نامه‌یه‌ك بۆ مه‌سعود بارزانی….. یه‌كه‌مین سه‌رۆكی هه‌رێم
نامه‌یه‌ك بۆ مه‌سعود بارزانی….. یه‌كه‌مین سه‌رۆكی هه‌رێم
تۆ ئازاری بۆ ئێمه نه‌ك سه‌كرده
نه‌به‌ز گۆران
سڵاو … ئه‌زبه‌نی
گه‌ر له‌خه‌یاڵت مابێت ئه‌مه بۆ جاری سێهه‌مه نامه بۆ تۆ بنێرم، هه‌ر جارێكیش كه نامه‌ت بۆ ده‌نێرم واهه‌ست ده‌كه‌م من قاسیدێكم برینی ئه‌و خه‌ڵكه‌م پێیه كه تۆ سهرۆكیانی و هه‌ست بهبرینهكانیان ناكه‌یت، به‌ڵام نه تۆ توانیوته ببیته حه‌كیمی ئه‌و برینانه‌ی خه‌ڵك نه ئێمه‌ش ته‌حه‌مولی ئه‌و هه‌موو ئازاره ده‌كه‌ین. من نازانم كۆشكه‌كانی تۆ چه‌ند خه‌یاڵین چه‌ند دڵت به‌خۆت خۆشه كه سه‌رۆكی، به‌س پێم سه‌یره هه‌ق به‌خۆت بده‌ی سه‌ركرده‌ی میلله‌تێكی هه‌ژار بیت و شه‌وانیش به‌بێ هیچ ئازارێك خه‌و بتباته‌وه. له‌وه‌ته‌ی تۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی ته‌نانه‌ت نه‌تتوانیوه دڵی ژنه ئهنفالدیدهیهكی گه‌رمیان خۆش بكه‌ی و شانازیش به‌وه ده‌كه‌یت پێت بڵێن سه‌رۆك!! بیرت نه‌چێت هه‌میشه ئه‌وانه ده‌بنه سه‌ركرده كه له‌ناو دڵی خه‌ڵكدان نه‌ك له‌شوێنێكی تردا، وه‌لێ تۆ هه‌رگیز دركت به‌وه نه‌كرد له‌ناو ترسی خه‌ڵكدا ده‌ژیت نه‌ك له‌ناو دڵی خه‌ڵكدا، بۆیه نه‌تتوانی ببیته سه‌ركرده، دواجار كه وتت خۆم هه‌ڵده‌بژێرمه‌وه من وه‌ك هاوڵاتییه‌كی ئه‌م وڵاته كۆڵێك نیگه‌ران بووم، وتم هێشتا سه‌رۆكی ئیماراتهكهمان نه‌یزانیوه ئه‌وه‌ی ئه‌و له رابردوودا كردی ئه‌و كارانه بوون میلله‌تیان بیمار كرد نه‌ك میلله‌تیان دڵخۆش كردبێت، كه‌چی به‌غروره‌وه ده‌یه‌وێت خۆی هه‌ڵبژێرێته‌وه، غرورهكهشی هی ئه‌وه‌یه سه‌رمایه‌و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م وڵاته له‌ژێر چنگیایهتی نه‌ك هی ئه‌وه بێت چووبێته دڵی خه‌ڵكه‌وه. سه‌ركرده‌یه‌ك له‌سه‌رده‌می حكومڕانیدا جگه له‌دووباره‌كردنه‌وه‌ی وێنه‌كانی رابردووی خۆی شتێكی زیاده‌ی نه‌خستبێته سه‌ر ژیانی خه‌ڵك چ سه‌ركرده‌یه‌كه؟! من له‌تۆ ده‌پرسم جه‌نابی مه‌سعود بارزانی كه‌سێك ئه‌گه‌ر سه‌ركرده‌ی میلله‌تێك بێت له‌ناو خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆیدا ده‌ژی یان ده‌چێت سه‌یرانگاكانیان لێ داگیر ده‌كات و ده‌یكاته كۆشكی حه‌وانه‌وه‌ی خۆی؟! سه‌ركرده‌یه‌ك لهسهردهمیدهسهڵاتیدا نه‌یتوانیبێت لێپێچینه‌وه له‌و هه‌موو ناعه‌داله‌تییه بكات له وڵاته‌كه‌یدا ده‌گوزه‌رێت ئیدی به‌چ شانازییه‌كه‌وه خۆی هه‌ڵده‌بژێرێت؟ سه‌ركرده‌یه‌ك زانكۆكانی پڕكردبێت له‌به‌رپرسی نه‌خوێنده‌واری حیزبه‌كه‌ی و له‌هه‌ر كۆڵانێك ده‌وارێكی حیزبی هه‌ڵدابێت بۆ كۆنترۆڵكردنی خه‌ڵك و حیزبه‌كه‌ی خۆی خۆشتر بووێت له‌میلله‌ته‌كه‌ی به‌چ لۆژیكێك كه‌یفی به‌سه‌ركردایه‌تی كردن دێت؟ سه‌ركرده‌یه‌ك هه‌رچوارده‌وری خۆی ته‌نیبێت به‌خزمه نزیكه‌كانی خۆی و باوه‌ڕی به‌خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی خۆی نه‌بێت لێی نزیك بن، چۆن ده‌توانێ سه‌ركردایه‌تی وڵاتێك بكات؟ ئاسانه بۆ هه‌موو كه‌سێك بچێت له‌سه‌ر كورسییه‌كان دابنیشێت، به‌ڵام ئاسان نییه هه‌موو كه‌س ببێته سه‌ركرده، گه‌ر له‌بیرت نه‌چووبێت جارێكیان له‌ناو هۆڵی په‌رله‌ماندا سه‌باره‌ت به‌ئابووری وڵات وتت” من نازانم كۆمپانیای كۆڕه‌ك و ئاسیا چییه”؟! هێشتا قسه‌كه‌ت ته‌واو نه‌كردبوو من له‌شوێنی خۆمه‌وه پڕبووم له‌پێكه‌نین، گووتم خودایا ئێمه چه‌ند گوناهین كه هێشتا سه‌رۆكمان نییه، ئه‌زبه‌نی چۆن نازانی كۆڕه‌ك چییه؟ ئه‌ی بۆ ئێواره‌یه‌ك لهبرازاكهت ناپرسی ئه‌رێ ئه‌و هه‌موو پاره‌یه‌ت له‌كوێ بوو ئه‌و كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌ت داناوه؟ سه‌رۆك یان ده‌بێت ئاگای له‌هه‌موو شته‌كانی وڵاته‌كه‌ی بێت یان ده‌بێت دووربكهوێتـهوه له‌كورسییه‌كه‌ی و سه‌رقاڵی حیزبه‌كه‌ی بێت، ئێسته تۆ به‌نیازی كامیان بكه‌ی؟ له‌وه‌ته‌ی تۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی به ده‌گمه‌ن هه‌ستمان كردووه سه‌رۆكی هه‌رێمی، ئه‌گینا به‌شێكی زۆری ژیانت بۆ حیزبه‌كه‌ت بووه‌و ئاستی تێگه‌یشتنی سه‌رۆكایه‌تی ههرێمیشت كورت كرده‌وه بۆ ئاستی حیزبه‌كه‌ت، سوێندت ده‌ده‌م به هوشیاری به‌س بتوانه له‌ده‌وروبه‌ری خۆت یه‌ك كه‌سی ناحیزبی یان سه‌ربه‌خۆم پێ بناسێنه باوه‌ڕ به‌هه‌موو شته‌كانت ده‌كه‌م، گه‌ر ئه‌مه‌شت پێناكرێت لهنزیكهكانی خۆت یه‌ك كه‌سم پێبناسێنه به‌خوێن له خانه‌واده‌كه‌ت نییه من هه‌ر قبوڵمه دان بنێم به سه‌رۆكایه‌تی تۆدا، تۆ كه سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمت كورتكردوه‌ته‌وه بۆ گونده‌كه‌ی خۆت ئیدی گوناهی ئێمه چییه هه‌ست بكه‌ین ئاشه‌كه خودا ده‌یگێرێت؟! تۆ كه پێت ناكرێت هه‌نگاوێك لهخێڵهكهت دووربكه‌ویته‌وه ئیدی بۆچی داوا له‌ئێمه ده‌كه‌ی وه‌ك سه‌رۆك ته‌ماشات بكه‌ین؟!
به‌رێزم…. جه‌نابی بارزانیدهتوانم لێت بپرسم كاتێك ته‌رمی ئه‌نفالكراوه‌كانی بارزان هاته‌وه بۆچی ئه‌و رێورهسمهت بۆ رێكخستن و ده‌ستتكرد به‌گریان، به‌ڵام بۆهاتنهوهی ته‌رمی ئه‌نفالكراوه‌كانی گه‌رمیان ته‌نانه‌ت له هۆڵی دانیشتنه‌كه‌ی خۆت نه‌هاتیته ده‌ره‌وه؟ چ جیاوازییه‌ك هه‌یه له‌نیوان ئه‌نفالكراوێكی بارزانی و یه‌كێكی گه‌رمیانیدا؟ خۆ ئه‌وانه‌ی بارزان له‌سه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كی تۆ ئه‌نفالكران و تۆ بوویته هۆی ئهنفالكردنیان خۆ ئه‌وانه‌ی گه‌رمیان بێ گوناه بوون و هه‌ڵه‌ی هیچ كه‌سێك به‌و ده‌رده‌ی نه‌بردن، پێت وایه یه‌كێك سه‌ركرده‌ی ئه‌م وڵاته بێت تائه‌و ئاسته ناوچه‌گه‌ری ده‌كات؟! كاتی خۆشی زۆر هه‌وڵتدا كێشه‌ی زمانی سۆرانی و بادینی دروست بكه‌یت وه‌لێ خۆشبه‌ختانه ههوڵهكهتان سه‌ری نه‌گرت، به‌ڵام به‌م جۆره كرده‌وانه‌ت هه‌وڵی ناوچه‌گه‌ری له‌ژێرچه‌تری سهرۆكایهتییهكهتهوه په‌خش ده‌كه‌ی به‌سه‌ر هه‌موو مهملهكهتهكهدا، دڵخۆشی من ئه‌وه‌یه هه‌موو خه‌ڵك گوێت لێناگرن ئه‌گینا ئێستا شه‌ڕی ناوچه‌كانیش ده‌ستی پێكردبوو، له‌به‌ر هیچ نا له‌به‌ر كرده‌وه‌كانی تۆ. با له‌مه گه‌ڕێین باشه پێمان ناڵیت ئه‌و هه‌موو شه‌ڕه چییه دروستی ده‌كه‌یت له‌گه‌ڵ دراوسێكانماندا؟ له‌كاتێكدا تۆ پێت ناكرێت ته‌نانه‌ت حیزبه‌كه‌ت چاك بكه‌یت ئیدی چۆن پێت ده‌كرێت میلله‌تێك بخه‌یته ناو ئازارێكی تره‌وه؟ ئاخر ئه‌و خه‌ڵكه گوناهه، كه‌م هه‌وڵده بیانخه‌یته ناو شه‌ڕه‌كانه‌وه باهیچ نه‌بێت هه‌ناسه‌یه‌كی ماندوویه‌تیان هه‌ڵمژن؟ له‌بری شه‌ڕه‌كانی ده‌ره‌وه باشتر نییه كه‌مێك سه‌رقاڵی وێرانی وڵاته‌كه‌ی خۆمان بیت؟ ئه‌وه نییه رۆژانه له‌سه‌رده‌می حوكمڕانی تۆدا ژنه‌كان ده‌كوژرێن، رۆژنامه‌نووسه‌كان تیرۆر‌و فه‌لاقه‌و تووشی گرتن ده‌بن، ده‌سه‌ڵاتداره هاوخوانهكانت وڵات به‌تاڵان ده‌به‌ن، به‌رده‌وام كه‌رامه‌تی ئینسانی كورد ده‌شكێنرێت، ئه‌م هه‌موو شتانه ده‌كرێن تۆ له كوێیت؟ له‌بری ئه‌وه‌ی ده‌ست بۆ دراوسێكان ببه‌یت باشتر نییه كه‌مێك ده‌ست بۆ ده‌وروبه‌ره‌كه‌ت ببه‌یت؟ ئێمه كه هه‌موو گیانمان به‌هۆی ده‌سه‌ڵاتی ئێوه‌وه برینه و قه‌تره‌یه‌ك ده‌رمانی ئه‌م برینانه لای تۆ نییه ئیدی بۆچی ده‌ته‌وێت ئاگرێكی تر بهێنیته به‌رده‌رگای ماڵه‌كانمان؟! تكایه نیگه‌ران مه‌به تۆ ئازاری بۆ ئێمه نه‌ك سه‌ركرده، هه‌رئه‌مه‌شه وام لێده‌كات كه پێم‌خۆش نییه جارێكی دی ببیته‌وه به سه‌رۆكی ئه‌م مه‌مله‌كه‌ته، نه پرۆژه‌یه‌كت هه‌یه بۆ ژیان له‌گه‌ڵ نه‌یاره‌كانمان، نه پرۆژه‌یه‌كت هه‌یه بۆ چاككردنی گوزه‌رانی خه‌ڵك، نه ده‌توانی سیستمێك دروست بكه‌ی، نه پێت ده‌كرێت هه‌رێمیانه بیربكه‌یته‌وه نه توانای ئه‌وه‌ت هه‌یه ته‌وقی حیزب له‌گه‌ردنت بكه‌یته‌وه، كه‌چی سه‌رباری ئه‌م هه‌موو مه‌ینه‌تیانه مه‌یلی شه‌ڕت هه‌یه، من نازانم گه‌ر سه‌ركردایه‌تی كردنی میلله‌ت ته‌نها قسه‌كردن بێت ئه‌ركێكی هێنده قورس نییه به هه‌موو كه‌س نه‌كرێت، به‌ڵام باوه‌ڕ بكه سه‌ركردایه‌تی كردن به‌و شێوه‌یه نییه تۆ دهستتداوهتێ.
خراپه‌یه‌كی بچووك بكه تا چاكه‌یه‌كی گه‌وره بكه‌یت
به‌رێزم…. جه‌نابی مه‌سعود بارزانی
جارێكیان له‌باره‌ی ئازادی و ره‌خنه‌گرتنه‌وه قسهتكرد گووتت “جاش قه‌ڵه‌مه‌كان” ئای كه سه‌ركرده‌یه‌كی ئازای بۆ برینداركردنی میلله‌ته‌كه‌ت، له‌و قسه‌یه مه‌به‌ستت كێ بوو؟ ئێمه ده‌مانزانی له‌گه‌ڵ ئێمه‌ته، به لۆژیكی تۆ بێت خاوه‌نی ئه‌م نامه‌یه یه‌كێكه له‌جاش قه‌ڵه‌مه‌كان، چونكه تۆ له‌و تایپه سه‌رۆكانه‌ی له‌به‌رده‌م دیموكراسیدا چۆكت ده‌شكێت، بۆیه ئه‌و ناوانه له‌ئێمه ده‌نێیت، باوه‌ڕ بكه هه‌مووكه‌س له‌م وڵاته‌دا هه‌ست به‌مه‌ترسی بیركردنهوكانی تۆ بكات تێده‌گات سته‌مێكی گه‌وره خه‌وی لێكه‌وتووه‌و گه‌ر له‌خه‌و هه‌ڵسێت ماڵی هه‌موومان وێرانده‌كات، بۆچی پێتوایه ده‌بێت هه‌موو كه‌س له‌ستایشی تۆدا بنووسێت؟ ئه‌وانه‌ی پێچه‌وانه‌ی تۆ بیرده‌كه‌نه‌وه بۆ ده‌بێت جاش قه‌ڵه‌م بن؟ هۆی چییه ئه‌وه‌نده حه‌زت له‌دوژمن دروستكردنه بۆ خۆت؟ مه‌یلی شه‌ڕت هه‌یه‌و كه‌س نییه بیكات؟ یان ده‌ترسی دیموكراسییهتێكی راسته‌قینه بێـته دی و ئیدی ده‌سه‌ڵاتی تۆ كۆتایی بێت؟ راستییه‌كه‌ی پێمان بڵێ بۆ ئه‌وه‌نده له‌ئازادی ده‌ترسی؟ سه‌یری پشته‌وه‌ی خۆتبكه یه‌ك له‌شكر تفه‌نگ به‌ده‌ست له گه‌ڵتدان ئیدی بۆ له سێبه‌ری قه‌ڵه‌مێكی ئازاد ده‌ترسی؟ ئه‌گه‌ر بته‌وێت به‌م قسانه‌ت سێبه‌ری بێده‌نگی باڵ به‌سه‌ر هه‌مووماندا بكێشێت دڵنیابه ئه‌م نه‌وه‌یه ئه‌وه قبوڵناكات، نه منه‌تی ئه‌وه‌مان بهسهردابكه شۆڕشتان كردووه، نه منه‌تی ئه‌وه بكه نه‌وه‌ی ئێمه به‌عسی نه‌دیوه، چونكه به‌رهه‌می شۆڕش ئه‌وه‌بوو ئه‌م وڵاته‌تان خوارد، بهعسیشمان نه‌بینبێت خۆ ئێوه‌مان بینی، كاتێكیش ده‌توانی ئه‌و منه‌تانه به‌سه‌ر ئه‌م نه‌وه به‌دبه‌خته‌دا بكه‌ی هه‌ست بكه‌یت ده‌وروبه‌ره‌كه‌ت به‌پاكی ماونه‌ته‌وه‌و گه‌نده‌ڵی نه‌گه‌یشتووه‌ته ژێر كورسییه‌كه‌ی خۆت، كاتێك ده‌توانی منه‌تمان به‌سه‌ردا بكه‌یت به‌رهه‌می شۆڕشه‌كه‌ت پاك بوو بێت نه‌ك به‌م شێوه‌یه‌ی ئێسته.
به‌دبه‌ختی ئه‌م میلله‌ته‌ش هه‌رئه‌وه‌یه هێشتا تووشیان نه‌بووه به تووشی سه‌ركرده‌یه‌كی راسته‌قینه‌وه، وه‌ره سه‌یركه له‌هه‌رێمه‌كه‌ی تۆدا باڵه‌خانه‌و كورسییه‌كانی دانیشتنیش و ته‌نانه‌ت دار‌و به‌رد هی ئێوه وحیزبن، له‌مسه‌ری وڵات بۆ ئه‌وسه‌ری وڵاته دابهشتانكرد به‌سه‌ر خۆتان و خزمهكانتاندا و ده‌شتانه‌وێت وه‌ك موقه‌ده‌سێك ته‌ماشاتان بكه‌ین، واده‌زانن سه‌ده‌ی دوانزه‌یه، هه‌میشه له‌هه‌موو هه‌ڵه‌یه‌ك خۆت به‌دوور ده‌گری و دوو گه‌نجیش ده‌نگ به‌رزبكه‌نه‌وه ئارامت لێده‌بڕێت و كه‌چی باسی ئازادی و دیموكراسیه‌ت ده‌كه‌یت وه‌ك ئه‌وه‌ی ئازادی بریتیبێت له قسه‌كردن، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێمه كوێر بین و شته‌كان نه‌بینین، من هیچ قسه‌یه‌كی تۆ له‌باره‌ی ئازادی و كوشتنیهوه به‌ده‌ستی حیزب سه‌رسامم ناكات، چونكه ده‌زانم سروشتی حیزبه‌كه‌ت و سروشتی حوكمڕانی تۆ گه‌وه‌رترین مه‌ترسین له‌سه‌ر ژیانی هه‌موومان، با نموونه‌یه‌كی بچووكت بۆ بهێنمه‌وه تا د‌رك بكه‌یت ئه‌وه‌ی ده‌یڵێم راسته‌قینه‌یه نه‌ك خه‌یاڵ، شاری دهۆك كه‌وتووه‌ته ژێر سێبه‌ری تۆ و حیزبهكهتهوه، برۆ ته‌ماشای بكه بزانه خانه‌یه‌كی ئازادی تێیدا بوونی هه‌یه؟ گه‌ر له‌ناو پێكهاته‌ی بیركردنه‌وه‌ی تۆدا دیموكراسیه‌تێكی راسته‌قینه بوونی هه‌بوایه لهدهۆكدا ته‌حقیق ده‌كرا، به‌ڵام چونكه تۆ مه‌ترسیت له‌سه‌ر ئازادی هه‌موومان سه‌رتاپای دهۆكت به‌حوكمی حیزبه‌كه‌ت كردووه‌ته مۆزه‌خانه‌و هیچ كه‌سێك بۆی نییه بجوڵێت، واتكردوه ئه‌و شاره یه‌ك پارچه خامۆشییه، ئه‌گه‌ر پێشت وابێت دوو شاره‌كه‌ی تر به‌رهه‌می بیركردنه‌وه‌ی تۆن من پێت ده‌ڵێم پێچه‌وانه‌كه‌ی وه‌ربگره، چونكه حیزبه‌كه‌ت ئه‌وه‌ی پێی كرابێت بۆ كوشتنی دیموكراسی كردوویه‌تی، ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستیش هاتووه هێزی ئه‌م نه‌وه‌یه وخه‌ڵكی جوامێری دروستی كردووه نه‌ك به‌رهه‌می كۆڵه‌پشتیه‌كه‌ی ئێوه بووبێت، كاتێك تۆ له‌ناو میلله‌ته‌كه‌ی خۆت ناژیت ناكرێت بڕیار له‌سه‌ر شته‌كانیش بده‌یت، باوه‌ڕبكه جاری واهه‌یه به‌شه‌ش مانگ هه‌ست ناكه‌م تۆ سه‌رۆكی ئه‌م وڵاته‌ی، ئه‌زانی بۆچی؟ چونكه ته‌ماشای كه‌ناڵه حیزبییه‌كان ناكه‌م، هه‌ر كه‌سێكیش ته‌ماشای كه‌ناڵه حیزبییه‌كان نه‌كات قه‌ت تۆ نابینێت و هه‌ستیش به‌حوكمڕانی تۆ ناكات، ده‌سه‌ڵاتی تۆ ته‌نها كه‌ناڵه حیزبییه‌كان ده‌ری ده‌خه‌ن نه‌ك خۆت ده‌ری بخه‌یت، تۆ به‌س له‌كه‌ناڵه‌كاندا سه‌رۆكی نه‌ك له‌ناو دڵی خه‌ڵكدا، باشه گه‌ر ئه‌مجاره وا رێككوهوت ده‌رنه‌چویت و حیزبه‌كه‌ت شكستی هێنا ده‌توانی به‌ڵێن بده‌یت هیچ شه‌ڕێك روونادات؟ من گومانم هه‌یه تۆ ته‌حه‌مولی شكستی هه‌ڵبژاردن بكه‌یت، چونكه به‌جۆرێك قسه ده‌كه‌ی هه‌ست ده‌كه‌م ده‌رنه‌چوونی تۆ خوێنی له‌گه‌ڵدایه، ئه‌گه‌ر باوه‌ڕیشم پێناكه‌ی چاوێك بخشێنه به‌فه‌رهه‌نگی رۆژنامه‌و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی حیزبه‌كه‌تدا ئه‌وسا ده‌زانی ده‌رنه‌چوونی جه‌نابتان چ كاره‌ساتێكی به‌دواوه‌یه، من خه‌می ئه‌وه‌م نییه تۆ و حیزبه‌كه‌ت جارێك له‌هه‌ڵبژاردندا شكست بهێنن، به‌ڵكو خه‌می خوێنی ئه‌و گهنجانهمه دوای ئه‌و شكسته ده‌ڕژێت، حه‌زده‌كه‌م پێت بڵێم ئه‌گه‌ر وهكجارانیش باوه‌ڕت به میدیای ئازاد‌و ئازادی ئینسانه‌كان نییه ده‌بێت باوه‌ڕت به‌وه هه‌بێت ئه‌وه‌ی تۆ خه‌ونت پێوه ده‌بینی كۆتایی هات، نازانم به‌م قسه‌یه چه‌ند دڵته‌نگ ده‌بی، به‌ڵام دڵنیابه به‌سێ هه‌ڵبژاردنی دی حیزبه‌كه‌تان هێندهكاڵ ده‌بێـته‌وه مه‌گه‌ر له‌لاپه‌ره‌كانی رابردوودا بۆی بگه‌ڕێین، ده‌زانی بۆچی وایه؟ له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و سته‌مه‌ی لهژێرباڵهكانی تۆدا رێگه‌ی بووه‌ته‌وه به‌ره‌و ئاوابوون ده‌چێت و ئیدی نه‌وه‌یه‌ك به‌ڕێوه‌یه قبوڵی ئه‌و مۆدێله بیركردنه‌وه‌یه ناكات. پێمخۆشه پێت بڵێم باشتره چیتر ئه‌وانه به‌دوژمن نه‌زانی له‌پێناوی تۆدا نانووسن و بیرناكه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر زۆر كهیفیشت به ستایش دێت خوانه‌یبڕێت یه‌ك له‌شكر ستایشكهرت دروست كردووه. تا ئێره با به‌س بێت كه‌مێك هه‌وڵده‌ن بگۆڕێن، ئه‌گه‌ر ئێمه هه‌قی ئه‌وه‌مان هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌م قسانه ئازارمان بده‌ن ئه‌و خه‌ڵكه هه‌ژاره هه‌قی ئه‌وه‌ی نییه به‌و شێویه ئازاری بده‌ن و كه‌رامه‌تی بیمار بكه‌ن.سه‌باره‌ت بهكوڕهكان قسه بۆ باوكیان ده‌كه‌م
ئه‌زبه‌نی..
حیكمه‌ت له‌چیدایه كوڕه‌كانی تۆ ده‌بێت هه‌موو شتیان هه‌بێت، ده‌سه‌ڵات، سه‌رمایه، سه‌فه‌ر، خوێندنی باش، خۆشگوزه‌رانی، به‌ڵام كوڕی خه‌ڵكی هیچی نه‌بێت؟ كوڕه‌كه‌ی تۆ زۆر حه‌كیمه یان ئه‌و كوڕانه‌ی ته‌نانه‌ت ده‌توانن سه‌ركردایه‌تی وڵاتێك بكه‌ن، به‌ڵام چونكه كوڕی تۆ نین له‌سوچێكی ئه‌م وڵاته‌دا دۆش داماون؟ تۆ‌و شه‌هامه‌تی كوڕه گوندیه‌كان ئه‌گه‌ر ئه‌و كوڕانهت كوڕی تۆ نه‌بوونایه له‌هه‌موو ژیانیان ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌یان پێده‌درا؟ پێتوایه ئه‌گه‌ر باوكت بمایه ئه‌م كاره ناڕه‌وایانه‌ی تۆی قبوڵ ده‌كرد؟ من هه‌میشه باوكت وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌ك و جه‌نگاوه‌رێكی به‌هێزی كورد ده‌زانم، به‌ڵام گومانم هه‌یه تۆ بتوانی نه سه‌ركرده بی نه جه‌نگاوه‌ر، تۆ له هه‌مووكه‌س بچیت له‌باوكت ناچیت، پێت ناخۆش نه‌بێت له‌مه‌سه‌له‌ی ئازادی و كرانهوهشدا نێچیرڤانی برازات له‌چاو تۆدا مه‌سیحه، باشه كاتێك ده‌زانی ئه‌م قسانه هه‌مووی راستن بۆچی به تووله رێگهكهكاندا ده‌چیت به‌ڕێوه بۆنایهیته سه‌ر رێگا راسته‌قینه‌كه؟ ده‌زانم ئه‌م قسانه‌ت زۆر پێناخۆشه، منیش بۆیه ده‌یانكه‌م چونكه ئازاربه‌خشن بۆت، باوه‌ڕم وایه ئێوه ئه‌گه‌ر فه‌زای زیاترتان بۆ بخولقێت ئه‌م وڵاته تارو ماردهكهن و ئێمه‌ش ئێره به‌جێده‌هێڵین، هه‌ركه‌سێكیش باوه‌ڕ به‌قسه‌كانم ناكات باچاودێری كاره‌كانتان بكات تا ئیمان به‌و ترسه بهێنێت له‌ئێوه دێته‌ده‌ر، كێشه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه من جیاواز له‌خه‌ڵكی دی شه‌هامه‌تی گوندیانهم رێگه‌م نادات لێت بترسم و تۆش ئه‌مه‌ت پێناخۆشه.
جه‌نابی مه‌سعود بارزانی هه‌رچه‌نده پرسیاره‌كانم سه‌ختن باجارێكی دی بپرسم خه‌یر بوو كتوپڕ كوڕێكی خۆتت هێنا ئه‌و هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌ت پێدا؟ ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌یه تۆ باوكی ئه‌وی؟ ئه‌ی باشه بۆچی رۆژێك له‌ناو خانه‌واده‌كه‌ت دانانیشی و بپرسی ئه‌رێ ئه‌م هه‌موو سه‌رمایه‌تان له‌كوێ بوو نه‌وه‌كانی من؟ بیرت دێت ئه‌وكاته‌ی له‌ئۆردوگای زێوه بوون؟ به‌راوردی بكه له‌گه‌ڵ ئێسته‌ی سهرسهیرانگاكهدا بزانه له‌كوێ هاتی بۆ كوێ؟ تۆ كه بتوانی چاودێری هه‌موو دونیا بكه‌ی و قسه له‌سه‌ر جیهانی ده‌ره‌وه بكه‌ی بۆچی ناتوانی چاودێری گیرفانی نزیكترین كه‌سه‌كانی خۆت بكه‌ی؟ چی بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی تۆ و ئه‌م ده‌سه‌ڵاته بگۆڕێت؟ ئێمه‌ش ماڵمان بهێنینه كۆڵانی غوڵامهكانهوه باشه یان وه‌ك كوڕه هه‌ژاره‌كانی شه‌ڕی ناوخۆ به‌ده‌ستی دوو چه‌ته‌ی حیزب بكوژرێین؟ قه‌ت له‌خۆتت پرسیوه له‌هه‌رشوێنێك خانه‌واده‌ی ئێوه‌و مه‌كته‌ب سیاسی حیزبهكهتی لێبێت ئیدی خه‌ڵكی ئه‌و مه‌مله‌كه‌ته دوور ده‌كه‌ونه‌وه له حیزبه‌كه‌ت و له‌بیروباوه‌ری خانه‌واده‌كه‌ت؟ ده‌زانی بۆچی ئاوایه؟ چونكه هاڵاوی سته‌مێك له‌ئێوه‌وه هه‌ڵده‌ستێت كه‌س ته‌حه‌مولی ناكات.له‌شه‌هامه‌تی شۆڕشه‌وه بۆ كۆیله‌بوونی سه‌رمایه
به‌رێزم..جه‌نابی بارزانی
شۆڕش كۆتایی هات، ئیدی شه‌ڕی خۆ سهرمایهداركردن ده‌ستی پێكرد، به چ جۆرێك به‌و جۆره‌ی كه خراپترینیانهو كه‌س نیه چاودێری بكات، له‌بری ئه‌وه‌ی رۆحی شۆڕش زیندوو بكه‌نه‌وه خه‌ڵك فێركه‌ن فه‌رهه‌نگی خێزانه‌كه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند بكات به ئینتیمای نیشتیمانی، خۆتان هاتن و چی جوانی هه‌بوو له‌گه‌ڵ خۆتاندا كوشتتان، شه‌رمه بۆ ئێوه به هه‌ژده ساڵی حوكمڕانیتان هه‌رچی خراپه هه‌بوو بینیمان، شتێكتان نه‌هێشته‌وه جێگه‌ی شانازی بێت، له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمه‌كه‌ی تۆدا خانمه جوانه‌كان خه‌ریكه ده‌كرێن به پهژیهی سه‌ركه‌وتن بۆ ده‌سه‌ڵات، زه‌وی نه‌ما هه‌مووتان كرد به‌هی خۆتان، سه‌رمایه نه‌ما نهچێتـه گیرفانی ئێوه‌وه، خه‌ڵكتان فێركرد شه‌هامه‌تی خۆی له‌ده‌ست بدات و له‌بری ئه‌وه رۆحێكی كۆیلانهتان كرده به‌ری خه‌ڵك. سه‌یركه رۆژی چه‌ند رۆحی كۆیله دێنه به‌رده‌رگای باره‌گاكانتان و ده‌ستیان پان ده‌كه‌نه‌وه بۆ بڕه سه‌رمایه‌یه‌ك، ئه‌گه‌ر ئه‌مه به‌رهه‌می ئێوه بێت به‌راستی ئێوه بوونه هۆی پیس بوونی ژینگه‌ی كورد، ده‌زانی ئاخر هه‌نگاوی شۆڕشه‌كه‌ت چییه؟ ده‌ست بردنی به‌رپرسه شۆڕشگێڕهكانته بۆكهرامهتی ژنه‌كانی وڵات، ئای ئێوه چه‌ند جێگه‌ی شه‌رمه‌زارین بۆ ئێمه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه شۆڕشبێت كه كۆتاییهكهیمان بینی نه‌عله‌ت له‌و میلله‌ته‌ی دڵی به‌م جۆره شۆڕشگێڕانه خۆشه.
ئه‌زبه‌نی..
هه‌مووجار ده‌ڵێیت سه‌ركرده‌كانی عێراق دوژمنمانن له‌گه‌ڵ كورد خراپن كه‌چی گه‌ر مانگێك مووچه‌ت بۆ نه‌نێرن هیچت پێناكرێت، خه‌یره تۆ مووچه‌یان لێوه‌رده‌گری ئاساییه، به‌ڵام هاوڵاتییه‌ك گه‌ر مه‌یلی هه‌بێت له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌یه‌كی عێراقیدا، جاشه؟ بۆچی خۆت یه‌كلایی ناكه‌یته‌وه یا ئه‌مه بكه یان ئه‌وه‌یان، ئه‌گه‌ر بڕیاره سه‌رۆك حكومه‌ته‌كانی عێراق خراپبن با بۆ هه‌موومان خراپ بن، گه‌ر بڕیاریشه باش بن با بۆ هه‌موولایه‌ك باش بن، نه‌ك له‌ژێره‌وه مووچه‌یان لێوه‌ربگرن و له‌سه‌ریشه‌وه كوردایه‌تی بفرۆشن به‌و خه‌ڵكه به‌سته‌زمانه، من نازانم تۆ چۆن هه‌ق به‌خۆت ده‌ده‌ی هێرش بكه‌یته سه‌ر دراوسێكانمان له‌كاتێكدا ئه‌وان رێگه‌ی كوردستانیان نه‌ده‌زانی و خۆت سوپاكهیانت هێنایه ناو وڵاته‌كه‌مانه‌وه، تۆ ئه‌زانی سیاده چییه بۆ وڵات؟ ئه‌ی ئه‌گه‌ر ده‌زانی بۆچی داوای له‌شكری بێگانه ده‌كه‌یت بێته وڵاته‌وه؟ زۆر شت هه‌یه له‌تۆدا جێگه‌ی قسه له‌سه‌ركردن بێت، به‌ڵام من به‌م ئاخری ته‌مه‌نه‌مه‌وه كه له‌م وڵاته‌دا هێنده‌م نه‌ماوه به‌جێی بهێڵم پێت ده‌ڵێم تكایه خۆت هه‌ڵمه‌بژێره، ئه‌گه‌ر خۆشت هه‌ڵده‌بژێری هه‌وڵبده ببی به‌سه‌ركرده، كاتێكیش ده‌زانی ئه‌وه‌ت پێناكرێت سه‌رقاڵێ حیزبه‌كه‌ی خۆت بیت باشتره له‌وه‌ی به‌ناوی میلله‌تێكه‌وه قسه بكه‌یت، ره‌نگه ئه‌وان ده‌نگت بده‌نێ به‌س ده‌بێت بزانی لهبێكهسیدا هه‌موو كه‌س ده‌بێت به‌كه‌س، به‌ده‌نگی ئه‌وان نابی به‌سه‌ركرده ئه‌گه‌ر خۆت سروشتێكی سهركردانهت نه‌بێت.تێبینی: وشه‌ی (( ئه‌زبه‌نی )) وشه‌یه‌كی جوانی كرمانجییه، به‌ڵام له‌سه‌رده‌می شۆڕشی ئه‌یلوله‌وه ئه‌م وشه‌یه به‌هۆی خانه‌واده‌ی بارزانییه‌وه لهجوانییهكهی راماڵدراو خرایه ئاستی خواره‌وه‌و ته‌نها ئه‌وانه به‌كاریان ده‌هێنا رهعهیت بوون، ئێمه جارێكی دی لێره‌دا ده‌مانه‌وێت ئه‌و وشه‌یه له‌و ناشیرینیه داماڵین و له‌زمانی رهعیهتیهوه رزگاری بكه‌ین و حورمه‌تی راسته‌قینه‌ی خۆی بۆ بگه‌ڕێنینه‌وه، له‌بری ئه‌وه‌ی بۆگهوهریهك به‌كاری بهێنین وه‌ك رێزێك به‌كاری ده‌هێنین، من لێره‌دا ئه‌و وشه‌یه‌م بۆ گه‌وره‌یه‌كی خۆم به‌كار نه‌هێناوه وه‌ك ئه‌وه‌ی بارزانییه‌كان به‌رامبه‌ر خانه‌واده‌ی بارزانی به‌كاری ده‌هێنن، به‌ڵكو وه‌ك رێزێك به‌كارم هێناوه، چونكه نه ده‌مه‌وێت كه‌س ره‌عیه‌ت بێت و نه قبوڵیشمه سه‌ركرده‌یه‌كی حیزبی موقه‌ده‌س بێت تا به‌و شێوه وشه‌كه به‌كار بهێنم.