
عــه‌شق..يان تاراوگــهی خۆشــهويســـتيی..!…دڵشــادی عومه‌رکاکی
عه‌شق..يان
تاراوگه‌ی خۆشـــهويســـتيی..!
ده‌شێ هه‌موو دونيا..وه‌ک ده‌ڵين له دێڕێ شيعرا جێگای ببێته‌وه‌و..
منيش ده‌ڵێم..عه‌شق فرمێسکێکه له فرمێسکه‌کانی خۆشه‌ويستيی .
ئه‌وه خۆشهويستييه..که‌وتۆته ئه‌وديوی سه‌رابه‌کانی خه‌ياڵ ووه‌همی عه‌شقه‌وه..
خه‌ڵوه‌ته خاڵييهکانی بێهوده‌ييه به‌رجه‌سته‌ی سۆز‌و ميهرو ئه‌ڤين ناکات،ده‌شێ،
خه‌ياڵ وخهوبينين..سه‌فه‌ری عه‌شق خۆڕه‌نجاندن وسوجده‌بردن،دڵدانه‌وه‌ی دڵ..
خۆغهمگين کردن ونوێژکردنيش بۆعه‌شق..تاده‌گاته خۆکوشتنی عاشقانيش گه‌ڕان
بێ به‌شوێن خۆشــهويستيی دا،لای ئايدياليسته خهياڵيهکان عه‌شق واباس ده‌کرێ
نهخۆشــييه، کاری دور له عه‌قڵه عه‌ره‌به موسوڵمانه‌کان و ميساليهکانی ئه‌ده‌ب
عه‌شق وا ده‌بينن که نهخۆشييهکهو چاکبونه‌وه‌ی نيه،پيتۆڵهکان وا تهماشــای ئه‌م
نه‌خۆشيه ده‌که‌ن کهلهڕيزی نه‌خۆشيه دهرونيهکــاندايه.پيتۆڵ وفهيلهسۆفی يۆنانی
(ئهبيقراط) که به باوکی پزيشکه‌کان ناو ده‌برێ،ده‌ڵێ عه‌شق تهماعێکه له‌دڵدا
له دايک ده‌بێ وشتێکی تيا کۆده‌بێته‌وه له هه‌ست هه‌ر که‌ڕو له‌زياد بوون بو…
خاوه‌نه‌که‌ی ڕو لهههڵچون وغهمۆکی و بێ ئۆقرهيی و دڵه‌ڕاوکێ ده‌بێت.
عاشقان دڵناسک ولاوازوغهمگينن. له داستانه‌کاندا عاشقان بێبه‌ری بوانی..
عه‌شق بهکوشـــتن وخۆ له ناو بردن بونه‌ته کۆتايی عهشقهکهيان،ئيدی..
له‌م سه‌ر زهمينهلهخۆرههڵاتهوه تاخۆرئاوا،مێژويهکی درێژ به‌عه‌شق نوسراوه‌ته‌وه
شه‌رم و خاوێنی وعاشقی پاک وپيرۆزی له ماڵی عه‌شقا ژياون شيعر عه‌شــــقی
نوسيوهتهوهو ،فرمێسک بۆعه‌شق ڕژاوه،خۆشهويستيس ئاسان ته‌ماشاکراوه…
قورسه ته‌ماعی چاوی عه‌شق..ئاسانه ته‌ماشای چاوی خۆشه‌ويستيی..
ناتوانی ئه‌وه پێشکهشکهی به‌عه‌شق له‌گه‌ڵ عاشقاندادهگريت و ده‌توانی ته‌نها
بهدڵنهوايی له‌غه‌می خۆشه‌ويستان که‌م کهيتهوه،ئه‌و هه‌مو موزيک و پهيکهرو..
گۆرانی وشيعرهيان له‌عه‌شق داچۆڕاندووه. که‌چی سه‌د هێنده‌ی تريش به‌عه‌شقه‌وه
به‌ته‌نها به‌رهه‌می خۆشـــــهويستين.
بێبه‌ری بوون له خۆشه‌ويستی..وێڵ بوون له کۆڵانه ته‌نهاکانی پڕ ته‌نيايی..
دورکه‌وتنه‌وه له نيشتيمان ..له‌خاک و خۆشه‌ويستان.به ته‌نها يه‌ک مانای هه‌يه
ئيتر که‌ی عه‌شق ئه‌توانێ له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو خۆشهويستيهدا ئاشتمان بکاته‌وه
ئێمه که ده‌ڵێين عاشقين.. عاشقی ئازادی وسه‌ربه‌ستی وعاشقی جوانی و ڕه‌نگ و
عاشقی تام و ده‌نگ و عاشقی شێوه‌و له‌ش و چاوو ڕۆح و عاشقی عاشقه کانمانين
ئه‌وه به‌ته‌نها يه‌ک مانای هه‌يه .ئێمه بێبهشين له‌وانه‌و ..ئه‌وانه‌مان خۆشده‌وێ
کۆڵانه‌کانی عه‌شق ڕوو له ماڵئاوايين و خۆشه‌ويستی بۆ باڵ و باوه‌ش پياکردنه
ده‌شێ ههڵگهڕانهوهيهک له‌م دونيايه‌دا بکرێ جێ گۆڕکێيهک به عه‌شق به براکه‌ی
عه‌شق (خۆشه‌ويستی) بکرێ.ئه‌وسا ده‌بينين که‌عه‌شق تاراوگه يه‌که لهخۆشهويستی
من ده‌ڵێم عه‌شق فرمێسکێکه له فرمێسکه‌کانی خۆشه‌ويستيی،ده‌م به‌ره بۆ لێوه‌کانی
ماچێکی گه‌رم ..ماچێک بۆن خۆشتر له عه‌شق .ته‌ماشايه‌کی چاوه‌کانی بکه،،
ئه‌و تهماشايهی که‌عه‌شق لێی، لێوان‌لێو کردوی له شه‌رم ئه‌وساکه ته‌ماشای،،
خۆشه‌ويستی که ..ته‌ماشاکه بزانه له‌وێ ئه‌ڤين چه‌ند شيرينه..ته ماشای کۆڵانه
غهمگينهکانی عه‌شق که ..تۆ ئيتر له‌ماچێکی شيريندا عاشق ده‌بی وغهمگين و
لاواز نه‌خۆش وبێزار نابيت و خۆت ناکوژی بۆعه‌شق.. عاشق نابيت ولهخۆشيدا
دڵت پڕ ده‌بێ له خۆشه‌ويستی ..ئه‌وسا ده‌زانی عه‌شق مانفايهکی غهمگينهو ..
فرمێسکێکه له فرمێسکه‌کانی خۆشه‌ويستيی.
سا ده‌ڵێم عه‌شق گه‌ڕانه به‌شوێن خۆ شهويستيداو ،..
ئه‌گه‌ر نه‌تدۆزمه‌وه ..ئه‌ی خۆشه‌ويستی
ئه‌وسا منيش بێهوده..ده‌ڵێم ده‌ستم به دامانت..ئه‌ی عــــهشــــق.
ئه‌ی تاراوگه‌ی خۆشـــــــــهويســــــــــــتيی.