ده‌رکه‌وتنی نیشانه‌کان له نێوان پاشه‌کشه و هه‌ره‌سدا!… سه‌دیق سالح عه‌زیز
ئه‌گه‌ر دکتۆر بیه‌وێ نه‌خۆشێک چاره‌سه‌ربکات، سه‌ره‌تا ده‌سنیشانی نه‌خۆشیه‌که‌ی ده‌کات ئینجا داوده‌رمان و ڕاسپارده‌ی پێویستی بۆ ده‌نوسێت، ئه‌گه‌ر مردنیشی نزیک بێته‌وه ئه‌ویش چه‌ند نیشانه‌یه‌کی تایبه‌تی لی به دیارده‌که‌وێ. یان که په‌ڵه هه‌وره ڕه‌شه‌کان به‌ده‌م بروسکه و گهواڵهوه ده‌گرمێنن و بای پێش باران هه‌ڵده‌کات، به‌دیار ده‌که‌وێ ئیدی داده‌کاته باران.
مرۆ ده‌بێ ئازایانه په‌نجه له‌سه‌ر ڕاستیه‌کان دابنێ، خۆ لێ گێلکردن نابێته هۆی چاره‌سه‌ری به‌ڵکه به‌ره‌و خراپترمان ده‌با. بۆیه پێم باش بوو ئه‌و نیشانه ناخۆشانه‌ی که ده‌رکه‌وتون بۆ خوێنه‌ری به‌ڕێز بخه‌مه‌ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی له بڕیاردا سه‌رپشک بێت ئاخۆ پاشه‌کشه‌یه‌کی کاتی له‌گۆڕێدایه یاخود به‌ره‌و هه‌ره‌سێکی تر هه‌نگاو ده‌نێین، به هیوای ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێکی گونجاو بۆ ئه‌م بارودۆخه مه‌ترسیداره بدۆزینه‌وه.
پاشه‌کشه‌ی کاتی مانای ئه‌وه‌یه تۆ به شێوه‌یه‌کی کاتی له شه‌ڕێکی سیاسی یا سه‌ربازیدا له هه‌ندێ ده‌سکه‌وت و مافه‌کانت دابلهنگێنی، یان پێگه‌یه‌ک له‌ده‌ست بده‌ی تاوه‌کو باسکت به هێز ده‌بێته‌وه تا له فرسه‌تێکی ترا به گورو ته‌وژمێکی نوێ بێیته‌وه مه‌یدانه‌که و ڕمی خۆت بچه‌قێنیت. به‌ڵام ئاخۆ ده‌سه‌ڵاتی کوردی یاریکه‌رێکی به‌هێزه له‌م گۆڕه‌پانه‌دا، یان کارتی به‌هێزی زۆره له ململانێکاندا تاوه‌کو ئه‌م پاشه‌کشانه به کاتی دابندرێن؟
هه‌ره‌سیش مانای شکستی گه‌وره ده‌گه‌یه‌نێ که ڕاست بوونه‌وه له سایه‌یدا کارێکی سه‌خت و دژواره. هه‌روه‌ک ده‌ڵین مێژوو کتومت وه‌ک خۆی دوباره نابێته‌وه، هه‌ره‌سیش، ئه‌گه‌ر لێکچونیش هه‌بێت، به هه‌مان شێوه‌ی جاران دووباره نابێته‌وه. ئه‌گه‌ر به‌راوردی هه‌ره‌سه‌کانی کۆماری مه‌هاباد له 1946 و هه‌ره‌سی کوردستانی عیراق له ساڵی 1975 و هه‌ره‌سی 1988 بکه‌ین هه‌مویان شێوازی ههرهسهکانیان جیایه به‌لام له کۆتایی هاتنی جوولانه‌وه‌ی کوردی، وه‌کیه‌کن.
ئه‌مساڵ 2008 پێشبینی ده‌کرێ که ساڵێکی بڕیارده‌ر بێ، ساڵێکی پر له پاشه‌کشه‌ی پڕ له ئازاری ده‌سه‌لاتی کوردی بێ له ململانێدا به‌رامبه‌ر نه‌یاره ته‌قلیدیه‌کانی گه‌لی کورد. دووریش نیه که به‌هۆی ڕووداوی چاوه‌ڕواننه‌کراوی عیراقی و ئیقلیمی و هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌مریکی، ململانێکان بۆ ناو ساڵی 2009 یش درێژ ببنه‌وه. به‌هه‌ر حاڵ لێره‌دا ده‌توانین بڵێین که چه‌ند نیشانه‌یه‌ک ده‌رکه‌وتووه که جوولانهوهو ده‌سه‌لاتی کوردی ناچار به داله‌نگاندن و پاشه‌کشه ده‌کات و ئه‌گه‌ر به جددی به‌خۆیدا نه‌چێته‌وه خوانه‌خواسته هه‌ره‌سێکی تر چاوه‌ڕێی هه‌موومانه:
1- له‌سه‌ره‌تای پڕۆسه‌ی ئازادی عیراقه‌وه، ده‌سه‌ڵاتی کوردی به ڕواله‌ت وه‌ک یاریکه‌رێکی به‌هێز ده‌هاته پێشچاوان به‌ڵام له هه‌قیقه‌تدا به‌دیارکه‌وت که نه‌ک هه‌ر له ئاستی قۆناغه‌که‌دا نه‌بووه به‌ڵکه لاوازیش بووه. ده‌سه‌لاتی کوردی نه‌یتوانی ئه‌م فرسه‌ته مێژوویه بقۆزێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ناوچه دابڕاوه‌کان تاوه‌کو چیای حه‌مرین بکاته سنووری ئه‌مری واقیعی کوردستان، چونکه ئه‌وێ ڕۆژێ به هۆی لاوازی لایه‌نی ئیقلیمی و عه‌ره‌بی و گرنگی ئێمه بۆ ئه‌مریکا ده‌توانرا ئه‌م ناوچانه وه‌ک جوگرافیای هه‌رێمی کوردستان بخرێنه ناو ده‌ستووری هه‌میشه‌یی، ئینجا قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کرا ئاخۆ دانیشتوانی ئه‌م ناوچانه چه‌نده، ڕێژه‌ی بودجه‌ی پێویستیان چه‌نده، کێشه‌ی ده‌رهێنانی نه‌وت چۆنه. یان به‌لایه‌نی که‌م ماده‌ی 58 که پاشان بووه ماده‌ی 140 ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی، به شێوه‌یه‌کی تر ده‌بوو، که‌سیش داوای ڕیفراندۆمی له‌سه‌ر خاکی خۆی نه‌ده‌کرد. به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی کوردی که ئه‌م هه‌ڵانه‌ی کردووه‌و ئه‌م هه‌له‌ی له‌ده‌ستداوه هیچ کارتێکی به‌هێزی ئه‌وتۆی له‌ده‌ست نه‌ماوه به‌کاری بێنێ، جگه‌له مکوڕبوونی له‌سه‌ر جێبه‌جێکردنی ئه‌م ماده به ناو ده‌ستووریه‌و هانا بردن بۆ دادگای فیدرالی که مه‌ترسیداره‌و بۆ نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان که په‌سند نیه و هه‌وڵدان بۆ دیسان درێژکردنه‌وه‌ی ئه‌م مادده‌یه بۆ شه‌ش مانگ یان ساڵێکی تر.
ده‌بێ ئه‌و ڕاستیه بزانین که ماده‌یه‌کی یاسایی وپاشان ده‌ستوری به ماوه‌ی زیاترله 4 سال جێ به‌جێ نه‌کرێ، چۆن به شه‌ش مانگ یا ساڵێکی تر جێ به‌جێ ده‌کرێ له کاتێکدا پێشتر نه‌یاره‌کان زۆر له ئێستا لاوازتر بوون! هه‌موومان ده‌زانین حکومه‌تی مالیکی و ده‌وڵه‌تانی ئه‌قلیمی خۆیان دزیوه‌ته‌وه‌و ڕێگریان کردووه له جێ به‌جێکردنی ئه‌م مادده‌یه، به‌لام ئه‌وان دوژمنن چاوه‌ڕێی نیازپاکیان لێناکرێ، بۆیه رووی ره‌خنه‌مان له‌وان سوودێکی ئه‌وتۆی نیه، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ره‌خنه‌یه ده‌سه‌ڵاتی کوردیه که به‌شێکی به‌رپرسیارێتی سستی و که‌مته‌رخه‌می ئه‌رکه‌کانی به‌رده‌که‌وێ.
2- ده‌سه‌ڵاتی کوردی که فرسه‌تێکی گه‌وره‌ی له‌به‌رده‌ست بوو نه‌یتوانی کوردستان بکاته نموونه‌یه‌کی جوانی دیموکراسی جیاواز له ده‌وڵه‌تانی ئیقلیمی و عیراقی که نمونه‌ی گه‌نده‌ڵی و دیکتاتۆرین له ناوچه‌که‌دا، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجی هاوپه‌یمانان و ئه‌وروپاو ده‌وروبه‌ر بۆ خۆی ڕابکێشێ به‌ڵکو له سوچێکی هاوکێشه‌کانی ناوچه‌که و له جغزی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان جێگه‌مان بکه‌نه‌وه. هیچ نه‌بێ له‌به‌ر هه‌ستیاری بارودۆخی کوردستان که به دوژمن ده‌ورمان دراوه یا له‌به‌ر خاتری سه‌دان هه‌زار شه‌هید و قوربانیانی ئه‌نفال و کیمیاباران، نه‌وه‌کا ئه‌م فرسه‌ته له‌ده‌ست بچێ، نه‌ده‌بوایه خاوه‌نی نموونه‌ی دیموکراسیه‌تێکی ئاوا سه‌قه‌ت بێ، ده‌بوو ده‌ستاو ده‌ستی ده‌سه‌لات پێڕهوبکرایه و ئۆپۆزیسیۆن له‌ناو په‌رله‌مان و له‌ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان هه‌بوایه. ده‌سه‌ڵاتی کوردی ده‌ڵێی کورسی حوکمی له‌سه‌رخۆی تاپۆ کردیه و هه‌تا ئه‌به‌د وازی لێناهێنێ. ده‌سه‌لاتی کوردی ده‌توانێ تا ڕادده‌یه‌ک کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک فریو بدات یا فه‌رامۆشیان بکات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێی وایه ده‌توانێ به هه‌ندێ ووشه‌ی بریقه‌داری وه‌کو دیموکراسی و دادی کۆمه‌لایه‌تی و به هه‌ڵبژاردنه سه‌قه‌ته‌کان، وولاتانی ئه‌مریکاو ئه‌وروپا قه‌ناعه‌ت پێ ده‌کا به هه‌ڵه‌دا چووه.
عیراق به کوردستانیشه‌وه له دوای سۆماڵ و میانمار له ریزبه‌ندی سێیه‌مین ووڵاتانی گه‌نده‌ڵی دنیایه. نه‌بوونی شه‌فافیه‌ت له بودجه‌ی ساڵانه‌ی کوردستان له خه‌رجی و له دابه‌شکردنه‌کانی، نه‌بوونی دادی کۆمه‌ڵایه‌تی، لاوازی خزمه‌تگوزاریه سه‌ره‌کیه‌کان، دابڕان له کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک، کێشه‌ی گرانی بێ سنوور، نیشته‌جێبوون، کوشتنی ژنان، کۆچی لاوان بۆ هه‌نده‌ران، به‌رته‌سک کردنه‌وه‌ی ئازادی بیروڕا، بیری ته‌سکی حیزبایه‌تی، نه‌بوونی پلانی هه‌مه‌لایه‌نه که ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی بپارێزێ، ئه‌وانه هه‌مووی نه‌خۆشی ئاشکران که ده‌سه‌لاتی کوردیان کلۆرو ڕزی کردووه. ده‌سه‌لاتی کوردیش له ماوه‌ی 17 سالی ته‌مه‌نیدا، هه‌وای سه‌رمایه‌و ده‌سه‌لات مه‌ستی کردووه، توشی نه‌خۆشی خۆ به‌زلزانین هاتووه و هه‌ر ده‌ڵێی رهخنهبهندیان هه‌ڵگرتووه، ڕه‌خنه‌ی که‌س کاریان تێ ناکا، زۆر پێده‌چێ ته‌نیا ئه‌و کاته به‌هۆش خۆیاندا بێنه‌وه که له ناکاو ده‌که‌ونه هه‌ڵدێری هه‌ره‌سه‌وه، ئه‌وکاته‌ش دادی که‌س نادات و کاره‌ساته بۆ هه‌موومان. پێده‌چێ لێپرسراوان له کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک چاکتر ئاگاداری نزیک بوونه‌وه‌ی هه‌ره‌س بن، بۆیه هیچ لێپێچانهوهیهک له گه‌نده‌ڵی ناکه‌ن، تا وه‌ک پاداشتێک هه‌ر مهسولهو ئه‌وپاره‌یه‌ی که به گه‌نده‌ڵی کۆی ده‌کاته‌وه له دوای هه‌ره‌س به که‌ڵکی بێت و خه‌ڵکی هه‌ژاریش چی به‌سه‌ردێت گرفتی ئه‌وه نیه.
3- سیاسه‌تی ئه‌مریکا ده‌رهه‌ق به کوردستان گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه. وه‌ک زانراوه له سیاسه‌تدا دۆستی هه‌میشه‌یی نیه به‌ڵکه به‌رژه‌وه‌ندی هه‌میشه‌یی هه‌یه. ڕاسته له سه‌ره‌تای پڕۆسه‌ی ئازادی عیراقه‌وه له 2003 وه کورد به‌بێ هیچ گرێبه‌ستێکی پێشوه‌خت به نووسین وه‌کو دۆستێکی نزیکی ئه‌مریکا به‌دیارکه‌وت به پێچه‌وانه‌ی تورکیا که په‌رله‌مانه‌که‌یان ڕێگه‌ی نه‌دا خاکی وولاته‌که‌یان به‌کاربێنێ بۆ هێڕشکردنه سه‌ر عیراق، کورد باوه‌شی بۆ سوپاکه‌ی کرده‌وه‌و توانی ئاسانکاری زۆر بۆ ئه‌مریکا بکات. به‌ڵام ئه‌مڕۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کان گۆڕاون و ئه‌مریکا زۆرتر پێویستی به تورکیایه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌یه‌کی به هێزی سوننی درووست بکات به هاوکاری سوننه‌کانی که‌نداو و سوننه‌کانی عیراق، تاوه‌کو بتوانێ له دژی مه‌ترسی په‌ره‌سه‌ندنی جه‌مهوری ئیسلامی ئێران بوه‌ستێته‌وه، که خه‌ریکه ده‌بێته هێزێکی ئه‌تۆمی. په‌یدابوونی ئه‌نجومه‌نی ڕابوونی سوننیش که تازه خۆیان ڕیکخستۆتهوه، هۆیه‌کی تره که له سه‌نگی دۆستایه‌تی کوردی بۆ ئه‌مریکای که‌م کردۆته‌وه له ته‌رازووی به‌رژه‌وه‌ندی هاوکێشه‌کاندا. ئێستا به‌دیارده‌که‌وێ ئه‌مریکا وه‌ک جاری جاران هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه هێزی کوردی وه‌ک وه‌ره‌قه‌ی گوشار به‌کارهێناوه.
له ڕاپۆرتی بێکه‌ر- هاملتۆندا جێ به‌جێ کردنی ماده‌ی 140 و که‌رکوک به به‌رمیلێک بارود وه‌سف کراوه که پێویستی به دواخستن هه‌یه. پاشان له ڕاپۆرته‌که‌ی کرۆکه‌ر- پاتریۆسدا، کوردی به جارێ خستۆته په‌راوێزه‌وه، ته‌نیا باسی ململانێی شیعه‌و سوننه له ئارادایه، ئه‌وانه نیشانه‌ن که مافه‌کانی کورد خراوه‌ته پشت گوێ و چیدی له هاوکێشه نێوده‌ڵه‌تیه‌کان جێگای شایسته‌ی نه‌ماوه. به‌م دواییه‌ش چه‌ند ڕاپۆرتێکی خراپ بڵاو کراونه‌ته‌وه که تیا باسی گه‌نده‌ڵی و نه‌بونی دیموکراتی له ناو ده‌سه‌لاتی کوردی ده‌کا، له‌وانه لێکۆله‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکی مایکل روبین، که ئه‌ندامی ئهنیستیتیۆی ئینته‌رپرایزی ئه‌مریکایه و له ناوه‌نده بڕیار به‌ده‌سته‌کانی ئه‌مریکا گوێی بۆ راده‌گیرێ، له ڕاپۆرتێکی شیکاریدا باسی لایه‌نه نێگه‌تیڤه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی کوردی ده‌کا و پێی وایه که کوردستانی عیراق هاوپه‌یمانێکی باشی ئه‌مریکا نیه. باوه‌ڕ ده‌که‌م که ڕاپۆرتی خراپی تریشی به‌دواوه‌بێت. به‌م جۆره ده‌بینین که ئه‌مریکا وورده وورده هه‌ڵویستی له‌سه‌ر کورد گۆڕاوه تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی بۆ خاتری تورکان پشتی کوردی به‌رداوه، دوورنه‌ڕۆین گڵۆپی سه‌وزی بۆ تورکیا پێ‌کرد بێته ناو خاکی هه‌رێمی کوردستانه‌وه به بیانووی لێدانی دوژمنی هابه‌شیان که( په‌که‌که) یه. هه‌ر ئه‌م گلۆپه سه‌وزه به‌هاری داهاتوو چاوه‌ڕێی گلۆپی سه‌وزی تۆختری لێده‌کرێ.
4- له ڕاستیدا ئه‌م هێزه‌ی تورکیا که خۆی له زۆرتر له 100 هه‌زار که‌س ده‌دا، ته‌نیا بۆ لێدانی په‌که‌که له‌سه‌ر سنووری کوردستانی عیراق کۆنه‌بۆته‌وه، به‌ڵکه هه‌روه‌ک تورک نایشارێته‌وه کێشه‌ی که‌رکوک و سه‌به‌خۆیی کوردستان به به‌زاندنی سنوری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی خۆی ده‌زانێ، بۆیه وه‌ک چه‌کوشێکی ئاماده له دژی هه‌رێمی کوردستانی عیراقیشه، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتی کوردی له ژێر ئه‌م گوشاره له داوای مافه‌کانی گه‌لی کورد پاشه‌کشه بکاو سنورداری بکات. ئه‌گه‌ر بیانوی ئه‌م له‌شکره گه‌وره ئه‌مڕۆ بۆ لێدانی په‌که‌که‌یه، که گونده‌کانمان وێران ده‌کات، خه‌ڵکی سڤیل ده‌کوژێ، ئه‌وه باش بزانن سبه‌ی هیچ به دوور نازانرێ، له‌گه‌ل گه‌رم بوونه‌وه‌ی باسی جێ به‌جێ کردنی ماده‌ی 140 و که‌رکوک، یان هه‌ر باسێکی تری که له به‌رژه‌وه‌ندی کوردا بێت، به هاوکاری لایه‌نه عه‌ره‌بیه‌کان و تورکیا، به پێکردنی گڵۆپێکی سه‌وزی تری ئه‌مریکی، بۆ لێدانی دهۆک و ههولیریشه. ئاشکرایه ئه‌مڕۆ به به‌ربووکی تورکیا دوژمنه ته‌قلیدیه‌کانی کورد له عیراق، ئێران، تورکیا، سوریا که‌وتونه‌ته خۆ بۆ له‌بار بردنی ئه‌م نیمچه سه‌ربه‌خۆییه‌ی کوردستانی عیراق.
5- لایه‌نه عه‌ره‌بیه‌کانی عیراق که زۆرینه‌یان دژی خواسته‌کانی گه‌لی کوردن باسکیان به‌هێز بۆته‌وه. حکومه‌تی مالیکی به‌بێ پرسی لایه‌نی کوردی ڕێککه‌وتنێکی ئاسایشی مۆر کرد له‌گه‌ڵ تورکیادا که نوێکردنه‌وه‌ی رێککه‌وتنه‌که‌ی سه‌رده‌می سه‌ددامی گۆڕبه‌گۆڕ بوو، له‌دوای ئه‌وه به په‌له تورکیا هێڕشی کرده سه‌ر قه‌ندیل. ئه‌مه‌و لایه‌نی سه‌دری، به‌ره‌ی دایه‌لۆگی سالح موتله‌گ، به‌ره‌ی ته‌وافقی دلێمی، لیستی ئه‌لعیراقیه، ئه‌وانه هه‌میشه له پیلاندان و خه‌ریکی ئیمزا کۆکردنه‌وه‌ن له په‌رله‌مانی عیراقدا بۆ نه‌هێشتنی ماده‌ی 140. ئه‌وانه به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی بودجه‌ی هه‌رێم، بۆ دژایه‌تی گرێبه‌سته نه‌وتیه‌کانی هه‌رێم که حسێن شارستانی به هاوکاری مالیکی پێی هه‌ڵده‌ستێ. ئه‌گه‌ر کار وه‌ها بڕوات، لایه‌نه عه‌ره‌بیه‌کانی ناو په‌رله‌مانی عیراق که خۆیان به زۆرایه‌تی ده‌خوڕن و ده‌نازن، به ئاره‌زووی خۆیان له ژێر چه‌تری دیموکراتیه‌وه له دژی ئه‌و یاسایانه ده‌نگ ده‌ده‌ن که مافه ڕه‌واکانی گه‌لی کوردی تیا چڕ بۆته‌وه‌و له به‌رژه‌وه‌ندی کورده. که‌وایه دیموکراتیهتیش چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد ناکات و بگره نه‌یاران وه‌ک چه‌کێک له دژی کورد به کاری دێنن بۆ پاشه‌کشه کردنی ده‌سه‌ڵاتی کوردی.
ئه‌مسال ساڵێکی بڕیارده‌ره، پیلانێکی گه‌وره‌و هه‌مه‌لایه‌نه لهسهرماف و داوا ڕه‌واکانی کورد له ئارادایه، دۆسته‌کانی دوێنێمان له واده‌کانیان په‌شیمان بوونه‌ته‌وه، چیدی ئه‌مریکاش دۆسته‌که‌ی جاران نیه. له کاتێکدا که دوژمنان خه‌ریکن پیلان و گهلهکۆییمان لێده‌که‌ن، ده‌سه‌ڵاتی کوردی که له ژێر کاریگه‌ری نه‌خۆشی ههمهجۆر ده‌ناڵێنێ له لایه‌ک و هه‌روه‌ها بێ ئه‌ندازه ده‌وله‌مه‌ند بووه‌و کورسیه‌کانی زۆر ده‌مێکه گه‌رم کردووه له لایه‌کی تره‌وه، ئه‌و هێزو توانایه‌ی نه‌ماوه وه‌کو سه‌رده‌مه‌کانی پێشوو به‌ره‌نگاری پیلانه‌کان ببێته‌وه، بۆیه که پێگه‌که‌ی لاواز بووه، ناچاره وورده وورده، به هێواشی و بێ هه‌راو هۆریا پاشه‌کشێ له داخوازیه‌کانی گه‌لی کورد بکات. دیاره وا ماده‌ی 140 په‌کی که‌وتووه، به‌رده‌وام گێچه‌ڵ له‌سه‌ر بوودجه‌و پێشمه‌رگه هه‌یه، بودجه ئه‌مڕۆ نا سبه‌ی که‌م ده‌کرێته‌وه، کێشه‌ی پێشمه‌رگه‌ش زیاتر ده‌سکاری ده‌کرێ، گرێبه‌ستی سه‌ربه‌خۆی نه‌وتی نامێنێ، ئاڵای عیراق، دراو، پاسه‌پۆرتی عیراق هێمای کوردی تیا نابێ تا ئه‌و کاته‌ی ده‌مانکه‌ن به ته‌یرێکی مه‌عقول. واته سێ پارێزگای جارانی حوکمی زاتی سه‌دداممان ده‌بێ به به‌رگێکی نوێوه، واته هه‌مان ناوه‌رۆکیان ده‌بێ به‌ڵام به ڕواڵه‌ت فه‌رقیان ده‌بێ. ناوچه‌ی کوردستان بۆ حوکمی زاتی ده‌بێ به هه‌رێمی فیدراڵی کوردستان، مه‌جلیسی ته‌شریعی و ته‌نفیزی ده‌بێ به په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران. گه‌وره‌ترین به‌شداریشمان له حوکمه‌تی مه‌رکه‌زی له ئاستی جێگری سه‌رۆک کۆمار و جێگری سه‌رۆک وه‌زیر ده‌بێ که ته‌نیا سه‌لاحیات و توانای ته‌شریفاتیان ده‌بێ، کورد توانای هه‌ڵوێستێکی جددی نابێ له دژی پیلانه‌کان. به‌ڕێز دکتۆر فوئاد مه‌عسوم له وه‌لامی پرسیارێکی گۆڤاری ئاوێنه‌دا به‌خۆڕایی ناڵێ له حکومه‌تی مالیکی ناکشێینه‌وه چونکه به‌رگه‌ی مووچه بڕین ناگرین.
به‌ڕای به‌نده ئه‌گه‌ر پارساڵ ده‌سه‌ڵاتی کوردی به هۆی لاوازبوونی سه‌نگ و پێگه‌که‌ی خۆی هه‌ندێ پاشه‌کشه‌ی کردووه له‌به‌رامبه‌ر نه‌یاره‌کانی، ئه‌وه بۆ ئه‌مساڵ هه‌ر لهبهرلاوازی ئه‌م پێگه‌یه‌ی، چاوه‌ڕێی پاشه‌کشه‌ی زۆرتری لێده‌کرێ. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م پاشه‌کشه‌یه له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ک بێت زیاتر هێڵه سووره‌کانی به‌زاند، مه‌ترسی هه‌ره‌سی به دواوه‌یه، که که‌س نازانێ پێشبینی بکات به چ شێوه‌یه‌ک ده‌بێ. به‌ڵام زۆرتر پێده‌چێ سه‌پاندنی هه‌مان سنووری حوکمه زاتیه‌که‌ی کۆن بێ به‌ڵام به به‌رگێکی تازه‌وه. به‌داخه‌وه ئێمه گه‌لێکین ده‌رس له هه‌ڵه‌کانی مێژووی خۆمان وه‌رناگرین، له پاشی سه‌دان هه‌زار قوربانی و ماڵوێرانی هێشتا له بازنه‌یه‌کی داخراودا ده‌خولێینه‌وه. له هه‌ڵسانه‌وه و شۆڕشه‌وه به‌ره‌و هه‌ندێ ده‌سکه‌وت، پاشان پاشه‌کشه‌و هه‌ره‌س.
01-02-2008
Hoshmend-salih@hotmail.com