌و پرۆسه فیكریه نییه، كه له‌لای نووسه‌ر به‌ڕێوه ده‌چێ له‌كاتی نوسیندا، چونكه ئه‌مه هه‌موو هه‌وڵێك بۆ دیاریكردنی واتای بابه‌تیانه به‌تاڵ ده‌كات. كاتێك ناگه‌ینه ئه‌و بیر‌و هۆشو نه‌ستی نوسه‌ر، بۆیه لێكدانه‌وه‌كان بۆ ده‌ق ناكه‌وێته ژێر كاریگه‌ری هۆشیاری نووسه‌ره‌كه.
لێره‌دا ده‌كرێت ئێمه‌ش ئاماژه به‌وه بكه‌ین كه ئه‌م لێكدانه‌وه‌یه‌ی ئێمه‌ش (له‌ژێر رۆشنایی ئه‌و وته‌یه‌یی سه‌ره‌وه‌دا) ناكرێت وه‌ك لێكدانه‌وه‌یه‌كی كامڵ‌و دوا خوێ،دنه‌وه سه‌یر بكرێت چونكه پێده‌چێت، ئه‌م تێكسته نه‌یتوانیبێت هه‌موو پنهتهكانی ده‌قه‌كه‌ی ئارام به‌سه‌ر بكاته‌وه یان قسه له ته‌واوی ئه‌و وشیارییه بكات كه چیرۆكنووس له‌و تێسته‌دا به‌كاری بردووه.سه‌رچاوه‌كان:
* ئارام كاكه‌ی فه‌لاح، ئه‌وكوڕه‌ی له‌زۆر كه‌س ده‌چێت- چیرۆك، گۆڤاری ئاینده ژماره (80) ئه‌یلولی (2008) له‌بڵاوكراوه‌كانی ده‌زگای چاپ‌و په‌خشی سه‌رده‌م.
*عه‌تا محه‌مه‌د، تیناو چیرۆكه ئه‌ندێشه‌كراوه‌كان-چیرۆك، له‌بڵاوكراوه‌كانی چاپخانه‌ی ره‌نج ساڵی (2007).
* راجرز سكۆلز، چیرۆك- واقیع-حه‌قیقه‌ت، و: حیكایه‌تی سه‌رده‌م، پاشكۆی گۆڤاری سه‌رده‌م ژماره (7)ئابی (2007) له‌بڵاوكراوه‌كانی ده‌زگای چاپ‌و په‌خشی سه‌رده‌م.
* كۆمه‌ڵێك نووسه‌ر، تیۆری رۆمان، و: محه‌مه‌د كه‌ریم، له‌بڵاوكراوه‌كانی ده‌زگای چاپ‌و په‌خشی سه‌رده‌م ساڵی (2004).