![سۆز و ناڵه …. پایزه ئه‌حمه‌د سۆز و ناڵه …. پایزه ئه‌حمه‌د](https://dengekan.ca/wp-content/uploads/gcMigration/payzeaAhmad_961063527.jpg)
سۆز و ناڵه …. پایزه ئه‌حمه‌د
Closed
پێده‌شت.. قه‌د پاڵ
هه‌ر کونجێکی وڵاته‌که‌م
– وڵاتی خه‌م و کاره‌سات –
ک‌ش و ماته ..
هاوارده‌که‌م؛
ووڵات تێکڕایی
بههاڵاوی هه‌ناسه‌یه‌کی
که‌ڕه‌م ده‌کات..
دوا هه‌ناسه‌ش که دێته گوێم
گاغهگاغ و بزه‌ی منداڵی ساوایه،
دایکی جگهرسووتاویشمان
به ناڵه‌ناڵ و ڕووبارێک ئه‌سرینه‌وه
به‌ره‌و لام دێ و
چرای ووڵات خامۆش ده‌کا
ئا له‌و کاته
ئاژانسه‌کان به ده‌نگێکی زوڵاڵه‌وه
هاوار ده‌که‌ن
کیمیا بارانه
کیمیا بارانه
کیمیا باران….